Matthew 8 (BOKSSV)
1 کاتێک عیسا لە چیاکە هاتە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن. 2 ئەوە بوو پیاوێک هات کە نەخۆشی گولی هەبوو، کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» 3 عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» دەستبەجێ لە گولی پاک بووەوە. 4 ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئاگاداربە، بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» 5 کاتێک عیسا چووە ناو کەفەرناحوم، سەرپەلێک هاتە لای، لێی پاڕایەوە 6 و گوتی: «گەورەم، خزمەتکارەکەم بە ئیفلیجی لە ماڵەوە کەوتووە و ئازارێکی زۆری هەیە.» 7 عیسا پێی فەرموو: «من دێم و چاکی دەکەمەوە.» 8 سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: «گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، 9 چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.» 10 کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو، بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە ئیسرائیلدا کەسم نەدیوە باوەڕێکی بەهێزی ئاوای هەبێت. 11 پێتان دەڵێم کە خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دێن و لەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب لە شانشینی ئاسماندا لەسەر خوان دادەنیشن. 12 بەڵام ڕۆڵەکانی شانشین فڕێدەدرێنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.» 13 ئینجا عیسا بە سەرپەلەکەی فەرموو: «بڕۆ! با هەروەک باوەڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا لەو کاتەدا خزمەتکارەکەی چاک بووەوە. 14 عیسا هاتە ماڵی پەترۆس، خەسووی پەترۆسی بینی لەناو جێگادا کەوتووە، تای هەیە. 15 عیسا دەستی لە دەستی دا و تایەکە بەریدا. ئەویش هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. 16 کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە، 17 تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ:[ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت ونەخۆشییەکانمانی برد.] 18 کاتێک عیسا خەڵکێکی زۆری لە دەوری خۆی بینی، فەرمانی بە قوتابییەکانی دا کە بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە. 19 مامۆستایەکی تەورات هاتە لای و پێی گوت: «مامۆستا، بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.» 20 عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.» 21 یەکێکی دیکە لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.» 22 بەڵام عیسا پێی فەرموو: «دوام بکەوە، واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن.» 23 کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە بوو، قوتابییەکانی دوای کەوتن. 24 لەناکاو ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، خەریک بوو شەپۆلەکان بەلەمەکە داپۆشن، بەڵام عیسا نوستبوو. 25 ئینجا قوتابییەکانی چوون و هەڵیانستاند و گوتیان: «گەورەم، ڕزگارمان بکە! وا لەناودەچین!» 26 ئەویش پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی دەترسن؟» ئینجا هەستا، لە ڕەشەبا و دەریاچەکەی ڕاخوڕی، ئیتر بووە هێمنییەکی تەواو. 27 ئەوانیش سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە چ مرۆڤێکە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!» 28 کاتێک عیسا گەیشتە ئەوبەری دەریاچەکە، لە هەرێمی گەدەرین، دوو کەسی تووش بوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، لە گۆڕستانەوە هاتبوونە دەرەوە. بە ڕادەیەک توندوتیژ بوون کە تەنانەت کەس نەیدەتوانی بەو ڕێگایەدا تێبپەڕێت. 29 هاواریان کرد و گوتیان: «چیت لێمان دەوێ، ئەی کوڕی خودا؟ ئایا پێشوەخت بۆ ئێرە هاتوویت، تاکو ئەشکەنجەمان بدەیت؟» 30 لە دووری ئەوانەوە ڕانە بەرازێکی گەورە دەلەوەڕان. 31 ڕۆحە پیسەکانیش لێی پاڕانەوە و گوتیان: «ئەگەر دەرماندەکەیت، بماننێرە ناو ڕانە بەرازەکە.» 32 ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن!» ئەوانیش لە دوو کەسەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئەوە بوو هەموو ڕانەکە بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و لە ئاوەکەدا خنکان. 33 بەرازەوانەکانیش ڕایانکرد بۆ ناو شار و هەموو شتێکیان گێڕایەوە، بگرە ئەو ڕووداوەشیان گێڕایەوە کە بەسەر ئەوانەدا هاتبوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. 34 ئەوە بوو شارەکە هەمووی بۆ بینینی عیسا هاتنە دەرەوە، کە بینییان، لێی پاڕانەوە ناوچەکەیان بەجێبهێڵێت.
In Other Versions
Matthew 8 in the ANGEFD
Matthew 8 in the ANTPNG2D
Matthew 8 in the AS21
Matthew 8 in the BAGH
Matthew 8 in the BBPNG
Matthew 8 in the BBT1E
Matthew 8 in the BDS
Matthew 8 in the BEV
Matthew 8 in the BHAD
Matthew 8 in the BIB
Matthew 8 in the BLPT
Matthew 8 in the BNT
Matthew 8 in the BNTABOOT
Matthew 8 in the BNTLV
Matthew 8 in the BOATCB
Matthew 8 in the BOATCB2
Matthew 8 in the BOBCV
Matthew 8 in the BOCNT
Matthew 8 in the BOECS
Matthew 8 in the BOGWICC
Matthew 8 in the BOHCB
Matthew 8 in the BOHCV
Matthew 8 in the BOHLNT
Matthew 8 in the BOHNTLTAL
Matthew 8 in the BOICB
Matthew 8 in the BOILNTAP
Matthew 8 in the BOITCV
Matthew 8 in the BOKCV
Matthew 8 in the BOKCV2
Matthew 8 in the BOKHWOG
Matthew 8 in the BOLCB
Matthew 8 in the BOLCB2
Matthew 8 in the BOMCV
Matthew 8 in the BONAV
Matthew 8 in the BONCB
Matthew 8 in the BONLT
Matthew 8 in the BONUT2
Matthew 8 in the BOPLNT
Matthew 8 in the BOSCB
Matthew 8 in the BOSNC
Matthew 8 in the BOTLNT
Matthew 8 in the BOVCB
Matthew 8 in the BOYCB
Matthew 8 in the BPBB
Matthew 8 in the BPH
Matthew 8 in the BSB
Matthew 8 in the CCB
Matthew 8 in the CUV
Matthew 8 in the CUVS
Matthew 8 in the DBT
Matthew 8 in the DGDNT
Matthew 8 in the DHNT
Matthew 8 in the DNT
Matthew 8 in the ELBE
Matthew 8 in the EMTV
Matthew 8 in the ESV
Matthew 8 in the FBV
Matthew 8 in the FEB
Matthew 8 in the GGMNT
Matthew 8 in the GNT
Matthew 8 in the HARY
Matthew 8 in the HNT
Matthew 8 in the IRVA
Matthew 8 in the IRVB
Matthew 8 in the IRVG
Matthew 8 in the IRVH
Matthew 8 in the IRVK
Matthew 8 in the IRVM
Matthew 8 in the IRVM2
Matthew 8 in the IRVO
Matthew 8 in the IRVP
Matthew 8 in the IRVT
Matthew 8 in the IRVT2
Matthew 8 in the IRVU
Matthew 8 in the ISVN
Matthew 8 in the JSNT
Matthew 8 in the KAPI
Matthew 8 in the KBT1ETNIK
Matthew 8 in the KBV
Matthew 8 in the KJV
Matthew 8 in the KNFD
Matthew 8 in the LBA
Matthew 8 in the LBLA
Matthew 8 in the LNT
Matthew 8 in the LSV
Matthew 8 in the MAAL
Matthew 8 in the MBV
Matthew 8 in the MBV2
Matthew 8 in the MHNT
Matthew 8 in the MKNFD
Matthew 8 in the MNG
Matthew 8 in the MNT
Matthew 8 in the MNT2
Matthew 8 in the MRS1T
Matthew 8 in the NAA
Matthew 8 in the NASB
Matthew 8 in the NBLA
Matthew 8 in the NBS
Matthew 8 in the NBVTP
Matthew 8 in the NET2
Matthew 8 in the NIV11
Matthew 8 in the NNT
Matthew 8 in the NNT2
Matthew 8 in the NNT3
Matthew 8 in the PDDPT
Matthew 8 in the PFNT
Matthew 8 in the RMNT
Matthew 8 in the SBIAS
Matthew 8 in the SBIBS
Matthew 8 in the SBIBS2
Matthew 8 in the SBICS
Matthew 8 in the SBIDS
Matthew 8 in the SBIGS
Matthew 8 in the SBIHS
Matthew 8 in the SBIIS
Matthew 8 in the SBIIS2
Matthew 8 in the SBIIS3
Matthew 8 in the SBIKS
Matthew 8 in the SBIKS2
Matthew 8 in the SBIMS
Matthew 8 in the SBIOS
Matthew 8 in the SBIPS
Matthew 8 in the SBISS
Matthew 8 in the SBITS
Matthew 8 in the SBITS2
Matthew 8 in the SBITS3
Matthew 8 in the SBITS4
Matthew 8 in the SBIUS
Matthew 8 in the SBIVS
Matthew 8 in the SBT
Matthew 8 in the SBT1E
Matthew 8 in the SCHL
Matthew 8 in the SNT
Matthew 8 in the SUSU
Matthew 8 in the SUSU2
Matthew 8 in the SYNO
Matthew 8 in the TBIAOTANT
Matthew 8 in the TBT1E
Matthew 8 in the TBT1E2
Matthew 8 in the TFTIP
Matthew 8 in the TFTU
Matthew 8 in the TGNTATF3T
Matthew 8 in the THAI
Matthew 8 in the TNFD
Matthew 8 in the TNT
Matthew 8 in the TNTIK
Matthew 8 in the TNTIL
Matthew 8 in the TNTIN
Matthew 8 in the TNTIP
Matthew 8 in the TNTIZ
Matthew 8 in the TOMA
Matthew 8 in the TTENT
Matthew 8 in the UBG
Matthew 8 in the UGV
Matthew 8 in the UGV2
Matthew 8 in the UGV3
Matthew 8 in the VBL
Matthew 8 in the VDCC
Matthew 8 in the YALU
Matthew 8 in the YAPE
Matthew 8 in the YBVTP
Matthew 8 in the ZBP