Ezekiel 1 (BOKSSV)

1 لە پێنجی مانگی چواری ساڵی سییەم، کاتێک من لەسەر نۆکەندی کەڤار لەنێو ڕاپێچکراوەکان بووم، ئاسمان کرایەوە و خودا چەند بینینێکی بۆ ئاشکرا کردم. 2 ئەمەش ساڵی پێنجەمی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا بوو.لە پێنجی مانگدا، 3 فەرمایشتی یەزدان بۆ حزقیێلی کاهین کوڕی بوزی هات، لە خاکی بابلییەکان لەسەر نۆکەندی کەڤار، لەوێش ڕۆحی یەزدان هاتە سەری. 4 جا تەماشام کرد بینیم ڕەشەبایەک لە باکوورەوە هات، هەورێکی گەورە کە ئاگرێکی تێدا بوو دەبریسکایەوە و لە دەوروبەری ڕووناکی دەدرەوشایەوە. لە چەقی ناوەڕاستی ئاگرەکەش وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگراوی بوو. 5 لە هەورەکەشدا شێوەی چوار گیانلەبەر هەبوو، ئەمەش دیمەنیان بوو، لە شێوەدا لە دیمەنی مرۆڤێک دەچوو، 6 بەڵام هەریەکە چوار ڕوخسار و چوار باڵی هەبوو. 7 قاچەکانیان ڕێکوڕاست بوون و پێیەکانیان وەک پێی گوێرەکە وابوون، وەک بڕۆنزی لووسکراو دەبریقانەوە. 8 لە خوار باڵەکانیانەوە لە هەر چوار لاوە دەستی مرۆڤیان هەبوو. هەر چوار گیانلەبەرەکە ڕوخسار و باڵیان هەبوو، 9 باڵەکانیشیان هەریەکە و بەوەی تەنیشتیەوە لکابوو. لە کاتی ڕۆیشتندا هەریەکە ڕێک بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت و لای نەدەدا. 10 ڕوخساری هەر چواریان بەم شێوەیە بوو: لەپێشەوە ڕوخساری مرۆڤ، لەلای ڕاست ڕوخساری شێر، لەلای چەپ ڕوخساری گا، لە پشتەوەش ڕوخساری هەڵۆ، 11 ئەمە ڕوخساریان بوو. هەروەها باڵەکانیان بەرەو سەرەوە لێک کرابوونەوە، هەریەکە بە دوو باڵ بە گیانلەبەرەکەی دیکەوە لکابوو، بە دوو باڵەکەی دیکەش لەشی خۆیان دادەپۆشی. 12 هەریەکەیان بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، ڕۆحی خودا دەچووە هەر شوێنێک ئەوانیش دەچوون، لە ڕۆیشتنیش لایان نەدەدا. 13 هەروەها دیمەنی گیانلەبەرەکان وەک پشکۆی ئاگری داگیرساو یان وەک چەند مەشخەڵێک بوون. ئاگر لەنێوان گیانلەبەرەکاندا هاتوچۆی دەکرد، ئاگرەکەش ڕەوشەن بوو، لە ئاگرەکەوە بروسکە دەردەچوو. 14 گیانلەبەرەکانیش وەک بروسکە دەهاتن و دەچوون. 15 تەماشای گیانلەبەرەکانم کرد کە هەریەکەیان چوار ڕووی هەبوو، لەلای هەر یەکێکیان چەرخێک هەبوو لەسەر زەوی. 16 دیمەن و پێکهاتنی چەرخەکان بەم جۆرە بوون: هەر چواریان یەک شێوەیان هەبوو، وەک زەبەرجەد دەبریسکانەوە، پێکهاتنیشیان وەک ئەوەی چەرخ لەناو چەرخدا بێت. 17 کاتێک کە دەڕۆیشتن، بە ئاراستەی هەر چوار لادا دەڕۆیشتن، چەرخەکان لە کاتی ڕۆیشتنی گیانلەبەرەکاندا لایان نەدەدا. 18 هەروەها چێوەکانیان بەرز و ترسناک بوون، چێوەکانی هەر چواریان پڕ بوون لە چاو لە هەر چواردەوریاندا. 19 کە گیانلەبەرەکان دەڕۆیشتن، چەرخەکان لەتەنیشتیانەوە دەڕۆیشتن. کاتێک گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە. 20 بۆ هەرکوێ ڕۆحی خودا دەڕۆیشت ئەوانیش دەچوون، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو. 21 کە گیانلەبەرەکان دەجوڵانەوە، چەرخەکانیش دەجوڵانەوە، کە گیانلەبەرەکان دەوەستان ئەوانیش دەوەستان، کە گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو. 22 لە سەرەوە بەسەر سەری گیانلەبەرەکانەوە شێوەی بۆشاییەک خۆی کێشا بووەوە، وەک دیمەنی بلوور دەبریسکایەوە و ترسناک بوو. 23 لەژێر بۆشاییەکە باڵەکانیان بەرەو یەکتر درێژ ببوونەوە، هەروەها هەریەکە دوو باڵی دیکەی هەبوو کە لەشیانی دادەپۆشی. 24 کە ڕۆیشتن گوێم لە دەنگی باڵەکانیان بوو وەک دەنگی هاژەی ئاوێکی زۆر بوو، وەک دەنگی خودای هەرە بەتوانا، وەک دەنگی هاتوهاواری سوپا. کاتێک کە ڕاوەستان باڵەکانیان شۆڕ کردەوە. 25 کاتێک کە ڕاوەستان و باڵەکانیان شۆڕکردەوە، دەنگێک لە بۆشاییەکەی سەر سەریانەوە هات. 26 لەسەر بۆشاییەکەی سەر سەریان، شتێکی وەک تەختێکی پاشایەتی هەبوو، لە دیمەنی یاقووتی شین دەچوو، لە سەرووی هەموویەوە شێوەیەک وەک دیمەنی مرۆڤ لەسەر تەختەکە بوو. 27 بینیم لە ناوقەدی بەرەو سەرەوە وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگرین لەناوەوە و لە دەوروبەری، لە ناوقەدیشی بەرەو خوارەوە بە چەشنی ئاگر بوو، شەوقی دەدایەوە بۆ دەوروپشتی. 28 وەک دیمەنی پەلکەزێڕینە لە هەوردا لە ڕۆژی باران، شەوقەکەش ئاوا بوو بۆ دەوروبەری.ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو. کاتێک بینیم بەسەر ڕوومدا کەوتم و گوێم لە دەنگێک بوو قسەی دەکرد.

In Other Versions

Ezekiel 1 in the ANGEFD

Ezekiel 1 in the ANTPNG2D

Ezekiel 1 in the AS21

Ezekiel 1 in the BAGH

Ezekiel 1 in the BBPNG

Ezekiel 1 in the BBT1E

Ezekiel 1 in the BDS

Ezekiel 1 in the BEV

Ezekiel 1 in the BHAD

Ezekiel 1 in the BIB

Ezekiel 1 in the BLPT

Ezekiel 1 in the BNT

Ezekiel 1 in the BNTABOOT

Ezekiel 1 in the BNTLV

Ezekiel 1 in the BOATCB

Ezekiel 1 in the BOATCB2

Ezekiel 1 in the BOBCV

Ezekiel 1 in the BOCNT

Ezekiel 1 in the BOECS

Ezekiel 1 in the BOGWICC

Ezekiel 1 in the BOHCB

Ezekiel 1 in the BOHCV

Ezekiel 1 in the BOHLNT

Ezekiel 1 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 1 in the BOICB

Ezekiel 1 in the BOILNTAP

Ezekiel 1 in the BOITCV

Ezekiel 1 in the BOKCV

Ezekiel 1 in the BOKCV2

Ezekiel 1 in the BOKHWOG

Ezekiel 1 in the BOLCB

Ezekiel 1 in the BOLCB2

Ezekiel 1 in the BOMCV

Ezekiel 1 in the BONAV

Ezekiel 1 in the BONCB

Ezekiel 1 in the BONLT

Ezekiel 1 in the BONUT2

Ezekiel 1 in the BOPLNT

Ezekiel 1 in the BOSCB

Ezekiel 1 in the BOSNC

Ezekiel 1 in the BOTLNT

Ezekiel 1 in the BOVCB

Ezekiel 1 in the BOYCB

Ezekiel 1 in the BPBB

Ezekiel 1 in the BPH

Ezekiel 1 in the BSB

Ezekiel 1 in the CCB

Ezekiel 1 in the CUV

Ezekiel 1 in the CUVS

Ezekiel 1 in the DBT

Ezekiel 1 in the DGDNT

Ezekiel 1 in the DHNT

Ezekiel 1 in the DNT

Ezekiel 1 in the ELBE

Ezekiel 1 in the EMTV

Ezekiel 1 in the ESV

Ezekiel 1 in the FBV

Ezekiel 1 in the FEB

Ezekiel 1 in the GGMNT

Ezekiel 1 in the GNT

Ezekiel 1 in the HARY

Ezekiel 1 in the HNT

Ezekiel 1 in the IRVA

Ezekiel 1 in the IRVB

Ezekiel 1 in the IRVG

Ezekiel 1 in the IRVH

Ezekiel 1 in the IRVK

Ezekiel 1 in the IRVM

Ezekiel 1 in the IRVM2

Ezekiel 1 in the IRVO

Ezekiel 1 in the IRVP

Ezekiel 1 in the IRVT

Ezekiel 1 in the IRVT2

Ezekiel 1 in the IRVU

Ezekiel 1 in the ISVN

Ezekiel 1 in the JSNT

Ezekiel 1 in the KAPI

Ezekiel 1 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 1 in the KBV

Ezekiel 1 in the KJV

Ezekiel 1 in the KNFD

Ezekiel 1 in the LBA

Ezekiel 1 in the LBLA

Ezekiel 1 in the LNT

Ezekiel 1 in the LSV

Ezekiel 1 in the MAAL

Ezekiel 1 in the MBV

Ezekiel 1 in the MBV2

Ezekiel 1 in the MHNT

Ezekiel 1 in the MKNFD

Ezekiel 1 in the MNG

Ezekiel 1 in the MNT

Ezekiel 1 in the MNT2

Ezekiel 1 in the MRS1T

Ezekiel 1 in the NAA

Ezekiel 1 in the NASB

Ezekiel 1 in the NBLA

Ezekiel 1 in the NBS

Ezekiel 1 in the NBVTP

Ezekiel 1 in the NET2

Ezekiel 1 in the NIV11

Ezekiel 1 in the NNT

Ezekiel 1 in the NNT2

Ezekiel 1 in the NNT3

Ezekiel 1 in the PDDPT

Ezekiel 1 in the PFNT

Ezekiel 1 in the RMNT

Ezekiel 1 in the SBIAS

Ezekiel 1 in the SBIBS

Ezekiel 1 in the SBIBS2

Ezekiel 1 in the SBICS

Ezekiel 1 in the SBIDS

Ezekiel 1 in the SBIGS

Ezekiel 1 in the SBIHS

Ezekiel 1 in the SBIIS

Ezekiel 1 in the SBIIS2

Ezekiel 1 in the SBIIS3

Ezekiel 1 in the SBIKS

Ezekiel 1 in the SBIKS2

Ezekiel 1 in the SBIMS

Ezekiel 1 in the SBIOS

Ezekiel 1 in the SBIPS

Ezekiel 1 in the SBISS

Ezekiel 1 in the SBITS

Ezekiel 1 in the SBITS2

Ezekiel 1 in the SBITS3

Ezekiel 1 in the SBITS4

Ezekiel 1 in the SBIUS

Ezekiel 1 in the SBIVS

Ezekiel 1 in the SBT

Ezekiel 1 in the SBT1E

Ezekiel 1 in the SCHL

Ezekiel 1 in the SNT

Ezekiel 1 in the SUSU

Ezekiel 1 in the SUSU2

Ezekiel 1 in the SYNO

Ezekiel 1 in the TBIAOTANT

Ezekiel 1 in the TBT1E

Ezekiel 1 in the TBT1E2

Ezekiel 1 in the TFTIP

Ezekiel 1 in the TFTU

Ezekiel 1 in the TGNTATF3T

Ezekiel 1 in the THAI

Ezekiel 1 in the TNFD

Ezekiel 1 in the TNT

Ezekiel 1 in the TNTIK

Ezekiel 1 in the TNTIL

Ezekiel 1 in the TNTIN

Ezekiel 1 in the TNTIP

Ezekiel 1 in the TNTIZ

Ezekiel 1 in the TOMA

Ezekiel 1 in the TTENT

Ezekiel 1 in the UBG

Ezekiel 1 in the UGV

Ezekiel 1 in the UGV2

Ezekiel 1 in the UGV3

Ezekiel 1 in the VBL

Ezekiel 1 in the VDCC

Ezekiel 1 in the YALU

Ezekiel 1 in the YAPE

Ezekiel 1 in the YBVTP

Ezekiel 1 in the ZBP