Leviticus 22 (BOKSSV)
1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «بە هارون و کوڕەکانی بڵێ: ”با ئاگاداری خۆیان بن لە قوربانییە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل و ناوی پیرۆزی من نەزڕێنن، ئەوانەی بۆ منی تەرخان دەکەن، من یەزدانم.“ 3 «پێیان بڵێ: ”نەوە لەدوای نەوە، ئەگەر هەرکەسێک لە نەوەکانتان بەپێی ڕێوڕەسم گڵاو بێت و لە قوربانییە پیرۆزەکان نزیک بووەوە کە نەوەی ئیسرائیل بۆ یەزدانی تەرخان دەکەن، ئەوا ئەو کەسە لەبەردەمم دەبڕدرێتەوە. من یەزدانم. 4 «”هەرکەسێک لە نەوەی هارون کە نەخۆشی گواستراوەی پێست یان لێچوونی هەبێت، هەتا پاک دەبێتەوە لە قوربانییە پیرۆزەکان نەخوات. هەر یەکێکیش دەست لە شتێکی گڵاوی مردووێک بدات، یان کەسێک تۆوی لێچووبوو، 5 یان دەستی لە خشۆکێک دابێت کە پێی گڵاو بێت، یان لە مرۆڤێک کە پێی گڵاو بێت لەبەر هەر گڵاوییەک کە هەیەتی، 6 ئەوەی دەست لە هەریەک لەو شتانە بدات ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت و نابێت لە قوربانییە پیرۆزەکان بخوات هەتا خۆی بە ئاو نەشوات. 7 کاتێک خۆر ئاوا دەبێت، پاک دەبێتەوە و پاشان لە قوربانییە پیرۆزەکان بخوات، چونکە خۆراکی ئەوە. 8 نابێت ئاژەڵی مردارەوەبوو و نێچیر بخوات، چونکە پێی گڵاو دەبێت. من یەزدانم. 9 «”کاهینەکان دەبێت خواستەکانم بپارێزن، نەوەک گوناهێک هەڵبگرن کە پێی بمرن، ئەگەر بە سووکی ڕەفتاری لەگەڵ بکەن. من یەزدانم کە پیرۆزیان دەکەم. 10 «”نابێت کەس لە قوربانی پیرۆزکراو بخوات جگە لە کەسوکاری کاهینەکە. میوان و کرێگرتەی کاهینیش نابێت لە قوربانی پیرۆزکراو بخۆن، 11 بەڵام ئەگەر کاهین کۆیلەیەکی بە زیو کڕی، یان کۆیلەیەک لە ماڵەکەی لە دایک بێت، ئەوا ئەو کۆیلەیە دەتوانێت لێی بخوات، ئەوان لە خۆراکەکەی دەخۆن. 12 ئەگەر کچی کاهین شووی بە پیاوێکی جگە لە کاهین کرد، ئەوا نابێت لە بەخشینە پیرۆزەکان بخوات. 13 بەڵام ئەگەر کچی کاهین بوو بە بێوەژن یان تەڵاق درا و هیچ وەچەی نەبوو و هاتەوە ماڵی باوکی، وەک کاتی کچێنی، ئەوا دەتوانێت لە خۆراکی باوکی بخوات. بەڵام نابێت کەسێکی دیکە لێی بخوات، جگە لە کەسوکاری کاهینەکە. 14 «”ئەگەر کەسێک بە هەڵە قوربانییەکی پێشکەشکراوی خوارد، ئەوا دەبێت پێنجیەکی زیاد بخاتە سەر و قوربانییە پیرۆزەکە بداتە کاهینەکە. 15 کاهینەکان نابێت قوربانییە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل گڵاو بکەن کە لەبەردەم یەزدان دایدەنێن، 16 ئەگەر ڕێیان پێبدەن قوربانییە پیرۆزەکانیان بخۆن ئەوا گوناهیان دەخەنە ئەستۆ، چونکە من یەزدانم کە پیرۆزیان دەکەم.“» 17 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 18 «لەگەڵ هارون و کوڕەکانی و هەموو نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەگەر هەر یەکێکتان، ئیسرائیلی بێت یان بیانییەک کە لە ئیسرائیل نیشتەجێیە، بەخشینێک پێشکەش بە یەزدان بکات وەک قوربانی سووتاندن بۆ ئەنجامدانی نەزر یان بەخشینێک کە بە خواستی خۆی بێت، 19 بۆ ئەوەی لێتان وەربگیرێت، دەبێت نێرێکی ساغ بێت، لە گاگەل یان ماڵات. 20 هەرچییەک کەموکوڕی تێدابێت پێشکەشی مەکەن، چونکە لێتان وەرناگیرێت. 21 ئەگەر کەسێک قوربانی هاوبەشی پێشکەشی یەزدان کرد، بۆ بەجێهێنانی نەزرێکی تایبەت یان بەخشینێکی بە خواستی خۆی، لە گاگەل یان لە مێگەل، دەبێت ساغ بێت بۆ ئەوەی قبوڵ بکرێت. نابێت هیچ کەموکوڕییەکی تێدابێت. 22 کوێر و بریندار و پەلشکاو و بالوکەدار و گەڕ و زامداری بەردەوام، ئەمانە پێشکەش بە یەزدان مەکەن و لێیان مەکەن بە قوربانی بە ئاگر لەسەر قوربانگاکەی یەزدان. 23 بەڵام گا و بەرانی شێوە تێکچوو و کورتەباڵا دەتوانیت بکەیت بە بەخشینێک بە خواستی خۆت، بەڵام بۆ تەواوبوونی نەزر قبوڵ نابێت. 24 پێویستە ئاژەڵێک نەکەنە قوربانی بۆ یەزدان کە گونی قۆڕ بێت یان خەسابێت یان گونی لێکرابێتەوە یانیش بڕا بێت، لە خاکەکەشتان مەیکەن. 25 لە هەموو ئەمانەش پێویست ناکات بە هەر ئاژەڵێکی دەستی بیانی ڕازی ببن و پێشکەشیان بکەن وەک خواردنی خوداتان. لێتان وەرناگیرێت، چونکە ئەو ئاژەڵانە ناتەواون و کەموکوڕییان تێدایە.“» 26 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 27 «کاتێک گوێرەکەیەک یان بەرخێک یان گیسکێک لەدایک دەبێت، ئەوا حەوت ڕۆژ لەژێر دایکی دەبێت و لە ڕۆژی هەشتەم بەدواوە، وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان قبوڵ دەبێت. 28 مانگا و مەڕیش لە یەک ڕۆژدا لەگەڵ بەچکەکەی سەرمەبڕن. 29 «کاتێک قوربانی سوپاسگوزاریتان بۆ یەزدان سەربڕی، بە شێوەیەک سەری ببڕن کە لێتان وەربگیرێت، 30 دەبێت لەو ڕۆژەدا بخورێت، بۆ بەیانی لێی مەهێڵنەوە، من یەزدانم. 31 «”فەرمانەکانم بپارێزن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم. 32 ناوی پیرۆزیشم مەزڕێنن، دەبێت نەوەی ئیسرائیل دان بە پیرۆزی مندا بنێن. من یەزدانم کە پیرۆزیان دەکەم، 33 ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنان، تاکو ببێتە خوداتان، من یەزدانم.“»
In Other Versions
Leviticus 22 in the ANGEFD
Leviticus 22 in the ANTPNG2D
Leviticus 22 in the AS21
Leviticus 22 in the BAGH
Leviticus 22 in the BBPNG
Leviticus 22 in the BBT1E
Leviticus 22 in the BDS
Leviticus 22 in the BEV
Leviticus 22 in the BHAD
Leviticus 22 in the BIB
Leviticus 22 in the BLPT
Leviticus 22 in the BNT
Leviticus 22 in the BNTABOOT
Leviticus 22 in the BNTLV
Leviticus 22 in the BOATCB
Leviticus 22 in the BOATCB2
Leviticus 22 in the BOBCV
Leviticus 22 in the BOCNT
Leviticus 22 in the BOECS
Leviticus 22 in the BOGWICC
Leviticus 22 in the BOHCB
Leviticus 22 in the BOHCV
Leviticus 22 in the BOHLNT
Leviticus 22 in the BOHNTLTAL
Leviticus 22 in the BOICB
Leviticus 22 in the BOILNTAP
Leviticus 22 in the BOITCV
Leviticus 22 in the BOKCV
Leviticus 22 in the BOKCV2
Leviticus 22 in the BOKHWOG
Leviticus 22 in the BOLCB
Leviticus 22 in the BOLCB2
Leviticus 22 in the BOMCV
Leviticus 22 in the BONAV
Leviticus 22 in the BONCB
Leviticus 22 in the BONLT
Leviticus 22 in the BONUT2
Leviticus 22 in the BOPLNT
Leviticus 22 in the BOSCB
Leviticus 22 in the BOSNC
Leviticus 22 in the BOTLNT
Leviticus 22 in the BOVCB
Leviticus 22 in the BOYCB
Leviticus 22 in the BPBB
Leviticus 22 in the BPH
Leviticus 22 in the BSB
Leviticus 22 in the CCB
Leviticus 22 in the CUV
Leviticus 22 in the CUVS
Leviticus 22 in the DBT
Leviticus 22 in the DGDNT
Leviticus 22 in the DHNT
Leviticus 22 in the DNT
Leviticus 22 in the ELBE
Leviticus 22 in the EMTV
Leviticus 22 in the ESV
Leviticus 22 in the FBV
Leviticus 22 in the FEB
Leviticus 22 in the GGMNT
Leviticus 22 in the GNT
Leviticus 22 in the HARY
Leviticus 22 in the HNT
Leviticus 22 in the IRVA
Leviticus 22 in the IRVB
Leviticus 22 in the IRVG
Leviticus 22 in the IRVH
Leviticus 22 in the IRVK
Leviticus 22 in the IRVM
Leviticus 22 in the IRVM2
Leviticus 22 in the IRVO
Leviticus 22 in the IRVP
Leviticus 22 in the IRVT
Leviticus 22 in the IRVT2
Leviticus 22 in the IRVU
Leviticus 22 in the ISVN
Leviticus 22 in the JSNT
Leviticus 22 in the KAPI
Leviticus 22 in the KBT1ETNIK
Leviticus 22 in the KBV
Leviticus 22 in the KJV
Leviticus 22 in the KNFD
Leviticus 22 in the LBA
Leviticus 22 in the LBLA
Leviticus 22 in the LNT
Leviticus 22 in the LSV
Leviticus 22 in the MAAL
Leviticus 22 in the MBV
Leviticus 22 in the MBV2
Leviticus 22 in the MHNT
Leviticus 22 in the MKNFD
Leviticus 22 in the MNG
Leviticus 22 in the MNT
Leviticus 22 in the MNT2
Leviticus 22 in the MRS1T
Leviticus 22 in the NAA
Leviticus 22 in the NASB
Leviticus 22 in the NBLA
Leviticus 22 in the NBS
Leviticus 22 in the NBVTP
Leviticus 22 in the NET2
Leviticus 22 in the NIV11
Leviticus 22 in the NNT
Leviticus 22 in the NNT2
Leviticus 22 in the NNT3
Leviticus 22 in the PDDPT
Leviticus 22 in the PFNT
Leviticus 22 in the RMNT
Leviticus 22 in the SBIAS
Leviticus 22 in the SBIBS
Leviticus 22 in the SBIBS2
Leviticus 22 in the SBICS
Leviticus 22 in the SBIDS
Leviticus 22 in the SBIGS
Leviticus 22 in the SBIHS
Leviticus 22 in the SBIIS
Leviticus 22 in the SBIIS2
Leviticus 22 in the SBIIS3
Leviticus 22 in the SBIKS
Leviticus 22 in the SBIKS2
Leviticus 22 in the SBIMS
Leviticus 22 in the SBIOS
Leviticus 22 in the SBIPS
Leviticus 22 in the SBISS
Leviticus 22 in the SBITS
Leviticus 22 in the SBITS2
Leviticus 22 in the SBITS3
Leviticus 22 in the SBITS4
Leviticus 22 in the SBIUS
Leviticus 22 in the SBIVS
Leviticus 22 in the SBT
Leviticus 22 in the SBT1E
Leviticus 22 in the SCHL
Leviticus 22 in the SNT
Leviticus 22 in the SUSU
Leviticus 22 in the SUSU2
Leviticus 22 in the SYNO
Leviticus 22 in the TBIAOTANT
Leviticus 22 in the TBT1E
Leviticus 22 in the TBT1E2
Leviticus 22 in the TFTIP
Leviticus 22 in the TFTU
Leviticus 22 in the TGNTATF3T
Leviticus 22 in the THAI
Leviticus 22 in the TNFD
Leviticus 22 in the TNT
Leviticus 22 in the TNTIK
Leviticus 22 in the TNTIL
Leviticus 22 in the TNTIN
Leviticus 22 in the TNTIP
Leviticus 22 in the TNTIZ
Leviticus 22 in the TOMA
Leviticus 22 in the TTENT
Leviticus 22 in the UBG
Leviticus 22 in the UGV
Leviticus 22 in the UGV2
Leviticus 22 in the UGV3
Leviticus 22 in the VBL
Leviticus 22 in the VDCC
Leviticus 22 in the YALU
Leviticus 22 in the YAPE
Leviticus 22 in the YBVTP
Leviticus 22 in the ZBP