Isaiah 27 (BOKSSV)
1 لەو ڕۆژەدا،یەزدان بە شمشێرەڕەق و گەورە و بەهێزەکەی،سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە،لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە،ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت. 2 لەو ڕۆژەدا«گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن: 3 من یەزدانم، چاودێری ئەوم،هەموو ساتێک ئاوی دەدەم.بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەمنەوەک ئازار بدرێت. 4 هەڵچوونم نییە.کێ دەتوانێ لە جەنگدا دڕکوداڵ بخاتە بەرپێم؟من پێشێلی دەکەم و دەیسووتێنم،پێکەوە گڕیان تێ بەردەدەم. 5 بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ منلەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت،ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.» 6 لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت،ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات،ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات. 7 ئایا یەزدان لێیدانبەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟یان ئەوەندەی لێ کوشتنوەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟ 8 بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد،ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆیلە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا. 9 لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت،ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتیبەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکەوەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات،نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆربە پێوە نەمێنێت. 10 شاری قەڵابەند تەنهایە،ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی،لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت ولەوێ پاڵ دەداتەوە ولقەکانی تێکدەدات. 11 کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن وژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن،چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە،لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە وشێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت. 12 لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک بە یەک هەڵدەگیرێنەوە ئەی نەوەی ئیسرائیل. 13 لەو ڕۆژەدا فوو بە کەڕەنایەکی گەورەدا دەکرێت، جا ونبووەکان لە خاکی ئاشور و دوورخراوەکان بۆ خاکی میسر دێن و کڕنۆش بۆ یەزدان دەبەن لە کێوی پیرۆز لە ئۆرشەلیم.