Leviticus 6 (BOKSSV)
1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و ناپاکی لە یەزدان کرد، بەوەی فێڵی لە کەسێک کرد، لە شتێک کە لەلای دانرابێت یان ئەمانەتێک یان دزینێک یان دەست بەسەرداگرتنی شتێکی نزیکەکەی، 3 یان شتێکی بزربووی دۆزییەوە و سەبارەت بەوە نکۆڵی کرد، یان بە درۆ سوێندی لەسەر ئەمانە خوارد یان هەر شتێک کە مرۆڤ گوناهی تێدا بکات، 4 ئەگەر گوناهی کرد و تاوانبار بوو، پێویستە شتەکان بگەڕێنێتەوە، ئەوا ئەوەی دزیویەتی یان ئەوەی دەستی بەسەردا گرتووە یان ئەوەی لەلای دانراوە یان ئەوەی بزر ببوو و دۆزییەوە، 5 یان هەر شتێک کە بە درۆ سوێندی لەسەر خواردبێت. سەر بەسەر قەرەبووی دەکاتەوە و پێنج یەکیشی بۆ زیاد دەکات. لە ڕۆژی قوربانی تاوانەکەی دەیداتەوە دەست خاوەنەکەی. 6 لەبری تاوانەکە دەبێت قوربانییەک بۆ کاهین بهێنێت، ئەمە بۆ یەزدانە، قوربانی تاوانەکە بەرانێکی ساغی مێگەل بێت، بەو نرخەی بۆی دادەنێیت، 7 کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت لە هەر شتێک کە کردوویەتی و پێی تاوانبارە.» 8 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 9 «ئەم فەرمانە بە هارون و کوڕەکانی ڕابگەیەنە: ”ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی سووتاندن. قوربانی سووتاندن دەبێت بە درێژایی شەو هەتا بەیانی لەسەر ئاگردانەکە بێت لەسەر قوربانگاکە. پێویستە ئاگری قوربانگاکەش بە داگیرساوی بمێنێتەوە. 10 کاهینەکە جلەکانی و دەرپێکەی کە لە کەتانن لەبەر دەکات و خۆڵەمێشی ئەو قوربانی سووتاندنەی کە ئاگرەکە هەڵیلووشی هەڵدەگرێت و لەتەنیشت قوربانگاکە دایدەنێت. 11 ئینجا جلەکانی دادەکەنێت و جلی دیکە لەبەر دەکات و خۆڵەمێشەکە دەباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ شوێنێک بەپێی ڕێوڕەسم پاک بێت. 12 پێویستە ئاگری سەر قوربانگاکەش بە داگیرساوی بمێنێتەوە و نەکوژێتەوە. کاهینەکەش هەموو بەیانییەک داری لەسەر دەسووتێنێت و قوربانی سووتاندنی لەسەر ڕێک دەخات و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی لەسەر دەسووتێنێت. 13 ئاگرێکی بەردەوامە لەسەر قوربانگاکە کراوەتەوە و ناکوژێتەوە. 14 «”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە، کوڕانی هارون لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکەن بۆ پێش قوربانگاکە. 15 بە مستی هەندێک ئاردی پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە و زەیتەکەی و هەموو بخوورە سادەکەی کە لەسەر پێشکەشکراوە خۆراکەکەیە لێ دەبات و بەشی یادەوەرییەکە لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت، ئەمەش وەک بۆنی خۆشییە بۆ یەزدان. 16 ئەوەی لێشی دەمێنێتەوە هارون و کوڕانی دەیخۆن. بەڵام بەبێ هەویرترش لە شوێنێکی پیرۆز دەخورێت. لە حەوشەی چادری چاوپێکەوتن دەیخۆن. 17 بە هەویرترش ناکرێت بە نان. کردوومە بە بەشی ئەوان لە قوربانییە بە ئاگرەکانم، ئەوە هەرەپیرۆزە وەک قوربانی گوناه و قوربانی تاوان. 18 هەموو نێرینەیەک لە نەوەی هارون لێی دەخوات، بەشێکی چەسپاوە بۆ نەوەکانتان لە قوربانییە بە ئاگرەکان بۆ یەزدان، هەر شتێکی بەر بکەوێت پیرۆز دەبێت.“» 19 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 20 «ئەمە قوربانی هارون و کوڕەکانییەتی کە لە ڕۆژی دەستنیشانکردن بۆ یەزدانی دەهێنن: دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد لە پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بە بەردەوامی نیوەی لە بەیانییان و نیوەی لە ئێواران. 21 لەسەر ساج دروستکراو و بە زەیت شێلراو ساز دەکەیت و دەیهێنیت، بە پارچەپارچەکراوی پێشکەشکراوە دانەوێڵەکە پێشکەش دەکەیت، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 22 ئەو کوڕەی جێگەی دەگرێتەوە وەک کاهینی دەستنیشانکراو هەڵدەستێت بەو کارە، بەشێکی چەسپاوە بۆ یەزدان، بە تەواوی دەسووتێنرێ. 23 هەموو پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی کاهین بە تەواوی دەسووتێنرێت و ناخورێت.» 24 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 25 «لەگەڵ هارون و کوڕەکانی بدوێ و بڵێ: ”ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی گوناه، لەو شوێنەی قوربانی سووتاندن سەردەبڕدرێت لەوێش قوربانی گوناه لەبەردەم یەزدان سەردەبڕیت، ئەوە هەرەپیرۆزە. 26 ئەو کاهینەی قوربانییەکە بۆ کەفارەتی گوناه دەکات لێی دەخوات، لە شوێنێکی پیرۆز دەخورێت، لە حەوشەی چادری چاوپێکەوتن. 27 هەر شتێک بەر کەلاکەکە بکەوێت ئەوا پیرۆز دەبێت، ئەگەر پرژەیەک لە خوێنەکە بەر جلێک کەوت، ئەوا پێویستە جلەکە لە شوێنێکی پیرۆز بشۆیت. 28 بەڵام ئەو مەنجەڵە گڵینەی تێیدا لێنراوە، ئەوا دەشکێنرێت، ئەگەر لە مەنجەڵێکی بڕۆنز لێنرا، ئەوا سپی دەکرێتەوە و ئاوی پێدا دەکرێت. 29 هەموو نێرینەیەک لە کاهینەکان لێی دەخوات، ئەوە هەرەپیرۆزە. 30 بەڵام هەموو قوربانییەکی گوناه لە خوێنەکەی دەبردرێتە ناو چادری چاوپێکەوتن و بۆ کەفارەتکردن لە شوێنی پیرۆز، ناخورێت بەڵکو بە ئاگر دەسووتێنرێ.
In Other Versions
Leviticus 6 in the ANGEFD
Leviticus 6 in the ANTPNG2D
Leviticus 6 in the AS21
Leviticus 6 in the BAGH
Leviticus 6 in the BBPNG
Leviticus 6 in the BBT1E
Leviticus 6 in the BDS
Leviticus 6 in the BEV
Leviticus 6 in the BHAD
Leviticus 6 in the BIB
Leviticus 6 in the BLPT
Leviticus 6 in the BNT
Leviticus 6 in the BNTABOOT
Leviticus 6 in the BNTLV
Leviticus 6 in the BOATCB
Leviticus 6 in the BOATCB2
Leviticus 6 in the BOBCV
Leviticus 6 in the BOCNT
Leviticus 6 in the BOECS
Leviticus 6 in the BOGWICC
Leviticus 6 in the BOHCB
Leviticus 6 in the BOHCV
Leviticus 6 in the BOHLNT
Leviticus 6 in the BOHNTLTAL
Leviticus 6 in the BOICB
Leviticus 6 in the BOILNTAP
Leviticus 6 in the BOITCV
Leviticus 6 in the BOKCV
Leviticus 6 in the BOKCV2
Leviticus 6 in the BOKHWOG
Leviticus 6 in the BOLCB
Leviticus 6 in the BOLCB2
Leviticus 6 in the BOMCV
Leviticus 6 in the BONAV
Leviticus 6 in the BONCB
Leviticus 6 in the BONLT
Leviticus 6 in the BONUT2
Leviticus 6 in the BOPLNT
Leviticus 6 in the BOSCB
Leviticus 6 in the BOSNC
Leviticus 6 in the BOTLNT
Leviticus 6 in the BOVCB
Leviticus 6 in the BOYCB
Leviticus 6 in the BPBB
Leviticus 6 in the BPH
Leviticus 6 in the BSB
Leviticus 6 in the CCB
Leviticus 6 in the CUV
Leviticus 6 in the CUVS
Leviticus 6 in the DBT
Leviticus 6 in the DGDNT
Leviticus 6 in the DHNT
Leviticus 6 in the DNT
Leviticus 6 in the ELBE
Leviticus 6 in the EMTV
Leviticus 6 in the ESV
Leviticus 6 in the FBV
Leviticus 6 in the FEB
Leviticus 6 in the GGMNT
Leviticus 6 in the GNT
Leviticus 6 in the HARY
Leviticus 6 in the HNT
Leviticus 6 in the IRVA
Leviticus 6 in the IRVB
Leviticus 6 in the IRVG
Leviticus 6 in the IRVH
Leviticus 6 in the IRVK
Leviticus 6 in the IRVM
Leviticus 6 in the IRVM2
Leviticus 6 in the IRVO
Leviticus 6 in the IRVP
Leviticus 6 in the IRVT
Leviticus 6 in the IRVT2
Leviticus 6 in the IRVU
Leviticus 6 in the ISVN
Leviticus 6 in the JSNT
Leviticus 6 in the KAPI
Leviticus 6 in the KBT1ETNIK
Leviticus 6 in the KBV
Leviticus 6 in the KJV
Leviticus 6 in the KNFD
Leviticus 6 in the LBA
Leviticus 6 in the LBLA
Leviticus 6 in the LNT
Leviticus 6 in the LSV
Leviticus 6 in the MAAL
Leviticus 6 in the MBV
Leviticus 6 in the MBV2
Leviticus 6 in the MHNT
Leviticus 6 in the MKNFD
Leviticus 6 in the MNG
Leviticus 6 in the MNT
Leviticus 6 in the MNT2
Leviticus 6 in the MRS1T
Leviticus 6 in the NAA
Leviticus 6 in the NASB
Leviticus 6 in the NBLA
Leviticus 6 in the NBS
Leviticus 6 in the NBVTP
Leviticus 6 in the NET2
Leviticus 6 in the NIV11
Leviticus 6 in the NNT
Leviticus 6 in the NNT2
Leviticus 6 in the NNT3
Leviticus 6 in the PDDPT
Leviticus 6 in the PFNT
Leviticus 6 in the RMNT
Leviticus 6 in the SBIAS
Leviticus 6 in the SBIBS
Leviticus 6 in the SBIBS2
Leviticus 6 in the SBICS
Leviticus 6 in the SBIDS
Leviticus 6 in the SBIGS
Leviticus 6 in the SBIHS
Leviticus 6 in the SBIIS
Leviticus 6 in the SBIIS2
Leviticus 6 in the SBIIS3
Leviticus 6 in the SBIKS
Leviticus 6 in the SBIKS2
Leviticus 6 in the SBIMS
Leviticus 6 in the SBIOS
Leviticus 6 in the SBIPS
Leviticus 6 in the SBISS
Leviticus 6 in the SBITS
Leviticus 6 in the SBITS2
Leviticus 6 in the SBITS3
Leviticus 6 in the SBITS4
Leviticus 6 in the SBIUS
Leviticus 6 in the SBIVS
Leviticus 6 in the SBT
Leviticus 6 in the SBT1E
Leviticus 6 in the SCHL
Leviticus 6 in the SNT
Leviticus 6 in the SUSU
Leviticus 6 in the SUSU2
Leviticus 6 in the SYNO
Leviticus 6 in the TBIAOTANT
Leviticus 6 in the TBT1E
Leviticus 6 in the TBT1E2
Leviticus 6 in the TFTIP
Leviticus 6 in the TFTU
Leviticus 6 in the TGNTATF3T
Leviticus 6 in the THAI
Leviticus 6 in the TNFD
Leviticus 6 in the TNT
Leviticus 6 in the TNTIK
Leviticus 6 in the TNTIL
Leviticus 6 in the TNTIN
Leviticus 6 in the TNTIP
Leviticus 6 in the TNTIZ
Leviticus 6 in the TOMA
Leviticus 6 in the TTENT
Leviticus 6 in the UBG
Leviticus 6 in the UGV
Leviticus 6 in the UGV2
Leviticus 6 in the UGV3
Leviticus 6 in the VBL
Leviticus 6 in the VDCC
Leviticus 6 in the YALU
Leviticus 6 in the YAPE
Leviticus 6 in the YBVTP
Leviticus 6 in the ZBP