Song of Songs 4 (BOKSSV)
1 ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،چەند جوانیت!چاوەکانت دوو کۆترن لە پشت پەچەکەتەوە.قژت وەک مێگەلە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە. 2 ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن،کە تازە بڕاونەتەوە و لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین. 3 لێوەکانت وەک ڕیسی ئاڵە،دەمت شیرینە،گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە. 4 گەردنت وەک قوللەی داودەبە ڕیزە بەرد بنیاد نراوە،هەزار قەڵغانی پێوە هەڵواسراوە،هەمووی قەڵغانی پاڵەوانانە. 5 جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن،کە لەنێو گوڵە سەوسەندا دەلەوەڕێن. 6 بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،دەچمە چیای موڕ وگردی بخوور. 7 ئەی یارەکەم، سەرتاپات جوانییە،هیچ کەموکوڕیت تێدا نییە. 8 بووکێ، لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە،لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە.لە لووتکەی چیای ئەماناوە وەرە خوارەوە،لە سەری سنیرەوە کە لووتکەی حەرمۆنە،لە لانەی شێرانەوە،لە چیای پڵنگانەوە. 9 ئازیزەکەم، بووکێ، دڵی منت ڕفاندووە،بە تیلەی چاوت دڵت ڕفاندووم،بە موورووێکی ملوانکەکەت. 10 ئەوینت چەند جوانە، بووکی ئازیزم،ئەوینت چەند لە شەراب خۆشترە،بۆنی عەترەکەشت لە هەموو بۆنوبەرامێک. 11 لێوەکانت شانەی هەنگوینیان لێ دەتکێت، بووکێ،شیر و هەنگوین لەژێر زمانتە!بۆنی جلوبەرگت وەک بۆنی لوبنانە. 12 باخچەیەکی داخراوە! بووکی ئازیزم،سەرچاوەیەکی داخراوە، کانییەکی مۆرکراوە! 13 نەمامەکانت باخی هەنارنلەگەڵ بەروبوومی هەڵبژاردە،خەنە و ناردین، 14 ناردین و کارکۆم،قامیشی بۆنخۆش و دارچین،لەگەڵ هەموو جۆرە دار بخوورێک،موڕ و ئەلوالەگەڵ هەموو بۆنوبەرامەکان. 15 تۆ سەرچاوەی باخچەکانیت،بیری ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی،لێشاوە لە لوبنان دێتە خوارێ. 16 هەستە، ئەی بای باکوور،وەرە، ئەی بای باشوور!بەسەر باخچەکەم هەڵبکەن،با بۆنوبەرامی بڵاوبێتەوە،بۆ ئەوەی دڵدارەکەم بێتە ناو باخچەکەی خۆی،با بەروبوومە هەڵبژاردەکەی تام بکات.
In Other Versions
Song of Songs 4 in the ANTPNG2D
Song of Songs 4 in the BNTABOOT
Song of Songs 4 in the BOATCB2
Song of Songs 4 in the BOGWICC
Song of Songs 4 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 4 in the BOILNTAP
Song of Songs 4 in the BOKHWOG
Song of Songs 4 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 4 in the TBIAOTANT