Isaiah 11 (BOKSSV)
1 چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،لقێکی نوێ لە ڕەگەکەیەوە دەڕوێت. 2 ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،ڕۆحی دانایی و تێگەیشتن،ڕۆحی ڕاوێژ و ئازایەتی،ڕۆحی زانین و لەخواترسی، 3 بە لەخواترسی شادمان دەبێت. بەگوێرەی بینینی چاوی خۆی دادوەری ناکات،بەگوێرەی بیستنی گوێی خۆی بڕیار نادات، 4 بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات وبە ڕاستی بڕیار بۆ نەدارانی جیهان دەدات.بە داردەستی دەمی لە زەوی دەدات،بە بای لێوەکانی بەدکاران دەکوژێت. 5 ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن ودڵسۆزیش دەبێتە کەمەربەند بە ناوقەدیەوە. 6 گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵ دەداتەوە،گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن ومنداڵێکی بچووک بەڕێوەیان دەبات. 7 مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،بێچووەکانیان پێکەوە پاڵ دەدەنەوە،شێر وەکو گا کا دەخوات. 8 کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،لەشیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە. 9 خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی یەزدانهەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت. 10 لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت. 11 لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا. 12 ئاڵایەک بۆ نەتەوەکان بەرز دەکاتەوە ودوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە،پەرتەوازەکانی یەهودا خڕدەکاتەوەلە هەر چوار لای زەوییەوە. 13 بەغیلی ئەفرایم نامێنێت وهەراسانی یەهوداش دەبڕدرێتەوە،ئەفرایم بەغیلی بە یەهودا نابات ویەهوداش ئەفرایم هەراسان ناکات. 14 پێکەوە ڕووەو دەریا بەلای زوورگەکان پەلاماری فەلەستییەکان دەدەن وخەڵکی ڕۆژهەڵات تاڵان دەکەن.ئەدۆم و مۆئاب ژێردەستەیان دەبن،عەمۆنییەکانیش گوێڕایەڵیان دەبن. 15 یەزدان کەنداوی دەریای میسرتێکوپێک دەدات،بە بایە سووتێنەرەکەیدەستی ڕادەوەشێنێت بەسەر فوراتدا،لێی دەدات و دەیکاتە حەوت جۆگەبە پێڵاوەوە بەناویدا دەڕۆن. 16 دەبێت بە ڕێگا بۆ پاشماوەی گەلەکەیئەوانەی لە ئاشور دەمێننەوەوەک ئەوەی بۆ ئیسرائیل بوولەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە.