Joshua 4 (BOKSSV)
1 کاتێک هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە، یەزدان بە یەشوعی فەرموو: 2 «لەناو خەڵکەکەدا دوازدە پیاو هەڵبژێرە، لە هەر هۆزە و پیاوێک، 3 فەرمانیان پێ بکە و پێیان بڵێ: ”لێرە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، لە شوێن پێی کاهینەکان کە تێیدا جێگیر بوون، دوازدە بەرد هەڵبگرن و لەگەڵ خۆتان بیانپەڕێننەوە و لەو شوێنەدا دایانبنێن کە ئەمشەو تێیدا دەمێننەوە.“» 4 ئینجا یەشوع ئەو دوازدە پیاوەی بانگکرد کە لە نەوەی ئیسرائیل هەڵیبژاردبوون، لە هەر هۆزە و پیاوێک، 5 یەشوع پێی گوتن: «لەبەردەم سندوقی یەزدانی پەروەردگارتانەوە تێپەڕ بن بۆ ناوەڕاستی ڕووباری ئوردون و بەگوێرەی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل هەریەک لە ئێوە بەردێک بەرز بکاتەوە بۆ سەر شانی، 6 بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە نیشانەیەک لەنێوتان. ئەگەر سبەینێ منداڵەکانتان لێتان بپرسن: ”ئەم بەردانە چ واتایەکی هەیە؟“ 7 ئێوەش پێیان دەڵێن: ”ئاوی ڕووباری ئوردون لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان وەستا. کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، ئاوی ئوردون ڕاوەستا، جا ئەم بەردانە دەبنە یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە.“» 8 نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، هەروەک یەشوع فەرمانی پێ کردن، دوازدە بەردیان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە هەڵگرت، هەروەک یەزدان بە یەشوعی فەرموو، بەپێی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل و لەگەڵ خۆیاندا پەڕاندیانەوە بۆ ئەو شوێنەی چادریان تێیدا هەڵدا و لەوێ دایاننان. 9 یەشوعیش دوازدە بەردەکەی ڕاگیر کرد کە لە ناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا بوون لەو شوێنەی کە کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمان ڕاوەستابوون و هەتا ئەمڕۆش لەو شوێنەدان. 10 کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقەکە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا وەستان هەتا هەموو ئەو شتانەی یەزدان فەرمانی بە یەشوع کردبوو بە گەلی بڵێت بەگوێرەی هەموو ئەوەی موسا فەرمانی بە یەشوع کردبوو تەواو بوو. گەل پەلەیان کرد و پەڕینەوە. 11 کاتێک هەموو گەل تەواو پەڕینەوە، سندوقی یەزدان و کاهینەکانیش بە بەردەم گەلدا پەڕینەوە. 12 نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشەش بە چەکەوە لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل پەڕینەوە، هەروەک موسا پێی گوتبوون. 13 نزیکەی چل هەزار چەکدار بۆ شەڕکردن لەبەردەم یەزدان پەڕینەوە بۆ جەنگ بەرەو دەشتەکانی ئەریحا. 14 لەو ڕۆژە یەزدان لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل یەشوعی بەرز ڕاگرت، ئەوانیش بە درێژایی ژیانی یەشوع ڕێزێکی تایبەتیان بۆی هەبوو، هەروەک چۆن ڕێزیان لە موسا گرتبوو. 15 هەروەها یەزدان بە یەشوعی فەرموو: 16 «فەرمان بە کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی بکە با لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.» 17 یەشوعیش فەرمانی بە کاهینەکان کرد و گوتی: «لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.» 18 ئەوە بوو لەگەڵ سەرکەوتنی کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمانی یەزدان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، بن پێی کاهینەکان کەوتە سەر وشکانی، ئاوی ڕووباری ئوردون گەڕایەوە شوێنی خۆی و وەک پێشتر بووەوە بە لافاو. 19 گەلیش لە دەیەم ڕۆژی مانگی یەکدا لە ڕووباری ئوردونەوە سەرکەوتن و لە گلگال لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئەریحا چادریان هەڵدا. 20 ئەو دوازدە بەردەش کە لە ڕووباری ئوردونەوە هێنابوویان، یەشوع لە گلگال کەڵەکەی کردن و 21 بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر سبەینێ نەوەکانتان لە باوباپیرانی خۆیانیان پرسی: ”ئەم بەردانە چین؟“ 22 پێیان بناسێنن و پێیان بڵێن: ”نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانی لەم ڕووباری ئوردونە پەڕینەوە.“ 23 لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان ئاوی ڕووباری ئوردونی لەبەردەمیاندا وشک کرد هەتا پەڕینەوە، هەروەک ئەوەی بە دەریای سووری کرد کە لەبەردەمماندا وشکی کرد هەتا ئێمە پەڕینەوە. 24 ئەمەی کرد هەتا هەموو گەلانی خاکەکە بزانن کە دەستی یەزدان بەهێزە، تاوەکو هەتاهەتایە لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن.»
In Other Versions
Joshua 4 in the ANGEFD
Joshua 4 in the ANTPNG2D
Joshua 4 in the AS21
Joshua 4 in the BAGH
Joshua 4 in the BBPNG
Joshua 4 in the BBT1E
Joshua 4 in the BDS
Joshua 4 in the BEV
Joshua 4 in the BHAD
Joshua 4 in the BIB
Joshua 4 in the BLPT
Joshua 4 in the BNT
Joshua 4 in the BNTABOOT
Joshua 4 in the BNTLV
Joshua 4 in the BOATCB
Joshua 4 in the BOATCB2
Joshua 4 in the BOBCV
Joshua 4 in the BOCNT
Joshua 4 in the BOECS
Joshua 4 in the BOGWICC
Joshua 4 in the BOHCB
Joshua 4 in the BOHCV
Joshua 4 in the BOHLNT
Joshua 4 in the BOHNTLTAL
Joshua 4 in the BOICB
Joshua 4 in the BOILNTAP
Joshua 4 in the BOITCV
Joshua 4 in the BOKCV
Joshua 4 in the BOKCV2
Joshua 4 in the BOKHWOG
Joshua 4 in the BOLCB
Joshua 4 in the BOLCB2
Joshua 4 in the BOMCV
Joshua 4 in the BONAV
Joshua 4 in the BONCB
Joshua 4 in the BONLT
Joshua 4 in the BONUT2
Joshua 4 in the BOPLNT
Joshua 4 in the BOSCB
Joshua 4 in the BOSNC
Joshua 4 in the BOTLNT
Joshua 4 in the BOVCB
Joshua 4 in the BOYCB
Joshua 4 in the BPBB
Joshua 4 in the BPH
Joshua 4 in the BSB
Joshua 4 in the CCB
Joshua 4 in the CUV
Joshua 4 in the CUVS
Joshua 4 in the DBT
Joshua 4 in the DGDNT
Joshua 4 in the DHNT
Joshua 4 in the DNT
Joshua 4 in the ELBE
Joshua 4 in the EMTV
Joshua 4 in the ESV
Joshua 4 in the FBV
Joshua 4 in the FEB
Joshua 4 in the GGMNT
Joshua 4 in the GNT
Joshua 4 in the HARY
Joshua 4 in the HNT
Joshua 4 in the IRVA
Joshua 4 in the IRVB
Joshua 4 in the IRVG
Joshua 4 in the IRVH
Joshua 4 in the IRVK
Joshua 4 in the IRVM
Joshua 4 in the IRVM2
Joshua 4 in the IRVO
Joshua 4 in the IRVP
Joshua 4 in the IRVT
Joshua 4 in the IRVT2
Joshua 4 in the IRVU
Joshua 4 in the ISVN
Joshua 4 in the JSNT
Joshua 4 in the KAPI
Joshua 4 in the KBT1ETNIK
Joshua 4 in the KBV
Joshua 4 in the KJV
Joshua 4 in the KNFD
Joshua 4 in the LBA
Joshua 4 in the LBLA
Joshua 4 in the LNT
Joshua 4 in the LSV
Joshua 4 in the MAAL
Joshua 4 in the MBV
Joshua 4 in the MBV2
Joshua 4 in the MHNT
Joshua 4 in the MKNFD
Joshua 4 in the MNG
Joshua 4 in the MNT
Joshua 4 in the MNT2
Joshua 4 in the MRS1T
Joshua 4 in the NAA
Joshua 4 in the NASB
Joshua 4 in the NBLA
Joshua 4 in the NBS
Joshua 4 in the NBVTP
Joshua 4 in the NET2
Joshua 4 in the NIV11
Joshua 4 in the NNT
Joshua 4 in the NNT2
Joshua 4 in the NNT3
Joshua 4 in the PDDPT
Joshua 4 in the PFNT
Joshua 4 in the RMNT
Joshua 4 in the SBIAS
Joshua 4 in the SBIBS
Joshua 4 in the SBIBS2
Joshua 4 in the SBICS
Joshua 4 in the SBIDS
Joshua 4 in the SBIGS
Joshua 4 in the SBIHS
Joshua 4 in the SBIIS
Joshua 4 in the SBIIS2
Joshua 4 in the SBIIS3
Joshua 4 in the SBIKS
Joshua 4 in the SBIKS2
Joshua 4 in the SBIMS
Joshua 4 in the SBIOS
Joshua 4 in the SBIPS
Joshua 4 in the SBISS
Joshua 4 in the SBITS
Joshua 4 in the SBITS2
Joshua 4 in the SBITS3
Joshua 4 in the SBITS4
Joshua 4 in the SBIUS
Joshua 4 in the SBIVS
Joshua 4 in the SBT
Joshua 4 in the SBT1E
Joshua 4 in the SCHL
Joshua 4 in the SNT
Joshua 4 in the SUSU
Joshua 4 in the SUSU2
Joshua 4 in the SYNO
Joshua 4 in the TBIAOTANT
Joshua 4 in the TBT1E
Joshua 4 in the TBT1E2
Joshua 4 in the TFTIP
Joshua 4 in the TFTU
Joshua 4 in the TGNTATF3T
Joshua 4 in the THAI
Joshua 4 in the TNFD
Joshua 4 in the TNT
Joshua 4 in the TNTIK
Joshua 4 in the TNTIL
Joshua 4 in the TNTIN
Joshua 4 in the TNTIP
Joshua 4 in the TNTIZ
Joshua 4 in the TOMA
Joshua 4 in the TTENT
Joshua 4 in the UBG
Joshua 4 in the UGV
Joshua 4 in the UGV2
Joshua 4 in the UGV3
Joshua 4 in the VBL
Joshua 4 in the VDCC
Joshua 4 in the YALU
Joshua 4 in the YAPE
Joshua 4 in the YBVTP
Joshua 4 in the ZBP