John 5 (BOKSSV)

1 پاش ماوەیەک لە کاتی جەژنێکی جولەکەدا، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. 2 لە ئۆرشەلیم لەلای دەروازەی مەڕ حەوزێک هەبوو بە عیبری پێیان دەگوت بێت‌حەسدا، بە دەوریدا پێنج ڕێڕەوی سەر داپۆشراو هەبوو کە هەردوو لایان بە کۆڵەکە گیرابوون. 3 لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، ⌟چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون، 4 چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.⌞ 5 کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو. 6 کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟» 7 نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم، کاتێک ئاوەکە دەجوڵێت، کەسم نییە بمخاتە ناو حەوزەکەوە. هەروەها کاتێکیش هەوڵ دەدەم بڕۆم، یەکێکی دیکە پێش من دەچێتە ناوی.» 8 عیساش پێی فەرموو: «هەستە! نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ!» 9 دەستبەجێ کابرا چاک بووەوە، نوێنەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت.ئەو ڕۆژەش شەممە بوو، 10 لەبەر ئەوە ڕابەرانی جولەکە بە کابرای چاکبووەوەیان گوت: «شەممەیە و دروست نییە نوێنەکەت هەڵگریت.» 11 کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەوەی چاکیکردمەوە پێی فەرمووم: ”نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ.“» 12 لێیان پرسی: «ئەو پیاوە کێیە کە پێی گوتی: ”هەڵیبگرە و بڕۆ“؟» 13 بەڵام کابرای چاک بووەوە نەیدەزانی کێیە، چونکە عیسا لەناو ئەو خەڵکەی لەوێ بوون بە نهێنی دوورکەوتەوە. 14 دوای ئەوە عیسا ئەوی لە پەرستگا بینییەوە و پێی فەرموو: «ئەوەتا چاکبوویتەوە. ئیتر گوناه مەکە، نەوەک خراپترت بەسەربێت.» 15 کابراش چوو و بە ڕابەرانی جولەکەی گوت کە عیسا بووە چاکیکردووەتەوە. 16 لەبەر ئەوەی کە عیسا ئەم کارانەی لە ڕۆژی شەممەدا دەکرد، ڕابەرانی جولەکە دەستیان کرد بە چەوساندنەوەی. 17 بەڵام عیسا لە بەرامبەردا فەرمووی: «هەتا ئێستا باوکم کار دەکات، منیش کار دەکەم.» 18 لەبەر ئەم هۆیە جولەکەکان زیاتر هەوڵیان دەدا بیکوژن، چونکە تەنها شەممەی نەدەشکاند، بەڵکو دەیگوت کە خودا باوکیەتی، خۆی لەگەڵ خودا یەکسان دەکرد. 19 لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات. 20 باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن. 21 وەک چۆن باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە. 22 هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، 23 تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی. 24 «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. 25 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، 26 چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت. 27 دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە. 28 «لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و 29 دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن. 30 لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی. 31 «ئەگەر خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە. 32 یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە. 33 «نێردراوتان ناردە لای یەحیا، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا. 34 من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن. 35 ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن. 36 «بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە. 37 باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە، 38 فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن. 39 نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، 40 بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت. 41 «من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم. 42 بەڵام ئێوەم ناسی کە خۆشەویستی خوداتان لە دڵدا نییە. 43 بە ناوی باوکمەوە هاتووم، پێشوازیم لێ ناکەن، بەڵام ئەگەر یەکێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە بێت، پێشوازی لێدەکەن. 44 چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟ 45 «وا مەزانن من لەلای باوک سکاڵاتان لێ دەکەم. یەکێک هەیە سکاڵاتان لێ بکات، کە موسایە، ئەوەی هیواتان پێیەتی. 46 ئەگەر باوەڕتان بە موسا بکردایە، باوەڕتان بە منیش دەکرد، چونکە لەبارەی منەوە نووسیویەتی. 47 ئەگەر باوەڕیش بە نووسراوی ئەو نەکەن، چۆن باوەڕ بە وتەکانی من دەکەن؟»

In Other Versions

John 5 in the ANGEFD

John 5 in the ANTPNG2D

John 5 in the AS21

John 5 in the BAGH

John 5 in the BBPNG

John 5 in the BBT1E

John 5 in the BDS

John 5 in the BEV

John 5 in the BHAD

John 5 in the BIB

John 5 in the BLPT

John 5 in the BNT

John 5 in the BNTABOOT

John 5 in the BNTLV

John 5 in the BOATCB

John 5 in the BOATCB2

John 5 in the BOBCV

John 5 in the BOCNT

John 5 in the BOECS

John 5 in the BOGWICC

John 5 in the BOHCB

John 5 in the BOHCV

John 5 in the BOHLNT

John 5 in the BOHNTLTAL

John 5 in the BOICB

John 5 in the BOILNTAP

John 5 in the BOITCV

John 5 in the BOKCV

John 5 in the BOKCV2

John 5 in the BOKHWOG

John 5 in the BOLCB

John 5 in the BOLCB2

John 5 in the BOMCV

John 5 in the BONAV

John 5 in the BONCB

John 5 in the BONLT

John 5 in the BONUT2

John 5 in the BOPLNT

John 5 in the BOSCB

John 5 in the BOSNC

John 5 in the BOTLNT

John 5 in the BOVCB

John 5 in the BOYCB

John 5 in the BPBB

John 5 in the BPH

John 5 in the BSB

John 5 in the CCB

John 5 in the CUV

John 5 in the CUVS

John 5 in the DBT

John 5 in the DGDNT

John 5 in the DHNT

John 5 in the DNT

John 5 in the ELBE

John 5 in the EMTV

John 5 in the ESV

John 5 in the FBV

John 5 in the FEB

John 5 in the GGMNT

John 5 in the GNT

John 5 in the HARY

John 5 in the HNT

John 5 in the IRVA

John 5 in the IRVB

John 5 in the IRVG

John 5 in the IRVH

John 5 in the IRVK

John 5 in the IRVM

John 5 in the IRVM2

John 5 in the IRVO

John 5 in the IRVP

John 5 in the IRVT

John 5 in the IRVT2

John 5 in the IRVU

John 5 in the ISVN

John 5 in the JSNT

John 5 in the KAPI

John 5 in the KBT1ETNIK

John 5 in the KBV

John 5 in the KJV

John 5 in the KNFD

John 5 in the LBA

John 5 in the LBLA

John 5 in the LNT

John 5 in the LSV

John 5 in the MAAL

John 5 in the MBV

John 5 in the MBV2

John 5 in the MHNT

John 5 in the MKNFD

John 5 in the MNG

John 5 in the MNT

John 5 in the MNT2

John 5 in the MRS1T

John 5 in the NAA

John 5 in the NASB

John 5 in the NBLA

John 5 in the NBS

John 5 in the NBVTP

John 5 in the NET2

John 5 in the NIV11

John 5 in the NNT

John 5 in the NNT2

John 5 in the NNT3

John 5 in the PDDPT

John 5 in the PFNT

John 5 in the RMNT

John 5 in the SBIAS

John 5 in the SBIBS

John 5 in the SBIBS2

John 5 in the SBICS

John 5 in the SBIDS

John 5 in the SBIGS

John 5 in the SBIHS

John 5 in the SBIIS

John 5 in the SBIIS2

John 5 in the SBIIS3

John 5 in the SBIKS

John 5 in the SBIKS2

John 5 in the SBIMS

John 5 in the SBIOS

John 5 in the SBIPS

John 5 in the SBISS

John 5 in the SBITS

John 5 in the SBITS2

John 5 in the SBITS3

John 5 in the SBITS4

John 5 in the SBIUS

John 5 in the SBIVS

John 5 in the SBT

John 5 in the SBT1E

John 5 in the SCHL

John 5 in the SNT

John 5 in the SUSU

John 5 in the SUSU2

John 5 in the SYNO

John 5 in the TBIAOTANT

John 5 in the TBT1E

John 5 in the TBT1E2

John 5 in the TFTIP

John 5 in the TFTU

John 5 in the TGNTATF3T

John 5 in the THAI

John 5 in the TNFD

John 5 in the TNT

John 5 in the TNTIK

John 5 in the TNTIL

John 5 in the TNTIN

John 5 in the TNTIP

John 5 in the TNTIZ

John 5 in the TOMA

John 5 in the TTENT

John 5 in the UBG

John 5 in the UGV

John 5 in the UGV2

John 5 in the UGV3

John 5 in the VBL

John 5 in the VDCC

John 5 in the YALU

John 5 in the YAPE

John 5 in the YBVTP

John 5 in the ZBP