Job 4 (BOKSSV)
1 ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە: 2 «ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟ 3 لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە ودەستە شلبووەکانت توند کردووە. 4 قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون وئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند. 5 بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە،لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت. 6 ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟ 7 «بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت،یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟ 8 وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن وچەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن. 9 بە هەناسەی خودا لەناودەچن وبە بای تووڕەییەکەی نامێنن. 10 مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی وکەڵبەی شێرەکان شکێنران. 11 شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر وبەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن. 12 «وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد،گوێم چرپەیەکی بیست. 13 لە مۆتەکەی شەومداکاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە، 14 ترس و تۆقینێک منی داگرت وهەموو ئێسکەکانم لەرزین. 15 ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی ومووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات. 16 ڕاوەستا،بەڵام نەمزانی چی بوو،شێوەیەک لەبەرچاوم بوو،چرپەیەک و دەنگێکم بیست: 17 ”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە،یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟ 18 ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات وگومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی، 19 ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات،ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە ووەک مۆرانە پان دەکرێنەوە. 20 لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن،بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. 21 ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە،تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“