Numbers 15 (BOKSSV)

1 یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک هاتنە ناو خاکی نیشتەجێبوونتان کە من پێتانی دەدەم و 3 قوربانی بە ئاگرتان بۆ یەزدان کرد لە گا یان بەران، جا قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزرێکی تایبەت یان بەخشینی ئازاد یان لە جەژنەکانتان بۆ ئەو بۆنەی کە یەزدان پێی خۆشە، 4 ئەوەی قوربانییەکەی بۆ یەزدان پێشکەش کرد، پێشکەشکراوی دانەوێڵەش لە باشترین ئارد دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە چارەکە هەینێک لە زەیت پێشکەش دەکات. 5 شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو چارەکە هەینێک ئامادە بکە، لەسەر قوربانی سووتاندنەکە یان قوربانییە سەربڕدراوەکە بۆ یەک بەرخ. 6 «”بەڵام لەگەڵ بەران، پێشکەشکراوی دانەوێڵە لە باشترین ئارد دوو دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە سێیەکی هەینێک لە زەیت دەکەیت و 7 شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو سێیەکی هەینێک، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە پێشکەش دەکرێت. 8 «”ئەگەر جوانەگایەکت کردە قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزر یان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، 9 ئەوا لەگەڵ جوانەگاکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە سێ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی شێلراو بە نیو هەین زەیت پێشکەش دەکەیت و 10 نیو هەین شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 11 ئاوا بۆ گایەک یان بەرانێک یان بەرخ یان کارەبزن دەکرێت، 12 ئاوا دەکەن بەگوێرەی ژمارەیان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەیان. 13 «”هەر هاوڵاتییەک بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە ئاوا دەکات. 14 ئەگەر نامۆیەک لەنێوتان نیشتەجێ بوو، یان هەرکەسێکی دیکە لەنێوتان نیشتەجێیە، نەوە دوای نەوە ویستی قوربانی بە ئاگر بکات، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دەبێت وەک ئێوە بیکات. 15 کۆمەڵ بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا بژیێت، یەک فەرزی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە. نامۆکەش وەک ئێوە دەبێت لەبەردەم یەزدان، 16 یەک فێرکردن و یەک یاسا دەبێت بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا دەژیێت.“» 17 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 18 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک چوونە ناو ئەو خاکەی کە من ئێوەی بۆ دەبەم، 19 جا کاتێک لە نانی خاکەکە دەخۆن ئەوا پێشکەشکراو بۆ یەزدان دەبەخشن. 20 لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان کولێرەیەک دەکەنە پیتاک وەک پێشکەشکراوی جۆخین دەیبەخشن. 21 نەوە لەدوای نەوە لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان بەخشین بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن. 22 «”ئەگەر بەبێ ئەنقەست هەموو ئەم فەرمانانەتان بەجێنەهێنا کە یەزدان بە موسای سپارد، 23 هەموو ئەوەی یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردوون، لەو ڕۆژەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردووە و بەردەوام نەوە دوای نەوە، 24 ئەگەر بەبێ ئەنقەست و بێ بوونی زانیاری کۆمەڵ ئەمە ئەنجام درا، ئەوا بەپێی فەرزەکان هەموو کۆمەڵ جوانەگایەک لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو دەکەنە قوربانی سووتاندن، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، لەگەڵ گیسکێکی نێرینە وەک قوربانی گوناه. 25 جا کاهین کەفارەت بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت، چونکە بەبێ ئەنقەست بووە. جا ئەگەر قوربانییەکەیان وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان هێنا و قوربانییەکەی گوناهیان بۆ بەردەم یەزدان هێنا لەبەر بێئاگاییەکەیان، 26 ئەوا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، چونکە هەموو گەل بەبێ ئەنقەست تێوەگلاون. 27 «”ئەگەر یەک کەس بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، ئەوا بزنێکی یەک ساڵە پێشکەش دەکات وەک قوربانی گوناه. 28 کاهین لەبەردەم یەزدان کەفارەت بۆ ئەو کەسە دەکات کە بێئاگا بوو کاتێک گوناهی بەبێ ئەنقەست کرد، کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 29 بۆ هاوڵاتی لە نەوەی ئیسرائیل و بۆ ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت، یەک یاسا دەبێت بۆ ئەوەی بەبێ ئەنقەست گوناهی کردبێت. 30 «”بەڵام ئەو کەسەی هاوڵاتی بێت یان نامۆ بە دەستی ئەنقەست گوناه بکات، ئەو کەسە کفری بەرامبەر بە یەزدان کردووە، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی دادەبڕدرێت، 31 چونکە سووکایەتی بە فەرمایشتی یەزدان کردووە و فەرمانی ئەوی شکاندووە، بێگومان ئەو کەسە دادەبڕدرێت و ئۆباڵی خۆی لە ملی خۆی.“» 32 کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی بوون پیاوێکیان بینی لە ڕۆژی شەممەدا داری کۆدەکردەوە، 33 جا ئەوانەی بینییان دار کۆدەکاتەوە بردیانە بەردەم موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ. 34 ئینجا لە بەندیخانەیان دانا، چونکە ئاشکرا نەبوو بوو چی لێ دەکرێت. 35 جا یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەو پیاوە دەبێت بکوژرێت، لە دەرەوەی ئۆردوگا هەموو کۆمەڵ بەردبارانی دەکەن.» 36 جا هەموو کۆمەڵ بردیانە دەرەوەی ئۆردوگا و بەردبارانیان کرد و مرد، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 37 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 38 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”با گوڵنگ لە لچکی جلەکانتان دروستبکەن، نەوە دوای نەوە و لەسەر لچکەکانی خوارەوە گوڵنگی مۆر دابنێن. 39 کاتێک ئەم گوڵنگانە دەبینن هەموو فەرمانەکانی یەزدانتان بەبیر دێتەوە و جێبەجێی دەکەن و بەدوای ئارەزووی دڵ و چاوتان ناکەون هەتا بەدوایاندا بەدڕەوشتی بکەن، 40 هەتا بەبیرتان بێتەوە و هەموو فەرمانەکانی یەزدان جێبەجێ بکەن و بۆ خوداتان پیرۆز بن. 41 من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان هەتا ببێت بە خوداتان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»

In Other Versions

Numbers 15 in the ANGEFD

Numbers 15 in the ANTPNG2D

Numbers 15 in the AS21

Numbers 15 in the BAGH

Numbers 15 in the BBPNG

Numbers 15 in the BBT1E

Numbers 15 in the BDS

Numbers 15 in the BEV

Numbers 15 in the BHAD

Numbers 15 in the BIB

Numbers 15 in the BLPT

Numbers 15 in the BNT

Numbers 15 in the BNTABOOT

Numbers 15 in the BNTLV

Numbers 15 in the BOATCB

Numbers 15 in the BOATCB2

Numbers 15 in the BOBCV

Numbers 15 in the BOCNT

Numbers 15 in the BOECS

Numbers 15 in the BOGWICC

Numbers 15 in the BOHCB

Numbers 15 in the BOHCV

Numbers 15 in the BOHLNT

Numbers 15 in the BOHNTLTAL

Numbers 15 in the BOICB

Numbers 15 in the BOILNTAP

Numbers 15 in the BOITCV

Numbers 15 in the BOKCV

Numbers 15 in the BOKCV2

Numbers 15 in the BOKHWOG

Numbers 15 in the BOLCB

Numbers 15 in the BOLCB2

Numbers 15 in the BOMCV

Numbers 15 in the BONAV

Numbers 15 in the BONCB

Numbers 15 in the BONLT

Numbers 15 in the BONUT2

Numbers 15 in the BOPLNT

Numbers 15 in the BOSCB

Numbers 15 in the BOSNC

Numbers 15 in the BOTLNT

Numbers 15 in the BOVCB

Numbers 15 in the BOYCB

Numbers 15 in the BPBB

Numbers 15 in the BPH

Numbers 15 in the BSB

Numbers 15 in the CCB

Numbers 15 in the CUV

Numbers 15 in the CUVS

Numbers 15 in the DBT

Numbers 15 in the DGDNT

Numbers 15 in the DHNT

Numbers 15 in the DNT

Numbers 15 in the ELBE

Numbers 15 in the EMTV

Numbers 15 in the ESV

Numbers 15 in the FBV

Numbers 15 in the FEB

Numbers 15 in the GGMNT

Numbers 15 in the GNT

Numbers 15 in the HARY

Numbers 15 in the HNT

Numbers 15 in the IRVA

Numbers 15 in the IRVB

Numbers 15 in the IRVG

Numbers 15 in the IRVH

Numbers 15 in the IRVK

Numbers 15 in the IRVM

Numbers 15 in the IRVM2

Numbers 15 in the IRVO

Numbers 15 in the IRVP

Numbers 15 in the IRVT

Numbers 15 in the IRVT2

Numbers 15 in the IRVU

Numbers 15 in the ISVN

Numbers 15 in the JSNT

Numbers 15 in the KAPI

Numbers 15 in the KBT1ETNIK

Numbers 15 in the KBV

Numbers 15 in the KJV

Numbers 15 in the KNFD

Numbers 15 in the LBA

Numbers 15 in the LBLA

Numbers 15 in the LNT

Numbers 15 in the LSV

Numbers 15 in the MAAL

Numbers 15 in the MBV

Numbers 15 in the MBV2

Numbers 15 in the MHNT

Numbers 15 in the MKNFD

Numbers 15 in the MNG

Numbers 15 in the MNT

Numbers 15 in the MNT2

Numbers 15 in the MRS1T

Numbers 15 in the NAA

Numbers 15 in the NASB

Numbers 15 in the NBLA

Numbers 15 in the NBS

Numbers 15 in the NBVTP

Numbers 15 in the NET2

Numbers 15 in the NIV11

Numbers 15 in the NNT

Numbers 15 in the NNT2

Numbers 15 in the NNT3

Numbers 15 in the PDDPT

Numbers 15 in the PFNT

Numbers 15 in the RMNT

Numbers 15 in the SBIAS

Numbers 15 in the SBIBS

Numbers 15 in the SBIBS2

Numbers 15 in the SBICS

Numbers 15 in the SBIDS

Numbers 15 in the SBIGS

Numbers 15 in the SBIHS

Numbers 15 in the SBIIS

Numbers 15 in the SBIIS2

Numbers 15 in the SBIIS3

Numbers 15 in the SBIKS

Numbers 15 in the SBIKS2

Numbers 15 in the SBIMS

Numbers 15 in the SBIOS

Numbers 15 in the SBIPS

Numbers 15 in the SBISS

Numbers 15 in the SBITS

Numbers 15 in the SBITS2

Numbers 15 in the SBITS3

Numbers 15 in the SBITS4

Numbers 15 in the SBIUS

Numbers 15 in the SBIVS

Numbers 15 in the SBT

Numbers 15 in the SBT1E

Numbers 15 in the SCHL

Numbers 15 in the SNT

Numbers 15 in the SUSU

Numbers 15 in the SUSU2

Numbers 15 in the SYNO

Numbers 15 in the TBIAOTANT

Numbers 15 in the TBT1E

Numbers 15 in the TBT1E2

Numbers 15 in the TFTIP

Numbers 15 in the TFTU

Numbers 15 in the TGNTATF3T

Numbers 15 in the THAI

Numbers 15 in the TNFD

Numbers 15 in the TNT

Numbers 15 in the TNTIK

Numbers 15 in the TNTIL

Numbers 15 in the TNTIN

Numbers 15 in the TNTIP

Numbers 15 in the TNTIZ

Numbers 15 in the TOMA

Numbers 15 in the TTENT

Numbers 15 in the UBG

Numbers 15 in the UGV

Numbers 15 in the UGV2

Numbers 15 in the UGV3

Numbers 15 in the VBL

Numbers 15 in the VDCC

Numbers 15 in the YALU

Numbers 15 in the YAPE

Numbers 15 in the YBVTP

Numbers 15 in the ZBP