Psalms 23 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت. 2 لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت ودەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار، 3 گیانم دەبووژێنێتەوە.بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکاتلە پێناوی ناوی خۆی. 4 ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم،لە هیچ خراپەیەک ناترسم،لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای،گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن. 5 سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم،زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم،جامەکەم لێوانلێو دەکەیت. 6 بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.