Acts 17 (BOKSSV)

1 پاش ئەوەی پۆڵس و هاوڕێکانی بە شاری ئەمفیپۆلیس و ئەپۆلۆنیادا تێپەڕین، گەیشتنە سالۆنیکی کە کەنیشتی جولەکەی لێبوو. 2 پۆڵس وەک کردبوویە پیشە چووە لایان، سێ ڕۆژی شەممە لەسەر یەک بە نووسراوە پیرۆزەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن، 3 ڕوونی دەکردەوە و دەریدەخست کە دەبووایە مەسیح ئازار بچێژێت و لەنێو مردووان هەستێتەوە. پێی گوتن: «ئەم عیسایەی من پێتانی ڕادەگەیەنم، مەسیحەکەیە.» 4 هەندێکیان قایل بوون و چوونە پاڵ پۆڵس و سیلا، هەروەها زۆر لە یۆنانی خواپەرست و لە ژنە خانەدانەکانیش کە ژمارەیان کەم نەبوو. 5 بەڵام هەندێک لە جولەکەکانی دیکە ئیرەییان پێ هات، چەند پیاوخراپێکی بازاڕیان هێنا و خەڵکیان کۆکردەوە و ئاژاوەیان لە شاردا نایەوە. چوونە سەر ماڵی یاسون و داوایان کرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنە لای خەڵک. 6 کاتێک نەیاندۆزینەوە، یاسون و هەندێک برایانیان بۆ لای فەرمانڕەوایانی شار ڕاکێشا، هاواریان دەکرد: «ئەمانە کە جیهانیان هەڵگێڕاوەتەوە، بۆ ئێرەش هاتوون، 7 یاسون میوانداری کردوون. هەموویان لە دژی فەرمانەکانی قەیسەر کار دەکەن، دەڵێن پاشایەکی دیکە هەیە، ناوی عیسایە.» 8 بەم قسانە خەڵکەکە و فەرمانڕەوایانی شاریان وروژاند. 9 ئەوانیش دەستەبەرنامەیان بۆ یاسون و ئەوانەی دیکە کرد و ئازادیان کردن. 10 کە شەو داهات برایان پۆڵس و سیلایان ناردە بیریە، کە گەیشتن چوونە کەنیشتی جولەکە. 11 خەڵکی بیریە لە سالۆنیکییەکان تێگەیشتووتر بوون، چونکە بەوپەڕی پەرۆشییەوە پەیامەکەیان وەرگرت و بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیی قسەکانی پۆڵس، ڕۆژانە لە نووسراوە پیرۆزەکان ورد دەبوونەوە. 12 ئیتر زۆریان باوەڕیان هێنا، هەروەها ژمارەیەک لە ژنە خانەدانە یۆنانییەکان و ژمارەیەکی زۆریش لە پیاوانی یۆنانی. 13 بەڵام کاتێک جولەکەی سالۆنیکی زانییان پۆڵس لە بیریەش پەیامی خودای ڕاگەیاندووە، هاتن لەوێش خەڵک جۆش بدەن و بیانوروژێنن. 14 دەستبەجێ برایان پۆڵسیان بەرەو کەناری دەریا نارد، بەڵام سیلا و تیمۆساوس لەوێ مانەوە. 15 ئەوانەی یاوەری پۆڵس بوون ئەویان هێنایە ئەسینا، ئینجا گەڕانەوە پاش ئەوەی پۆڵس ڕایسپاردن بە زووترین کات سیلا و تیمۆساوس بێن بۆ لای. 16 کاتێک پۆڵس لە ئەسینا چاوەڕێی دەکردن، زۆر پەست و بێزار بوو کە بینی شارەکە پڕە لە بت. 17 بۆیە لە کەنیشت گفتوگۆی لەگەڵ جولەکە و خواپەرستان دەکرد، لە بازاڕیش لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانە تووشیان دەبوو. 18 کۆمەڵێک فەیلەسوفی ئەپیکوری و ستۆیکی گفتوگۆیان لەگەڵی دەکرد. هەندێکیان دەیانگوت: «ئەم چەنەبازە دەیەوێت چی بڵێت؟» هەندێکی دیکەشیان دەیانگوت: «دیارە بانگەواز بۆ چەند خوداوەندێکی نامۆ دەکات،» چونکە باسی عیسا و زیندووبوونەوەی دەکرد. 19 ئینجا بردیانە ئاریۆپاگۆس و گوتیان: «دەتوانین بزانین ئەم فێرکردنە نوێیە چییە باسی دەکەیت؟ 20 چونکە شتی سەیرت لێ دەبیستین و دەمانەوێت واتاکەی بزانین.» 21 لەبەر ئەوەی هەموو ئەسیناییەکان و ئەو بێگانانەی تێدا دەژیان دەرفەتیان بە هیچ شتێک نەدەدا جگە لە باسکردن و گوێگرتن لە بیروڕا نوێیەکان. 22 پۆڵس لەناوەڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وەستا و گوتی: «پیاوانی ئەسینا، دەبینم لە هەموو لایەکەوە زۆر دیندارن. 23 کاتێک دەگەڕام و سەیری پەرستراوەکانتانم دەکرد، قوربانگایەکم بینی لەسەری نووسرا بوو:”بۆ خودای نەناسراو.“‏جا ئەوەتان بۆ ڕادەگەیەنم کە دەیپەرستن و نایناسن. 24 «ئەو خودایەی کە جیهان و هەموو شتەکانی ناوی دروستکردووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوییە و لە پەرستگای دەستکرد نیشتەجێ نابێت. 25 بە دەستی مرۆڤ خزمەت ناکرێت وەک ئەوەی پێویستی بە شتێک بێت، چونکە ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەمووان دەبەخشێت. 26 هەموو نەتەوەکانی لە یەک کەسەوە دروستکردووە، تاکو لەسەر هەموو ڕووی زەوی نیشتەجێ بن، کات و سنوورەکانی نیشتەجێبوونی ئەوانی داناوە و دیاری کردووە، 27 تاکو ڕوو لە خودا بکەن، بەڵکو بیگەنێ و بیدۆزنەوە، هەرچەندە لە هەر یەکێکمان دوور نییە. 28 ”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“ وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان: ”ئێمەش نەوەی ئەوین.“ 29 «لەبەر ئەوەی کە نەوەی خوداین، پێویستە وا بیرنەکەینەوە کە خودا وەکو پەیکەری زێڕ یان زیو یان بەردینە، کە داهێنان و بیری مرۆڤ شێوەی کێشاوە. 30 لە سەردەمانی نەزانیدا خودا چاوپۆشی کردووە، بەڵام ئێستا فەرمان دەدات بە هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک کە تۆبە بکەن، 31 چونکە ڕۆژێکی دیاری کردووە کە تێیدا لە ڕێگەی ئەو پیاوەی کە دەستنیشانی کردووە، بە دادپەروەری جیهان حوکم بدات. بەڵگەشی بە هەمووان داوە کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.» 32 کاتێک گوێیان لە هەستانەوەی مردووان بوو، هەندێکیان گاڵتەیان پێکرد، بەڵام هەندێکی دیکەیان گوتیان: «جارێکی دیکە لەم بارەیەوە گوێت لێ دەگرین.» 33 ئیتر پۆڵس ئەوێی بەجێهێشت، 34 بەڵام هەندێک کەس لایەنگری پۆڵسیان کرد و باوەڕیان هێنا، لەوانە: دیونیسیۆسی ئەندامی ئاریۆپاگۆس، هەروەها ژنێک بە ناوی داماریس و چەند کەسێکی دیکەش لەگەڵیان.

In Other Versions

Acts 17 in the ANGEFD

Acts 17 in the ANTPNG2D

Acts 17 in the AS21

Acts 17 in the BAGH

Acts 17 in the BBPNG

Acts 17 in the BBT1E

Acts 17 in the BDS

Acts 17 in the BEV

Acts 17 in the BHAD

Acts 17 in the BIB

Acts 17 in the BLPT

Acts 17 in the BNT

Acts 17 in the BNTABOOT

Acts 17 in the BNTLV

Acts 17 in the BOATCB

Acts 17 in the BOATCB2

Acts 17 in the BOBCV

Acts 17 in the BOCNT

Acts 17 in the BOECS

Acts 17 in the BOGWICC

Acts 17 in the BOHCB

Acts 17 in the BOHCV

Acts 17 in the BOHLNT

Acts 17 in the BOHNTLTAL

Acts 17 in the BOICB

Acts 17 in the BOILNTAP

Acts 17 in the BOITCV

Acts 17 in the BOKCV

Acts 17 in the BOKCV2

Acts 17 in the BOKHWOG

Acts 17 in the BOLCB

Acts 17 in the BOLCB2

Acts 17 in the BOMCV

Acts 17 in the BONAV

Acts 17 in the BONCB

Acts 17 in the BONLT

Acts 17 in the BONUT2

Acts 17 in the BOPLNT

Acts 17 in the BOSCB

Acts 17 in the BOSNC

Acts 17 in the BOTLNT

Acts 17 in the BOVCB

Acts 17 in the BOYCB

Acts 17 in the BPBB

Acts 17 in the BPH

Acts 17 in the BSB

Acts 17 in the CCB

Acts 17 in the CUV

Acts 17 in the CUVS

Acts 17 in the DBT

Acts 17 in the DGDNT

Acts 17 in the DHNT

Acts 17 in the DNT

Acts 17 in the ELBE

Acts 17 in the EMTV

Acts 17 in the ESV

Acts 17 in the FBV

Acts 17 in the FEB

Acts 17 in the GGMNT

Acts 17 in the GNT

Acts 17 in the HARY

Acts 17 in the HNT

Acts 17 in the IRVA

Acts 17 in the IRVB

Acts 17 in the IRVG

Acts 17 in the IRVH

Acts 17 in the IRVK

Acts 17 in the IRVM

Acts 17 in the IRVM2

Acts 17 in the IRVO

Acts 17 in the IRVP

Acts 17 in the IRVT

Acts 17 in the IRVT2

Acts 17 in the IRVU

Acts 17 in the ISVN

Acts 17 in the JSNT

Acts 17 in the KAPI

Acts 17 in the KBT1ETNIK

Acts 17 in the KBV

Acts 17 in the KJV

Acts 17 in the KNFD

Acts 17 in the LBA

Acts 17 in the LBLA

Acts 17 in the LNT

Acts 17 in the LSV

Acts 17 in the MAAL

Acts 17 in the MBV

Acts 17 in the MBV2

Acts 17 in the MHNT

Acts 17 in the MKNFD

Acts 17 in the MNG

Acts 17 in the MNT

Acts 17 in the MNT2

Acts 17 in the MRS1T

Acts 17 in the NAA

Acts 17 in the NASB

Acts 17 in the NBLA

Acts 17 in the NBS

Acts 17 in the NBVTP

Acts 17 in the NET2

Acts 17 in the NIV11

Acts 17 in the NNT

Acts 17 in the NNT2

Acts 17 in the NNT3

Acts 17 in the PDDPT

Acts 17 in the PFNT

Acts 17 in the RMNT

Acts 17 in the SBIAS

Acts 17 in the SBIBS

Acts 17 in the SBIBS2

Acts 17 in the SBICS

Acts 17 in the SBIDS

Acts 17 in the SBIGS

Acts 17 in the SBIHS

Acts 17 in the SBIIS

Acts 17 in the SBIIS2

Acts 17 in the SBIIS3

Acts 17 in the SBIKS

Acts 17 in the SBIKS2

Acts 17 in the SBIMS

Acts 17 in the SBIOS

Acts 17 in the SBIPS

Acts 17 in the SBISS

Acts 17 in the SBITS

Acts 17 in the SBITS2

Acts 17 in the SBITS3

Acts 17 in the SBITS4

Acts 17 in the SBIUS

Acts 17 in the SBIVS

Acts 17 in the SBT

Acts 17 in the SBT1E

Acts 17 in the SCHL

Acts 17 in the SNT

Acts 17 in the SUSU

Acts 17 in the SUSU2

Acts 17 in the SYNO

Acts 17 in the TBIAOTANT

Acts 17 in the TBT1E

Acts 17 in the TBT1E2

Acts 17 in the TFTIP

Acts 17 in the TFTU

Acts 17 in the TGNTATF3T

Acts 17 in the THAI

Acts 17 in the TNFD

Acts 17 in the TNT

Acts 17 in the TNTIK

Acts 17 in the TNTIL

Acts 17 in the TNTIN

Acts 17 in the TNTIP

Acts 17 in the TNTIZ

Acts 17 in the TOMA

Acts 17 in the TTENT

Acts 17 in the UBG

Acts 17 in the UGV

Acts 17 in the UGV2

Acts 17 in the UGV3

Acts 17 in the VBL

Acts 17 in the VDCC

Acts 17 in the YALU

Acts 17 in the YAPE

Acts 17 in the YBVTP

Acts 17 in the ZBP