Song of Songs 7 (BOKSSV)
1 ئەی کچە میر،پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن!کەوانی ڕانت وەک خشڵەدەستکردی دەستی وەستای کارامەیە. 2 ناوکت جامێکی خڕەشەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات،ناوقەدت خەرمانی گەنمەبە سەوسەن پەرژین کراوە. 3 جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن. 4 گەردنت قوللەیەکی عاجە.چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆنلەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم.لووتت وەک قوللەی لوبنانەڕووەو دیمەشق دەڕوانێت. 5 سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە وپرچی سەرت ئەرخەوانییە،پاشا بەندی ئەگریجەکانە. 6 چەند جوان و چەند شیرینیت،ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم! 7 ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت،مەمکەکانت لە هێشوو. 8 گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم،خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.»با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن،بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت، 9 دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت.با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت،بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات. 10 من بۆ دڵدارەکەمم وئەو پەرۆشی منە. 11 دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە،لە گوندەکان شەو بەسەرببەین. 12 با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان،ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،پەسیرەکان کراونەتەوە،هەناریش پشکوتووە؟لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم. 13 گیائادەمە بۆن بڵاو دەکاتەوە،لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە،کۆن و نوێکە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم.
In Other Versions
Song of Songs 7 in the ANTPNG2D
Song of Songs 7 in the BNTABOOT
Song of Songs 7 in the BOATCB2
Song of Songs 7 in the BOGWICC
Song of Songs 7 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 7 in the BOILNTAP
Song of Songs 7 in the BOKHWOG
Song of Songs 7 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 7 in the TBIAOTANT