Ezekiel 39 (BOKSSV)

1 «ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی لەسەر گۆگ بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. 2 ئاراستەت وەردەگێڕم و دەتبەم. لەوپەڕی باکوورەوە سەرت دەخەم و دەتهێنمە چیاکانی ئیسرائیل. 3 ئینجا لە کەوانەکەت دەدەم کە لە دەستی چەپتە، تیرەکانت لە دەستی ڕاستت بەردەدەمەوە. 4 خۆت و هەموو سوپاکەت و ئەو گەلانەی لەگەڵتدان لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەکوژرێن، دەتکەمە خۆراکی هەموو جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆر و گیانلەبەرانی دەشتودەر. 5 لەسەر ڕووی دەشتودەر دەکەویت، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 6 ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە کەنارەکان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. 7 «”ناوی پیرۆزیشم لەنێو ئیسرائیلی گەلم دەناسێنم، چیتر ناهێڵم ناوی پیرۆزم بزڕێنرێت، جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانم، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلم. 8 دێت و بەڕێوەیە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە باسم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 9 «”دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل دەردەچن، چەک دەسووتێنن و ئاگریان تێبەر دەدەن: قەڵغانی گەورە و بچووک، کەوان و تیر، کوتەک و ڕم. حەوت ساڵ بۆ سووتەمەنی بەکاریاندەهێنن. 10 نە چیلکەیەک لە دەشتودەر کۆدەکەنەوە و نە لە دارستانەکان دار دەبڕن، چونکە چەک بۆ سووتەمەنی بەکاردەهێنن. ئەوانە تاڵان دەکەن کە تاڵانیان کردن و دەستکەوتی ئەوانە دەبەن کە دەستکەوتیان بردن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 11 «”لەو ڕۆژەدا شوێنێک دەکەمە گۆڕ بۆ گۆگ لە ئیسرائیل، لە دۆڵی عەڤاریم لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو. دەبێتە ڕێگرێک لەسەر ڕێگای ڕێبواران، گۆگ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی لەوێ دەنێژن. لەبەر ئەوە ناوی لێ دەنێن دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ. 12 «”بنەماڵەی ئیسرائیل حەوت مانگ لە گۆڕیان دەنێن، هەتا خاکەکە پاک بکەنەوە. 13 هەموو گەلی خاکەکە خەریکی لەگۆڕنان دەبن، ئەو ڕۆژەش کە من شکۆدار دەکرێم لەبیریان ناچێتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 14 «”هەندێک پیاو هەڵدەبژێرن کە بە بەردەوامی بە خاکەکەدا تێبپەڕن، بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کە مردووەکان دەنێژن، هەتا ئەوانەی کە لەسەر ڕووی زەوییەکە کوژراون و ماونەتەوە لە گۆڕیان بنێن بۆ پاککردنەوەی خاکەکە. دوای تەواوبوونی حەوت مانگەکە دەست بە پشکنین دەکەن. 15 کاتێک بە خاکەکەدا تێدەپەڕن، ئەگەر یەکێک ئێسکێکی مرۆڤی بینی نیشانەیەکی لەتەنیشت دادەنێت، هەتا گۆڕهەڵکەنەکان لە دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ لە گۆڕی بنێن، 16 نزیکی شارۆچکەیەک لەوێیە کە ناوی هەمۆنایە. بەم شێوە خاکەکە پاک دەکەنەوە.“ 17 «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە هەموو باڵدارێک و هەموو گیانلەبەرێکی دەشتودەر بڵێ: ”کۆببنەوە و وەرن، لە هەموو لایەکەوە لە قوربانییەکەم خڕبنەوە، ئەوەی من لەسەر چیاکانی ئیسرائیل بۆ ئێوەم سەربڕیوە، قوربانییەکی گەورەیە، هەتا گۆشت بخۆن و خوێن بخۆنەوە. 18 گۆشتی پاڵەوانەکان دەخۆن و خوێنی میرانی زەوی دەخۆنەوە، بەران و بەرخ و نێری و گا، هەموو لە دابەستەکانی باشانن. 19 پیو دەخۆن هەتا تێر دەبن و خوێن دەخۆنەوە هەتا سەرخۆش دەبن لەو قوربانییەی بۆ ئێوەم سەربڕیوە. 20 جا ئێوە لەسەر خوانەکەم لە گۆشتی ئەسپ و سوار و پاڵەوانەکان و هەموو جۆرێکی جەنگاوەران تێر دەبن.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 21 «شکۆمەندی خۆم لەنێو نەتەوەکان پیشان دەدەم، هەموو نەتەوەکان حوکمەکەم دەبینن کە جێبەجێم کرد و کە دەستم خستە سەریان. 22 جا لەو ڕۆژە بەدواوە بنەماڵەی ئیسرائیل دەزانن کە من یەزدانم و خودای ئەوانم. 23 هەموو نەتەوەکانیش دەزانن کە بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەر تاوانی خۆیان بە دیل گیران و ڕاپێچ کران، چونکە ناپاکییان لەگەڵ کردم. منیش ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا و ئەوانم دایە دەست دوژمنەکانیانەوە، هەموو بە شمشێر کوژران. 24 بەگوێرەی گڵاوی و یاخیبوونەکانی خۆیان لەگەڵیان جوڵامەوە و ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا. 25 «لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئێستا ڕاپێچکراوەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلدا دێتەوە، بۆ ناوی پیرۆزی خۆم دڵگەرم دەبم. 26 جا ڕیسوایی خۆیان هەڵدەگرن لەگەڵ هەموو ناپاکییەکەیان کە لەگەڵ من ناپاکییان پێکرد، کاتێک بە ئاسوودەیی و بەبێ ترس لە خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ بوون. 27 ئەو کاتەی لەنێو گەلان لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کۆیان دەکەمەوە و دەیانهێنمەوە، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. 28 ئەوسا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاریانم، چونکە هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکان ڕاپێچم کردن، بەڵام پاشان کۆیان دەکەمەوە و دەیاننێرمەوە خاکەکەی خۆیان، چیتر کەسیان لەوێ بەجێناهێڵم. 29 چیتر ڕووی خۆمیان لێ وەرناگێڕم، چونکە ڕۆحی خۆم بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەڕێژم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

In Other Versions

Ezekiel 39 in the ANGEFD

Ezekiel 39 in the ANTPNG2D

Ezekiel 39 in the AS21

Ezekiel 39 in the BAGH

Ezekiel 39 in the BBPNG

Ezekiel 39 in the BBT1E

Ezekiel 39 in the BDS

Ezekiel 39 in the BEV

Ezekiel 39 in the BHAD

Ezekiel 39 in the BIB

Ezekiel 39 in the BLPT

Ezekiel 39 in the BNT

Ezekiel 39 in the BNTABOOT

Ezekiel 39 in the BNTLV

Ezekiel 39 in the BOATCB

Ezekiel 39 in the BOATCB2

Ezekiel 39 in the BOBCV

Ezekiel 39 in the BOCNT

Ezekiel 39 in the BOECS

Ezekiel 39 in the BOGWICC

Ezekiel 39 in the BOHCB

Ezekiel 39 in the BOHCV

Ezekiel 39 in the BOHLNT

Ezekiel 39 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 39 in the BOICB

Ezekiel 39 in the BOILNTAP

Ezekiel 39 in the BOITCV

Ezekiel 39 in the BOKCV

Ezekiel 39 in the BOKCV2

Ezekiel 39 in the BOKHWOG

Ezekiel 39 in the BOLCB

Ezekiel 39 in the BOLCB2

Ezekiel 39 in the BOMCV

Ezekiel 39 in the BONAV

Ezekiel 39 in the BONCB

Ezekiel 39 in the BONLT

Ezekiel 39 in the BONUT2

Ezekiel 39 in the BOPLNT

Ezekiel 39 in the BOSCB

Ezekiel 39 in the BOSNC

Ezekiel 39 in the BOTLNT

Ezekiel 39 in the BOVCB

Ezekiel 39 in the BOYCB

Ezekiel 39 in the BPBB

Ezekiel 39 in the BPH

Ezekiel 39 in the BSB

Ezekiel 39 in the CCB

Ezekiel 39 in the CUV

Ezekiel 39 in the CUVS

Ezekiel 39 in the DBT

Ezekiel 39 in the DGDNT

Ezekiel 39 in the DHNT

Ezekiel 39 in the DNT

Ezekiel 39 in the ELBE

Ezekiel 39 in the EMTV

Ezekiel 39 in the ESV

Ezekiel 39 in the FBV

Ezekiel 39 in the FEB

Ezekiel 39 in the GGMNT

Ezekiel 39 in the GNT

Ezekiel 39 in the HARY

Ezekiel 39 in the HNT

Ezekiel 39 in the IRVA

Ezekiel 39 in the IRVB

Ezekiel 39 in the IRVG

Ezekiel 39 in the IRVH

Ezekiel 39 in the IRVK

Ezekiel 39 in the IRVM

Ezekiel 39 in the IRVM2

Ezekiel 39 in the IRVO

Ezekiel 39 in the IRVP

Ezekiel 39 in the IRVT

Ezekiel 39 in the IRVT2

Ezekiel 39 in the IRVU

Ezekiel 39 in the ISVN

Ezekiel 39 in the JSNT

Ezekiel 39 in the KAPI

Ezekiel 39 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 39 in the KBV

Ezekiel 39 in the KJV

Ezekiel 39 in the KNFD

Ezekiel 39 in the LBA

Ezekiel 39 in the LBLA

Ezekiel 39 in the LNT

Ezekiel 39 in the LSV

Ezekiel 39 in the MAAL

Ezekiel 39 in the MBV

Ezekiel 39 in the MBV2

Ezekiel 39 in the MHNT

Ezekiel 39 in the MKNFD

Ezekiel 39 in the MNG

Ezekiel 39 in the MNT

Ezekiel 39 in the MNT2

Ezekiel 39 in the MRS1T

Ezekiel 39 in the NAA

Ezekiel 39 in the NASB

Ezekiel 39 in the NBLA

Ezekiel 39 in the NBS

Ezekiel 39 in the NBVTP

Ezekiel 39 in the NET2

Ezekiel 39 in the NIV11

Ezekiel 39 in the NNT

Ezekiel 39 in the NNT2

Ezekiel 39 in the NNT3

Ezekiel 39 in the PDDPT

Ezekiel 39 in the PFNT

Ezekiel 39 in the RMNT

Ezekiel 39 in the SBIAS

Ezekiel 39 in the SBIBS

Ezekiel 39 in the SBIBS2

Ezekiel 39 in the SBICS

Ezekiel 39 in the SBIDS

Ezekiel 39 in the SBIGS

Ezekiel 39 in the SBIHS

Ezekiel 39 in the SBIIS

Ezekiel 39 in the SBIIS2

Ezekiel 39 in the SBIIS3

Ezekiel 39 in the SBIKS

Ezekiel 39 in the SBIKS2

Ezekiel 39 in the SBIMS

Ezekiel 39 in the SBIOS

Ezekiel 39 in the SBIPS

Ezekiel 39 in the SBISS

Ezekiel 39 in the SBITS

Ezekiel 39 in the SBITS2

Ezekiel 39 in the SBITS3

Ezekiel 39 in the SBITS4

Ezekiel 39 in the SBIUS

Ezekiel 39 in the SBIVS

Ezekiel 39 in the SBT

Ezekiel 39 in the SBT1E

Ezekiel 39 in the SCHL

Ezekiel 39 in the SNT

Ezekiel 39 in the SUSU

Ezekiel 39 in the SUSU2

Ezekiel 39 in the SYNO

Ezekiel 39 in the TBIAOTANT

Ezekiel 39 in the TBT1E

Ezekiel 39 in the TBT1E2

Ezekiel 39 in the TFTIP

Ezekiel 39 in the TFTU

Ezekiel 39 in the TGNTATF3T

Ezekiel 39 in the THAI

Ezekiel 39 in the TNFD

Ezekiel 39 in the TNT

Ezekiel 39 in the TNTIK

Ezekiel 39 in the TNTIL

Ezekiel 39 in the TNTIN

Ezekiel 39 in the TNTIP

Ezekiel 39 in the TNTIZ

Ezekiel 39 in the TOMA

Ezekiel 39 in the TTENT

Ezekiel 39 in the UBG

Ezekiel 39 in the UGV

Ezekiel 39 in the UGV2

Ezekiel 39 in the UGV3

Ezekiel 39 in the VBL

Ezekiel 39 in the VDCC

Ezekiel 39 in the YALU

Ezekiel 39 in the YAPE

Ezekiel 39 in the YBVTP

Ezekiel 39 in the ZBP