Leviticus 27 (BOKSSV)
1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ یەزدان نەزر کرد، ئەوا ئاوای دەخەمڵێنێت، 3 ئەگەر خەمڵاندنەکەت بۆ نێرێکی تەمەن بیست هەتا شەست ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پەنجا شاقل زیو بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا دەبێت. 4 ئەگەر مێینەش بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت سی شاقل دەبێت. 5 ئەگەر تەمەنی پێنج هەتا بیست ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت بیست شاقل بۆ نێر و دە شاقل بۆ مێ دەبێت. 6 ئەگەر تەمەنی مانگێک هەتا پێنج ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پێنج شاقل زیو بۆ نێر و سێ شاقل زیو بۆ مێ دەبێت. 7 ئەگەر تەمەنی شەست ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پازدە شاقل بۆ نێر و دە شاقل بۆ مێ دەبێت. 8 ئەگەر کەسێک نەزری کرد و ئەو کەسە هەژار بوو و ئەو خەمڵاندنەی لە توانادا نەبوو، ئەوا نەزرەکە دەهێنێتە بەردەم کاهین و کاهینەکەش بۆی دەخەمڵێنێت. بەگوێرەی توانای ئەو کەسەی نەزرەکەی کردووە کاهینەکە بۆی دەخەمڵێنێت. 9 «”ئەگەر نەزرەکە ئاژەڵ بێت، لەوانەی پەسەندە وەک قوربانی بۆ یەزدان، ئەوا هەموو ئەوەی لێی دەدرێت بە یەزدان، پیرۆز دەبێت. 10 پێویستە نەیگۆڕێت و ئاڵوگۆڕی پێ نەکات، باش بە خراپ یان خراپ بە باش، ئەگەر ئاژەڵێکی بە ئاژەڵێکی دیکە ئاڵوگۆڕ کرد، ئەوا هەردوو ئاژەڵەکە پیرۆز دەبن. 11 ئەگەر نەزرەکە بەپێی ڕێوڕەسم ئاژەڵێکی گڵاو بوو، لەوانەی کە قبوڵ نییە وەک قوربانی بۆ یەزدان، ئەوا پێویستە ئاژەڵەکە بهێنرێتە بەردەم کاهین. 12 جا نرخەکەی دەخەمڵێنێت، هەر چۆنێک بێت باش یان خراپ، ئەو نرخەی کاهین دەیخەمڵێنێت، هەر ئەوە دەبێت. 13 جا ئەگەر خاوەنەکەی ویستی ئاژەڵەکە بکڕێتەوە، ئەوا پێویستە پێنج یەک بخاتە سەر خەمڵاندنەکە. 14 «”ئەگەر یەکێک ماڵەکەی تەرخان کرد هەتا بۆ یەزدان پیرۆزکراو بێت، ئەوا کاهینەکە دەیخەمڵێنێت باش بێت یان خراپ، کاهینەکە چۆنی بخەمڵێنێت ئاوا دەبێت. 15 ئەگەر ئەو کەسە ویستی ماڵە تەرخانکراوەکەی بکڕێتەوە ئەوا پێنج یەکی نرخی خەمڵاندنەکە دەخاتە سەری و دەبێتەوە هی خۆی. 16 «”ئەگەر کەسێک بەشێکی لە کێڵگەکەی موڵکی خێزانی خۆی بۆ یەزدان تەرخان کرد، ئەوا خەمڵاندنەکە بەگوێرەی تۆوکردن تێیدا دەبێت، جێی حۆمەرێک تۆوی جۆ بە پەنجا شاقل زیو دەبێت. 17 ئەگەر لە ساڵی یۆبیلدا کێڵگەکەی تەرخان کرد، ئەوا بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنەی کە دانراوە دەمێنێتەوە. 18 بەڵام ئەگەر لەدوای ساڵی یۆبیل کێڵگەکەی تەرخان کرد، ئەوا کاهینەکە بەگوێرەی ئەو ساڵانەی ماوەتەوە بۆ ساڵی ئایندەی یۆبیل، نرخەکەی بۆ دەژمێرێت. لە خەمڵاندنەکە کەم دەکاتەوە. 19 ئەگەر ئەو کەسەی کێڵگەکەی تەرخان کردووە ویستی کێڵگەکە بکڕێتەوە، ئەوا پێنج یەکی نرخی خەمڵاندنەکە دەخاتە سەری و کێڵگەکە بۆ ئەو دەبێت. 20 بەڵام ئەگەر کێڵگەکەی نەکڕییەوە یان کێڵگەکەی بە کەسێکی دیکە فرۆشت، ئەوا ئیتر ناکڕدرێتەوە، 21 بەڵکو کێڵگەکە لە ساڵی یۆبیل ئازاد دەکرێت، پیرۆز دەبێت، وەک کێڵگەی ڕاگیراو بۆ یەزدان. ئەو کاتە دەبێتە موڵکی کاهینەکان. 22 «”ئەگەر کێڵگەیەکی کڕاوی بۆ یەزدان تەرخان کرد، کە لە کێڵگەکانی موڵکی خێزانی نەبوو، 23 ئەوا کاهینەکە بڕی خەمڵاندنەکەی بۆ دەژمێرێت هەتا ساڵی یۆبیل، جا کەسەکە لەو ڕۆژە نرخی خەمڵاندنەکە دەدات، وەک تەرخانکراوی پیرۆز بۆ یەزدان. 24 لە ساڵی یۆبیلیش کێڵگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لێی کڕیوە، بۆ خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکە. 25 هەموو خەمڵاندنەکەش بەپێی شاقلی پیرۆزگا دەبێت، هەر شاقلێک بیست گیرە دەبێت. 26 «”بەڵام هەر نۆبەرەیەکی ئاژەڵ کە وەک نۆبەرە بۆ یەزدان جیا دەکرێتەوە، با کەس تەرخانی نەکات، گا بێت یان بەران ئەوا بۆ یەزدانە؛ 27 ئەگەر لە ئاژەڵە گڵاوەکان بوو، ئەوا بەگوێرەی خەمڵاندنەکە دەیکڕێتەوە و پێنج یەکیشی دەخاتە سەر. ئەگەر نەیکڕییەوە ئەوا بەگوێرەی خەمڵاندنەکە دەفرۆشرێت. 28 «”بەڵام هەموو ڕاگیراوێک کە مرۆڤ بۆ یەزدانی تەرخان دەکات لە هەموو ئەوانەی هەیەتی، لە خەڵک و ئاژەڵ و کێڵگەکانی موڵکی خۆی، ئەوا نافرۆشرێت و ناکڕدرێتەوە، هەموو ڕاگیراوێک هەرەپیرۆزە بۆ یەزدان. 29 «”هەرکەسێک تەرخانکراو بێت بۆ قڕکردن بە بارمتە ناکڕدرێتەوە، دەبێت بکوژرێت. 30 «”هەموو دەیەکی زەوی لە دانەوێڵەی زەوی و بەروبوومی درەختەکان بۆ یەزدانە، پیرۆزە بۆ یەزدان. 31 ئەگەر کەسێک هەندێک لە دەیەکەکەی خۆی کڕییەوە، ئەوا پێنجیەکی دەخاتە سەر، 32 بەڵام گاگەل و مێگەل دەیەمی هەر ئاژەڵێک بەژێر گۆچانی شواندا تێبپەڕێت، ئەوا پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان. 33 نابێت تەماشا بکرێت ئاخۆ باشە یان خراپ و ئاڵوگۆڕی پێ ناکات، ئەگەر ئاڵوگۆڕی پێکرد، ئەوا هەردوو ئاژەڵەکە و ئالۆگۆڕکراوەکە پیرۆز دەبن بۆ یەزدان، ناکڕدرێنەوە.“» 34 ئەمانە ئەو فەرمانانەن کە یەزدان فەرمانی بە موسا کرد بۆ نەوەی ئیسرائیل لە شاخی سینا.
In Other Versions
Leviticus 27 in the ANGEFD
Leviticus 27 in the ANTPNG2D
Leviticus 27 in the AS21
Leviticus 27 in the BAGH
Leviticus 27 in the BBPNG
Leviticus 27 in the BBT1E
Leviticus 27 in the BDS
Leviticus 27 in the BEV
Leviticus 27 in the BHAD
Leviticus 27 in the BIB
Leviticus 27 in the BLPT
Leviticus 27 in the BNT
Leviticus 27 in the BNTABOOT
Leviticus 27 in the BNTLV
Leviticus 27 in the BOATCB
Leviticus 27 in the BOATCB2
Leviticus 27 in the BOBCV
Leviticus 27 in the BOCNT
Leviticus 27 in the BOECS
Leviticus 27 in the BOGWICC
Leviticus 27 in the BOHCB
Leviticus 27 in the BOHCV
Leviticus 27 in the BOHLNT
Leviticus 27 in the BOHNTLTAL
Leviticus 27 in the BOICB
Leviticus 27 in the BOILNTAP
Leviticus 27 in the BOITCV
Leviticus 27 in the BOKCV
Leviticus 27 in the BOKCV2
Leviticus 27 in the BOKHWOG
Leviticus 27 in the BOLCB
Leviticus 27 in the BOLCB2
Leviticus 27 in the BOMCV
Leviticus 27 in the BONAV
Leviticus 27 in the BONCB
Leviticus 27 in the BONLT
Leviticus 27 in the BONUT2
Leviticus 27 in the BOPLNT
Leviticus 27 in the BOSCB
Leviticus 27 in the BOSNC
Leviticus 27 in the BOTLNT
Leviticus 27 in the BOVCB
Leviticus 27 in the BOYCB
Leviticus 27 in the BPBB
Leviticus 27 in the BPH
Leviticus 27 in the BSB
Leviticus 27 in the CCB
Leviticus 27 in the CUV
Leviticus 27 in the CUVS
Leviticus 27 in the DBT
Leviticus 27 in the DGDNT
Leviticus 27 in the DHNT
Leviticus 27 in the DNT
Leviticus 27 in the ELBE
Leviticus 27 in the EMTV
Leviticus 27 in the ESV
Leviticus 27 in the FBV
Leviticus 27 in the FEB
Leviticus 27 in the GGMNT
Leviticus 27 in the GNT
Leviticus 27 in the HARY
Leviticus 27 in the HNT
Leviticus 27 in the IRVA
Leviticus 27 in the IRVB
Leviticus 27 in the IRVG
Leviticus 27 in the IRVH
Leviticus 27 in the IRVK
Leviticus 27 in the IRVM
Leviticus 27 in the IRVM2
Leviticus 27 in the IRVO
Leviticus 27 in the IRVP
Leviticus 27 in the IRVT
Leviticus 27 in the IRVT2
Leviticus 27 in the IRVU
Leviticus 27 in the ISVN
Leviticus 27 in the JSNT
Leviticus 27 in the KAPI
Leviticus 27 in the KBT1ETNIK
Leviticus 27 in the KBV
Leviticus 27 in the KJV
Leviticus 27 in the KNFD
Leviticus 27 in the LBA
Leviticus 27 in the LBLA
Leviticus 27 in the LNT
Leviticus 27 in the LSV
Leviticus 27 in the MAAL
Leviticus 27 in the MBV
Leviticus 27 in the MBV2
Leviticus 27 in the MHNT
Leviticus 27 in the MKNFD
Leviticus 27 in the MNG
Leviticus 27 in the MNT
Leviticus 27 in the MNT2
Leviticus 27 in the MRS1T
Leviticus 27 in the NAA
Leviticus 27 in the NASB
Leviticus 27 in the NBLA
Leviticus 27 in the NBS
Leviticus 27 in the NBVTP
Leviticus 27 in the NET2
Leviticus 27 in the NIV11
Leviticus 27 in the NNT
Leviticus 27 in the NNT2
Leviticus 27 in the NNT3
Leviticus 27 in the PDDPT
Leviticus 27 in the PFNT
Leviticus 27 in the RMNT
Leviticus 27 in the SBIAS
Leviticus 27 in the SBIBS
Leviticus 27 in the SBIBS2
Leviticus 27 in the SBICS
Leviticus 27 in the SBIDS
Leviticus 27 in the SBIGS
Leviticus 27 in the SBIHS
Leviticus 27 in the SBIIS
Leviticus 27 in the SBIIS2
Leviticus 27 in the SBIIS3
Leviticus 27 in the SBIKS
Leviticus 27 in the SBIKS2
Leviticus 27 in the SBIMS
Leviticus 27 in the SBIOS
Leviticus 27 in the SBIPS
Leviticus 27 in the SBISS
Leviticus 27 in the SBITS
Leviticus 27 in the SBITS2
Leviticus 27 in the SBITS3
Leviticus 27 in the SBITS4
Leviticus 27 in the SBIUS
Leviticus 27 in the SBIVS
Leviticus 27 in the SBT
Leviticus 27 in the SBT1E
Leviticus 27 in the SCHL
Leviticus 27 in the SNT
Leviticus 27 in the SUSU
Leviticus 27 in the SUSU2
Leviticus 27 in the SYNO
Leviticus 27 in the TBIAOTANT
Leviticus 27 in the TBT1E
Leviticus 27 in the TBT1E2
Leviticus 27 in the TFTIP
Leviticus 27 in the TFTU
Leviticus 27 in the TGNTATF3T
Leviticus 27 in the THAI
Leviticus 27 in the TNFD
Leviticus 27 in the TNT
Leviticus 27 in the TNTIK
Leviticus 27 in the TNTIL
Leviticus 27 in the TNTIN
Leviticus 27 in the TNTIP
Leviticus 27 in the TNTIZ
Leviticus 27 in the TOMA
Leviticus 27 in the TTENT
Leviticus 27 in the UBG
Leviticus 27 in the UGV
Leviticus 27 in the UGV2
Leviticus 27 in the UGV3
Leviticus 27 in the VBL
Leviticus 27 in the VDCC
Leviticus 27 in the YALU
Leviticus 27 in the YAPE
Leviticus 27 in the YBVTP
Leviticus 27 in the ZBP