Exodus 25 (BOKSSV)
1 یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت. 3 «ئەمانەش ئەو پێشکەشکراوانەن کە لێیان وەردەگرن: «زێڕ و زیو و بڕۆنز؛ 4 ڕیسی جوان و باریک بە ڕەنگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ،کەتانی ناسک و مووی بزن؛ 5 پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پێستی مانگای دەریاو داری ئەکاسیا؛ 6 زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛ 7 بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆد و بۆ بەرسینە. 8 «پیرۆزگایەکیشم بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لەنێویاندا نیشتەجێ بم، 9 وەک هەموو ئەوەی پیشانت دەدەم لە نموونەی چادری پەرستن و نموونەی هەموو کەلوپەلەکانی، بەم شێوە دروستی بکەن. 10 «سندوقێکیش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، درێژییەکەی دوو باڵ و نیو و پانییەکەی باڵ و نیوێک و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت، 11 ڕووی ناوەوە و دەرەوەی بە تەواوی بە زێڕی بێگەرد ڕووکەش بکرێت و بە چواردەوریشیدا چوارچێوەی زێڕینی بۆ دروستبکرێت. 12 چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دابڕێژرێت و لەسەر چوار پایەکەی دابنرێت، دوو بازنە لەلایەک و دوو بازنەش لەلایەکەی دیکەی. 13 دوو داریش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت و بە زێڕ ڕووکەش بکرێن. 14 دارەکانیش بخرێتە ناو بازنەکانی سەر هەردوو لای سندوقەکە، بۆ هەڵگرتنی سندوقەکە پێیان. 15 دارەکان لەناو بازنەکانی سندوقەکە دەبن، لێیان دەرناهێنرێن. 16 لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە پێت دەدەم. 17 «قەپاغی کەفارەتیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت کە دوو باڵ و نیو درێژییەکەی و باڵ و نیوێک پانییەکەی بێت. 18 دوو کەڕوب لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، بە هەردوو لای قەپاغی کەفارەتەکەوە بکرێت. 19 کەڕوبێک لەلایەک دروستبکرێت و کەڕوبەکەی دیکەش لەلایەکەی دیکە، هەردوو کەڕوبەکان لەگەڵ قەپاغەکەی کەفارەت یەک پارچە بن. 20 دەبێت کەڕوبەکانیش باڵیان بۆ سەرەوە لێک کردبێتەوە و بە باڵەکانیان سێبەریان بەسەر قەپاغی کەفارەتەکە کردبێت. کەڕوبەکان ڕووبەڕوو بن و ڕوویان لە قەپاغی کەفارەتەکە بێت. 21 قەپاغی کەفارەتەکە لەسەر سندوقەکە و لەلای سەرەوە دابنرێت، لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە من پێت دەدەم. 22 لەوێ لەگەڵت کۆدەبمەوە و لەگەڵت دەدوێم، لەسەر قەپاغی کەفارەتەکە لەنێوان دوو کەڕوبەکەی سەر سندوقی پەیمان، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێدەدەم بۆ نەوەی ئیسرائیل. 23 «هەروەها مێزێک لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، کە درێژییەکەی دوو باڵ و پانییەکەی باڵێک و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت. 24 بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەش بکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیشی لە چواردەوری بۆ دروستبکرێت. 25 لێوارێکیشی بە پانی چوار پەنجە لە چواردەوری دروستبکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیش بۆ لێوارەکە لە دەوری دابنرێت. 26 چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دروستبکرێت، بازنەکان لەسەر هەر چوار گۆشەکەی چوار پایەکەی دابنرێت. 27 بازنەکان لەلای لێوارەکەوە دەبن بە گیرە بۆ دوو دار بۆ هەڵگرتنی مێزەکە. 28 دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێن، بە زێڕ ڕووکەش بکرێن، بەوان مێزەکە هەڵدەگرێت. 29 لەگەن و قاپەکانی لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، هەروەها دۆلکە و تاسەکانیش کە پێشکەشکراوەکانی پێ دەڕژێنرێت. 30 لەسەر مێزەکەش نانی تەرخانکراو بەردەوام لەپێشم دادەنرێت. 31 «هەروەها چرادانێک لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، ژێر چرادانەکە و قەدەکەی لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، کاسەکانی و گرێیەکانی و خونچەکانی لە خۆی دەبێت. 32 شەش لقیش لە هەردوو لایەوە دەردەچێت، سێ لق چرادان لەلایەک و سێ لق چرادان لەلایەکەی دیکە. 33 سێ کاسەی بادەمی لە لقێک بە گرێ و خونچەوە و سێ کاسەی بادەمی لە لقێکی دیکە بە گرێ و خونچەوە، ئاوا هەتا لقی شەشەم کە لە چرادانەکەوە دەردەچن. 34 هەروەها لە چرادانەکە چوار کاسەی بادەمی بە گرێ و خونچەکانیانەوە هەیە. 35 هەر جووتێک لق لە شەش لقەکە گرێیەکیان لەژێر بوو، هەتا شەشەم لق کە لە چرادانەکە دەردەچن. 36 گرێ و لقەکان لە خۆی دەبن، هەمووشیان لە زێڕی بێگەردی کوتراو دەبێت. 37 «حەوت چراشی بۆ دروستبکرێت و چراکانی بەرز دەکەیتەوە هەتا پێشی ڕووناک بکاتەوە. 38 مەقاش و مەقەڵییەکانیشی لە زێڕی بێگەرد دەبن. 39 چرادانەکە و هەموو کەلوپەلەکانی لە تالنتێک زێڕی بێگەرد دروستبکرێت. 40 بڕوانە ئەو شتانە لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.
In Other Versions
Exodus 25 in the ANGEFD
Exodus 25 in the ANTPNG2D
Exodus 25 in the AS21
Exodus 25 in the BAGH
Exodus 25 in the BBPNG
Exodus 25 in the BBT1E
Exodus 25 in the BDS
Exodus 25 in the BEV
Exodus 25 in the BHAD
Exodus 25 in the BIB
Exodus 25 in the BLPT
Exodus 25 in the BNT
Exodus 25 in the BNTABOOT
Exodus 25 in the BNTLV
Exodus 25 in the BOATCB
Exodus 25 in the BOATCB2
Exodus 25 in the BOBCV
Exodus 25 in the BOCNT
Exodus 25 in the BOECS
Exodus 25 in the BOGWICC
Exodus 25 in the BOHCB
Exodus 25 in the BOHCV
Exodus 25 in the BOHLNT
Exodus 25 in the BOHNTLTAL
Exodus 25 in the BOICB
Exodus 25 in the BOILNTAP
Exodus 25 in the BOITCV
Exodus 25 in the BOKCV
Exodus 25 in the BOKCV2
Exodus 25 in the BOKHWOG
Exodus 25 in the BOLCB
Exodus 25 in the BOLCB2
Exodus 25 in the BOMCV
Exodus 25 in the BONAV
Exodus 25 in the BONCB
Exodus 25 in the BONLT
Exodus 25 in the BONUT2
Exodus 25 in the BOPLNT
Exodus 25 in the BOSCB
Exodus 25 in the BOSNC
Exodus 25 in the BOTLNT
Exodus 25 in the BOVCB
Exodus 25 in the BOYCB
Exodus 25 in the BPBB
Exodus 25 in the BPH
Exodus 25 in the BSB
Exodus 25 in the CCB
Exodus 25 in the CUV
Exodus 25 in the CUVS
Exodus 25 in the DBT
Exodus 25 in the DGDNT
Exodus 25 in the DHNT
Exodus 25 in the DNT
Exodus 25 in the ELBE
Exodus 25 in the EMTV
Exodus 25 in the ESV
Exodus 25 in the FBV
Exodus 25 in the FEB
Exodus 25 in the GGMNT
Exodus 25 in the GNT
Exodus 25 in the HARY
Exodus 25 in the HNT
Exodus 25 in the IRVA
Exodus 25 in the IRVB
Exodus 25 in the IRVG
Exodus 25 in the IRVH
Exodus 25 in the IRVK
Exodus 25 in the IRVM
Exodus 25 in the IRVM2
Exodus 25 in the IRVO
Exodus 25 in the IRVP
Exodus 25 in the IRVT
Exodus 25 in the IRVT2
Exodus 25 in the IRVU
Exodus 25 in the ISVN
Exodus 25 in the JSNT
Exodus 25 in the KAPI
Exodus 25 in the KBT1ETNIK
Exodus 25 in the KBV
Exodus 25 in the KJV
Exodus 25 in the KNFD
Exodus 25 in the LBA
Exodus 25 in the LBLA
Exodus 25 in the LNT
Exodus 25 in the LSV
Exodus 25 in the MAAL
Exodus 25 in the MBV
Exodus 25 in the MBV2
Exodus 25 in the MHNT
Exodus 25 in the MKNFD
Exodus 25 in the MNG
Exodus 25 in the MNT
Exodus 25 in the MNT2
Exodus 25 in the MRS1T
Exodus 25 in the NAA
Exodus 25 in the NASB
Exodus 25 in the NBLA
Exodus 25 in the NBS
Exodus 25 in the NBVTP
Exodus 25 in the NET2
Exodus 25 in the NIV11
Exodus 25 in the NNT
Exodus 25 in the NNT2
Exodus 25 in the NNT3
Exodus 25 in the PDDPT
Exodus 25 in the PFNT
Exodus 25 in the RMNT
Exodus 25 in the SBIAS
Exodus 25 in the SBIBS
Exodus 25 in the SBIBS2
Exodus 25 in the SBICS
Exodus 25 in the SBIDS
Exodus 25 in the SBIGS
Exodus 25 in the SBIHS
Exodus 25 in the SBIIS
Exodus 25 in the SBIIS2
Exodus 25 in the SBIIS3
Exodus 25 in the SBIKS
Exodus 25 in the SBIKS2
Exodus 25 in the SBIMS
Exodus 25 in the SBIOS
Exodus 25 in the SBIPS
Exodus 25 in the SBISS
Exodus 25 in the SBITS
Exodus 25 in the SBITS2
Exodus 25 in the SBITS3
Exodus 25 in the SBITS4
Exodus 25 in the SBIUS
Exodus 25 in the SBIVS
Exodus 25 in the SBT
Exodus 25 in the SBT1E
Exodus 25 in the SCHL
Exodus 25 in the SNT
Exodus 25 in the SUSU
Exodus 25 in the SUSU2
Exodus 25 in the SYNO
Exodus 25 in the TBIAOTANT
Exodus 25 in the TBT1E
Exodus 25 in the TBT1E2
Exodus 25 in the TFTIP
Exodus 25 in the TFTU
Exodus 25 in the TGNTATF3T
Exodus 25 in the THAI
Exodus 25 in the TNFD
Exodus 25 in the TNT
Exodus 25 in the TNTIK
Exodus 25 in the TNTIL
Exodus 25 in the TNTIN
Exodus 25 in the TNTIP
Exodus 25 in the TNTIZ
Exodus 25 in the TOMA
Exodus 25 in the TTENT
Exodus 25 in the UBG
Exodus 25 in the UGV
Exodus 25 in the UGV2
Exodus 25 in the UGV3
Exodus 25 in the VBL
Exodus 25 in the VDCC
Exodus 25 in the YALU
Exodus 25 in the YAPE
Exodus 25 in the YBVTP
Exodus 25 in the ZBP