Genesis 35 (BOKSSV)

1 ئینجا خودا بە یاقوبی فەرموو: «هەستە و بڕۆ بۆ بێت‌ئێل و لەوێ نیشتەجێ بە. هەر لەوێش قوربانگایەک بۆ خودا دروستبکە، کە بۆت دەرکەوت کاتێک کە لە دەست عیسۆی برات هەڵدەهاتی.» 2 ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: «هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانە لە خۆتان دابماڵن کە پێتانە، ئینجا خۆتان پاک بکەنەوە و جلەکانیشتان بگۆڕن. 3 با هەستین و بەرەو بێت‌ئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.» 4 ئەوانیش هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانەی کە پێیان بوو لەگەڵ گوارەکانی گوێچکەیان دایانە یاقوب، یاقوبیش لەژێر دار بەڕووەکە کە لەلای شەخەمە لەژێر گڵ شاردییەوە. 5 ئینجا بەڕێکەوتن و ترسی خوداش باڵی کێشا بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریان، ئیتر کەس دوای کوڕانی یاقوب نەکەوت. 6 یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێت‌ئێلە لە خاکی کەنعان. 7 لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، شوێنەکەشی ناونا ئێل بێت‌ئێل، چونکە لەو شوێنەدا و لە کاتی هەڵاتنی لەدەست براکەی، خودای بۆ دەرکەوت. 8 دەڤۆرای دایەنی ڕڤقە مرد، لەژێر دار بەڕووەکەی خوار بێت‌ئێل نێژرا. ئەو شوێنەش ناونرا ئەلۆن باکوت. 9 کاتێک لە پەدان ئارام گەڕایەوە، دیسان خودا بۆ یاقوب دەرکەوت و بەرەکەتداری کرد. 10 خودا پێی فەرموو: «ناوت یاقوبە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە یاقوب ناو نابرێیت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیسرائیل.» ئیتر ناوی لێنا ئیسرائیل. 11 ئینجا خودا پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام، بەردار بە و زۆر بە. نەتەوەیەک و کۆمەڵێک نەتەوە لە تۆوە دەبن، پاشایانیش لە پشتی تۆوە دەردەچن. 12 ئەو خاکەش کە دام بە ئیبراهیم و ئیسحاق، هەروەها دەیدەمە تۆ و نەوەکەت لەدوای خۆت.» 13 ئیتر خودا لەو شوێنە بەرزبووەوە کە قسەی لەگەڵ یاقوب کرد. 14 یاقوبیش ستوونێکی بەردینی لەو شوێنە ڕاگیر کرد کە خودا قسەی لەگەڵ کردبوو، ئینجا شەرابی پێشکەشکراو و زەیتی بەسەردا کرد. 15 یاقوب ئەو شوێنەی ناونا بێت‌ئێل کە تێیدا خودا قسەی لەگەڵدا کرد. 16 ئینجا هەموویان لە بێت‌ئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار. 17 لەبەر ئەوەی منداڵبوونەکەی دژوار بوو، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەم منداڵەشت کوڕە.» 18 ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناونا بەن‌ئۆنی. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین. 19 ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێت‌لەحمە. 20 یاقوب ستوونێکی لەسەر گۆڕەکەی ڕاگیر کرد، کە هەتا ئەمڕۆش ئەوە ستوونی گۆڕەکەی ڕاحێلە. 21 ئیسرائیل بەڕێکەوتەوە و چادرەکەی لە پشت مگدەل عێدەرەوە هەڵدا. 22 کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیا، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی سەرجێیی کرد. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە. یاقوب دوازدە کوڕی هەبوو: 23 کوڕەکانی لێئە:ڕەئوبێن، نۆبەرەکەی یاقوب.شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار و زەبولون. 24 کوڕەکانی ڕاحێل:یوسف و بنیامین 25 کوڕەکانی بیلهەی کەنیزەی ڕاحێل:دان و نەفتالی. 26 کوڕەکانی زیلپەی کەنیزەی لێئە:گاد و ئاشێر. ئەمانە کوڕەکانی یاقوبن، کە لە پەدان ئارام لەدایک بوون. 27 یاقوب هاتە مەمرێ بۆ لای ئیسحاقی باوکی لە نزیک قیریەت ئەربەع، کە حەبرۆنە، ئەو شوێنەی کە ئیبراهیم و ئیسحاق تێیدا ئاوارە بوون. 28 ئیسحاق سەد و هەشتا ساڵ ژیا. 29 ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، بە پیری و تێر لە ژیان خواردوو چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. عیسۆ و یاقوبی کوڕی ناشتیان.

In Other Versions

Genesis 35 in the ANGEFD

Genesis 35 in the ANTPNG2D

Genesis 35 in the AS21

Genesis 35 in the BAGH

Genesis 35 in the BBPNG

Genesis 35 in the BBT1E

Genesis 35 in the BDS

Genesis 35 in the BEV

Genesis 35 in the BHAD

Genesis 35 in the BIB

Genesis 35 in the BLPT

Genesis 35 in the BNT

Genesis 35 in the BNTABOOT

Genesis 35 in the BNTLV

Genesis 35 in the BOATCB

Genesis 35 in the BOATCB2

Genesis 35 in the BOBCV

Genesis 35 in the BOCNT

Genesis 35 in the BOECS

Genesis 35 in the BOGWICC

Genesis 35 in the BOHCB

Genesis 35 in the BOHCV

Genesis 35 in the BOHLNT

Genesis 35 in the BOHNTLTAL

Genesis 35 in the BOICB

Genesis 35 in the BOILNTAP

Genesis 35 in the BOITCV

Genesis 35 in the BOKCV

Genesis 35 in the BOKCV2

Genesis 35 in the BOKHWOG

Genesis 35 in the BOLCB

Genesis 35 in the BOLCB2

Genesis 35 in the BOMCV

Genesis 35 in the BONAV

Genesis 35 in the BONCB

Genesis 35 in the BONLT

Genesis 35 in the BONUT2

Genesis 35 in the BOPLNT

Genesis 35 in the BOSCB

Genesis 35 in the BOSNC

Genesis 35 in the BOTLNT

Genesis 35 in the BOVCB

Genesis 35 in the BOYCB

Genesis 35 in the BPBB

Genesis 35 in the BPH

Genesis 35 in the BSB

Genesis 35 in the CCB

Genesis 35 in the CUV

Genesis 35 in the CUVS

Genesis 35 in the DBT

Genesis 35 in the DGDNT

Genesis 35 in the DHNT

Genesis 35 in the DNT

Genesis 35 in the ELBE

Genesis 35 in the EMTV

Genesis 35 in the ESV

Genesis 35 in the FBV

Genesis 35 in the FEB

Genesis 35 in the GGMNT

Genesis 35 in the GNT

Genesis 35 in the HARY

Genesis 35 in the HNT

Genesis 35 in the IRVA

Genesis 35 in the IRVB

Genesis 35 in the IRVG

Genesis 35 in the IRVH

Genesis 35 in the IRVK

Genesis 35 in the IRVM

Genesis 35 in the IRVM2

Genesis 35 in the IRVO

Genesis 35 in the IRVP

Genesis 35 in the IRVT

Genesis 35 in the IRVT2

Genesis 35 in the IRVU

Genesis 35 in the ISVN

Genesis 35 in the JSNT

Genesis 35 in the KAPI

Genesis 35 in the KBT1ETNIK

Genesis 35 in the KBV

Genesis 35 in the KJV

Genesis 35 in the KNFD

Genesis 35 in the LBA

Genesis 35 in the LBLA

Genesis 35 in the LNT

Genesis 35 in the LSV

Genesis 35 in the MAAL

Genesis 35 in the MBV

Genesis 35 in the MBV2

Genesis 35 in the MHNT

Genesis 35 in the MKNFD

Genesis 35 in the MNG

Genesis 35 in the MNT

Genesis 35 in the MNT2

Genesis 35 in the MRS1T

Genesis 35 in the NAA

Genesis 35 in the NASB

Genesis 35 in the NBLA

Genesis 35 in the NBS

Genesis 35 in the NBVTP

Genesis 35 in the NET2

Genesis 35 in the NIV11

Genesis 35 in the NNT

Genesis 35 in the NNT2

Genesis 35 in the NNT3

Genesis 35 in the PDDPT

Genesis 35 in the PFNT

Genesis 35 in the RMNT

Genesis 35 in the SBIAS

Genesis 35 in the SBIBS

Genesis 35 in the SBIBS2

Genesis 35 in the SBICS

Genesis 35 in the SBIDS

Genesis 35 in the SBIGS

Genesis 35 in the SBIHS

Genesis 35 in the SBIIS

Genesis 35 in the SBIIS2

Genesis 35 in the SBIIS3

Genesis 35 in the SBIKS

Genesis 35 in the SBIKS2

Genesis 35 in the SBIMS

Genesis 35 in the SBIOS

Genesis 35 in the SBIPS

Genesis 35 in the SBISS

Genesis 35 in the SBITS

Genesis 35 in the SBITS2

Genesis 35 in the SBITS3

Genesis 35 in the SBITS4

Genesis 35 in the SBIUS

Genesis 35 in the SBIVS

Genesis 35 in the SBT

Genesis 35 in the SBT1E

Genesis 35 in the SCHL

Genesis 35 in the SNT

Genesis 35 in the SUSU

Genesis 35 in the SUSU2

Genesis 35 in the SYNO

Genesis 35 in the TBIAOTANT

Genesis 35 in the TBT1E

Genesis 35 in the TBT1E2

Genesis 35 in the TFTIP

Genesis 35 in the TFTU

Genesis 35 in the TGNTATF3T

Genesis 35 in the THAI

Genesis 35 in the TNFD

Genesis 35 in the TNT

Genesis 35 in the TNTIK

Genesis 35 in the TNTIL

Genesis 35 in the TNTIN

Genesis 35 in the TNTIP

Genesis 35 in the TNTIZ

Genesis 35 in the TOMA

Genesis 35 in the TTENT

Genesis 35 in the UBG

Genesis 35 in the UGV

Genesis 35 in the UGV2

Genesis 35 in the UGV3

Genesis 35 in the VBL

Genesis 35 in the VDCC

Genesis 35 in the YALU

Genesis 35 in the YAPE

Genesis 35 in the YBVTP

Genesis 35 in the ZBP