Ezekiel 45 (BOKSSV)

1 «”کاتێک خاکەکە وەک میرات دابەش دەکەن، پارچەیەک لە خاکەکە زەوییەکی تەرخانکراو دەبێت و پێشکەش بە یەزدانی دەکەن، درێژی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانی بیست هەزار باڵ دەبێت. هەموو سنووری چواردەوری تەرخان دەکرێت. 2 لەمە پارچەیەکی چوار گۆشە بۆ پیرۆزگا دەبێت، پێنج سەد باڵ بە پێنج سەد باڵ و پەنجا باڵیش لە چواردەوری زەوییەکی کراوە دەبێت. 3 لەم پێوانەیە بە درێژی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانی دە هەزار باڵ دەپێویت، پیرۆزگاکە و شوێنە هەرەپیرۆزەکەشی لەناویدا دەبێت. 4 بەشە تەرخانکراوەکەی خاکەکە بۆ کاهینەکان دەبێت کە خزمەتی پیرۆزگا دەکەن، ئەوانەی نزیک دەبنەوە بۆ پەرستنی یەزدان، هەروەها شوێنی تێدا دەبێت بۆ ماڵەکانیان و شوێنی تایبەتیش بۆ پەرستگا. 5 بیست و پێنج هەزار باڵیش بە درێژی و دە هەزار باڵ بە پانی بۆ لێڤییەکان کە خزمەتی پەرستگا دەکەن، وەک شارۆچکە بۆ نیشتەجێبوونیان دەبێتە موڵک. 6 «”بە شارەکەش پارچەیەک زەوی دەدەن وەک موڵکی خۆی، پێنج هەزار باڵ پانی و بیست و پێنج هەزار باڵ درێژی دەبێت بە تەریبی بەشە تەرخانکراوەکە، جا بۆ هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل دەبێت. 7 «”بەشە زەوی میریش لەلای ڕۆژهەڵات و لەلای ڕۆژئاوا بە تەریبی بەشە تەرخانکراوەکە و موڵکی شارەکە دەبێت. لە سنووری ڕۆژهەڵاتی بەشە تەرخانکراو و موڵکی شارەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ دەریای مردوو، هەروەها لە سنووری ڕۆژئاوای بەشە تەرخانکراو و موڵکی شارەکەشەوە درێژ دەبێتەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست. 8 ئەم بەشە زەوییە لە خاکی ئیسرائیلدا بۆ میر دەبێت بە موڵک، لەمەودوا میرەکانم ستەم لە گەلەکەم ناکەن و بەگوێرەی هۆزەکانیان زەوییەکە بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەدەن. 9 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی میرانی ئیسرائیل ئیتر بەسە! تاڵانی و توندوتیژی لەنێو خۆتان مەهێڵن و دادوەری و ڕاستودروستی جێبەجێ بکەن. واز بهێنن لە ستەمکردن لە گەلەکەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 10 تەرازووی تەواو و ئێفەی تەواو و بەتی تەواویان بۆ بەکاربهێنن. 11 ئێفە و بەت یەک ئەندازەیان هەبێت، با بەت دەیەکی حۆمەر و ئێفە دەیەکی حۆمەر بێت. ئەندازەیان بەپێی حۆمەر دەبێت. 12 شاقلیش بیست جیرە دەبێت، شەست شاقل دەکاتە یەک مەنا، لەلای ئێوە وا دەبێت. 13 «”لەسەر ئەم بنچینەیەش دیارییە تایبەتییەکانتان پێشکەش دەکەن: یەک لە شەستی دروێنەی گەنم و جۆیەکەت، 14 فەرزی زەیتی زەیتوونیش لە سەدا یەکی بەرهەمی دار زەیتوونەکانتان دەدەن. بەگوێرەی بەت بیانپێوە: دە بەت حۆمەرێکە، یەک حۆمەریش دەکاتە یەک کۆر. 15 هەروەها لە هەر مێگەلێکی دوو سەد سەر مەڕی لە لەوەڕگا باشەکانی ئیسرائیل مەڕێک دەبەن، دەیانکەنە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی بۆ کەفارەت بۆ گەل. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 16 ئەمە دیاری تایبەتە بە میری فەرمانڕەوای ئیسرائیل، کە لەسەر هەموو گەلی خاکەکە فەرز دەبێت. 17 لە سەرەمانگ و ڕۆژانی شەممە و هەموو جەژنەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل دەبێت میر قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب دابین بکات، هەر ئەویش قوربانی گوناه و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی دابین دەکات، هەموو ئەمانەش بۆ کەفارەتکردنە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. 18 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لە مانگی یەک، لە یەکی مانگدا، جوانەگایەکی ساغ دەبەیت و پیرۆزگا پاک دەکەیتەوە. 19 کاهین لە خوێنی قوربانی گوناهەکە دەبات و لە چوارچێوەی دەروازەی پیرۆزگا و لە هەر چوار گۆشەکەی لێواری سەرەوەی قوربانگا و لە چوارچێوەی دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوەی دەدات. 20 هەروەها لە حەوتی مانگیشدا بە هەمان شێوە دەکەیت بۆ هەرکەسێک کە بەبێ ئەنقەست یان بە نەزانی گوناهی کرد، بەم جۆرە کەفارەت بۆ پەرستگاکە دەکەن. 21 «”لە چواردەی مانگی یەکدا، ئەمە ڕۆژی پەسخەیە، بۆ ئێوە دەبێت بە جەژن، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن. 22 لەو ڕۆژەدا میر بۆ خۆی و بۆ هەموو گەلی خاکەکە جوانەگایەک دەکات بە قوربانی گوناه. 23 هەروەها میر لە حەوت ڕۆژەکەی جەژنیشدا قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان دەکات، حەوت جوانەگا و حەوت بەرانی ساغ هەموو ڕۆژێکی ئەو حەوت ڕۆژە، هەر ڕۆژەش گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناهە. 24 پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەش یەک ئێفە بۆ هەر جوانەگایەک و یەک ئێفە بۆ هەر بەرانێک و بۆ هەر ئێفەیەکیش یەک هەین زەیت پێشکەش دەکات. 25 «”ئەو جەژنەی کە لە پازدەی مانگی حەوتدا دەستپێدەکات، حەوت ڕۆژ دەبێت، هەروەها بە هەمان شێوە میر هەڵدەستێت بە دابینکردنی قوربانی گوناه، قوربانی سووتاندن، پێشکەشکراوی دانەوێڵە و زەیت.

In Other Versions

Ezekiel 45 in the ANGEFD

Ezekiel 45 in the ANTPNG2D

Ezekiel 45 in the AS21

Ezekiel 45 in the BAGH

Ezekiel 45 in the BBPNG

Ezekiel 45 in the BBT1E

Ezekiel 45 in the BDS

Ezekiel 45 in the BEV

Ezekiel 45 in the BHAD

Ezekiel 45 in the BIB

Ezekiel 45 in the BLPT

Ezekiel 45 in the BNT

Ezekiel 45 in the BNTABOOT

Ezekiel 45 in the BNTLV

Ezekiel 45 in the BOATCB

Ezekiel 45 in the BOATCB2

Ezekiel 45 in the BOBCV

Ezekiel 45 in the BOCNT

Ezekiel 45 in the BOECS

Ezekiel 45 in the BOGWICC

Ezekiel 45 in the BOHCB

Ezekiel 45 in the BOHCV

Ezekiel 45 in the BOHLNT

Ezekiel 45 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 45 in the BOICB

Ezekiel 45 in the BOILNTAP

Ezekiel 45 in the BOITCV

Ezekiel 45 in the BOKCV

Ezekiel 45 in the BOKCV2

Ezekiel 45 in the BOKHWOG

Ezekiel 45 in the BOLCB

Ezekiel 45 in the BOLCB2

Ezekiel 45 in the BOMCV

Ezekiel 45 in the BONAV

Ezekiel 45 in the BONCB

Ezekiel 45 in the BONLT

Ezekiel 45 in the BONUT2

Ezekiel 45 in the BOPLNT

Ezekiel 45 in the BOSCB

Ezekiel 45 in the BOSNC

Ezekiel 45 in the BOTLNT

Ezekiel 45 in the BOVCB

Ezekiel 45 in the BOYCB

Ezekiel 45 in the BPBB

Ezekiel 45 in the BPH

Ezekiel 45 in the BSB

Ezekiel 45 in the CCB

Ezekiel 45 in the CUV

Ezekiel 45 in the CUVS

Ezekiel 45 in the DBT

Ezekiel 45 in the DGDNT

Ezekiel 45 in the DHNT

Ezekiel 45 in the DNT

Ezekiel 45 in the ELBE

Ezekiel 45 in the EMTV

Ezekiel 45 in the ESV

Ezekiel 45 in the FBV

Ezekiel 45 in the FEB

Ezekiel 45 in the GGMNT

Ezekiel 45 in the GNT

Ezekiel 45 in the HARY

Ezekiel 45 in the HNT

Ezekiel 45 in the IRVA

Ezekiel 45 in the IRVB

Ezekiel 45 in the IRVG

Ezekiel 45 in the IRVH

Ezekiel 45 in the IRVK

Ezekiel 45 in the IRVM

Ezekiel 45 in the IRVM2

Ezekiel 45 in the IRVO

Ezekiel 45 in the IRVP

Ezekiel 45 in the IRVT

Ezekiel 45 in the IRVT2

Ezekiel 45 in the IRVU

Ezekiel 45 in the ISVN

Ezekiel 45 in the JSNT

Ezekiel 45 in the KAPI

Ezekiel 45 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 45 in the KBV

Ezekiel 45 in the KJV

Ezekiel 45 in the KNFD

Ezekiel 45 in the LBA

Ezekiel 45 in the LBLA

Ezekiel 45 in the LNT

Ezekiel 45 in the LSV

Ezekiel 45 in the MAAL

Ezekiel 45 in the MBV

Ezekiel 45 in the MBV2

Ezekiel 45 in the MHNT

Ezekiel 45 in the MKNFD

Ezekiel 45 in the MNG

Ezekiel 45 in the MNT

Ezekiel 45 in the MNT2

Ezekiel 45 in the MRS1T

Ezekiel 45 in the NAA

Ezekiel 45 in the NASB

Ezekiel 45 in the NBLA

Ezekiel 45 in the NBS

Ezekiel 45 in the NBVTP

Ezekiel 45 in the NET2

Ezekiel 45 in the NIV11

Ezekiel 45 in the NNT

Ezekiel 45 in the NNT2

Ezekiel 45 in the NNT3

Ezekiel 45 in the PDDPT

Ezekiel 45 in the PFNT

Ezekiel 45 in the RMNT

Ezekiel 45 in the SBIAS

Ezekiel 45 in the SBIBS

Ezekiel 45 in the SBIBS2

Ezekiel 45 in the SBICS

Ezekiel 45 in the SBIDS

Ezekiel 45 in the SBIGS

Ezekiel 45 in the SBIHS

Ezekiel 45 in the SBIIS

Ezekiel 45 in the SBIIS2

Ezekiel 45 in the SBIIS3

Ezekiel 45 in the SBIKS

Ezekiel 45 in the SBIKS2

Ezekiel 45 in the SBIMS

Ezekiel 45 in the SBIOS

Ezekiel 45 in the SBIPS

Ezekiel 45 in the SBISS

Ezekiel 45 in the SBITS

Ezekiel 45 in the SBITS2

Ezekiel 45 in the SBITS3

Ezekiel 45 in the SBITS4

Ezekiel 45 in the SBIUS

Ezekiel 45 in the SBIVS

Ezekiel 45 in the SBT

Ezekiel 45 in the SBT1E

Ezekiel 45 in the SCHL

Ezekiel 45 in the SNT

Ezekiel 45 in the SUSU

Ezekiel 45 in the SUSU2

Ezekiel 45 in the SYNO

Ezekiel 45 in the TBIAOTANT

Ezekiel 45 in the TBT1E

Ezekiel 45 in the TBT1E2

Ezekiel 45 in the TFTIP

Ezekiel 45 in the TFTU

Ezekiel 45 in the TGNTATF3T

Ezekiel 45 in the THAI

Ezekiel 45 in the TNFD

Ezekiel 45 in the TNT

Ezekiel 45 in the TNTIK

Ezekiel 45 in the TNTIL

Ezekiel 45 in the TNTIN

Ezekiel 45 in the TNTIP

Ezekiel 45 in the TNTIZ

Ezekiel 45 in the TOMA

Ezekiel 45 in the TTENT

Ezekiel 45 in the UBG

Ezekiel 45 in the UGV

Ezekiel 45 in the UGV2

Ezekiel 45 in the UGV3

Ezekiel 45 in the VBL

Ezekiel 45 in the VDCC

Ezekiel 45 in the YALU

Ezekiel 45 in the YAPE

Ezekiel 45 in the YBVTP

Ezekiel 45 in the ZBP