Isaiah 17 (BOKSSV)
1 سروشێک سەبارەت بە دیمەشق:«بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە ودەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو. 2 شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون وبۆ مێگەلەکان دەبن،تێیدا ڕادەکشێن،کەس نییە بیانترسێنێت. 3 قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت وپاشایەتیش لە دیمەشق.پاشماوەی ئارام وەکشکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 4 «لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە،قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت. 5 وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە،بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە.وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێتلە دۆڵی ڕفایم. 6 وەک تەکاندنی دار زەیتوونکە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە،دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان،چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل. 7 لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە وچاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. 8 ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوەکە دروستکراوی دەستی خۆین،ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات،ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور. 9 لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت. 10 خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو،تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە.لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێننبەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات. 11 ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکاتبۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات،بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاریبێ چارەسەردا لەدەست دەچێت. 12 ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر،وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت!خوڕەی نەتەوەکانوەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت! 13 نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر،بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن،وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت ووەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا. 14 دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە!بەرەبەیانێکی زوو نامێنن!ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە،بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.