Ezra 7 (BOKSSV)

1 پاش ئەم شتانە و لە سەردەمی پاشایەتی ئەرتەحشەستەی پاشای فارس، عەزرا کە کوڕی سەرایا کوڕی عەزەریا کوڕی حیلقیا 2 کوڕی شەلوم کوڕی سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ 3 کوڕی ئەمەریا کوڕی عەزەریا کوڕی مەرایۆت 4 کوڕی زەرەحیا کوڕی عوزی کوڕی بوقی 5 کوڕی ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی سەرۆک کاهین بوو، 6 ئەم عەزرایە لە بابلەوە سەرکەوت. مامۆستایەکی بە توانا بوو لە تەوراتی موسا، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدابوو. پاشاش هەموو ئەوەی داوای کردبوو پێیدابوو، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو. 7 هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل و لە کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و پاسەوان و خزمەتکارانی پەرستگا لەگەڵی بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن، لە ساڵی حەوتەمی ئەرتەحشەستەی پاشا. 8 عەزرا لە مانگی پێنج لە ساڵی حەوتەمی پاشادا گەیشتە ئۆرشەلیم. 9 لە یەکی مانگی یەکەوە دەستی پێکردبوو لە بابلەوە سەربکەوێت و لە یەکی مانگی پێنجدا گەیشتە ئۆرشەلیم، بەپێی ئەوەی دەستی چاکەی خوداکەی لەسەری بوو، 10 چونکە عەزرا خۆی تەرخان کردبوو بۆ خوێندنی تەوراتی یەزدان و کارکردن پێی، بۆ ئەوەی ئیسرائیل فێری فەرز و دادوەری بکات. 11 ئەمەش وێنەی ئەو نامەیەیە کە ئەرتەحشەستەی پاشا دایە عەزرای کاهین و مامۆستای شەریعەت، کە شارەزای بابەتەکانی فەرمان و فەرزەکانی یەزدان بۆ ئیسرائیل بوو: 12 لە ئەرتەحشەستەی پاشای پاشایانەوە،بۆ عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان.پاش سڵاو. 13 لەلایەن منەوە فەرمانێک دەرچووە کە هەرکەسێک لەناو پاشایەتییەکەی من لە گەلی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکان بیەوێت لەگەڵ تۆ بگەڕێتەوە ئۆرشەلیم با بگەڕێتەوە. 14 تۆ لەلایەن پاشا و حەوت ڕاوێژکارەکەیەوە نێردراویت بۆ ئەوەی لە یەهودا و ئۆرشەلیم بکۆڵیتەوە، بەگوێرەی تەوراتی خوداکەت کە بە دەستتەوەیە. 15 هەروەها نێردراویت بۆ بردنی ئەو زێڕ و زیوەش کە پاشا و ڕاوێژکارەکانی بە ئازادی بەخشیویانە بە خودای ئیسرائیل، ئەوەی نشینگەکەی لە ئۆرشەلیمە، 16 لەگەڵ هەموو ئەو زێڕ و زیوەش کە لە هەرێمی بابل بە دەستت دەکەوێت، هەروەها بەخشینە ئازادەکانی گەل و کاهینەکان کە دەیبەخشن بە پەرستگای خودای خۆیان لە ئۆرشەلیم. 17 دڵنیابە لەوەی بەم زیوە گا و بەران و بەرخی نێر لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بکڕیت و لەسەر قوربانگاکەی پەرستگای خوداتان کە لە ئۆرشەلیمە پێشکەشیان بکەیت. 18 هەرچی خۆت و برا جولەکەکانت پێتان باش بوو بە پاشماوەی زێڕ و زیوەکە بیکەن، بەپێی خواستی خودای خۆتان بکەن. 19 ئەو قاپوقاچاغەش کە بۆ خزمەتی پەرستگای خوداکەت پێت دەدرێت، لەبەردەم خودای ئۆرشەلیم دایبنێ. 20 پاشماوەی پێویستییەکانی پەرستگای خوداکەت کە بۆت ڕێک دەکەوێت بیدەیت، ئەوا لە گەنجینەکانی پاشاوە بیدە. 21 لە من، لە ئەرتەحشەستەی پاشاوە، فەرمان دەرچووە بۆ هەموو گەنجینەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات کە هەرچی عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان داواتان لێ دەکات، با بە وردی جێبەجێ بکرێت، 22 هەتا سەد تالنت زیو و سەد کۆر گەنم و سەد بەت شەراب و سەد بەت زەیت و خوێش بەبێ سنوور. 23 هەرچی خودای ئاسمان فەرمانی پێداوە بە وردی بۆ پەرستگای خودای ئاسمان جێبەجێ بکرێت، چونکە بۆچی تووڕەیی لەسەر شانشینی پاشا و کوڕەکانی بێت؟ 24 هەروەها پێتان ڕادەگەیەنین کە هەموو کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا و خزمەتکارانی ئەم ماڵەی خودا، ڕێ نادرێت سەرانە و باج و گومرگیان لەسەر بێت. 25 تۆش ئەی عەزرا، بەپێی دانایی خوداکەت کە هەتە، قازی و دادوەر دابنێ بۆ ئەوەی دادپەروەری بکەن بۆ هەموو ئەو گەلەی هەرێمی ئەوبەری فورات، لە هەموو ئەوانەی فێرکردنەکانی خودات دەزانن، ئەوانەش کە نایزانن، فێریان بکەن. 26 هەرکەسێکیش کار بە فێرکردنەکانی خوداکەت و فێرکردنەکانی پاشا نەکات، با بە دڵنیاییەوە حوکمی بەسەردا بدرێت، بە سزای مردن یان دوورخستنەوە یان سزای دارایی یان زیندانی. 27 ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کە ئەم شتەی خستە دڵی پاشاوە بۆ شکۆدارکردنی ماڵی یەزدان، ئەوەی لە ئۆرشەلیمە. 28 لەبەردەم پاشا و ڕاوێژکارەکانی و لەبەردەم هەموو کاربەدەستە توانادارەکانی پاشا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دایپۆشیم، منیش بەهۆی ئەو پشتگیرییەی یەزدانی پەروەردگارم بەهێز بووم، جا لە ئیسرائیل ڕابەرەکانم کۆکردەوە تاوەکو لەگەڵم سەربکەون.

In Other Versions

Ezra 7 in the ANGEFD

Ezra 7 in the ANTPNG2D

Ezra 7 in the AS21

Ezra 7 in the BAGH

Ezra 7 in the BBPNG

Ezra 7 in the BBT1E

Ezra 7 in the BDS

Ezra 7 in the BEV

Ezra 7 in the BHAD

Ezra 7 in the BIB

Ezra 7 in the BLPT

Ezra 7 in the BNT

Ezra 7 in the BNTABOOT

Ezra 7 in the BNTLV

Ezra 7 in the BOATCB

Ezra 7 in the BOATCB2

Ezra 7 in the BOBCV

Ezra 7 in the BOCNT

Ezra 7 in the BOECS

Ezra 7 in the BOGWICC

Ezra 7 in the BOHCB

Ezra 7 in the BOHCV

Ezra 7 in the BOHLNT

Ezra 7 in the BOHNTLTAL

Ezra 7 in the BOICB

Ezra 7 in the BOILNTAP

Ezra 7 in the BOITCV

Ezra 7 in the BOKCV

Ezra 7 in the BOKCV2

Ezra 7 in the BOKHWOG

Ezra 7 in the BOLCB

Ezra 7 in the BOLCB2

Ezra 7 in the BOMCV

Ezra 7 in the BONAV

Ezra 7 in the BONCB

Ezra 7 in the BONLT

Ezra 7 in the BONUT2

Ezra 7 in the BOPLNT

Ezra 7 in the BOSCB

Ezra 7 in the BOSNC

Ezra 7 in the BOTLNT

Ezra 7 in the BOVCB

Ezra 7 in the BOYCB

Ezra 7 in the BPBB

Ezra 7 in the BPH

Ezra 7 in the BSB

Ezra 7 in the CCB

Ezra 7 in the CUV

Ezra 7 in the CUVS

Ezra 7 in the DBT

Ezra 7 in the DGDNT

Ezra 7 in the DHNT

Ezra 7 in the DNT

Ezra 7 in the ELBE

Ezra 7 in the EMTV

Ezra 7 in the ESV

Ezra 7 in the FBV

Ezra 7 in the FEB

Ezra 7 in the GGMNT

Ezra 7 in the GNT

Ezra 7 in the HARY

Ezra 7 in the HNT

Ezra 7 in the IRVA

Ezra 7 in the IRVB

Ezra 7 in the IRVG

Ezra 7 in the IRVH

Ezra 7 in the IRVK

Ezra 7 in the IRVM

Ezra 7 in the IRVM2

Ezra 7 in the IRVO

Ezra 7 in the IRVP

Ezra 7 in the IRVT

Ezra 7 in the IRVT2

Ezra 7 in the IRVU

Ezra 7 in the ISVN

Ezra 7 in the JSNT

Ezra 7 in the KAPI

Ezra 7 in the KBT1ETNIK

Ezra 7 in the KBV

Ezra 7 in the KJV

Ezra 7 in the KNFD

Ezra 7 in the LBA

Ezra 7 in the LBLA

Ezra 7 in the LNT

Ezra 7 in the LSV

Ezra 7 in the MAAL

Ezra 7 in the MBV

Ezra 7 in the MBV2

Ezra 7 in the MHNT

Ezra 7 in the MKNFD

Ezra 7 in the MNG

Ezra 7 in the MNT

Ezra 7 in the MNT2

Ezra 7 in the MRS1T

Ezra 7 in the NAA

Ezra 7 in the NASB

Ezra 7 in the NBLA

Ezra 7 in the NBS

Ezra 7 in the NBVTP

Ezra 7 in the NET2

Ezra 7 in the NIV11

Ezra 7 in the NNT

Ezra 7 in the NNT2

Ezra 7 in the NNT3

Ezra 7 in the PDDPT

Ezra 7 in the PFNT

Ezra 7 in the RMNT

Ezra 7 in the SBIAS

Ezra 7 in the SBIBS

Ezra 7 in the SBIBS2

Ezra 7 in the SBICS

Ezra 7 in the SBIDS

Ezra 7 in the SBIGS

Ezra 7 in the SBIHS

Ezra 7 in the SBIIS

Ezra 7 in the SBIIS2

Ezra 7 in the SBIIS3

Ezra 7 in the SBIKS

Ezra 7 in the SBIKS2

Ezra 7 in the SBIMS

Ezra 7 in the SBIOS

Ezra 7 in the SBIPS

Ezra 7 in the SBISS

Ezra 7 in the SBITS

Ezra 7 in the SBITS2

Ezra 7 in the SBITS3

Ezra 7 in the SBITS4

Ezra 7 in the SBIUS

Ezra 7 in the SBIVS

Ezra 7 in the SBT

Ezra 7 in the SBT1E

Ezra 7 in the SCHL

Ezra 7 in the SNT

Ezra 7 in the SUSU

Ezra 7 in the SUSU2

Ezra 7 in the SYNO

Ezra 7 in the TBIAOTANT

Ezra 7 in the TBT1E

Ezra 7 in the TBT1E2

Ezra 7 in the TFTIP

Ezra 7 in the TFTU

Ezra 7 in the TGNTATF3T

Ezra 7 in the THAI

Ezra 7 in the TNFD

Ezra 7 in the TNT

Ezra 7 in the TNTIK

Ezra 7 in the TNTIL

Ezra 7 in the TNTIN

Ezra 7 in the TNTIP

Ezra 7 in the TNTIZ

Ezra 7 in the TOMA

Ezra 7 in the TTENT

Ezra 7 in the UBG

Ezra 7 in the UGV

Ezra 7 in the UGV2

Ezra 7 in the UGV3

Ezra 7 in the VBL

Ezra 7 in the VDCC

Ezra 7 in the YALU

Ezra 7 in the YAPE

Ezra 7 in the YBVTP

Ezra 7 in the ZBP