Psalms 128 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. 2 بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. 3 ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. 4 ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێتئاوا بەرەکەتدار دەبێت. 5 یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،چاکەی ئۆرشەلیم ببینیتهەموو ڕۆژانی ژیانت و 6 منداڵی منداڵەکانت ببینیت!ئاشتی بۆ ئیسرائیل!