Isaiah 6 (BOKSSV)
1 لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو. 2 سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی. 3 ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی:«یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە!شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.» 4 چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ. 5 گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.» 6 ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و 7 لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.» 8 ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟»منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.» 9 ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ:«”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“ 10 دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە،گوێی گران بکە وچاوی بنوقێنە،نەوەک بە چاوی ببینێت وبە گوێی ببیستێت،بە دڵی تێبگات وبگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.» 11 منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟»ئەویش فەرمووی:«هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەیبێ ئاوەدانی وماڵەکانیش بێ خەڵک وکێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی، 12 هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە وشوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت. 13 ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە،جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت.بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو،کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت،پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.»