Joshua 8 (BOKSSV)

1 ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «مەترسە و ورە بەرمەدە. هەموو جەنگاوەرەکان لەگەڵ خۆت ببە و هەستە سەربکەوە بۆ عای، ببینە من پاشاکەی و گەلەکەی و شارەکەی و خاکەکەیم داوەتە دەست تۆ. 2 ئەوەی بە ئەریحا و پاشاکەیتان کرد، بە عای و پاشاکەی بکەن، بەڵام دەستکەوتەکان و ئاژەڵە ماڵییەکانی بۆ خۆتان تاڵان بکەن. لە پشتییەوە بۆسەیەک بۆ شارەکە بنێوە.» 3 جا یەشوع و هەموو جەنگاوەرەکانی سوپا هەستان بۆ ئەوەی بەسەر عایدا بدەن، یەشوع سی هەزار جەنگاوەری قارەمانی هەڵبژارد و بە شەو ناردنی، 4 فەرمانی پێ کردن و گوتی: «وریابن، ئێوە لە پشتەوە بۆسە بۆ شارەکە دەنێنەوە و زۆر لە شارەکە دوور مەکەونەوە و هەمووتان لە ئامادەباشیدا بن. 5 منیش لەگەڵ هەموو ئەم گەلە لە شارەکە نزیک دەبینەوە و ئیتر کە ئەوان دێنە دەرەوە بۆمان، ئێمە وەک یەکەم جار لەبەردەمیاندا هەڵدێین و 6 ئەوان بەدوامان دەکەون هەتا لە شارەکە دووریان دەخەینەوە، چونکە دەڵێن: ”ئەوەتا وەک یەکەم جار لەبەردەممان هەڵدێن،“ جا کاتێک لەبەردەمیان هەڵدێین، 7 ئێوەش لە بۆسەکەوە دێنە دەرەوە و دەست بەسەر شارەکەدا دەگرن و یەزدانی پەروەردگارتان دەیدات بە دەستتانەوە. 8 کاتێک شارەکە دەگرن، ئاگری تێبەر دەدەن. ئەوە بکەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردوون. سەیر بکەن ئەوە فەرمانی منە بۆ ئێوە.» 9 ئینجا یەشوع ناردنی و ئەوانیش بۆ شوێنی بۆسەکە ڕۆیشتن و لەنێوان بێت‌ئێل و عای، لە ڕۆژئاوای عای مانەوە. ئەو شەوە یەشوع لەناوەڕاستی گەل مایەوە. 10 بۆ بەیانی یەشوع زوو لە خەو هەستا و گەلەکەی کۆکردەوە و خۆی و پیرانی ئیسرائیل لەپێش گەلەوە سەرکەوتن بۆ عای. 11 هەروەها هەموو ئەو لەشکرەی لەگەڵیدا بوون سەرکەوتن و چوونە پێشەوە و هاتنە بەرامبەر شارەکە، لە باکووری عای چادریان هەڵدا و دۆڵەکە لەنێوان ئەوان و عای بوو. 12 یەشوع نزیکەی پێنج هەزار پیاوی نارد و لەنێوان بێت‌ئێل و عای، لە ڕۆژئاوای عای لە بۆسەدا داینان. 13 ئیتر گەل، واتە هەموو لەشکرەکە کە لە باکووری شارەکە بوو لەگەڵ ئەوانەی کە لە بۆسەکەی ڕۆژئاوای شارەکە بوون، جێگیر بوون، یەشوعیش ئەو شەوە چووە ناوەڕاستی دۆڵەکە. 14 کاتێک پاشای عای ئەمەی بینی، خۆی و پیاوانی شارەکە بەیانی زوو بە پەلە هاتنە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لە بەرزاییەک کە دەیڕوانییە عەراڤا، بەڵام پاشا نەیدەزانی کە لە پشت شارەکەوە بۆسەیەکی بۆ نراوەتەوە. 15 یەشوع لەگەڵ هەموو ئیسرائیل وایان پیشان دا کە شکستیان خواردوو و بە ڕێگای چۆڵەوانیدا هەڵاتن. 16 لەنێو هەموو خەڵکی شاری عای بانگەواز بڵاو بووەوە کە دوایان بکەون، ئەوانیش دوای یەشوع کەوتن و لە شارەکە دوورکەوتنەوە. 17 یەک پیاو لە عای یان لە بێت‌ئێل نەما کە بەدوای ئیسرائیل نەکەوتبێت. شارەکەیان بە کراوەیی بەجێهێشت و بەدوای ئیسرائیل کەوتن. 18 ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «ڕمەکەی دەستت ڕووەو عای بگرە، چونکە من دەیدەمە دەستتەوە.» یەشوعیش ئەو ڕمەی بە دەستیەوە بوو ڕووەو شارەکەی کرد. 19 کاتێک دەستی درێژکرد ئەوانەی لە بۆسەکە بوون بە پەلە لە جێی خۆیان هەستان و ڕایانکرد و چوونە ناو شارەکەوە و گرتیان و بە پەلە سووتاندیان. 20 پیاوەکانی عای ئاوڕیان دایەوە و تەماشایان کرد وا دووکەڵی شارەکە بۆ ئاسمان بەرز بووەتەوە و هیچ جێیەکیش نییە بۆی هەڵبێن، نە بەملا و نە بەولا، ئیسرائیلییەکانیش کە بۆ چۆڵەوانی ڕایاندەکرد بەسەر ڕاونەرەکاندا هەڵگەڕانەوە. 21 جا کە یەشوع و هەموو ئیسرائیل بینییان بۆسەکە شارەکەی گرتووە و دووکەڵی شارەکە بەرز بووەتەوە، گەڕانەوە و لە پیاوەکانی عاییان دا. 22 جەنگاوەران لەناو بۆسەکەش لە شارەکەوە بۆ پەلاماردانیان هاتنە دەرەوە و پیاوەکانی عای کەوتنە نێوان ئیسرائیلییەکان. ئەمان لەم لاوە و ئەوان لەولاوە، ئینجا لێیان دان تاکو کەسیان لێ نەما هەڵبێت و دەرباز بێت. 23 بەڵام پاشای عاییان بە زیندوویی دەستگیر کرد و بردیانە بەردەم یەشوع. 24 پاش ئەوەی ئیسرائیل لە کوشتنی هەموو پیاوەکانی عای بوونەوە کە لە کێڵگە و چۆڵەوانیدا دوایان کەوتبوون هەتا قڕیان بکەن، هەموو ئیسرائیلییەکان گەڕانەوە ناو شار و هەموو ئەو دانیشتووانانەیان بە شمشێر کوشت کە لەوێ مابوونەوە. 25 سەرجەم دانیشتووانی عای، هەموو ئەوانەی لەو ڕۆژەدا کەوتن لە پیاو و لە ژن، دوازدە هەزار کەس بوون. 26 یەشوعیش ئەو دەستەی کە ڕمەکەی پێ درێژکردبوو نەیگەڕاندەوە دواوە هەتا سەرجەم دانیشتووانی عای قڕ بوون. 27 بەڵام نەوەی ئیسرائیل ئاژەڵی ماڵی و دەستکەوتی ئەو شارەیان بۆ خۆیان تاڵان کرد، بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان کە فەرمانی بە یەشوع کردبوو. 28 ئینجا یەشوع عایی سووتاند و کردییە گردێکی وێرانی هەتاهەتایی، هەتا ئەمڕۆش هەروا ماوەتەوە. 29 هەروەها لاشەی پاشای عایی هەتا ئێوارە لەسەر دار هەڵواسی، لە کاتی ئاوابوونی خۆر یەشوع فەرمانی دا و لاشەکەیان هێنا خوارەوە و لەبەردەم دەروازەی شارەکە فڕێیان دا و کۆمەڵە بەردێکی گەورەیان لەسەر کەڵەکە کرد کە هەتا ئەمڕۆ ماوەتەوە. 30 ئینجا یەشوع قوربانگایەکی بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە کێوی عێبال بنیاد نا. 31 هەروەک موسای بەندەی یەزدان فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کردبوو، بەپێی ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، قوربانگایەک لە بەردی نەتاشراو، کە ئامێری ئاسنی بەسەردا بەرز نەکرابووەوە، قوربانی سووتاندنیان بۆ یەزدان سەرخستە سەری و قوربانی هاوبەشییان سەربڕی. 32 لەوێ یەشوع لەبەرچاوی نەوەی ئیسرائیل وێنەیەکی لەو فێرکردنە نووسییەوە کە موسا نووسیبووی. 33 هەموو ئیسرائیلیش نامۆ و هاوڵاتی وەک یەک، لەگەڵ پیر و کوێخا و دادوەریان لەتەنیشت سندوقەکەوە، لەم لا و ئەو لاوە بەرامبەر بە کاهینە لێڤییەکان هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان وەستان، نیوەیان بەلای کێوی گەریزیم و نیوەکەی دیکەیان بەلای کێوی عێبال، وەک چۆن لەوەو پێش موسای بەندەی یەزدان فەرمانی دابوو، کاتێک فەرمانی دا بۆ داواکردنی بەرەکەت بۆ گەلی ئیسرائیل. 34 پاشان هەموو وشەکانی ئەو فێرکردنەی خوێندەوە، بەرەکەت و نەفرەت، بەگوێرەی هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتدا نووسرابوو. 35 وشەیەک نەبوو لە هەموو ئەو شتانەی کە موسا فەرمانی پێ کردبوو، کە یەشوع نەیخوێنێتەوە، لەبەردەم هەموو کۆمەڵی ئیسرائیلدا بە ئافرەت و منداڵ و ئەو نامۆیانەش کە لەنێویاندا بوو.

In Other Versions

Joshua 8 in the ANGEFD

Joshua 8 in the ANTPNG2D

Joshua 8 in the AS21

Joshua 8 in the BAGH

Joshua 8 in the BBPNG

Joshua 8 in the BBT1E

Joshua 8 in the BDS

Joshua 8 in the BEV

Joshua 8 in the BHAD

Joshua 8 in the BIB

Joshua 8 in the BLPT

Joshua 8 in the BNT

Joshua 8 in the BNTABOOT

Joshua 8 in the BNTLV

Joshua 8 in the BOATCB

Joshua 8 in the BOATCB2

Joshua 8 in the BOBCV

Joshua 8 in the BOCNT

Joshua 8 in the BOECS

Joshua 8 in the BOGWICC

Joshua 8 in the BOHCB

Joshua 8 in the BOHCV

Joshua 8 in the BOHLNT

Joshua 8 in the BOHNTLTAL

Joshua 8 in the BOICB

Joshua 8 in the BOILNTAP

Joshua 8 in the BOITCV

Joshua 8 in the BOKCV

Joshua 8 in the BOKCV2

Joshua 8 in the BOKHWOG

Joshua 8 in the BOLCB

Joshua 8 in the BOLCB2

Joshua 8 in the BOMCV

Joshua 8 in the BONAV

Joshua 8 in the BONCB

Joshua 8 in the BONLT

Joshua 8 in the BONUT2

Joshua 8 in the BOPLNT

Joshua 8 in the BOSCB

Joshua 8 in the BOSNC

Joshua 8 in the BOTLNT

Joshua 8 in the BOVCB

Joshua 8 in the BOYCB

Joshua 8 in the BPBB

Joshua 8 in the BPH

Joshua 8 in the BSB

Joshua 8 in the CCB

Joshua 8 in the CUV

Joshua 8 in the CUVS

Joshua 8 in the DBT

Joshua 8 in the DGDNT

Joshua 8 in the DHNT

Joshua 8 in the DNT

Joshua 8 in the ELBE

Joshua 8 in the EMTV

Joshua 8 in the ESV

Joshua 8 in the FBV

Joshua 8 in the FEB

Joshua 8 in the GGMNT

Joshua 8 in the GNT

Joshua 8 in the HARY

Joshua 8 in the HNT

Joshua 8 in the IRVA

Joshua 8 in the IRVB

Joshua 8 in the IRVG

Joshua 8 in the IRVH

Joshua 8 in the IRVK

Joshua 8 in the IRVM

Joshua 8 in the IRVM2

Joshua 8 in the IRVO

Joshua 8 in the IRVP

Joshua 8 in the IRVT

Joshua 8 in the IRVT2

Joshua 8 in the IRVU

Joshua 8 in the ISVN

Joshua 8 in the JSNT

Joshua 8 in the KAPI

Joshua 8 in the KBT1ETNIK

Joshua 8 in the KBV

Joshua 8 in the KJV

Joshua 8 in the KNFD

Joshua 8 in the LBA

Joshua 8 in the LBLA

Joshua 8 in the LNT

Joshua 8 in the LSV

Joshua 8 in the MAAL

Joshua 8 in the MBV

Joshua 8 in the MBV2

Joshua 8 in the MHNT

Joshua 8 in the MKNFD

Joshua 8 in the MNG

Joshua 8 in the MNT

Joshua 8 in the MNT2

Joshua 8 in the MRS1T

Joshua 8 in the NAA

Joshua 8 in the NASB

Joshua 8 in the NBLA

Joshua 8 in the NBS

Joshua 8 in the NBVTP

Joshua 8 in the NET2

Joshua 8 in the NIV11

Joshua 8 in the NNT

Joshua 8 in the NNT2

Joshua 8 in the NNT3

Joshua 8 in the PDDPT

Joshua 8 in the PFNT

Joshua 8 in the RMNT

Joshua 8 in the SBIAS

Joshua 8 in the SBIBS

Joshua 8 in the SBIBS2

Joshua 8 in the SBICS

Joshua 8 in the SBIDS

Joshua 8 in the SBIGS

Joshua 8 in the SBIHS

Joshua 8 in the SBIIS

Joshua 8 in the SBIIS2

Joshua 8 in the SBIIS3

Joshua 8 in the SBIKS

Joshua 8 in the SBIKS2

Joshua 8 in the SBIMS

Joshua 8 in the SBIOS

Joshua 8 in the SBIPS

Joshua 8 in the SBISS

Joshua 8 in the SBITS

Joshua 8 in the SBITS2

Joshua 8 in the SBITS3

Joshua 8 in the SBITS4

Joshua 8 in the SBIUS

Joshua 8 in the SBIVS

Joshua 8 in the SBT

Joshua 8 in the SBT1E

Joshua 8 in the SCHL

Joshua 8 in the SNT

Joshua 8 in the SUSU

Joshua 8 in the SUSU2

Joshua 8 in the SYNO

Joshua 8 in the TBIAOTANT

Joshua 8 in the TBT1E

Joshua 8 in the TBT1E2

Joshua 8 in the TFTIP

Joshua 8 in the TFTU

Joshua 8 in the TGNTATF3T

Joshua 8 in the THAI

Joshua 8 in the TNFD

Joshua 8 in the TNT

Joshua 8 in the TNTIK

Joshua 8 in the TNTIL

Joshua 8 in the TNTIN

Joshua 8 in the TNTIP

Joshua 8 in the TNTIZ

Joshua 8 in the TOMA

Joshua 8 in the TTENT

Joshua 8 in the UBG

Joshua 8 in the UGV

Joshua 8 in the UGV2

Joshua 8 in the UGV3

Joshua 8 in the VBL

Joshua 8 in the VDCC

Joshua 8 in the YALU

Joshua 8 in the YAPE

Joshua 8 in the YBVTP

Joshua 8 in the ZBP