Isaiah 16 (BOKSSV)
1 بەرخ وەک سەرانە بنێرنبۆ فەرمانڕەوای خاکەکە،لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدابەرەو چیاکەی شاری سییۆن. 2 وەک باڵندەی هەڵاتوونوەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت،کچانی مۆئابلە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن. 3 «ڕاوێژ بکە،دادوەری ئەنجام بدە،لە قرچەی نیوەڕۆداسێبەرت وەک شەوی لێ بکە.دەرکراوەکان بشارەوە،هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە. 4 با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە،لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.» کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت،کاولبوون نامێنێت،پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن. 5 بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت،یەکێک لە بنەماڵەی داوددادپەروەر و داواکاری دادپەروەری،دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستیبە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت. 6 لووتبەرزی مۆئابمان بیست،لووتبەرزییەکی زۆر،خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی،بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن. 7 لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن،سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن.ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان،بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن. 8 کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون،هەروەها ڕەزەکەی سیڤما.گەورەکانی نەتەوەکانشا مێوەکانییان شکاند،کە گەیشتبووە یەعزێر وپەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی.لقەکانی درێژ ببوونەوە ولە دەریا پەڕیبوونەوە. 9 لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێمبۆ ڕەزەکەی سیڤما،بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەمئەی حەشبۆن و ئەلعالێ!لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانتهەراوزەنای جەنگ هات. 10 خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە،لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت،شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت،هوتاف کپ بوو. 11 لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،ناخیشم بۆ قییر حەراسەت. 12 جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت،ماندوو دەبێت.کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات،قبوڵ نابێت. 13 ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو. 14 ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.»