Ezekiel 22 (BOKSSV)

1 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم دەدەیت، حوکم بەسەر شارە خوێنڕێژەکە دەدەیت؟ بەڵکو شارەکە ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆی بکەرەوە. 3 بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ئەو شارەی کە لەناوەڕاستیدا خوێن دەڕێژێت، نەهامەتی بەسەر خۆیدا دەهێنێت، بە دروستکردنی بت خۆی گڵاو دەکات، 4 بەو خوێنەی ڕشتت تاوانبار بوویت، خۆتت گڵاوکرد بەو بتانەی دروستت کردوون. بەو جۆرە ڕۆژگاری خۆتت کورت کردەوە و کۆتاییت بەسەر خۆتدا هێنا، لەبەر ئەوە لەلای نەتەوەکان تۆم کرد بە شورەیی، جێگای تانە و تەشەری هەموو خاکەکان. 5 ئەی شاری بەد ناو، ئەی پڕ لە ئاژاوە، ئەوەی لێت نزیکە و ئەوەی لێت دوورە گاڵتەت پێ دەکات. 6 «”سەیر بکە چۆن هەریەکە لەو میرانەی ئیسرائیل کە لەناو تۆدان دەسەڵاتی خۆی بۆ خوێنڕشتن بەکاردەهێنێت. 7 لەناو تۆدا سووکایەتییان بە دایک و باوک کردووە. لەناو تۆدا بە ستەم هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئاوارەدا کردووە. لەناو تۆدا هەتیو و بێوەژنیان چەوساندووەتەوە. 8 تۆ سووکایەتیت بە شتە پیرۆزکراوەکانی من کردووە و شەممەکانی منت گڵاو کردووە. 9 لەناو تۆدان پیاوانی دووزمان و بوختانکەر بۆ خوێنڕشتن، لەناو تۆدان ئەوانەی لە نزرگەی سەر چیاکان دەخۆن و بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن. 10 لەناو تۆدان ئەوانەی کە ناموسی باوکیان دەبەن، لەناو تۆدان ئەوانەی کە دەست درێژ دەکەنە سەر ژن لە کاتی گڵاوییەکەی بەهۆی خوێنلێچوونی مانگانەی. 11 پیاو لەگەڵ ژنی نزیکەکەی کاری قێزەونی ئەنجام دەدات، پیاوی دیکەش بووکی خۆی بە بەدڕەوشتی گڵاو دەکات. لەناو تۆدا مرۆڤ دەست درێژ دەکاتە سەر خوشکی خۆی، کچی باوکی. 12 لەناو تۆدان ئەوانەی کە بەرتیل وەردەگرن بۆ خوێنڕشتن، هەروەها تۆ سوو و قازانج لە گرانکردنی نرخی شتومەک وەردەگریت. بە ستەم نزیکەکانی خۆتت ڕووتاندووەتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش منت لەبیر کردووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 13 «”لەبەر ئەو خوێنەی لەناو تۆدا ڕژا، سەیر بکە مشتم دەوەشێنم لەو قازانجە ناڕەوایەی کردووتە. 14 ئایا دڵت بەرگە دەگرێت یان دەستت بەهێز دەبێت لەو ڕۆژانەی هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم؟ من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم. 15 بەنێو نەتەوەکان پەرتەوازەت دەکەم، بەسەر خاکەکاندا بڵاوت دەکەمەوە، گڵاوییەکانت لێ دادەماڵم. 16 ئەو کاتەی لەبەرچاوی نەتەوەکان خۆتت گڵاو کردووە، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.“» 17 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18 «ئەی کوڕی مرۆڤ، بنەماڵەی ئیسرائیل بۆم بوون بە خڵت، هەموویان مس و تەنەکە و ئاسن و قورقوشمن لەناوەڕاستی کوورە بەجێماون، بوون بە خڵتی زیو. 19 لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ”لەبەر ئەوەی ئێوە هەموو بوون بە خڵت، من لەناو ئۆرشەلیم کۆتان دەکەمەوە. 20 وەک چۆن زیو و مس و ئاسن و قورقوشم و تەنەکە لەناو کوورەدا کۆ دەکرێنەوە، فوو بە ئاگرەکەی ژێریدا دەکرێت هەتا بێتە جۆش و بیتوێنێتەوە، منیش بە هەمان شێوە بە تووڕەیی و هەڵچوونی خۆم لەناو شارەکە کۆتان دەکەمەوە و داتاندەنێم و دەتانتوێنمەوە. 21 جا کۆتان دەکەمەوە و لەناو ئاگری تووڕەییم فووتان لێ دەکەم و لەناویدا دەتوێنەوە. 22 وەک زیو چۆن لەناو کوورەدا دەتوێنرێتەوە، ئێوەش بە هەمان شێوە لەناویدا دەتوێنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، تووڕەیی خۆمم بەسەرتاندا ڕژاندووە.“» 23 دیسان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 24 «ئەی کوڕی مرۆڤ، پێی بڵێ: ”تۆ ئەو خاکەی کە پاک نەبوویتەوە، لە ڕۆژی تووڕەییدا بارانی لێ نەباریوە.“ 25 پیلانگێڕی میرەکانی لەناوەڕاستیدایە وەک شێر دەنەڕێنێت و نێچیرەکەی لەتوپەت دەکات. مرۆڤ دەخۆن، گەنجینە دەبڕن و شتی گرانبەها دەبەن، لەناوەڕاستیدا بێوەژن زۆر دەکەن. 26 کاهینەکانی سەرپێچی فێرکردنەکانی من دەکەن و شتە پیرۆزکراوەکانی من گڵاو دەکەن، جیاوازی لەنێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو ناکەن، جیاوازی لەنێوان گڵاو و پاک ناکەن و چاو لە شەممەکانم دەپۆشن، جا لەنێویاندا گڵاو بووم. 27 کاربەدەستەکانی ناوی وەک گورگن، نێچیر لەتوپەت دەکەن و خوێن دەڕێژن و خەڵک دەکوژن بۆ ئەوەی بە ناڕەوایی قازانج بەدەستبهێنن. 28 پێغەمبەرەکانیان کارە خراپەکانیان بۆ دادەپۆشن و بە بینینی پووچ و فاڵگرتنەوەی درۆ بە گەچ بۆیان سواخ دەدەن و دەڵێن: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت،“ لەگەڵ ئەوەی یەزدان هیچ قسەی نەکردووە. 29 گەلی خاکەکە ستەمکاری و تاڵانی دەکەن، هەژار و نەدار و نامۆش دەچەوسێننەوە و لە دادپەروەری بێبەشیان دەکەن، هەژار و نەداریان چەوساندەوە و بە ناڕەوا ستەمیان لە ئاوارە کرد. 30 «لەنێویاندا بەدوای پیاوێکدا گەڕام شووراکە بنیاد بنێتەوە و لە پێناوی خاکەکە لە کەلێنی شووراکەوە لەبەردەمم ڕابوەستێت، بۆ ئەوەی وێرانی نەکەم، بەڵام دەستم نەکەوت. 31 لەبەر ئەوە هەڵچوونی خۆمیان بەسەردا هەڵدەڕێژم، بە ئاگری تووڕەییم لەناویان دەبەم، کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

In Other Versions

Ezekiel 22 in the ANGEFD

Ezekiel 22 in the ANTPNG2D

Ezekiel 22 in the AS21

Ezekiel 22 in the BAGH

Ezekiel 22 in the BBPNG

Ezekiel 22 in the BBT1E

Ezekiel 22 in the BDS

Ezekiel 22 in the BEV

Ezekiel 22 in the BHAD

Ezekiel 22 in the BIB

Ezekiel 22 in the BLPT

Ezekiel 22 in the BNT

Ezekiel 22 in the BNTABOOT

Ezekiel 22 in the BNTLV

Ezekiel 22 in the BOATCB

Ezekiel 22 in the BOATCB2

Ezekiel 22 in the BOBCV

Ezekiel 22 in the BOCNT

Ezekiel 22 in the BOECS

Ezekiel 22 in the BOGWICC

Ezekiel 22 in the BOHCB

Ezekiel 22 in the BOHCV

Ezekiel 22 in the BOHLNT

Ezekiel 22 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 22 in the BOICB

Ezekiel 22 in the BOILNTAP

Ezekiel 22 in the BOITCV

Ezekiel 22 in the BOKCV

Ezekiel 22 in the BOKCV2

Ezekiel 22 in the BOKHWOG

Ezekiel 22 in the BOLCB

Ezekiel 22 in the BOLCB2

Ezekiel 22 in the BOMCV

Ezekiel 22 in the BONAV

Ezekiel 22 in the BONCB

Ezekiel 22 in the BONLT

Ezekiel 22 in the BONUT2

Ezekiel 22 in the BOPLNT

Ezekiel 22 in the BOSCB

Ezekiel 22 in the BOSNC

Ezekiel 22 in the BOTLNT

Ezekiel 22 in the BOVCB

Ezekiel 22 in the BOYCB

Ezekiel 22 in the BPBB

Ezekiel 22 in the BPH

Ezekiel 22 in the BSB

Ezekiel 22 in the CCB

Ezekiel 22 in the CUV

Ezekiel 22 in the CUVS

Ezekiel 22 in the DBT

Ezekiel 22 in the DGDNT

Ezekiel 22 in the DHNT

Ezekiel 22 in the DNT

Ezekiel 22 in the ELBE

Ezekiel 22 in the EMTV

Ezekiel 22 in the ESV

Ezekiel 22 in the FBV

Ezekiel 22 in the FEB

Ezekiel 22 in the GGMNT

Ezekiel 22 in the GNT

Ezekiel 22 in the HARY

Ezekiel 22 in the HNT

Ezekiel 22 in the IRVA

Ezekiel 22 in the IRVB

Ezekiel 22 in the IRVG

Ezekiel 22 in the IRVH

Ezekiel 22 in the IRVK

Ezekiel 22 in the IRVM

Ezekiel 22 in the IRVM2

Ezekiel 22 in the IRVO

Ezekiel 22 in the IRVP

Ezekiel 22 in the IRVT

Ezekiel 22 in the IRVT2

Ezekiel 22 in the IRVU

Ezekiel 22 in the ISVN

Ezekiel 22 in the JSNT

Ezekiel 22 in the KAPI

Ezekiel 22 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 22 in the KBV

Ezekiel 22 in the KJV

Ezekiel 22 in the KNFD

Ezekiel 22 in the LBA

Ezekiel 22 in the LBLA

Ezekiel 22 in the LNT

Ezekiel 22 in the LSV

Ezekiel 22 in the MAAL

Ezekiel 22 in the MBV

Ezekiel 22 in the MBV2

Ezekiel 22 in the MHNT

Ezekiel 22 in the MKNFD

Ezekiel 22 in the MNG

Ezekiel 22 in the MNT

Ezekiel 22 in the MNT2

Ezekiel 22 in the MRS1T

Ezekiel 22 in the NAA

Ezekiel 22 in the NASB

Ezekiel 22 in the NBLA

Ezekiel 22 in the NBS

Ezekiel 22 in the NBVTP

Ezekiel 22 in the NET2

Ezekiel 22 in the NIV11

Ezekiel 22 in the NNT

Ezekiel 22 in the NNT2

Ezekiel 22 in the NNT3

Ezekiel 22 in the PDDPT

Ezekiel 22 in the PFNT

Ezekiel 22 in the RMNT

Ezekiel 22 in the SBIAS

Ezekiel 22 in the SBIBS

Ezekiel 22 in the SBIBS2

Ezekiel 22 in the SBICS

Ezekiel 22 in the SBIDS

Ezekiel 22 in the SBIGS

Ezekiel 22 in the SBIHS

Ezekiel 22 in the SBIIS

Ezekiel 22 in the SBIIS2

Ezekiel 22 in the SBIIS3

Ezekiel 22 in the SBIKS

Ezekiel 22 in the SBIKS2

Ezekiel 22 in the SBIMS

Ezekiel 22 in the SBIOS

Ezekiel 22 in the SBIPS

Ezekiel 22 in the SBISS

Ezekiel 22 in the SBITS

Ezekiel 22 in the SBITS2

Ezekiel 22 in the SBITS3

Ezekiel 22 in the SBITS4

Ezekiel 22 in the SBIUS

Ezekiel 22 in the SBIVS

Ezekiel 22 in the SBT

Ezekiel 22 in the SBT1E

Ezekiel 22 in the SCHL

Ezekiel 22 in the SNT

Ezekiel 22 in the SUSU

Ezekiel 22 in the SUSU2

Ezekiel 22 in the SYNO

Ezekiel 22 in the TBIAOTANT

Ezekiel 22 in the TBT1E

Ezekiel 22 in the TBT1E2

Ezekiel 22 in the TFTIP

Ezekiel 22 in the TFTU

Ezekiel 22 in the TGNTATF3T

Ezekiel 22 in the THAI

Ezekiel 22 in the TNFD

Ezekiel 22 in the TNT

Ezekiel 22 in the TNTIK

Ezekiel 22 in the TNTIL

Ezekiel 22 in the TNTIN

Ezekiel 22 in the TNTIP

Ezekiel 22 in the TNTIZ

Ezekiel 22 in the TOMA

Ezekiel 22 in the TTENT

Ezekiel 22 in the UBG

Ezekiel 22 in the UGV

Ezekiel 22 in the UGV2

Ezekiel 22 in the UGV3

Ezekiel 22 in the VBL

Ezekiel 22 in the VDCC

Ezekiel 22 in the YALU

Ezekiel 22 in the YAPE

Ezekiel 22 in the YBVTP

Ezekiel 22 in the ZBP