Daniel 8 (BOKSSV)

1 من کە دانیالم، لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی بێلشەسر، لەپاش ئەو بینینەی کە ماوەیەک لەمەوپێش بۆم ئاشکرا کرابوو، بینینێکی دیکەشم بۆ ئاشکرا کرا. 2 لە بینینەکەمدا سەیرم کرد لە قەڵای شوشم، ئەوەی لە هەرێمی ئیلامە. لە بینینەکەدا لەلای نۆکەندی ئولای بووم. 3 چاوم هەڵبڕی و بینیم بەرانێک لەلای نۆکەندەکە ڕاوەستاوە و دوو قۆچی هەیە، هەردوو قۆچەکە درێژ بوون، یەکێکیان لەوەی دیکەیان درێژتر بوو، هەرچەندە دواتر سەری دەرهێنابوو. 4 بینیم بەرانەکە بەلای ڕۆژئاوا و باکوور و باشووردا قۆچ دەوەشێنێت، هیچ گیانلەبەرێکیش لە ڕووی نەوەستایەوە، هیچ لە دەستی دەرباز نەبوو، ئەوەی پێی خۆشبوو کردی و مەزن بوو. 5 لەو کاتەدا کە ڕامابووم تەگەیەک لە ڕۆژئاواوە بەسەر زەویدا دەهات و پێیەکانی بەر زەوی نەدەکەوت، تەگەکە شاخێکی بەرزی هەبوو لەنێوان هەردوو چاوی. 6 چووە لای ئەو بەرانەی کە دوو قۆچی هەبوو، ئەوەی بینیم لەلای نۆکەندەکە وەستابوو، زۆر بە تووڕەییەوە هێرشی کردە سەری. 7 بینیم گەیشتە سەر بەرانەکە و بەربووە سەری و لە بەرانەکەی دا، دوو قۆچەکەی شکاند. بەرانەکە هێزی ئەوەی نەبوو لەبەردەمی ڕابوەستێت، تەگەکە فڕێیدایە سەر زەوی و پێی لێنا، بەرانەکە کەسی نەبوو لە دەستی دەربازی بکات. 8 ئینجا تەگەکە زۆر خۆی بە زل زانی، بەڵام کاتێک لەخۆبایی بوو شاخە گەورەکەی شکا، لە جێی ئەو شاخەش چوار شاخی گەورەتر بەرەو چوار باکەی ئاسمان دەرچوون. 9 لە یەکێک لەوانەوە شاخێکی بچکۆلە دەرکەوت، ڕووەو باشوور و ڕۆژهەڵات و خاکە دڵگیرەکە گەشەی کرد. 10 زۆر بەهێز بوو، تەنانەت گەیشتە هێزەکانی ئاسمانیش، هەندێک لە هێز و ئەستێرەکانی فڕێدایە خوارەوە بۆ سەر زەوی و پێی لێنان. 11 خۆی بە گەورە زانی تاوەکو خۆی یەکسان بکات بە خودای سوپاسالاری ئاسمان. قوربانی ڕۆژانە لەکارخرا و پیرۆزگاکەی وێران کرا. 12 لەبەر یاخیبوون، سوپا پیرۆزەکان و پێشکەشکردنی قوربانی ڕۆژانە درانە دەستی شاخەکە. ڕاستی خرایە ژێر پێ، شاخەکەش لە هەموو ئەوەدا سەرکەوتوو بوو کە کردی. 13 ئینجا گوێم لە فریشتەیەکی پیرۆز بوو قسەی دەکرد، فریشتەیەکی پیرۆزی دیکە بەوی دەگوت: «ڕووداوەکانی ئەم بینینە کەی دێنە دی؟ هەتا کەی قوربانی ڕۆژانە لەکاردەخەن؟ هەتا کەی یاخیبوون بەردەوام دەبێت لە کاولبوونی پیرۆزگا و پێشێلکردنی سوپا پیرۆزەکە؟» 14 ئەویش پێی گوتم: «دوو هەزار و سێ سەد بەیانی و ئێوارە، ئینجا پیرۆزگا دەگەڕێتەوە باری پیرۆزی خۆی.» 15 من دانیالم، هێشتا خەریکی سەیرکردنی بینینەکەم و هەوڵدەدەم کە لێی تێبگەم، ئەوەتا یەکێک لە شێوەی پیاوێک لەبەردەمم ڕاوەستاوە. 16 گوێم لە دەنگی مرۆڤێک بوو لەلای نۆکەندی ئولایەوە بانگی کرد و گوتی: «ئەی جبرائیل، واتای بینینەکە لەم پیاوە بگەیەنە.» 17 ئەویش هاتە ئەو شوێنەی کە لێی ڕاوەستابووم، کاتێک هات ترسام و بەسەر ڕوومدا کەوتم. پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بزانە کە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتاییە.» 18 کاتێک قسەی لەگەڵم دەکرد کەوتبوومە خەونێکی قووڵەوە و ڕووم ڕووەو زەوی بوو. ئینجا دەستی لێدام و هەڵیستاندمە سەر پێ. 19 گوتی: «من پێت دەڵێم کە لە کاتی تووڕەیی چی ڕوودەدات، چونکە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتایی دیاریکراوە. 20 ئەو بەرانەی کە بینیت دوو قۆچی هەبوو، ئەوە پاشاکانی ماد و فارسە. 21 تەگەکە پاشای یۆنانە، ئەو قۆچە گەورەیەش کە لەنێوان هەردوو چاوی بوو یەکەمین پاشایە. 22 بەڵام ئەو چوار قۆچەی کە لە شوێنی قۆچە شکێنراوەکە پەیدابوون، ئەوا چوار پاشایەتی لە نەتەوەکەی ئەوەوە پەیدا دەبن، بەڵام هەمان هێزی ئەویان نابێت. 23 «لە دوایین پاشایەتییان، کاتێک یاخیبوون لە دژی خودا دەگاتە ئەوپەڕی، پاشایەکی ڕوو وشک و فێڵباز پەیدا دەبێت. 24 هێزی زۆر دەبێت، بەڵام نەک بە هێزی خۆی، لە ڕادەبەدەر وێرانکاری دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لە هەرچی بیەوێت بیکات. تواناداران و گەلە پیرۆزەکە لەناودەبات. 25 بە تەڵەکەبازی وا دەکات فێڵبازی سەرکەوتوو بێت، دڵی لەخۆبایی دەبێت. کاتێک لە ئاسوودەییدا زۆران لەناودەبات و لە دژی میری میران دەوەستێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تێکدەشکێنرێت، بەڵام بەبێ هێزی مرۆڤانە. 26 «ئەو بینینەی ئێوارە و بەیانی کە بە تۆ درا ڕاستە، بەڵام تۆ بینینەکە بە نهێنی بهێڵەوە، چونکە بۆ داهاتووی دوورە.» 27 من کە دانیالم، بۆ چەند ڕۆژێک بێهێز و لاواز بووم، ئینجا هەستام و دەستم کردەوە بە کاروبارەکانی پاشا. واقم وڕمابوو لە بینینەکە، لە سەرووی تێگەیشتنەوە بوو.

In Other Versions

Daniel 8 in the ANGEFD

Daniel 8 in the ANTPNG2D

Daniel 8 in the AS21

Daniel 8 in the BAGH

Daniel 8 in the BBPNG

Daniel 8 in the BBT1E

Daniel 8 in the BDS

Daniel 8 in the BEV

Daniel 8 in the BHAD

Daniel 8 in the BIB

Daniel 8 in the BLPT

Daniel 8 in the BNT

Daniel 8 in the BNTABOOT

Daniel 8 in the BNTLV

Daniel 8 in the BOATCB

Daniel 8 in the BOATCB2

Daniel 8 in the BOBCV

Daniel 8 in the BOCNT

Daniel 8 in the BOECS

Daniel 8 in the BOGWICC

Daniel 8 in the BOHCB

Daniel 8 in the BOHCV

Daniel 8 in the BOHLNT

Daniel 8 in the BOHNTLTAL

Daniel 8 in the BOICB

Daniel 8 in the BOILNTAP

Daniel 8 in the BOITCV

Daniel 8 in the BOKCV

Daniel 8 in the BOKCV2

Daniel 8 in the BOKHWOG

Daniel 8 in the BOLCB

Daniel 8 in the BOLCB2

Daniel 8 in the BOMCV

Daniel 8 in the BONAV

Daniel 8 in the BONCB

Daniel 8 in the BONLT

Daniel 8 in the BONUT2

Daniel 8 in the BOPLNT

Daniel 8 in the BOSCB

Daniel 8 in the BOSNC

Daniel 8 in the BOTLNT

Daniel 8 in the BOVCB

Daniel 8 in the BOYCB

Daniel 8 in the BPBB

Daniel 8 in the BPH

Daniel 8 in the BSB

Daniel 8 in the CCB

Daniel 8 in the CUV

Daniel 8 in the CUVS

Daniel 8 in the DBT

Daniel 8 in the DGDNT

Daniel 8 in the DHNT

Daniel 8 in the DNT

Daniel 8 in the ELBE

Daniel 8 in the EMTV

Daniel 8 in the ESV

Daniel 8 in the FBV

Daniel 8 in the FEB

Daniel 8 in the GGMNT

Daniel 8 in the GNT

Daniel 8 in the HARY

Daniel 8 in the HNT

Daniel 8 in the IRVA

Daniel 8 in the IRVB

Daniel 8 in the IRVG

Daniel 8 in the IRVH

Daniel 8 in the IRVK

Daniel 8 in the IRVM

Daniel 8 in the IRVM2

Daniel 8 in the IRVO

Daniel 8 in the IRVP

Daniel 8 in the IRVT

Daniel 8 in the IRVT2

Daniel 8 in the IRVU

Daniel 8 in the ISVN

Daniel 8 in the JSNT

Daniel 8 in the KAPI

Daniel 8 in the KBT1ETNIK

Daniel 8 in the KBV

Daniel 8 in the KJV

Daniel 8 in the KNFD

Daniel 8 in the LBA

Daniel 8 in the LBLA

Daniel 8 in the LNT

Daniel 8 in the LSV

Daniel 8 in the MAAL

Daniel 8 in the MBV

Daniel 8 in the MBV2

Daniel 8 in the MHNT

Daniel 8 in the MKNFD

Daniel 8 in the MNG

Daniel 8 in the MNT

Daniel 8 in the MNT2

Daniel 8 in the MRS1T

Daniel 8 in the NAA

Daniel 8 in the NASB

Daniel 8 in the NBLA

Daniel 8 in the NBS

Daniel 8 in the NBVTP

Daniel 8 in the NET2

Daniel 8 in the NIV11

Daniel 8 in the NNT

Daniel 8 in the NNT2

Daniel 8 in the NNT3

Daniel 8 in the PDDPT

Daniel 8 in the PFNT

Daniel 8 in the RMNT

Daniel 8 in the SBIAS

Daniel 8 in the SBIBS

Daniel 8 in the SBIBS2

Daniel 8 in the SBICS

Daniel 8 in the SBIDS

Daniel 8 in the SBIGS

Daniel 8 in the SBIHS

Daniel 8 in the SBIIS

Daniel 8 in the SBIIS2

Daniel 8 in the SBIIS3

Daniel 8 in the SBIKS

Daniel 8 in the SBIKS2

Daniel 8 in the SBIMS

Daniel 8 in the SBIOS

Daniel 8 in the SBIPS

Daniel 8 in the SBISS

Daniel 8 in the SBITS

Daniel 8 in the SBITS2

Daniel 8 in the SBITS3

Daniel 8 in the SBITS4

Daniel 8 in the SBIUS

Daniel 8 in the SBIVS

Daniel 8 in the SBT

Daniel 8 in the SBT1E

Daniel 8 in the SCHL

Daniel 8 in the SNT

Daniel 8 in the SUSU

Daniel 8 in the SUSU2

Daniel 8 in the SYNO

Daniel 8 in the TBIAOTANT

Daniel 8 in the TBT1E

Daniel 8 in the TBT1E2

Daniel 8 in the TFTIP

Daniel 8 in the TFTU

Daniel 8 in the TGNTATF3T

Daniel 8 in the THAI

Daniel 8 in the TNFD

Daniel 8 in the TNT

Daniel 8 in the TNTIK

Daniel 8 in the TNTIL

Daniel 8 in the TNTIN

Daniel 8 in the TNTIP

Daniel 8 in the TNTIZ

Daniel 8 in the TOMA

Daniel 8 in the TTENT

Daniel 8 in the UBG

Daniel 8 in the UGV

Daniel 8 in the UGV2

Daniel 8 in the UGV3

Daniel 8 in the VBL

Daniel 8 in the VDCC

Daniel 8 in the YALU

Daniel 8 in the YAPE

Daniel 8 in the YBVTP

Daniel 8 in the ZBP