Job 40 (BOKSSV)
1 یەزدان بە ئەیوبی فەرموو: 2 «ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!» 3 ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: 4 «من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم. 5 جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم،دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.» 6 یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی: 7 «ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛من پرسیارت لێ دەکەم وتۆش وەڵامم بدەوە. 8 «ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە،تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟ 9 یان بازووێکت وەک خودا هەیە وبە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟ 10 ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە،ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە. 11 لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە وتەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە، 12 سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە،لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ. 13 تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە،لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە. 14 منیش دان بەوەدا دەنێم،کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات. 15 «سەیری بەهێمۆت بکە،کە لەگەڵ تۆ دروستم کردوەک مانگا گیا دەخوات. 16 ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی وتواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی. 17 کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە. 18 ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن،چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن. 19 ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە،بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە. 20 چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن وهەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن. 21 لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت،خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا. 22 درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن. 23 ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت،ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت. 24 ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات،یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟