Hosea 9 (BOKSSV)
1 ئەی ئیسرائیل، وەک گەلاندڵخۆش و شاد مەبە،چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد،حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کردلەسەر هەموو جۆخینەکان. 2 جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات،شەرابی نوێش بەشیان ناکات. 3 لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن،بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە ولە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن. 4 شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن وقوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن.ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە وهەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت.نانەکەیان بۆ خۆیانە وناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە. 5 لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن،لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟ 6 تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت،میسر کۆیان دەکاتەوە ومەمفیس لە گۆڕیان دەنێت.دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت ووشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت. 7 ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن،ڕۆژانی سزا بەڕێوەن.با ئیسرائیل ئەمە بزانێت.لەبەر زۆری تاوانەکەت وزۆری کێشمەکێشت،پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت ومرۆڤی ڕۆحیش بە شێت. 8 پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە،بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە،کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی. 9 ئەوان نوقوم بوون،وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون،خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی ولەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات. 10 «ئیسرائیلم دۆزییەوەوەک ترێ لە چۆڵەوانی،لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینیوەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک.بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعلپەعۆر وخۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد،ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون. 11 ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت،نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە. 12 تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن،جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت.قوڕبەسەریانکاتێک پشتیان تێدەکەم. 13 ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورەلە لەوەڕگا ڕواوە،بەڵام ئەفرایم منداڵەکانیبۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.» 14 ئەی یەزدان، بیاندەرێ،چییان پێدەدەیت؟منداڵدانێکی لەباربردە ودوو مەمکی وشک. 15 «لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگالمن لەوێدا قێزم لێیان بووەوە.لەبەر کردەوە خراپەکانیانلە ماڵی خۆم دەریاندەکەم.ئیتر خۆشم ناوێن،هەموو میرەکانیان یاخین. 16 ئەفرایم هەڵپڕووکاوە،ڕەگیان وشک بوو،بەر ناگرن.ئەگەر منداڵیشیان ببێت،منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.» 17 خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە،چونکە گوێیان لێی نەگرت،لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن.