Luke 5 (BOKSSV)

1 ڕۆژێکیان عیسا لە کەناری دەریاچەی جەنیسارەت ڕاوەستابوو، خەڵکی پاڵەپەستۆیان دەکرد تاکو گوێ لە پەیامی خودا بگرن. 2 عیسا دوو بەلەمی لە کەناری دەریاچەکە بینی کە ماسیگرەکان بەجێیان هێشتبوو و تۆڕەکانیان دەشوشت. 3 چووە ناو یەکێکیان، هی شیمۆن بوو، داوای لێکرد کەمێک لە وشکانی دووری بخاتەوە، ئینجا دانیشت و لەناو بەلەمەکەوە خەڵکەکەی فێردەکرد. 4 کاتێک وتەکانی تەواو کرد بە شیمۆنی فەرموو: «دووری بخەرەوە بۆ قووڵایی و تۆڕەکانتان بۆ ڕاوکردن فڕێبدەن.» 5 شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.» 6 کاتێک ئەمەیان کرد ماسییەکی زۆریان گرت، خەریک بوو تۆڕەکانیان بدڕێت. 7 جا ئیشارەتیان بۆ هاوکارانی ناو بەلەمەکەی دیکە کرد، تاکو بێن و یارمەتییان بدەن، ئیتر هاتن و هەردوو بەلەمەکەیان پڕکرد، هەتا وای لێهات خەریک بوو نوقوم ببن. 8 شیمۆن پەترۆس کە ئەمەی بینی، خۆی خستە بەرپێی عیسا و گوتی: «گەورەم، لێم دووربکەوە، چونکە مرۆڤێکی گوناهبارم!» 9 پەترۆس و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە زۆری ئەو ماسییانەی گرتبوویان سەریان سوڕمابوو، 10 یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدیش، هاوبەشی شیمۆن بوون.عیسا بە شیمۆنی فەرموو: «مەترسە! ئیتر تۆ لە ئێستاوە مرۆڤ ڕاو دەکەیت.» 11 لەدوای ئەوەی بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن. 12 کاتێک عیسا لە یەکێک لە شارەکان بوو، پیاوێک هات کە بە تەواوی تووشی نەخۆشی گولی ببوو. کە عیسای بینی خۆی بە زەویدا دا و لێی پاڕایەوە: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» 13 عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە.» ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبووەوە. 14 عیسا ڕایسپارد: «بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» 15 لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی عیسا زیاتر بڵاو بووەوە، جا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە تاکو گوێ بگرن و نەخۆشییەکانیان چاک بێتەوە. 16 بەڵام ئەو دووردەکەوتەوە بۆ چۆڵەوانی و نوێژی دەکرد. 17 ڕۆژێکیان عیسا خەریکی فێرکردن بوو، فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش کە لە هەموو گوندەکانی جەلیل و یەهودیا و ئۆرشەلیمەوە هاتبوون دانیشتبوون، توانایەکی خودایی هەبوو بۆ چاککردنەوە. 18 چەند پیاوێک هاتن کابرایەکی ئیفلیجیان بە جێگاکەیەوە هێنا و دەیانویست بیبەنە ژوورەوە و لەبەردەمی دایبنێن. 19 کاتێک لەبەر زۆری خەڵکەکە ڕێیان نەبوو بیبەنە ژوورەوە، سەرکەوتنە سەربان و بە جێگاکەیەوە بە نێوان خشتەکاندا شۆڕیان کردەوە بۆ ناوەڕاستیان بۆ بەردەم عیسا. 20 کە عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، فەرمووی: «کابرا، گوناهەکانت بەخشران.» 21 مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان بیریان کردەوە و لە خۆیان پرسی: «ئەمە کێیە کفر دەکات؟ بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟» 22 بەڵام عیسا زانی بیر لە چی دەکەنەوە، وەڵامی دانەوە: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ 23 کامیان ئاسانترە، بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە و بڕۆ“؟ 24 بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» 25 دەستبەجێ لەبەرچاویان هەستا، ئەوەی لەسەری ڕاکشابوو هەڵیگرت و چووەوە ماڵی خۆی، ستایشی خوداشی دەکرد. 26 هەموویان سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد، ترس دایگرتن‏ و گوتیان: «ئەمڕۆ شتی سەرسوڕهێنەرمان بینی.» 27 لەدوای ئەمانە عیسا ئەوێی بەجێهێشت، باجگرێکی بینی ناوی لێڤی بوو، لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» 28 ئەویش هەموو شتێکی بەجێهێشت، هەستا و دوای کەوت. 29 لێڤی لە ماڵی خۆیدا میواندارییەکی گەورەی بۆ کرد، زۆر لە باجگران و خەڵکی دیکە لەگەڵیان لەسەر خوان بوون. 30 بەڵام فەریسی و مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون بۆڵەبۆڵیان بەسەر قوتابییەکانیدا کرد و گوتیان: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران دەخۆن و دەخۆنەوە؟» 31 عیساش وەڵامی دانەوە: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. 32 نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران بۆ تۆبەکردن.» 33 ئینجا پێیان گوت: «قوتابییەکانی یەحیا زۆر ڕۆژوو دەگرن و نوێژ دەکەن، هەروەها ئەوانەی فەریسییەکان، بەڵام ئەوانەی تۆ دەخۆن و دەخۆنەوە.» 34 عیساش پێی فەرموون: «ئایا دەتوانن وا بکەن بانگهێشتکراوانی زەماوەند بەڕۆژوو بن، کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ 35 بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.» 36 هەروەها نموونەیەکی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «هیچ کەس پارچەیەک لە جلوبەرگێکی نوێ ناکاتەوە بۆ ئەوەی جلوبەرگێکی کۆنی پێ پینە بکات، چونکە جلوبەرگە نوێیەکە دەدڕێت و پینە نوێیەکەش لەگەڵ جلوبەرگە کۆنەکە ناگونجێت. 37 کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابە نوێیەکە مەشکەکە دەدڕێنێت و دەڕژێت، مەشکەکەش لەناودەچێت. 38 کەواتە پێویستە شەرابی نوێ بکرێتە ناو مەشکەی نوێوە. 39 کەسیش نییە شەرابی کۆن بخواتەوە و ئارەزووی نوێ بکات، چونکە دەڵێت ”کۆنەکە خۆشترە.“»

In Other Versions

Luke 5 in the ANGEFD

Luke 5 in the ANTPNG2D

Luke 5 in the AS21

Luke 5 in the BAGH

Luke 5 in the BBPNG

Luke 5 in the BBT1E

Luke 5 in the BDS

Luke 5 in the BEV

Luke 5 in the BHAD

Luke 5 in the BIB

Luke 5 in the BLPT

Luke 5 in the BNT

Luke 5 in the BNTABOOT

Luke 5 in the BNTLV

Luke 5 in the BOATCB

Luke 5 in the BOATCB2

Luke 5 in the BOBCV

Luke 5 in the BOCNT

Luke 5 in the BOECS

Luke 5 in the BOGWICC

Luke 5 in the BOHCB

Luke 5 in the BOHCV

Luke 5 in the BOHLNT

Luke 5 in the BOHNTLTAL

Luke 5 in the BOICB

Luke 5 in the BOILNTAP

Luke 5 in the BOITCV

Luke 5 in the BOKCV

Luke 5 in the BOKCV2

Luke 5 in the BOKHWOG

Luke 5 in the BOLCB

Luke 5 in the BOLCB2

Luke 5 in the BOMCV

Luke 5 in the BONAV

Luke 5 in the BONCB

Luke 5 in the BONLT

Luke 5 in the BONUT2

Luke 5 in the BOPLNT

Luke 5 in the BOSCB

Luke 5 in the BOSNC

Luke 5 in the BOTLNT

Luke 5 in the BOVCB

Luke 5 in the BOYCB

Luke 5 in the BPBB

Luke 5 in the BPH

Luke 5 in the BSB

Luke 5 in the CCB

Luke 5 in the CUV

Luke 5 in the CUVS

Luke 5 in the DBT

Luke 5 in the DGDNT

Luke 5 in the DHNT

Luke 5 in the DNT

Luke 5 in the ELBE

Luke 5 in the EMTV

Luke 5 in the ESV

Luke 5 in the FBV

Luke 5 in the FEB

Luke 5 in the GGMNT

Luke 5 in the GNT

Luke 5 in the HARY

Luke 5 in the HNT

Luke 5 in the IRVA

Luke 5 in the IRVB

Luke 5 in the IRVG

Luke 5 in the IRVH

Luke 5 in the IRVK

Luke 5 in the IRVM

Luke 5 in the IRVM2

Luke 5 in the IRVO

Luke 5 in the IRVP

Luke 5 in the IRVT

Luke 5 in the IRVT2

Luke 5 in the IRVU

Luke 5 in the ISVN

Luke 5 in the JSNT

Luke 5 in the KAPI

Luke 5 in the KBT1ETNIK

Luke 5 in the KBV

Luke 5 in the KJV

Luke 5 in the KNFD

Luke 5 in the LBA

Luke 5 in the LBLA

Luke 5 in the LNT

Luke 5 in the LSV

Luke 5 in the MAAL

Luke 5 in the MBV

Luke 5 in the MBV2

Luke 5 in the MHNT

Luke 5 in the MKNFD

Luke 5 in the MNG

Luke 5 in the MNT

Luke 5 in the MNT2

Luke 5 in the MRS1T

Luke 5 in the NAA

Luke 5 in the NASB

Luke 5 in the NBLA

Luke 5 in the NBS

Luke 5 in the NBVTP

Luke 5 in the NET2

Luke 5 in the NIV11

Luke 5 in the NNT

Luke 5 in the NNT2

Luke 5 in the NNT3

Luke 5 in the PDDPT

Luke 5 in the PFNT

Luke 5 in the RMNT

Luke 5 in the SBIAS

Luke 5 in the SBIBS

Luke 5 in the SBIBS2

Luke 5 in the SBICS

Luke 5 in the SBIDS

Luke 5 in the SBIGS

Luke 5 in the SBIHS

Luke 5 in the SBIIS

Luke 5 in the SBIIS2

Luke 5 in the SBIIS3

Luke 5 in the SBIKS

Luke 5 in the SBIKS2

Luke 5 in the SBIMS

Luke 5 in the SBIOS

Luke 5 in the SBIPS

Luke 5 in the SBISS

Luke 5 in the SBITS

Luke 5 in the SBITS2

Luke 5 in the SBITS3

Luke 5 in the SBITS4

Luke 5 in the SBIUS

Luke 5 in the SBIVS

Luke 5 in the SBT

Luke 5 in the SBT1E

Luke 5 in the SCHL

Luke 5 in the SNT

Luke 5 in the SUSU

Luke 5 in the SUSU2

Luke 5 in the SYNO

Luke 5 in the TBIAOTANT

Luke 5 in the TBT1E

Luke 5 in the TBT1E2

Luke 5 in the TFTIP

Luke 5 in the TFTU

Luke 5 in the TGNTATF3T

Luke 5 in the THAI

Luke 5 in the TNFD

Luke 5 in the TNT

Luke 5 in the TNTIK

Luke 5 in the TNTIL

Luke 5 in the TNTIN

Luke 5 in the TNTIP

Luke 5 in the TNTIZ

Luke 5 in the TOMA

Luke 5 in the TTENT

Luke 5 in the UBG

Luke 5 in the UGV

Luke 5 in the UGV2

Luke 5 in the UGV3

Luke 5 in the VBL

Luke 5 in the VDCC

Luke 5 in the YALU

Luke 5 in the YAPE

Luke 5 in the YBVTP

Luke 5 in the ZBP