Daniel 9 (BOKSSV)

1 لە ساڵی یەکەمی داریوشی کوڕی ئەحەشوێرۆش لە نەوەی مادەکان کە بووە بە فەرمانڕەوای شانشینی بابلییەکان، 2 لە ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی ئەو، من کە دانیالم لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە بەپێی فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیای پێغەمبەر تێگەیشتم کە ماوەی کاولبوونی ئۆرشەلیم حەفتا ساڵ دەبێت. 3 منیش ڕووم لە خودای پەروەردگار کرد، بە نوێژ و پاڕانەوەوە داوام دەکرد، بە ڕۆژوو و بە پۆشینی جلوبەرگی گوش و بە خۆڵەمێش بەسەرخۆدا کردن. 4 نزام بۆ یەزدانی پەروەردگارم کرد و دانم پێدا نا:«ئەی پەروەردگار، خودای مەزن و سامناک، ئەی ئەوەی پەیمانی خۆشەویستییەکەت دەبەیتەسەر بۆ ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت و فەرمانەکانت بەجێدەگەیەنن، 5 گوناهمان کرد و تاوانمان کرد، خراپەمان کرد و یاخی بووین، لە فەرمانەکان و یاساکانی تۆ لاماندا. 6 گوێمان لە بەندە پێغەمبەرەکانت نەگرت، ئەوانەی بە ناوی تۆوە قسەیان بۆ پاشا و میر و باوباپیرانمان و هەموو گەلی خاکەکە کرد. 7 «ئەی پەروەردگار، تۆ ڕاستودروستیت، بەڵام ئەمڕۆ شەرمەزاری لەسەر ڕوخساری ئێمەیە، بۆ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، بۆ هەموو ئیسرائیلە، نزیک و دوورەکان لە هەموو ئەو خاکانەی بۆ ئەوێ دەرتکردووین، لەبەر ئەو ناپاکییەی لەگەڵ تۆدا کردمان. 8 ئەی یەزدان، شەرمەزاری لەسەر ڕوخساری ئێمەیە، لە پاشا و میر و باوباپیرانمان، چونکە دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد. 9 خودای پەروەردگارمان بە بەزەیی و بەخشندەیە، هەرچەندە ئێمە لێی یاخی بووین. 10 گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین بۆ ئەوەی بە ڕێگای فێرکردنەکانیدا بڕۆین، کە لە ڕێگەی بەندە پێغەمبەرەکانییەوە پێیداین. 11 هەموو ئیسرائیل سەرپێچی فێرکردنەکانی تۆیان کرد، لایاندا و گوێڕایەڵبوونی تۆیان ڕەتکردەوە.«لەبەر ئەوە ئەو نەفرەت و سوێندەت بەسەرماندا ڕژاند کە لە تەوراتی موسای بەندەی خودا نووسرابوو، چونکە دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد. 12 ئەو ئاگادارکردنەوانەت هێنایە دی کە لەسەر ئێمە و ئەو دادوەرانەمان فەرمووبووت کە دادوەرییان بۆمان دەکرد، بۆ ئەوەی بەڵایەکی گەورەمان بەسەردا بهێنیت. لەژێر ئاسماندا شتی وا ڕووینەدابێت، وەک ئەوەی بەسەر ئۆرشەلیم هات. 13 هەروەک ئەوەی لە تەوراتی موسادا نووسرابوو هەموو ئەم بەڵایانە بەسەرماندا هات، بەڵام لە تاوانەکانمان نەگەڕاینەوە و سەرنجمان نەدایە ڕاستییەکەی تۆ، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی یەزدانی پەروەردگارمان بەدەستبهێنین. 14 جا یەزدان مکوڕ بوو کە بەڵاکەمان بەسەربهێنێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان لە هەموو کارەکانی کە کردی ڕاستودروستە، ئێمەش گوێڕایەڵی نەبووین. 15 «ئێستاش ئەی خودای پەروەردگارمان، کە بە دەستێکی بەهێزەوە گەلی خۆتت لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە، ناوێکت بۆ خۆت دروستکرد وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، ئێمە گوناهمان کرد و خراپەمان کرد. 16 ئەی پەروەردگار، بەپێی هەموو ڕاستودروستییەکەت، تکایە تووڕەیی و هەڵچوونەکەت لەسەر شارەکەت، ئۆرشەلیم، دابمرکێنەوە کە کێوی پیرۆزی خۆتە. بەهۆی گوناهەکانمان و تاوانەکانی باوباپیرانمان ئۆرشەلیم و گەلەکەت لەلای هەموو ئەوانەی لە دەوروبەرمانن ڕیسوا بوون. 17 «ئێستاش ئەی خودای ئێمە، گوێ لە نزاکانی خزمەتکارەکەت و لە پاڕانەوەکەی بگرە. ئەی پەروەردگار، لە پێناوی خۆت ڕووت بەسەر پیرۆزگا کاولەکەتدا بدرەوشێنەوە. 18 ئەی خودای من، گوێت شل بکە و ببیستە، چاوەکانت بکەرەوە و کەلاوەکانمان و ئەو شارە ببینە کە ناوی تۆی هەڵگرتووە. لەبەر ڕاستودروستی خۆمان نییە کە پاڕانەوەکانمان دەخەینە بەردەمت، بەڵکو لەبەر بەزەییە زۆرەکەتە. 19 ئەی پەروەردگار گوێ بگرە! ئەی پەروەردگار لێخۆشبە! ئەی پەروەردگار گوێ شل بکە و دەستبەکار بە! ئەی خودای من، لەبەر خۆت دوای مەخە، چونکە شارەکەت و گەلەکەت ناوی تۆیان هەڵگرتووە.» 20 لەو کاتەدا من قسەم دەکرد و نزام دەکرد، دانم بە گوناهی خۆم و بە گوناهی ئیسرائیلی گەلەکەمدا دەنا و سەبارەت بە کێوە پیرۆزەکەی پاڕانەوەکەم دەخستە بەردەم یەزدانی پەروەردگارم، 21 هێشتا لە نزاکەمدا بووم، جبرائیل، ئەو پیاوەی کە پێشتر لە بینینێکی دیکەدا بۆم ئاشکرا کرابوو، لە کاتی قوربانی ئێوارە بە خێرایی فڕی و هاتە لام. 22 تێیگەیاندم و پێی گوتم: «ئەی دانیال، من ئێستا هاتم بۆ ئەوەی تێتبگەیەنم و بۆت ڕوون بکەمەوە. 23 هەرکە دەستت بە پاڕانەوە کرد، وەڵامێک دەرچوو، منیش هاتووم پێت بڵێم، چونکە تۆ خۆشەویستی. لەبەر ئەوە لە پەیامەکە ڕابمێنە و لە بینینەکە تێبگە. 24 «بڕیار دراوە حەفتا ”هەفتە“ بەسەر گەلەکەت و بەسەر شارە پیرۆزەکەتدا بچێت بۆ کۆتایی پێهێنانی یاخیبوون، نەهێشتنی گوناه، کەفارەتی تاوان، هێنانی ڕاستودروستی هەتاهەتایی، تەواوکردنی بینین و پەیامی پێغەمبەر و هەروەها دەستنیشانکردنی هەرەپیرۆز. 25 «جا بزانە و تێبگە کە لە دەرچوونی بڕیارەکە بۆ نوێکردنەوە و بنیادنانەوەی ئۆرشەلیم، هەتا هاتنی پاشای دەستنیشانکراو، حەوت ”هەفتە“ و شەست و دوو ”هەفتە“ی پێ دەچێت. ئۆرشەلیم بە شەقامەکان و شوورابەندیەوە بنیاد دەنێتەوە، سەرباری ئەوەی کاتەکە تەنگانەیە. 26 پاش شەست و دوو ”هەفتە“ دەستنیشانکراوەکە دەکوژرێت و هیچی نابێت. سوپای پاشایەکی دیکە دێت و شارەکە و پیرۆزگاکە وێران دەکات. کۆتاییەکەی وەک لافاوێک دێت و هەتا کۆتایی جەنگ بەردەوام دەبێت، بڕیاری کاولکردنی دراوە. 27 ئەم فەرمانڕەوایە لە یەک ”هەفتە“دا لەگەڵ زۆردا پەیمانی بەهێز دەبەستێت. لەناوەڕاستی ئەو ”هەفتەیە“دا کۆتایی بە قوربانی و پێشکەشکراوەکان دەهێنێت، لەسەر لووتکەی پەرستگا قێزەونی وێرانکەر دادەنێت، بۆ ئەوەی سزای حوکمی کۆتایی لەسەر ئەم وێرانکەرەدا بڕژێتەوە.»

In Other Versions

Daniel 9 in the ANGEFD

Daniel 9 in the ANTPNG2D

Daniel 9 in the AS21

Daniel 9 in the BAGH

Daniel 9 in the BBPNG

Daniel 9 in the BBT1E

Daniel 9 in the BDS

Daniel 9 in the BEV

Daniel 9 in the BHAD

Daniel 9 in the BIB

Daniel 9 in the BLPT

Daniel 9 in the BNT

Daniel 9 in the BNTABOOT

Daniel 9 in the BNTLV

Daniel 9 in the BOATCB

Daniel 9 in the BOATCB2

Daniel 9 in the BOBCV

Daniel 9 in the BOCNT

Daniel 9 in the BOECS

Daniel 9 in the BOGWICC

Daniel 9 in the BOHCB

Daniel 9 in the BOHCV

Daniel 9 in the BOHLNT

Daniel 9 in the BOHNTLTAL

Daniel 9 in the BOICB

Daniel 9 in the BOILNTAP

Daniel 9 in the BOITCV

Daniel 9 in the BOKCV

Daniel 9 in the BOKCV2

Daniel 9 in the BOKHWOG

Daniel 9 in the BOLCB

Daniel 9 in the BOLCB2

Daniel 9 in the BOMCV

Daniel 9 in the BONAV

Daniel 9 in the BONCB

Daniel 9 in the BONLT

Daniel 9 in the BONUT2

Daniel 9 in the BOPLNT

Daniel 9 in the BOSCB

Daniel 9 in the BOSNC

Daniel 9 in the BOTLNT

Daniel 9 in the BOVCB

Daniel 9 in the BOYCB

Daniel 9 in the BPBB

Daniel 9 in the BPH

Daniel 9 in the BSB

Daniel 9 in the CCB

Daniel 9 in the CUV

Daniel 9 in the CUVS

Daniel 9 in the DBT

Daniel 9 in the DGDNT

Daniel 9 in the DHNT

Daniel 9 in the DNT

Daniel 9 in the ELBE

Daniel 9 in the EMTV

Daniel 9 in the ESV

Daniel 9 in the FBV

Daniel 9 in the FEB

Daniel 9 in the GGMNT

Daniel 9 in the GNT

Daniel 9 in the HARY

Daniel 9 in the HNT

Daniel 9 in the IRVA

Daniel 9 in the IRVB

Daniel 9 in the IRVG

Daniel 9 in the IRVH

Daniel 9 in the IRVK

Daniel 9 in the IRVM

Daniel 9 in the IRVM2

Daniel 9 in the IRVO

Daniel 9 in the IRVP

Daniel 9 in the IRVT

Daniel 9 in the IRVT2

Daniel 9 in the IRVU

Daniel 9 in the ISVN

Daniel 9 in the JSNT

Daniel 9 in the KAPI

Daniel 9 in the KBT1ETNIK

Daniel 9 in the KBV

Daniel 9 in the KJV

Daniel 9 in the KNFD

Daniel 9 in the LBA

Daniel 9 in the LBLA

Daniel 9 in the LNT

Daniel 9 in the LSV

Daniel 9 in the MAAL

Daniel 9 in the MBV

Daniel 9 in the MBV2

Daniel 9 in the MHNT

Daniel 9 in the MKNFD

Daniel 9 in the MNG

Daniel 9 in the MNT

Daniel 9 in the MNT2

Daniel 9 in the MRS1T

Daniel 9 in the NAA

Daniel 9 in the NASB

Daniel 9 in the NBLA

Daniel 9 in the NBS

Daniel 9 in the NBVTP

Daniel 9 in the NET2

Daniel 9 in the NIV11

Daniel 9 in the NNT

Daniel 9 in the NNT2

Daniel 9 in the NNT3

Daniel 9 in the PDDPT

Daniel 9 in the PFNT

Daniel 9 in the RMNT

Daniel 9 in the SBIAS

Daniel 9 in the SBIBS

Daniel 9 in the SBIBS2

Daniel 9 in the SBICS

Daniel 9 in the SBIDS

Daniel 9 in the SBIGS

Daniel 9 in the SBIHS

Daniel 9 in the SBIIS

Daniel 9 in the SBIIS2

Daniel 9 in the SBIIS3

Daniel 9 in the SBIKS

Daniel 9 in the SBIKS2

Daniel 9 in the SBIMS

Daniel 9 in the SBIOS

Daniel 9 in the SBIPS

Daniel 9 in the SBISS

Daniel 9 in the SBITS

Daniel 9 in the SBITS2

Daniel 9 in the SBITS3

Daniel 9 in the SBITS4

Daniel 9 in the SBIUS

Daniel 9 in the SBIVS

Daniel 9 in the SBT

Daniel 9 in the SBT1E

Daniel 9 in the SCHL

Daniel 9 in the SNT

Daniel 9 in the SUSU

Daniel 9 in the SUSU2

Daniel 9 in the SYNO

Daniel 9 in the TBIAOTANT

Daniel 9 in the TBT1E

Daniel 9 in the TBT1E2

Daniel 9 in the TFTIP

Daniel 9 in the TFTU

Daniel 9 in the TGNTATF3T

Daniel 9 in the THAI

Daniel 9 in the TNFD

Daniel 9 in the TNT

Daniel 9 in the TNTIK

Daniel 9 in the TNTIL

Daniel 9 in the TNTIN

Daniel 9 in the TNTIP

Daniel 9 in the TNTIZ

Daniel 9 in the TOMA

Daniel 9 in the TTENT

Daniel 9 in the UBG

Daniel 9 in the UGV

Daniel 9 in the UGV2

Daniel 9 in the UGV3

Daniel 9 in the VBL

Daniel 9 in the VDCC

Daniel 9 in the YALU

Daniel 9 in the YAPE

Daniel 9 in the YBVTP

Daniel 9 in the ZBP