Judges 11 (BOKSSV)

1 یەفتاحی گلعادی جەنگاوەرێکی بەهێز بوو، کوڕی لەشفرۆشێک بوو، گلعادیش باوکی بوو. 2 ژنەکەی گلعاد چەند کوڕێکی بوو، کاتێک کوڕەکان گەورە بوون یەفتاحیان دەرکرد و پێیان گوت: «نابیت بە میراتگر لە ماڵی باوکمان، چونکە تۆ کوڕی ژنێکی دیکەیت.» 3 بۆیە یەفتاح لە دەست براکانی هەڵات و لە خاکی تۆڤ نیشتەجێ بوو، چەند پیاوێکی یاخی و چاونەترس لە دەوری کۆبوونەوە و دوای کەوتن. 4 ئینجا پاش ماوەیەک عەمۆنییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان. 5 کاتێک عەمۆنییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان، پیرانی گلعاد چوون بۆ ئەوەی یەفتاح لە خاکی تۆڤەوە بهێنن. 6 بە یەفتاحیان گوت: «وەرە ببە بە سەرکردەمان هەتا لە دژی عەمۆنییەکان بجەنگین.» 7 یەفتاحیش بە پیرانی گلعادی گوت: «ئایا ئێوە نەبوون کە ڕقتان لێم بووەوە و لە ماڵی باوکم دەرتانکردم؟ بۆچی ئێستا هاتوون بۆ لام کە لە تەنگانە دان؟» 8 پیرانی گلعادیش بە یەفتاحیان گوت: «بۆیە ئێستا گەڕاوینەتەوە بۆ لات هەتا لەگەڵمان بێیت و لە دژی عەمۆنییەکان بجەنگین و ببیت بە سەرکردەمان بەسەر هەموو دانیشتووانی گلعاد.» 9 یەفتاحیش بە پیرانی گلعادی گوت: «ئەگەر منتان گەڕاندەوە بۆ جەنگ لە دژی عەمۆنییەکان و یەزدان ئەوانی بەدەستمەوە دا، ئەوا بەڕاستی من دەبمە سەرکردەتان؟» 10 پیرانی گلعادیش بە یەفتاحیان گوت: «با یەزدان لەنێوانمان شایەت بێت، بە دڵنیاییەوە ئاوا دەکەین بەپێی ئەوەی گوتت.» 11 ئینجا یەفتاح لەگەڵ پیرانی گلعاددا ڕۆیشت و گەل کردیان بەسەرکردە و فەرماندەی خۆیان و یەفتاحیش هەموو قسەکانی خۆی لە میچپا لەبەردەم یەزدان دووبارە کردەوە. 12 ئینجا یەفتاح چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای عەمۆنییەکان ڕەوانە کرد و گوتی: «چیم لەگەڵ تۆ هەیە، تۆ هاتوویتە سەرم هەتا لە خاکەکەم لە دژم بجەنگیت؟» 13 پاشای عەمۆنییەکانیش بە نێردراوەکانی یەفتاحی گوت: «لەبەر ئەوەی ئیسرائیل لە کاتی هاتتنیدا لە میسر خاکەکەی بردووم، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و هەتا ڕووباری ئوردون، ئێستاش بە ئاشتی بیگەڕێنەوە.» 14 ئینجا یەفتاح دووبارە چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای عەمۆنییەکان ڕەوانە کردەوە و 15 پێی گوت:«یەفتاح ئاوا دەڵێت: ئیسرائیل خاکی مۆئاب و خاکی عەمۆنییەکانی نەبردووە، 16 چونکە لە کاتی هاتنی ئیسرائیل لە میسرەوە بەناو چۆڵەوانیدا هەتا دەریای سوور ڕۆیشت و هات بۆ قادێش. 17 ئیتر ئیسرائیل چەند نێردراوێکی نارد بۆ لای پاشای ئەدۆم و گوتی: ”لێمانگەڕێ با بەناو خاکەکەتدا تێپەڕ بین،“ بەڵام پاشای ئەدۆم گوێی نەگرت. هەروەها نێردراویان بۆ لای پاشای مۆئاب نارد، بەڵام ڕازی نەبوو. ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە قادێش مانەوە. 18 «ئینجا بەناو چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و بەدەوری خاکی ئەدۆم و خاکی مۆئابدا سووڕانەوە، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە هاتن بۆ خاکی مۆئاب و لە کەناری ئەرنۆن چادریان هەڵدا، نەهاتنە ناو خاکی مۆئاب، چونکە ڕووباری ئەرنۆن سنووری مۆئاب بوو. 19 «پاشان ئیسرائیل چەند نێردراوێکی بۆ لای سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و پاشای حەشبۆن نارد و پێی گوتن: ”لێمانگەڕێن با بەناو خاکەکەتاندا تێپەڕین بۆ شوێنەکەمان.“ 20 بەڵام سیحۆن متمانەی بە ئیسرائیل نەبوو بەناو سنوورەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو سیحۆن هەموو هێزەکانی کۆکردەوە و لە یەهەچ چادریان هەڵدا و لە دژی ئیسرائیل جەنگان. 21 «ئینجا یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سیحۆن و هەموو سوپاکەی دا بەدەست نەوەی ئیسرائیلەوە و ئەوانیان بەزاند. ئیتر ئیسرائیل بوو بە خاوەنی هەموو زەوی ئەمۆرییەکان و دانیشتووانی ئەو خاکە، 22 دەستیان بەسەر هەموو سنووری ئەمۆرییەکاندا گرت، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و لە چۆڵەوانییەوە هەتا ڕووباری ئوردون. 23 «ئێستاش کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمۆرییەکانی لەبەردەم ئیسرائیلی گەلی خۆی دەرکردووە، ئایا بە چ مافێک تۆ خاوەنداریێتی دەکەیت؟ 24 ئایا نابیتە خاوەنی ئەوەی کە کەمۆشی خوداوەندت پێت دەدات؟ ئێمەش خاوەنی هەموو ئەوانەین کە یەزدانی پەروەردگارمان لەبەردەمماندا وەدەرینان. 25 ئێستاش ئایا تۆ بەڕاستی لە بالاقی کوڕی چیپوری پاشای مۆئاب چاکتریت؟ ئایا ئەو بەربەرەکانێی ئیسرائیلی کرد، یاخود لە دژیان جەنگا؟ 26 ئەو کاتەی ئیسرائیل لە حەشبۆن و گوندەکانی و عەرۆعێر و گوندەکانی و هەموو شارۆچکەکانی کەناری ئەرنۆن سێ سەد ساڵ نیشتەجێ بوو، بۆچی لەو کاتەدا بەدەستت نەهێنایەوە؟ 27 من هیچ گوناهم دەرهەق بە تۆ نەکردووە، بەڵام تۆ خراپەم لەگەڵ دەکەیت بە شەڕکردن لەگەڵ من. با ئەمڕۆ یەزدانی دادوەر حوکم لەنێوان ئیسرائیل و عەمۆنییەکاندا بدات.» 28 بەڵام پاشای عەمۆنییەکان گوێی لە قسەکانی یەفتاح نەگرت کە بۆی نارد. 29 جا ڕۆحی یەزدان هاتە سەر یەفتاح. لە گلعاد و مەنەشە پەڕییەوە و میچپای گلعادیشی تێپەڕاند، لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر عەمۆنییەکان پێشڕەویی کرد. 30 ئینجا یەفتاح نەزری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەگەر عەمۆنییەکانت دا بەدەستمەوە، 31 ئەوا لە کاتی گەڕانەوەمدا بە سەرکەوتوویی لەلای عەمۆنییەکانەوە، ئەوەی بۆ پێشوازیلێکردنم لە دەرگای ماڵەکەمەوە بێتە دەرەوە، ئەوە بۆ یەزدان دەبێت و وەک قوربانی سووتاندن پێشکەشی دەکەم.» 32 ئینجا یەفتاح پەڕییەوە بۆ عەمۆنییەکان بۆ جەنگ لە دژیان و یەزدان ئەوانی دایە دەستی. 33 لەنێوان عەرۆعێرەوە و مینیت هەتا ئابێل کەرامیم بیست شارۆچکەی وێران کرد و بەم شێوەیە عەمۆنییەکان کەوتنە ژێردەستی نەوەی ئیسرائیل. 34 پاشان یەفتاح گەڕایەوە بۆ میچپا بۆ ماڵەکەی و تەماشای کرد وا کچەکەی بە دەفلێدان و سەماکردنەوە هاتووەتە دەرەوە بۆ پێشوازیلێکردنی. ئەو کچەش تاقانە بوو، جگە لەو کوڕ و کچی دیکەی نەبوو. 35 لەو کاتەدا کە چاوی پێکەوت جلەکانی دادڕی و گوتی: «ئای کچەکەم ئەژنۆت شکاندم و ژیانت لێ تاڵ کردم، چونکە سوێندم بۆ یەزدان خواردووە و ناتوانم لێی پاشگەز ببمەوە.» 36 ئەویش پێی گوت: «ئەی باوکە تۆ نەزرت بۆ یەزدان کردووە. بەوەم لەگەڵ بکە کە لە دەمت هاتووەتە دەرەوە، چونکە یەزدان تۆڵەی بۆ سەندییەوە لە دوژمنەکانت، لە عەمۆنییەکان.» 37 پاشان بە باوکی گوت: «با ئەو کارەم لەگەڵدا بکرێت، دوو مانگ لێم بگەڕێ هەتا بڕۆم و لەسەر چیاکان بگەڕێم و لەگەڵ هاوڕێیەکانم شیوەن بگێڕم، چونکە هەرگیز شوو ناکەم.» 38 ئەویش گوتی: «بڕۆ.» دوو مانگ ناردی، ڕۆیشت و لەگەڵ دەستە خوشکەکانی لەسەر چیاکان شیوەنی گێڕا، چونکە هەرگیز شوو ناکات. 39 لە کۆتایی دوو مانگەکەدا گەڕایەوە بۆ لای باوکی، ئیتر ئەو نەزرەی کردبووی ئەنجامی دا، کچەکەش پاکیزە بوو.ئیتر ئەمە لەناو ئیسرائیلدا بوو بە نەریت 40 کە کچەکانی ئیسرائیل ساڵانە چوار ڕۆژ دەچن بۆ ئەوەی شیوەن بۆ کچەکەی یەفتاحی گلعادی بگێڕن.

In Other Versions

Judges 11 in the ANGEFD

Judges 11 in the ANTPNG2D

Judges 11 in the AS21

Judges 11 in the BAGH

Judges 11 in the BBPNG

Judges 11 in the BBT1E

Judges 11 in the BDS

Judges 11 in the BEV

Judges 11 in the BHAD

Judges 11 in the BIB

Judges 11 in the BLPT

Judges 11 in the BNT

Judges 11 in the BNTABOOT

Judges 11 in the BNTLV

Judges 11 in the BOATCB

Judges 11 in the BOATCB2

Judges 11 in the BOBCV

Judges 11 in the BOCNT

Judges 11 in the BOECS

Judges 11 in the BOGWICC

Judges 11 in the BOHCB

Judges 11 in the BOHCV

Judges 11 in the BOHLNT

Judges 11 in the BOHNTLTAL

Judges 11 in the BOICB

Judges 11 in the BOILNTAP

Judges 11 in the BOITCV

Judges 11 in the BOKCV

Judges 11 in the BOKCV2

Judges 11 in the BOKHWOG

Judges 11 in the BOLCB

Judges 11 in the BOLCB2

Judges 11 in the BOMCV

Judges 11 in the BONAV

Judges 11 in the BONCB

Judges 11 in the BONLT

Judges 11 in the BONUT2

Judges 11 in the BOPLNT

Judges 11 in the BOSCB

Judges 11 in the BOSNC

Judges 11 in the BOTLNT

Judges 11 in the BOVCB

Judges 11 in the BOYCB

Judges 11 in the BPBB

Judges 11 in the BPH

Judges 11 in the BSB

Judges 11 in the CCB

Judges 11 in the CUV

Judges 11 in the CUVS

Judges 11 in the DBT

Judges 11 in the DGDNT

Judges 11 in the DHNT

Judges 11 in the DNT

Judges 11 in the ELBE

Judges 11 in the EMTV

Judges 11 in the ESV

Judges 11 in the FBV

Judges 11 in the FEB

Judges 11 in the GGMNT

Judges 11 in the GNT

Judges 11 in the HARY

Judges 11 in the HNT

Judges 11 in the IRVA

Judges 11 in the IRVB

Judges 11 in the IRVG

Judges 11 in the IRVH

Judges 11 in the IRVK

Judges 11 in the IRVM

Judges 11 in the IRVM2

Judges 11 in the IRVO

Judges 11 in the IRVP

Judges 11 in the IRVT

Judges 11 in the IRVT2

Judges 11 in the IRVU

Judges 11 in the ISVN

Judges 11 in the JSNT

Judges 11 in the KAPI

Judges 11 in the KBT1ETNIK

Judges 11 in the KBV

Judges 11 in the KJV

Judges 11 in the KNFD

Judges 11 in the LBA

Judges 11 in the LBLA

Judges 11 in the LNT

Judges 11 in the LSV

Judges 11 in the MAAL

Judges 11 in the MBV

Judges 11 in the MBV2

Judges 11 in the MHNT

Judges 11 in the MKNFD

Judges 11 in the MNG

Judges 11 in the MNT

Judges 11 in the MNT2

Judges 11 in the MRS1T

Judges 11 in the NAA

Judges 11 in the NASB

Judges 11 in the NBLA

Judges 11 in the NBS

Judges 11 in the NBVTP

Judges 11 in the NET2

Judges 11 in the NIV11

Judges 11 in the NNT

Judges 11 in the NNT2

Judges 11 in the NNT3

Judges 11 in the PDDPT

Judges 11 in the PFNT

Judges 11 in the RMNT

Judges 11 in the SBIAS

Judges 11 in the SBIBS

Judges 11 in the SBIBS2

Judges 11 in the SBICS

Judges 11 in the SBIDS

Judges 11 in the SBIGS

Judges 11 in the SBIHS

Judges 11 in the SBIIS

Judges 11 in the SBIIS2

Judges 11 in the SBIIS3

Judges 11 in the SBIKS

Judges 11 in the SBIKS2

Judges 11 in the SBIMS

Judges 11 in the SBIOS

Judges 11 in the SBIPS

Judges 11 in the SBISS

Judges 11 in the SBITS

Judges 11 in the SBITS2

Judges 11 in the SBITS3

Judges 11 in the SBITS4

Judges 11 in the SBIUS

Judges 11 in the SBIVS

Judges 11 in the SBT

Judges 11 in the SBT1E

Judges 11 in the SCHL

Judges 11 in the SNT

Judges 11 in the SUSU

Judges 11 in the SUSU2

Judges 11 in the SYNO

Judges 11 in the TBIAOTANT

Judges 11 in the TBT1E

Judges 11 in the TBT1E2

Judges 11 in the TFTIP

Judges 11 in the TFTU

Judges 11 in the TGNTATF3T

Judges 11 in the THAI

Judges 11 in the TNFD

Judges 11 in the TNT

Judges 11 in the TNTIK

Judges 11 in the TNTIL

Judges 11 in the TNTIN

Judges 11 in the TNTIP

Judges 11 in the TNTIZ

Judges 11 in the TOMA

Judges 11 in the TTENT

Judges 11 in the UBG

Judges 11 in the UGV

Judges 11 in the UGV2

Judges 11 in the UGV3

Judges 11 in the VBL

Judges 11 in the VDCC

Judges 11 in the YALU

Judges 11 in the YAPE

Judges 11 in the YBVTP

Judges 11 in the ZBP