Psalms 12 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە. 2 هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن. 3 یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن، 4 ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟» 5 یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران وناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.» 6 وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،حەوت جار پاڵێوراوە. 7 ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت وهەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت. 8 بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.