Jeremiah 32 (BOKSSV)

1 ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە ساڵی دەیەمی سدقیای پاشای یەهودا کە دەکاتە ساڵی هەژدەمینی نەبوخودنەسر. 2 ئەو کاتە لەشکری پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دابوو، یەرمیای پێغەمبەریش لە حەوشەی پاسەوانەکانی کۆشکی پاشای یەهودا بەند کرابوو. 3 سدقیای پاشای یەهودا یەرمیای بەند کردبوو، پێی گوت: «بۆچی بەم پەیامە پێشبینیت کرد؟ گوتت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابل و دەیگرێت. 4 سدقیای پاشای یەهوداش لە دەست بابلییەکان دەرباز نابێت، بەڵکو دەدرێتە دەست پاشای بابلەوە، ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ دەکات، چاوەکانی ئەو دەبینێت. 5 سدقیا دەباتە بابل، لەوێ دەمێنێتەوە هەتا سزاکەی تەواو وەردەگرێت. ئەگەر لەگەڵ بابلییەکان بجەنگن سەر ناکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“» 6 ئینجا یەرمیا گوتی: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: 7 حەنەمێلی کوڕی شەلومی مامت دێتە لات و پێت دەڵێت: ”ئەو کێڵگەیەی لە عەناتۆت هەمە بۆ خۆتی بکڕە، چونکە ماف و ئەرکی تۆیە بیکڕیتەوە.“ 8 «جا بەپێی فەرمایشتی یەزدان حەنەمێلی کوڕی مامم هاتە لام بۆ حەوشەی پاسەوانەکان و پێی گوتم: ”کێڵگەکەم بکڕە، ئەوەی لە عەناتۆتە لە خاکی بنیامین، چونکە مافی کڕینەوە و خاوەنداریێتیت هەیە، بۆ خۆت بیکڕە.“«جا زانیم ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 9 منیش کێڵگەکەم لە حەنەمێلی کوڕی مامم کڕی، ئەوەی لە عەناتۆتە، زیوەکەشم بۆی کێشا، حەڤدە شاقل زیو. 10 گرێبەستم لە کاغەزێک نووسی و مۆرم کرد و چەند کەسێکم لێکرد بە شایەت، زیوەکەشم بە تەرازوو کێشا. 11 گرێبەستی کڕینەکەم لە دوو وێنەدا برد، وێنەیەکی داخراو کە مەرج و بەندەکانی تێدابوو، لەگەڵ وێنەیەکی کراوە، 12 گرێبەستی کڕینەکەم دایە باروخی کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، لەبەرچاوی حەنەمێلی ئامۆزام و ئەو شایەتانەی لە گرێبەستی کڕینەکە نووسرابوون، هەروەها لەبەرچاوی هەموو ئەو جولەکانەی لە حەوشەی پاسەوانەکان دانیشتبوون. 13 «لەبەرچاویان باروخم ڕاسپارد و گوتم: 14 ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت: ئەم گرێبەستانە هەڵبگرە، گرێبەستە مۆرکراوەکەی کڕین و ئەم لەبەرگیراوەیەی گرێبەستەکە لەناو گۆزەیەکی گڵین دابنێ، تاوەکو بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە، 15 چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: جارێکی دیکە دیسان لەم خاکەدا خانوو و کێڵگە و ڕەز دەکڕدرێتەوە.“ 16 «دوای ئەوەی گرێبەستەکەی کڕینم دایە باروخی کوڕی نێرییا، نوێژم بۆ یەزدان کرد و گوتم: 17 «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا تۆ بە توانای مەزن و دەستی بەهێزەوە ئاسمان و زەویت دروستکردووە و هیچ شتێک لەلای تۆ قورس نییە. 18 خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران بەدەردەخەیت، بەڵام تۆ سزای کوڕ دەدەیت لەسەر ئەو تاوانەی باوکی لەپێش ئەو کردوویەتی. ئەی خودای گەورە و پاڵەوان، ئەوەی ناوت یەزدانی سوپاسالارە، 19 لە پلاندانان مەزنی، لە کارکردندا بە توانای، چاوەکانت لەسەر هەموو ڕەفتارەکانی ئادەمیزاد کراوەن، هەتا هەریەکە و پاداشتی شایستەی ڕەفتار و کردەوەکانی بدەیتەوە. 20 تۆ نیشانە و پەرجووەکانت لە خاکی میسردا نواند، بەردەوام هەتا ئەمڕۆش لە ئیسرائیل و لەنێو هەموو مرۆڤایەتیدا دەیاننوێنیت، بەمەش ناوێکت بەدەستهێناوە کە هێشتا ماوە. 21 بە نیشانە و پەرجوو، بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە ترسێکی گەورەوە، ئیسرائیلی گەلی خۆتت لە خاکی میسر دەرهێنا. 22 ئەم خاکەت پێدان کە سوێندت خواردبوو بیدەیتە باوباپیرانیان، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 23 جا هاتن و بوونە خاوەنی، بەڵام گوێیان لە تۆ نەگرت، فێرکردنی تۆیان پەیڕەو نەکرد، ئەوانەیان نەکرد کە تۆ فەرمانت پێکردن بیانکەن. جا هەموو ئەم خراپەیەت بەسەریاندا هێنا. 24 «ئەوەتا مەتەرێز بۆ دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لێدراوە. شارەکە بەهۆی شمشێر و قاتوقڕی و دەردەوە ڕادەستی بابلییەکان دەکرێت کە لە دژی دەجەنگن. هەروەک دەیبینیت، ئەوەی تۆ فەرمووت ڕوویدا. 25 ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خۆت پێت فەرمووم: ”بە شایەتی چەند شایەتێک کێڵگەکە بە زیو بۆ خۆت بکڕە،“ کەچی شارەکەت داوەتە دەست بابلییەکان.» 26 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 27 «من یەزدانم، خودای هەموو ئادەمیزاد، ئایا هیچ شتێک هەیە بۆ من قورس بێت؟ 28 لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە بدەمە دەست بابلییەکان و دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و بیگرێت. 29 جا بابلییەکان کە لە دژی ئەو شارە دەجەنگن، دێنە ناوی بە ئاگر گڕی تێبەردەدەن، ئەو ماڵانەش دەسووتێنن کە لە سەربانەکانیان بخووریان بۆ بەعل سووتاند و شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەشی خوداوەندەکانی دیکە کرد بۆ ئەوەی پەستم بکەن.» 30 یەزدان دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا هەر لە گەنجیێتییانەوە تەنها خراپەیان لەبەرچاوم کردووە، چونکە نەوەی ئیسرائیل بە دروستکراوەکانی دەستیان تەنها پەستیان کردم. 31 لەو ڕۆژەوەی ئەم شارەیان بنیاد ناوە هەتا ئەمڕۆ، بۆ من بووەتە مایەی تووڕەبوون و هەڵچوونم، کە دەبێت لەبەردەمم ڕایماڵم. 32 نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پەستیان کردم، بە هەموو ئەو خراپانەی کردیان، ئەوان و پاشا و سەرکردە و کاهین و پێغەمبەرەکانیان، پیاوانی یەهودا و خەڵکی ئۆرشەلیم. 33 جا پشتیان تێکردم نەک ڕوو، لە کاتێکدا من بەردەوام فێرم دەکردن، بەڵام نە گوێیانگرت و نە تەمبێ بوون. 34 بەڵکو بتە قێزەونەکانیان لەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە و گڵاویان کرد. 35 هەروەها نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، کە لە دۆڵی بەن‌هینۆمە، تاوەکو کوڕ و کچەکانیان وەک قوربانی بۆ مۆلەخ بسووتێنن، ئەو شتە قێزەونانەیان کرد و وایانکرد یەهودا گوناه بکات، کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بە خەیاڵیشمدا هاتووە. 36 «ئێوە دەربارەی ئەو شارە دەڵێن: ”بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دراوەتە دەست پاشای بابل.“ بەڵام یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: 37 ئەوەتا من کۆیان دەکەمەوە، لە هەموو ئەو خاکانەی کە بە تووڕەیی و هەڵچوونمەوە و بە پەستییەکی مەزنەوە دەرمکردن بۆیان، دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە و بە ئاسوودەیی نیشتەجێیان دەکەم. 38 ئەوان دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. 39 یەک دڵ و یەک ڕێبازیان پێدەدەم، بۆ ئەوەی هەردەم لێم بترسن، بۆ چاکەی خۆیان و چاکەی کوڕەکانیان لەپاش خۆیان. 40 پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم، کە خۆمیان لێ نەکێشمەوە و بەردەوام چاکەیان لەگەڵدا بکەم، ترسی خۆم بخەمە دڵیان، بۆ ئەوەی لێم لانەدەن. 41 پێیان شاد دەبم کە چاکەیان لەگەڵدا بکەم، بە دڵنیاییەوە، بە هەموو دڵم و لە ناخمەوە، لەم خاکەدا دەیانڕوێنم. 42 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: هەروەک هەموو ئەم خراپە گەورانەم بەسەر ئەم گەلەدا هێنا، ئاواش من هەموو ئەو چاکەیەیان بەسەردا دەهێنم کە بەڵێنم پێیان دا. 43 جا کێڵگە دەکڕدرێتەوە لەم خاکەی کە دەڵێن: ”وێرانە، نە مرۆڤ و نە ئاژەڵی تێدا نییە، دراوەتە دەست بابلییەکان.“ 44 بە شایەتی چەند شایەتێک بە زیو کێڵگە دەکڕن، گرێبەست لە کاغەزێک دەنووسن و مۆری دەکەن، لە خاکی بنیامین و دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان، لە زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

In Other Versions

Jeremiah 32 in the ANGEFD

Jeremiah 32 in the ANTPNG2D

Jeremiah 32 in the AS21

Jeremiah 32 in the BAGH

Jeremiah 32 in the BBPNG

Jeremiah 32 in the BBT1E

Jeremiah 32 in the BDS

Jeremiah 32 in the BEV

Jeremiah 32 in the BHAD

Jeremiah 32 in the BIB

Jeremiah 32 in the BLPT

Jeremiah 32 in the BNT

Jeremiah 32 in the BNTABOOT

Jeremiah 32 in the BNTLV

Jeremiah 32 in the BOATCB

Jeremiah 32 in the BOATCB2

Jeremiah 32 in the BOBCV

Jeremiah 32 in the BOCNT

Jeremiah 32 in the BOECS

Jeremiah 32 in the BOGWICC

Jeremiah 32 in the BOHCB

Jeremiah 32 in the BOHCV

Jeremiah 32 in the BOHLNT

Jeremiah 32 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 32 in the BOICB

Jeremiah 32 in the BOILNTAP

Jeremiah 32 in the BOITCV

Jeremiah 32 in the BOKCV

Jeremiah 32 in the BOKCV2

Jeremiah 32 in the BOKHWOG

Jeremiah 32 in the BOLCB

Jeremiah 32 in the BOLCB2

Jeremiah 32 in the BOMCV

Jeremiah 32 in the BONAV

Jeremiah 32 in the BONCB

Jeremiah 32 in the BONLT

Jeremiah 32 in the BONUT2

Jeremiah 32 in the BOPLNT

Jeremiah 32 in the BOSCB

Jeremiah 32 in the BOSNC

Jeremiah 32 in the BOTLNT

Jeremiah 32 in the BOVCB

Jeremiah 32 in the BOYCB

Jeremiah 32 in the BPBB

Jeremiah 32 in the BPH

Jeremiah 32 in the BSB

Jeremiah 32 in the CCB

Jeremiah 32 in the CUV

Jeremiah 32 in the CUVS

Jeremiah 32 in the DBT

Jeremiah 32 in the DGDNT

Jeremiah 32 in the DHNT

Jeremiah 32 in the DNT

Jeremiah 32 in the ELBE

Jeremiah 32 in the EMTV

Jeremiah 32 in the ESV

Jeremiah 32 in the FBV

Jeremiah 32 in the FEB

Jeremiah 32 in the GGMNT

Jeremiah 32 in the GNT

Jeremiah 32 in the HARY

Jeremiah 32 in the HNT

Jeremiah 32 in the IRVA

Jeremiah 32 in the IRVB

Jeremiah 32 in the IRVG

Jeremiah 32 in the IRVH

Jeremiah 32 in the IRVK

Jeremiah 32 in the IRVM

Jeremiah 32 in the IRVM2

Jeremiah 32 in the IRVO

Jeremiah 32 in the IRVP

Jeremiah 32 in the IRVT

Jeremiah 32 in the IRVT2

Jeremiah 32 in the IRVU

Jeremiah 32 in the ISVN

Jeremiah 32 in the JSNT

Jeremiah 32 in the KAPI

Jeremiah 32 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 32 in the KBV

Jeremiah 32 in the KJV

Jeremiah 32 in the KNFD

Jeremiah 32 in the LBA

Jeremiah 32 in the LBLA

Jeremiah 32 in the LNT

Jeremiah 32 in the LSV

Jeremiah 32 in the MAAL

Jeremiah 32 in the MBV

Jeremiah 32 in the MBV2

Jeremiah 32 in the MHNT

Jeremiah 32 in the MKNFD

Jeremiah 32 in the MNG

Jeremiah 32 in the MNT

Jeremiah 32 in the MNT2

Jeremiah 32 in the MRS1T

Jeremiah 32 in the NAA

Jeremiah 32 in the NASB

Jeremiah 32 in the NBLA

Jeremiah 32 in the NBS

Jeremiah 32 in the NBVTP

Jeremiah 32 in the NET2

Jeremiah 32 in the NIV11

Jeremiah 32 in the NNT

Jeremiah 32 in the NNT2

Jeremiah 32 in the NNT3

Jeremiah 32 in the PDDPT

Jeremiah 32 in the PFNT

Jeremiah 32 in the RMNT

Jeremiah 32 in the SBIAS

Jeremiah 32 in the SBIBS

Jeremiah 32 in the SBIBS2

Jeremiah 32 in the SBICS

Jeremiah 32 in the SBIDS

Jeremiah 32 in the SBIGS

Jeremiah 32 in the SBIHS

Jeremiah 32 in the SBIIS

Jeremiah 32 in the SBIIS2

Jeremiah 32 in the SBIIS3

Jeremiah 32 in the SBIKS

Jeremiah 32 in the SBIKS2

Jeremiah 32 in the SBIMS

Jeremiah 32 in the SBIOS

Jeremiah 32 in the SBIPS

Jeremiah 32 in the SBISS

Jeremiah 32 in the SBITS

Jeremiah 32 in the SBITS2

Jeremiah 32 in the SBITS3

Jeremiah 32 in the SBITS4

Jeremiah 32 in the SBIUS

Jeremiah 32 in the SBIVS

Jeremiah 32 in the SBT

Jeremiah 32 in the SBT1E

Jeremiah 32 in the SCHL

Jeremiah 32 in the SNT

Jeremiah 32 in the SUSU

Jeremiah 32 in the SUSU2

Jeremiah 32 in the SYNO

Jeremiah 32 in the TBIAOTANT

Jeremiah 32 in the TBT1E

Jeremiah 32 in the TBT1E2

Jeremiah 32 in the TFTIP

Jeremiah 32 in the TFTU

Jeremiah 32 in the TGNTATF3T

Jeremiah 32 in the THAI

Jeremiah 32 in the TNFD

Jeremiah 32 in the TNT

Jeremiah 32 in the TNTIK

Jeremiah 32 in the TNTIL

Jeremiah 32 in the TNTIN

Jeremiah 32 in the TNTIP

Jeremiah 32 in the TNTIZ

Jeremiah 32 in the TOMA

Jeremiah 32 in the TTENT

Jeremiah 32 in the UBG

Jeremiah 32 in the UGV

Jeremiah 32 in the UGV2

Jeremiah 32 in the UGV3

Jeremiah 32 in the VBL

Jeremiah 32 in the VDCC

Jeremiah 32 in the YALU

Jeremiah 32 in the YAPE

Jeremiah 32 in the YBVTP

Jeremiah 32 in the ZBP