Psalms 3 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات. 1 ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! 2 زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:«خودا ڕزگاری ناکات.» 3 بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. 4 پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. 5 ڕادەکشێم و دەخەوم،بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. 6 لە دەیان هەزار کەس ناترسم،ئەوانەی دەوریان گرتووم. 7 ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت وکەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. 8 ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.