Song of Songs 1 (BOKSSV)
1 گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان. 2 با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە. 3 بۆنی عەترەکەت خۆشە؛ناوت عەتری پرژاوە،مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ. 4 پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی.شاد و دڵخۆش دەبین پێت،لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە.بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ. 5 ئەی کچانی ئۆرشەلیم،من ئەسمەرێکی جوانم،وەک ڕەشماڵەکانی قێدار،وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان. 6 تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم،ئەوە خۆر لێیداوم.کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون،منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو،لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد. 7 ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ،لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت،کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟بۆچی وەک پەچەکراوێک بم،لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟ 8 ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیتبە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ وکارەبزنەکانت بلەوەڕێنەلەلای نشینگەی شوانەکان. 9 یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەونلێکم چوواندی، 10 گۆنات بە خشڵەوە جوانە،گەردنت بە گەردانەوە. 11 خشڵی زێڕت بۆ دەکەین،لەگەڵ نقێمی زیو. 12 هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی،ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە. 13 دڵدارەکەم چەپکێک موڕەکە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات. 14 دڵدارەکەم هێشووی خەنەیەلەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی. 15 ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،چەند جوانیت!چاوەکانت کۆترن. 16 ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،چەند شیرینیت!جێگاکەمان سەوزە. 17 کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە،تەختەدارەکانی سەروون.
In Other Versions
Song of Songs 1 in the ANTPNG2D
Song of Songs 1 in the BNTABOOT
Song of Songs 1 in the BOATCB2
Song of Songs 1 in the BOGWICC
Song of Songs 1 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 1 in the BOILNTAP
Song of Songs 1 in the BOKHWOG
Song of Songs 1 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 1 in the TBIAOTANT