Numbers 32 (BOKSSV)

1 بەڵام نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد گاوگۆتاڵی زۆریان هەبوو، کاتێک بینییان خاکی یەعزێر و خاکی گلعاد شوێنی مەڕوماڵاتە، 2 ئیتر نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن هاتن و بە موسا و ئەلعازاری کاهین و ڕابەرەکانی کۆمەڵیان گوت: 3 «عەتەرۆت و دیڤۆن و یەعزێر و نیمرا و حەشبۆن و ئەلعالێ و سەڤام و نیبۆ و بەعۆن، 4 ئەو خاکەی یەزدان لەبەردەم کۆمەڵی ئیسرائیل بەزاندی، ئەوە خاکی مەڕوماڵاتە و خزمەتکارەکانیشت مەڕوماڵاتیان هەیە.» 5 هەروەها گوتیان: «ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندین، با ئەو خاکە بدرێت بە خزمەتکارەکانت و ببێت بە موڵکمان و لە ڕووباری ئوردون مەمانپەڕێنەوە.» 6 موساش بە نەوەی گاد و ڕەئوبێنی گوت: «ئایا دەبێت براکانتان بۆ جەنگ بڕۆن و ئێوەش لێرە دانیشن؟ 7 بۆچی دڵی نەوەی ئیسرائیل سارد دەکەنەوە لە پەڕینەوەیان بۆ ئەو خاکەی یەزدان پێیداون؟ 8 باوکانتان ئاوایان کرد کاتێک لە قادێش بەرنێعەوە ئەوانم نارد بۆ ئەوەی تەماشای خاکەکە بکەن، 9 بە دۆڵی ئەشکۆلدا سەرکەوتن و تەماشای خاکەکەیان کرد و دڵی نەوەی ئیسرائیلیان سارد کردەوە لە چوونە ناو ئەو خاکەی یەزدان پێیداون. 10 لەو ڕۆژەدا تووڕەیی یەزدان جۆشا و سوێندی خوارد و فەرمووی: 11 ”ئەو خەڵکەی کە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، ناچنە ناو ئەو خاکەی سوێندم لەسەری خوارد بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دوام نەکەوتن، 12 تەنها کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی و یەشوعی کوڕی نون نەبێت، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دوای یەزدان کەوتن.“ 13 تووڕەیی یەزدان بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا و چل ساڵ لە چۆڵەوانی وێڵی کردن، هەتا هەموو ئەو نەوەیە لەناوچوون کە لەبەرچاوی یەزدان خراپەیان کرد. 14 «ئەوەتا ئێوەش لە جیاتی باوکانتان هەستاون، کۆمەڵە خەڵکێکی گوناهبارن، تاکو کوڵی تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل زیاتر بکەن. 15 ئەگەر لێی هەڵگەڕێنەوە، ئەوا دیسان لەم چۆڵەوانییە وازیان لێ دەهێنێت، ئیتر دەبنە هۆی لەناوچوونی هەموو ئەم گەلە.» 16 ئەوانیش لێی هاتنە پێش و گوتیان: «لێرە پشتیر بۆ ماڵاتەکانمان و چەند شارێک بۆ ژن و منداڵەکانمان بنیاد دەنێین، 17 بەڵام خۆمان چەک هەڵدەگرین و بە خێرایی پێش نەوەی ئیسرائیل دەکەوین هەتا دەیانبەینە شوێنەکەیان. هەروەها ژن و منداڵەکانیشمان لەبەر دانیشتووانی ئەم خاکە لە شاری قەڵابەند دەبن. 18 ناگەڕێینەوە ماڵەکانمان هەتا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە میراتگری میراتەکەی خۆی نەبێت، 19 ئێمە لە پشتی ڕووباری ئوردون و بەو لاوە میراتمان لەگەڵیان نابێت، چونکە میراتی خۆمان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت.» 20 موساش پێی گوتن: «ئەگەر ئەمەتان کرد، ئەگەر لەبەردەم یەزدان چەکتان بۆ جەنگ هەڵگرت و 21 هەموو چەکدارەکانتان لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، هەتا هەموو دوژمنەکانی لەبەردەمی خۆی دەرکرد و 22 خاکەکە لەبەردەم یەزدان ژێردەستە کرا و لەدوای ئەمە گەڕانەوە، ئەوا سەبارەت بە یەزدان و بە ئیسرائیل ئازاد دەبن لە پابەندییەکەتان و لەبەردەم یەزدان ئەم خاکە دەبێتە موڵکتان. 23 «بەڵام ئەگەر وا نەکەن، ئەوا گوناه لە دژی یەزدان دەکەن و باش دەزانن کە گوناهەکەتان چیتان بەسەردەهێنێت. 24 بۆ خۆتان چەند شارێک بۆ ژن و منداڵەکانتان و پشتیر بۆ ماڵاتەکانتان بنیاد بنێن، ئەوەی بەڵێنتان دا بیکەن.» 25 نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن بە موسایان گوت: «خزمەتکارەکانت ئاوا دەکەن، وەک گەورەم فەرمانی دا، 26 ژن و منداڵ و گاوگۆتاڵەکانمان لەوێ لە شارەکانی گلعاد دەبن. 27 بەڵام خزمەتکارەکانت، هەموو چەک هەڵگرەکان لەبەردەم یەزدان بۆ جەنگ دەپەڕنەوە، وەک گەورەمان گوتی.» 28 موساش لەبارەی ئەوانەوە فەرمانی بە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل کرد و 29 پێی گوتن: «ئەگەر نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن، هەموو چەک هەڵگرەکان بۆ جەنگ، لەبەردەم یەزدان لەگەڵتان لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، کاتێک خاکەکە کەوتە ژێر دەستتان، ئەوا دەبێت خاکی گلعادیان وەک موڵک پێبدەن. 30 بەڵام ئەگەر بە چەکەوە لەگەڵتان نەپەڕینەوە، ئەوا لەنێوتان لە خاکی کەنعان موڵکیان دەبێت.» 31 نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «ئەوەی یەزدان سەبارەت بە خزمەتکارەکانت فەرمووی، ئاوا دەکەین. 32 ئێمە بە چەکەوە لەبەردەم یەزدان بۆ خاکی کەنعان دەپەڕینەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەشە میراتمان دەدرێتێ.» 33 ئینجا موسا پاشایەتییەکەی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و پاشایەتییەکەی عۆگی پاشای باشان، تەواوی خاکەکە لەگەڵ شارەکانی و بە سنوورەکانی دەوروبەریەوە دایە نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەی کوڕی یوسف. 34 نەوەی گاد دیڤۆن و عەتەرۆت، عەرۆعێر، 35 عەترۆت شۆفان، یەعزێر، یۆگبەها، 36 بێت‌نیمرا و بێت‌هارانیان کردە شاری قەڵابەند، پشتیری مەڕیشیان بنیاد نا، 37 نەوەی ڕەئوبێنیش حەشبۆن و ئەلعالێ و قیریاتەیم و 38 نیبۆ و بەعل‌مەعۆن کە ناوەکەیان گۆڕیوە و هەروەها سیڤما، ناویشیان لەو شارانە نا کە بنیادیان ناوە. 39 نەوەی ماکیری کوڕی مەنەشەش چوونە گلعاد و گرتیان، ئەو ئەمۆرییانەیان دەرکرد کە تێیدا بوون. 40 ئینجا موساش گلعادی دا بە ماکیرییەکان، کە نەوەی مەنەشەن، ئەوانیش تێیدا نیشتەجێ بوون. 41 یائیری نەوەی مەنەشەش چوو و دەستی بەسەر ئاوەدانییەکانیاندا گرت و ناوی لێنان حەڤۆت یائیر. 42 نۆڤەحیش چوو و دەستی بەسەر قەنات و ئاوەدانییەکانیدا گرت و بە ناوی خۆیەوە ناوی لێنا نۆڤەح.

In Other Versions

Numbers 32 in the ANGEFD

Numbers 32 in the ANTPNG2D

Numbers 32 in the AS21

Numbers 32 in the BAGH

Numbers 32 in the BBPNG

Numbers 32 in the BBT1E

Numbers 32 in the BDS

Numbers 32 in the BEV

Numbers 32 in the BHAD

Numbers 32 in the BIB

Numbers 32 in the BLPT

Numbers 32 in the BNT

Numbers 32 in the BNTABOOT

Numbers 32 in the BNTLV

Numbers 32 in the BOATCB

Numbers 32 in the BOATCB2

Numbers 32 in the BOBCV

Numbers 32 in the BOCNT

Numbers 32 in the BOECS

Numbers 32 in the BOGWICC

Numbers 32 in the BOHCB

Numbers 32 in the BOHCV

Numbers 32 in the BOHLNT

Numbers 32 in the BOHNTLTAL

Numbers 32 in the BOICB

Numbers 32 in the BOILNTAP

Numbers 32 in the BOITCV

Numbers 32 in the BOKCV

Numbers 32 in the BOKCV2

Numbers 32 in the BOKHWOG

Numbers 32 in the BOLCB

Numbers 32 in the BOLCB2

Numbers 32 in the BOMCV

Numbers 32 in the BONAV

Numbers 32 in the BONCB

Numbers 32 in the BONLT

Numbers 32 in the BONUT2

Numbers 32 in the BOPLNT

Numbers 32 in the BOSCB

Numbers 32 in the BOSNC

Numbers 32 in the BOTLNT

Numbers 32 in the BOVCB

Numbers 32 in the BOYCB

Numbers 32 in the BPBB

Numbers 32 in the BPH

Numbers 32 in the BSB

Numbers 32 in the CCB

Numbers 32 in the CUV

Numbers 32 in the CUVS

Numbers 32 in the DBT

Numbers 32 in the DGDNT

Numbers 32 in the DHNT

Numbers 32 in the DNT

Numbers 32 in the ELBE

Numbers 32 in the EMTV

Numbers 32 in the ESV

Numbers 32 in the FBV

Numbers 32 in the FEB

Numbers 32 in the GGMNT

Numbers 32 in the GNT

Numbers 32 in the HARY

Numbers 32 in the HNT

Numbers 32 in the IRVA

Numbers 32 in the IRVB

Numbers 32 in the IRVG

Numbers 32 in the IRVH

Numbers 32 in the IRVK

Numbers 32 in the IRVM

Numbers 32 in the IRVM2

Numbers 32 in the IRVO

Numbers 32 in the IRVP

Numbers 32 in the IRVT

Numbers 32 in the IRVT2

Numbers 32 in the IRVU

Numbers 32 in the ISVN

Numbers 32 in the JSNT

Numbers 32 in the KAPI

Numbers 32 in the KBT1ETNIK

Numbers 32 in the KBV

Numbers 32 in the KJV

Numbers 32 in the KNFD

Numbers 32 in the LBA

Numbers 32 in the LBLA

Numbers 32 in the LNT

Numbers 32 in the LSV

Numbers 32 in the MAAL

Numbers 32 in the MBV

Numbers 32 in the MBV2

Numbers 32 in the MHNT

Numbers 32 in the MKNFD

Numbers 32 in the MNG

Numbers 32 in the MNT

Numbers 32 in the MNT2

Numbers 32 in the MRS1T

Numbers 32 in the NAA

Numbers 32 in the NASB

Numbers 32 in the NBLA

Numbers 32 in the NBS

Numbers 32 in the NBVTP

Numbers 32 in the NET2

Numbers 32 in the NIV11

Numbers 32 in the NNT

Numbers 32 in the NNT2

Numbers 32 in the NNT3

Numbers 32 in the PDDPT

Numbers 32 in the PFNT

Numbers 32 in the RMNT

Numbers 32 in the SBIAS

Numbers 32 in the SBIBS

Numbers 32 in the SBIBS2

Numbers 32 in the SBICS

Numbers 32 in the SBIDS

Numbers 32 in the SBIGS

Numbers 32 in the SBIHS

Numbers 32 in the SBIIS

Numbers 32 in the SBIIS2

Numbers 32 in the SBIIS3

Numbers 32 in the SBIKS

Numbers 32 in the SBIKS2

Numbers 32 in the SBIMS

Numbers 32 in the SBIOS

Numbers 32 in the SBIPS

Numbers 32 in the SBISS

Numbers 32 in the SBITS

Numbers 32 in the SBITS2

Numbers 32 in the SBITS3

Numbers 32 in the SBITS4

Numbers 32 in the SBIUS

Numbers 32 in the SBIVS

Numbers 32 in the SBT

Numbers 32 in the SBT1E

Numbers 32 in the SCHL

Numbers 32 in the SNT

Numbers 32 in the SUSU

Numbers 32 in the SUSU2

Numbers 32 in the SYNO

Numbers 32 in the TBIAOTANT

Numbers 32 in the TBT1E

Numbers 32 in the TBT1E2

Numbers 32 in the TFTIP

Numbers 32 in the TFTU

Numbers 32 in the TGNTATF3T

Numbers 32 in the THAI

Numbers 32 in the TNFD

Numbers 32 in the TNT

Numbers 32 in the TNTIK

Numbers 32 in the TNTIL

Numbers 32 in the TNTIN

Numbers 32 in the TNTIP

Numbers 32 in the TNTIZ

Numbers 32 in the TOMA

Numbers 32 in the TTENT

Numbers 32 in the UBG

Numbers 32 in the UGV

Numbers 32 in the UGV2

Numbers 32 in the UGV3

Numbers 32 in the VBL

Numbers 32 in the VDCC

Numbers 32 in the YALU

Numbers 32 in the YAPE

Numbers 32 in the YBVTP

Numbers 32 in the ZBP