Judges 21 (BOKSSV)

1 پێشتر پیاوانی ئیسرائیل لە میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «کەس لە ئێمە کچی خۆی ناداتە نەوەی بنیامین بۆ هاوسەرگیری.» 2 ئینجا گەل چوون بۆ بێت‌ئێل و هەتا ئێوارە لەوێدا لەبەردەم خودا مانەوە و دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، گریانێکی بەکوڵ. 3 گوتیان: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمە لە ئیسرائیلدا ڕوویدا، هەتا ئەمڕۆ نەوەی ئیسرائیل هۆزێک لە دەست بدات؟» 4 بۆ ڕۆژی دواتر گەل زوو هەستا و لەوێدا قوربانگایەکیان دروستکرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد. 5 ئینجا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کێ بۆ کۆبوونەوەکە نەهاتە بەردەم یەزدان؟» لەبەر ئەوەی سوێندیان خواردبوو کە هەرکەسێک نەیەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا، دەبێت بکوژرێت. 6 ئینجا نەوەی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هەڵکێشا و گوتیان: «ئەمڕۆ هۆزێک لە ئیسرائیلدا دابڕا. 7 بۆ ئەوانەی لێیان ماونەتەوە چی بکەین لەبارەی ژنەوە، چونکە ئێمە سوێندمان بە یەزدان خواردووە کە لە کچەکانمان ژنیان نەدەینێ؟» 8 ئینجا گوتیان: «چ هۆزێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل نەهاتووەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان دەرکەوت کەس لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆردوگا نەهاتووە، 9 چونکە کاتێک گەلیان ژمارد، تەماشایان کرد تەنها یەک پیاویش لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نەهاتووە. 10 ئینجا کۆمەڵەکە دوازدە هەزار جەنگاوەریان بۆ ئەوێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بدەنە بەر شمشێر، بە ژن و منداڵەکانیشەوە. 11 دەبێت ئەمەش بکەن، هەموو نێرێک و هەموو ئافرەتێک لەناو ببەن کە لەگەڵ نێر پاڵکەوتبێت.» 12 جا لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سەد کچی پاکیزەیان بینییەوە کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو، ئەوانیان هێنا ئۆردوگاکە لە شیلۆ ئەوەی لە خاکی کەنعان بوو. 13 ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ناردیان و لەگەڵ نەوەی بنیامین ئەوانەی لە تاشەبەردی ڕیمۆندا بوون قسەیان کرد و بانگیان کردن بۆ ئاشتبوونەوە. 14 جا لەو کاتەدا نەوەی بنیامین گەڕانەوە و ئەو کچانەیان دانێ کە لە یاڤێش گلعاد بە زیندوویی هێشتبوونیانەوە، بەڵام هێشتا بەشی هەموو پیاوەکانی نەوەی بنیامینی نەکرد. 15 گەلیش ئاخیان بۆ نەوەی بنیامین هەڵکێشا، چونکە یەزدان کەلێنی کردە ناو هۆزەکانی ئیسرائیلەوە. 16 ئینجا پیرانی کۆمەڵەکە گوتیان: «ژن لە نەوەی بنیامین نەماوە، چی بۆ ئەوانی دیکە بکەین لەبارەی ژنانەوە؟ 17 پێویستە دەربازبووەکانی بنیامین میراتگریان هەبێت، تاکو هیچ هۆزێک لە ئیسرائیل نەسڕێتەوە. 18 ئێمەش ناتوانین لە کچەکانمان ژنیان بدەینێ، چونکە نەوەی ئیسرائیل سوێندیان خواردووە و گوتوویانە، ”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ژن دەدات بە نەوەی بنیامین.“ 19 ئەوەتا هەموو ساڵێک لە شیلۆدا جەژن دەگێڕن بۆ یەزدان، لە باکووری بێت‌ئێل لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕێگایەی لە بێت‌ئێلەوە سەردەکەوێت بۆ شەخەم و لە باشووری لەڤۆنە.» 20 ئینجا فەرمانیان دا بە نەوەی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و لە ڕەزەمێوەکاندا بۆسە بنێنەوە و 21 چاوەڕێ بکەن هەتا کچانی شیلۆ دەچنە ناو سەماکردن، ئینجا ئێوە لە ڕەزەمێوەکانەوە وەرنە دەرەوە و هەریەکە و کچێک لە کچەکانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگەڕێنەوە بۆ خاکی بنیامین. 22 جا ئەگەر باوک و براکانیان هاتن بۆ ئەوەی سکاڵامان لەلا بکەن، پێیان دەڵێین: ”لەبەر ئێمە بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، چونکە لە جەنگدا بۆ هەریەکیان ژنێکمان دەست نەکەوت. ئێوەش تاوانبار نین لە شکاندنی سوێندتان، چونکە بە ڕەزامەندی خۆتان کچەکانتان نەدانێ.“» 23 ئینجا نەوەی بنیامین ئاوایان کرد و بەپێی ژمارەیان ژنیان بۆ خۆیان لەو سەماکەرانە ڕفاند، ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ میراتەکەیان و شارۆچکەکانیان بنیاد ناوە و تێیاندا نیشتەجێ بوون. 24 ئینجا لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە گەڕایەوە بۆ هۆزەکەی و خێڵەکەی. هەریەکە لەوێوە چووە دەرەوە بۆ میراتەکەی. 25 لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو و هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو.

In Other Versions

Judges 21 in the ANGEFD

Judges 21 in the ANTPNG2D

Judges 21 in the AS21

Judges 21 in the BAGH

Judges 21 in the BBPNG

Judges 21 in the BBT1E

Judges 21 in the BDS

Judges 21 in the BEV

Judges 21 in the BHAD

Judges 21 in the BIB

Judges 21 in the BLPT

Judges 21 in the BNT

Judges 21 in the BNTABOOT

Judges 21 in the BNTLV

Judges 21 in the BOATCB

Judges 21 in the BOATCB2

Judges 21 in the BOBCV

Judges 21 in the BOCNT

Judges 21 in the BOECS

Judges 21 in the BOGWICC

Judges 21 in the BOHCB

Judges 21 in the BOHCV

Judges 21 in the BOHLNT

Judges 21 in the BOHNTLTAL

Judges 21 in the BOICB

Judges 21 in the BOILNTAP

Judges 21 in the BOITCV

Judges 21 in the BOKCV

Judges 21 in the BOKCV2

Judges 21 in the BOKHWOG

Judges 21 in the BOLCB

Judges 21 in the BOLCB2

Judges 21 in the BOMCV

Judges 21 in the BONAV

Judges 21 in the BONCB

Judges 21 in the BONLT

Judges 21 in the BONUT2

Judges 21 in the BOPLNT

Judges 21 in the BOSCB

Judges 21 in the BOSNC

Judges 21 in the BOTLNT

Judges 21 in the BOVCB

Judges 21 in the BOYCB

Judges 21 in the BPBB

Judges 21 in the BPH

Judges 21 in the BSB

Judges 21 in the CCB

Judges 21 in the CUV

Judges 21 in the CUVS

Judges 21 in the DBT

Judges 21 in the DGDNT

Judges 21 in the DHNT

Judges 21 in the DNT

Judges 21 in the ELBE

Judges 21 in the EMTV

Judges 21 in the ESV

Judges 21 in the FBV

Judges 21 in the FEB

Judges 21 in the GGMNT

Judges 21 in the GNT

Judges 21 in the HARY

Judges 21 in the HNT

Judges 21 in the IRVA

Judges 21 in the IRVB

Judges 21 in the IRVG

Judges 21 in the IRVH

Judges 21 in the IRVK

Judges 21 in the IRVM

Judges 21 in the IRVM2

Judges 21 in the IRVO

Judges 21 in the IRVP

Judges 21 in the IRVT

Judges 21 in the IRVT2

Judges 21 in the IRVU

Judges 21 in the ISVN

Judges 21 in the JSNT

Judges 21 in the KAPI

Judges 21 in the KBT1ETNIK

Judges 21 in the KBV

Judges 21 in the KJV

Judges 21 in the KNFD

Judges 21 in the LBA

Judges 21 in the LBLA

Judges 21 in the LNT

Judges 21 in the LSV

Judges 21 in the MAAL

Judges 21 in the MBV

Judges 21 in the MBV2

Judges 21 in the MHNT

Judges 21 in the MKNFD

Judges 21 in the MNG

Judges 21 in the MNT

Judges 21 in the MNT2

Judges 21 in the MRS1T

Judges 21 in the NAA

Judges 21 in the NASB

Judges 21 in the NBLA

Judges 21 in the NBS

Judges 21 in the NBVTP

Judges 21 in the NET2

Judges 21 in the NIV11

Judges 21 in the NNT

Judges 21 in the NNT2

Judges 21 in the NNT3

Judges 21 in the PDDPT

Judges 21 in the PFNT

Judges 21 in the RMNT

Judges 21 in the SBIAS

Judges 21 in the SBIBS

Judges 21 in the SBIBS2

Judges 21 in the SBICS

Judges 21 in the SBIDS

Judges 21 in the SBIGS

Judges 21 in the SBIHS

Judges 21 in the SBIIS

Judges 21 in the SBIIS2

Judges 21 in the SBIIS3

Judges 21 in the SBIKS

Judges 21 in the SBIKS2

Judges 21 in the SBIMS

Judges 21 in the SBIOS

Judges 21 in the SBIPS

Judges 21 in the SBISS

Judges 21 in the SBITS

Judges 21 in the SBITS2

Judges 21 in the SBITS3

Judges 21 in the SBITS4

Judges 21 in the SBIUS

Judges 21 in the SBIVS

Judges 21 in the SBT

Judges 21 in the SBT1E

Judges 21 in the SCHL

Judges 21 in the SNT

Judges 21 in the SUSU

Judges 21 in the SUSU2

Judges 21 in the SYNO

Judges 21 in the TBIAOTANT

Judges 21 in the TBT1E

Judges 21 in the TBT1E2

Judges 21 in the TFTIP

Judges 21 in the TFTU

Judges 21 in the TGNTATF3T

Judges 21 in the THAI

Judges 21 in the TNFD

Judges 21 in the TNT

Judges 21 in the TNTIK

Judges 21 in the TNTIL

Judges 21 in the TNTIN

Judges 21 in the TNTIP

Judges 21 in the TNTIZ

Judges 21 in the TOMA

Judges 21 in the TTENT

Judges 21 in the UBG

Judges 21 in the UGV

Judges 21 in the UGV2

Judges 21 in the UGV3

Judges 21 in the VBL

Judges 21 in the VDCC

Judges 21 in the YALU

Judges 21 in the YAPE

Judges 21 in the YBVTP

Judges 21 in the ZBP