Genesis 29 (BOKSSV)

1 ئینجا یاقوب پێی هەڵگرت و بەرەو خاکی گەلانی ڕۆژهەڵات ڕۆیشت. 2 بینی وا بیرێک لە دەشتودەرەکە هەیە و سێ ڕانە مەڕ لەوێ ڕاکشاون، چونکە شوانەکان لەو بیرەوە مەڕەکانیان ئاو دەدا. بەردێکی گەورەش لەسەر دەمی بیرەکە بوو. 3 کاتێک هەموو مێگەلەکان لەوێ کۆدەبوونەوە، شوانەکان بەردی سەر دەمی بیرەکەیان گلۆر دەکردەوە و مەڕەکانیان ئاو دەدا. پاشان بەردەکەیان دەگەڕاندەوە سەر دەمی بیرەکە، بۆ شوێنی خۆی. 4 یاقوب بانگی کردن: «برایان، ئێوە خەڵکی کوێن؟»ئەوانیش گوتیان: «ئێمە خەڵکی حەڕانین.» 5 پێی گوتن: «لابانی کوڕەزای ناحۆر دەناسن؟»گوتیان: «دەیناسین.» 6 ئینجا یاقوب گوتی: «خۆ سەلامەتە؟»گوتیان: «بەڵێ سەلامەتە، ئەوەش ڕاحێلی کچیەتی کە مەڕەکان بەرەو ئێرە دێنێت.» 7 گوتی: «وا هێشتا ڕۆژ زۆری ماوە، کاتی کۆکردنەوەی مەڕەکان نییە. مەڕەکان ئاو بدەن و بڕۆنەوە بیانلەوەڕێنن.» 8 ئەوانیش گوتیان: «ناتوانین، هەتا هەموو مەڕەکان کۆنەبنەوە و بەردی سەر دەمی بیرەکە تل نەدرێت. ئەو کاتە مەڕەکان ئاو دەدرێن.» 9 هێشتا خەریکی قسەکردن بوو لەگەڵیان، ڕاحێل هات و مەڕەکانی باوکیشی لەگەڵ بوو، چونکە ڕاحێل شوان بوو. 10 کاتێک یاقوب ڕاحێلی کچی لابانی خاڵی و مەڕەکانی لابانی خاڵی بینی، چووە پێشەوە و بەردی سەر بیرەکەی تل دا و مەڕەکانی ئاو دا. 11 یاقوب ڕاحێلی ماچ کرد و دەنگی بەرز کردەوە و گریا. 12 ئیتر یاقوب بە ڕاحێلی گوت کە ئەو خزمی باوکیەتی و کوڕی ڕڤقەیە. ئەویش ڕایکرد و بە باوکی ڕاگەیاند. 13 هەرکە لابان ئەم هەواڵەی یاقوبی خوشکەزای بیست، بە ڕاکردن چوو بۆ دیدەنی. باوەشی پێدا کرد و ماچی کرد و هێنایە ماڵەکەی خۆی. ئینجا یاقوب باسی هەموو ئەو شتانەی بۆ لابان کرد کە ڕوویان دابوو. 14 لابانیش پێی گوت: «تۆ لە گۆشت و خوێنی منیت.»لەدوای ئەوەی یاقوب مانگێک لەلای مایەوە، 15 لابان پێی گوت: «هەر لەبەر ئەوەی کەسی خۆمیت، ئایا ئیتر دەبێت بەخۆڕایی کارم بۆ بکەیت؟ پێم بڵێ دەبێت کرێیەکەت چی بێت؟» 16 لابان دوو کچی هەبوو، گەورەکەیان ناوی لێئە بوو، بچووکەکەشیان ناوی ڕاحێل بوو. 17 چاوەکانی لێئە کز بوون، بەڵام ڕاحێل ناسک و جوان بوو. 18 یاقوب کە ڕاحێلی خۆشدەویست، گوتی: «حەوت ساڵ کارت بۆ دەکەم بەرامبەر ڕاحێلی کچە بچووکت.» 19 لابانیش گوتی: «بیدەمە تۆ باشترە لەوەی بیدەمە پیاوێکی دیکە. لێرە لەلای خۆم بمێنەوە.» 20 ئیتر یاقوب لەبەر ڕاحێل حەوت ساڵ کاری کرد، بەڵام لەبەر خۆشەویستییەکەی بەرامبەر بە ڕاحێل، لەلای ئەو وەک چەند ڕۆژێکی کەم وابوو. 21 ئینجا یاقوب بە لابانی گوت: «ژنەکەم بدەرێ، چونکە ماوەکەم تەواو کرد، دەشمەوێت بیگوازمەوە.» 22 لابانیش خەڵکی شوێنەکەی کۆکردەوە و ئاهەنگێکی ساز کرد. 23 بەڵام کاتێک ئێوارە داهات، پەلی لێئەی کچی گرت و هێنای بۆ یاقوب. ئەویش سەرجێیی لەگەڵی کرد. 24 هەروەها لابان زیلپەی کەنیزەی خۆی کردە کەنیزەی لێئەی کچی. 25 کە ڕۆژ بووەوە، لێئە لەوێ بوو! یاقوبیش بە لابانی گوت: «ئەمە چییە بە منت کرد؟ مەگەر بۆ ڕاحێل نەبوو کە کارم بۆ کردیت؟ ئەی بۆچی فێڵت لێکردم؟» 26 لابانیش گوتی: «ئەوە دابونەریتی ئێمە نییە کە کچە بچووکەکە پێش گەورەکە بە شوو بدەین. 27 هەفتەی بووکێنی ئەم تەواو بکە، ئەوی دیکەشیانت بەرامبەر بە حەوت ساڵی دیکەی کارکردن دەدەینێ.» 28 یاقوبیش بەم جۆرەی کرد. حەوت ڕۆژەکەی لەگەڵ لێئە تەواو کرد، لابانیش ڕاحێلی کچی پێدا هەتا ببێتە ژنی. 29 هەروەها لابان بیلهەی کەنیزەی خۆی کردە کەنیزەی ڕاحێلی کچی. 30 یاقوب لەگەڵ ڕاحێلیش سەرجێیی کرد، ئەو ڕاحێلی لە لێئە زیاتر خۆشدەویست. حەوت ساڵی دیکەش کاری بۆ لابان کرد. 31 کاتێک یەزدان بینی کە لێئە خۆشەویست نییە، توانای منداڵبوونی پێ بەخشی، بەڵام ڕاحێل نەزۆک بوو. 32 لێئە سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو ناوی لێنا ڕەئوبێن، لەبەر ئەوەی گوتی: «یەزدان نەگبەتی منی بەدی کردووە، بێگومان ئێستا مێردەکەم منی خۆشدەوێ.» 33 دیسان سکی پڕ بوو، کوڕێکی دیکەی بوو و گوتی: «یەزدان بیستوویەتی خۆشەویست نیم، بۆیە ئەمەشی پێدام.» ناوی لێنا شیمۆن. 34 جارێکی دیکەش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و گوتی: «وا ئەم جارە ئیتر مێردەکەم پێمەوە پەیوەست دەبێت، چونکە سێ کوڕم بۆی بووە.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا لێڤی. 35 دیسان سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و گوتی: «ئەم جارە ستایشی یەزدان دەکەم.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا یەهودا. ئیتر لە سککردن وەستا.

In Other Versions

Genesis 29 in the ANGEFD

Genesis 29 in the ANTPNG2D

Genesis 29 in the AS21

Genesis 29 in the BAGH

Genesis 29 in the BBPNG

Genesis 29 in the BBT1E

Genesis 29 in the BDS

Genesis 29 in the BEV

Genesis 29 in the BHAD

Genesis 29 in the BIB

Genesis 29 in the BLPT

Genesis 29 in the BNT

Genesis 29 in the BNTABOOT

Genesis 29 in the BNTLV

Genesis 29 in the BOATCB

Genesis 29 in the BOATCB2

Genesis 29 in the BOBCV

Genesis 29 in the BOCNT

Genesis 29 in the BOECS

Genesis 29 in the BOGWICC

Genesis 29 in the BOHCB

Genesis 29 in the BOHCV

Genesis 29 in the BOHLNT

Genesis 29 in the BOHNTLTAL

Genesis 29 in the BOICB

Genesis 29 in the BOILNTAP

Genesis 29 in the BOITCV

Genesis 29 in the BOKCV

Genesis 29 in the BOKCV2

Genesis 29 in the BOKHWOG

Genesis 29 in the BOLCB

Genesis 29 in the BOLCB2

Genesis 29 in the BOMCV

Genesis 29 in the BONAV

Genesis 29 in the BONCB

Genesis 29 in the BONLT

Genesis 29 in the BONUT2

Genesis 29 in the BOPLNT

Genesis 29 in the BOSCB

Genesis 29 in the BOSNC

Genesis 29 in the BOTLNT

Genesis 29 in the BOVCB

Genesis 29 in the BOYCB

Genesis 29 in the BPBB

Genesis 29 in the BPH

Genesis 29 in the BSB

Genesis 29 in the CCB

Genesis 29 in the CUV

Genesis 29 in the CUVS

Genesis 29 in the DBT

Genesis 29 in the DGDNT

Genesis 29 in the DHNT

Genesis 29 in the DNT

Genesis 29 in the ELBE

Genesis 29 in the EMTV

Genesis 29 in the ESV

Genesis 29 in the FBV

Genesis 29 in the FEB

Genesis 29 in the GGMNT

Genesis 29 in the GNT

Genesis 29 in the HARY

Genesis 29 in the HNT

Genesis 29 in the IRVA

Genesis 29 in the IRVB

Genesis 29 in the IRVG

Genesis 29 in the IRVH

Genesis 29 in the IRVK

Genesis 29 in the IRVM

Genesis 29 in the IRVM2

Genesis 29 in the IRVO

Genesis 29 in the IRVP

Genesis 29 in the IRVT

Genesis 29 in the IRVT2

Genesis 29 in the IRVU

Genesis 29 in the ISVN

Genesis 29 in the JSNT

Genesis 29 in the KAPI

Genesis 29 in the KBT1ETNIK

Genesis 29 in the KBV

Genesis 29 in the KJV

Genesis 29 in the KNFD

Genesis 29 in the LBA

Genesis 29 in the LBLA

Genesis 29 in the LNT

Genesis 29 in the LSV

Genesis 29 in the MAAL

Genesis 29 in the MBV

Genesis 29 in the MBV2

Genesis 29 in the MHNT

Genesis 29 in the MKNFD

Genesis 29 in the MNG

Genesis 29 in the MNT

Genesis 29 in the MNT2

Genesis 29 in the MRS1T

Genesis 29 in the NAA

Genesis 29 in the NASB

Genesis 29 in the NBLA

Genesis 29 in the NBS

Genesis 29 in the NBVTP

Genesis 29 in the NET2

Genesis 29 in the NIV11

Genesis 29 in the NNT

Genesis 29 in the NNT2

Genesis 29 in the NNT3

Genesis 29 in the PDDPT

Genesis 29 in the PFNT

Genesis 29 in the RMNT

Genesis 29 in the SBIAS

Genesis 29 in the SBIBS

Genesis 29 in the SBIBS2

Genesis 29 in the SBICS

Genesis 29 in the SBIDS

Genesis 29 in the SBIGS

Genesis 29 in the SBIHS

Genesis 29 in the SBIIS

Genesis 29 in the SBIIS2

Genesis 29 in the SBIIS3

Genesis 29 in the SBIKS

Genesis 29 in the SBIKS2

Genesis 29 in the SBIMS

Genesis 29 in the SBIOS

Genesis 29 in the SBIPS

Genesis 29 in the SBISS

Genesis 29 in the SBITS

Genesis 29 in the SBITS2

Genesis 29 in the SBITS3

Genesis 29 in the SBITS4

Genesis 29 in the SBIUS

Genesis 29 in the SBIVS

Genesis 29 in the SBT

Genesis 29 in the SBT1E

Genesis 29 in the SCHL

Genesis 29 in the SNT

Genesis 29 in the SUSU

Genesis 29 in the SUSU2

Genesis 29 in the SYNO

Genesis 29 in the TBIAOTANT

Genesis 29 in the TBT1E

Genesis 29 in the TBT1E2

Genesis 29 in the TFTIP

Genesis 29 in the TFTU

Genesis 29 in the TGNTATF3T

Genesis 29 in the THAI

Genesis 29 in the TNFD

Genesis 29 in the TNT

Genesis 29 in the TNTIK

Genesis 29 in the TNTIL

Genesis 29 in the TNTIN

Genesis 29 in the TNTIP

Genesis 29 in the TNTIZ

Genesis 29 in the TOMA

Genesis 29 in the TTENT

Genesis 29 in the UBG

Genesis 29 in the UGV

Genesis 29 in the UGV2

Genesis 29 in the UGV3

Genesis 29 in the VBL

Genesis 29 in the VDCC

Genesis 29 in the YALU

Genesis 29 in the YAPE

Genesis 29 in the YBVTP

Genesis 29 in the ZBP