1 Chronicles 15 (BOKSSV)

1 داود چەند تەلارێکی بۆ خۆی لە شاری داود دروستکرد و شوێنێکی بۆ سندوقی خودا ئامادە کرد و چادرێکی بۆی هەڵدا. 2 ئینجا داود گوتی: «کەس بۆی نییە سندوقی خودا هەڵبگرێت، تەنها لێڤییەکان نەبێت، چونکە یەزدان ئەوانی هەڵبژاردووە بۆ هەڵگرتنی سندوقی یەزدان و خزمەتکردنی هەتاهەتایە.» 3 داود هەموو ئیسرائیلی لە ئۆرشەلیم کۆکردەوە بۆ هێنانی سندوقی یەزدان بۆ ئەو شوێنەی کە بۆی ئامادە کردبوو. 4 هەروەها داود نەوەی هارون و لێڤییەکانی کۆکردەوە. 5 لە نەوەی قەهات،ئوریێلی سەرکردە و سەد و بیست کەس لە خزم و نزیکەکانی. 6 لە نەوەی مەراری،عەسایای سەرکردە و دوو سەد و بیست کەس لە خزم و نزیکەکانی. 7 لە نەوەی گێرشۆن،یۆئێلی سەرکردە و سەد و سی کەس لە خزم و نزیکەکانی. 8 لە نەوەی ئەلیچافان،شەمەعیای سەرکردە و دوو سەد کەس لە خزم و نزیکەکانی. 9 لە نەوەی حەبرۆن،ئەلیێلی سەرکردە و هەشتا کەس لە خزم و نزیکەکانی. 10 لە نەوەی عوزیێل،عەمینادابی سەرکردە و سەد و دوازدە کەس لە خزم و نزیکەکانی. 11 ئینجا داود بانگی سادۆق و ئەبیاتاری کرد کە هەردووکیان کاهین بوون، هەروەها بانگی ئوریێل و عەسایا و یۆئێل و شەمەعیا و ئەلیێل و عەمینادابی کرد کە لە لێڤییەکان بوون. 12 پێی گوتن: «ئێوە گەورەی بنەماڵەکانی لێڤین، خۆتان و براکانتان تەرخان بکەن و سندوقی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بۆ ئەو شوێنە بهێنن کە بۆم ئامادە کردووە، 13 چونکە یەکەم جار ئێوەی لێڤی ئەوتان هەڵنەگرت، ئیتر یەزدانی پەروەردگارمان دڕی پێداین، لەبەر ئەوەی پرسمان بە خودا نەکرد کە چۆن ئەو کارە بکەین.» 14 ئینجا کاهین و لێڤییەکان خۆیان تەرخان کرد بۆ هێنانی سندوقی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. 15 نەوەی لێڤییەکان هەروەک چۆن موسا بەپێی فەرمایشتی یەزدان فەرمانی دابوو ئاوا سندوقی خودایان بە دوو دارەکەی لەسەر شانیان هەڵگرت. 16 داود بە سەرکردە لێڤییەکانی گوت کە برا گۆرانیبێژەکانیان بە ئامێرەکانی مۆسیقاوە دابنێن، بە ساز و قیسارە و سەنجەوە، هەتا بە خۆشییەوە و بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن. 17 لێڤییەکانیش ئەمانەیان دانا: هێیمانی کوڕی یۆئێل و لە براکانیشی ئاسافی کوڕی بەرەخیا و لە نەوەی مەراریش لە براکانیان، ئێیتانی کوڕی قوشایاهو، 18 لەگەڵیشیان خزم و کەسە پلە دووەکانیان: زەکەریا، یەعزیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، عونی، ئەلیاب، بەنایا، مەعسێیاهو، مەتیسیا، ئەلیفەلێهو و میقنێیاهو و هەردوو دەرگاوانەکان، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل. 19 مۆسیقاژەنەکانیش، هێیمان و ئاساف و ئێیتان سەنجی بڕۆنزیان لێدەدا. 20 زەکەریا و عەزیێل و شەمیرامۆت و یەحیێل و عونی و ئەلیاب و مەعسێیاهو و بەنایا سازیان بە شێوەی عەلامۆت دەژەند. 21 مەتیسیا و ئەلیفەلێهو و میقنێیاهو و عوبێد ئەدۆم و یەعیێل و عەزەزیاهو قیسارەیان بۆ ڕابەرایەتیکردن بە شێوەی شەمینیت دەژەند. 22 کەنەنیاهوی بەهۆی شارەزاییە باشەکەی لە مۆسیقا، ڕابەرایەتی ژەنیارە لێڤییەکانی دەکرد. 23 بەرەخیا و ئەلقانەش دەرگاوانی سندوقی پەیمانەکە بوون. 24 کاهینەکانیش شەڤەنیا و یۆشافات و نەتەنێل و عەماسەی و زەکەریا و بەنایا و ئەلیعەزەر لەبەردەم سندوقی خودا فوویان بە کەڕەنادا دەکرد و عوبێد ئەدۆم و یەحیاش دەرگاوانی سندوقی پەیمانەکە بوون. 25 داود و پیرانی ئیسرائیل و فەرماندەی یەکەکانی هەزاران بە خۆشییەوە چوون بۆ هێنانی سندوقی پەیمانی یەزدان لە ماڵی عوبێد ئەدۆمەوە. 26 کاتێک خودا یارمەتی لێڤییەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدانی دا، حەوت گا و حەوت بەرانیان وەک قوربانی سەربڕی. 27 داود و هەموو لێڤییەکانی کە سندوقی پەیمانیان هەڵدەگرت، مۆسیقاژەنەکان و کەنەنیاهوی ڕابەری مۆسیقای تیپی گۆرانیبێژەکان، هەمووان کەوای کەتانی ناسکیان لەبەردا بوو، هەروەها داود ئێفۆدێکی کەتانی لەبەردا بوو. 28 هەموو ئیسرائیل بە هاواری خۆشی و بە لێدانی کەڕەنا و کەڕەنای قۆچە بەران و سەنج، هەروەها بە ژەنینی ساز و قیسارە، سندوقی پەیمانی یەزدانیان هێنا. 29 کاتێک سندوقی پەیمانی یەزدان هاتە ناو شاری داود، میخەلی کچی شاول لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەی کرد و بینی داودی پاشا سەما دەکات و هەڵدەبەزێتەوە، لە دڵی خۆیدا بە سووکی زانی.

In Other Versions

1 Chronicles 15 in the ANGEFD

1 Chronicles 15 in the ANTPNG2D

1 Chronicles 15 in the AS21

1 Chronicles 15 in the BAGH

1 Chronicles 15 in the BBPNG

1 Chronicles 15 in the BBT1E

1 Chronicles 15 in the BDS

1 Chronicles 15 in the BEV

1 Chronicles 15 in the BHAD

1 Chronicles 15 in the BIB

1 Chronicles 15 in the BLPT

1 Chronicles 15 in the BNT

1 Chronicles 15 in the BNTABOOT

1 Chronicles 15 in the BNTLV

1 Chronicles 15 in the BOATCB

1 Chronicles 15 in the BOATCB2

1 Chronicles 15 in the BOBCV

1 Chronicles 15 in the BOCNT

1 Chronicles 15 in the BOECS

1 Chronicles 15 in the BOGWICC

1 Chronicles 15 in the BOHCB

1 Chronicles 15 in the BOHCV

1 Chronicles 15 in the BOHLNT

1 Chronicles 15 in the BOHNTLTAL

1 Chronicles 15 in the BOICB

1 Chronicles 15 in the BOILNTAP

1 Chronicles 15 in the BOITCV

1 Chronicles 15 in the BOKCV

1 Chronicles 15 in the BOKCV2

1 Chronicles 15 in the BOKHWOG

1 Chronicles 15 in the BOLCB

1 Chronicles 15 in the BOLCB2

1 Chronicles 15 in the BOMCV

1 Chronicles 15 in the BONAV

1 Chronicles 15 in the BONCB

1 Chronicles 15 in the BONLT

1 Chronicles 15 in the BONUT2

1 Chronicles 15 in the BOPLNT

1 Chronicles 15 in the BOSCB

1 Chronicles 15 in the BOSNC

1 Chronicles 15 in the BOTLNT

1 Chronicles 15 in the BOVCB

1 Chronicles 15 in the BOYCB

1 Chronicles 15 in the BPBB

1 Chronicles 15 in the BPH

1 Chronicles 15 in the BSB

1 Chronicles 15 in the CCB

1 Chronicles 15 in the CUV

1 Chronicles 15 in the CUVS

1 Chronicles 15 in the DBT

1 Chronicles 15 in the DGDNT

1 Chronicles 15 in the DHNT

1 Chronicles 15 in the DNT

1 Chronicles 15 in the ELBE

1 Chronicles 15 in the EMTV

1 Chronicles 15 in the ESV

1 Chronicles 15 in the FBV

1 Chronicles 15 in the FEB

1 Chronicles 15 in the GGMNT

1 Chronicles 15 in the GNT

1 Chronicles 15 in the HARY

1 Chronicles 15 in the HNT

1 Chronicles 15 in the IRVA

1 Chronicles 15 in the IRVB

1 Chronicles 15 in the IRVG

1 Chronicles 15 in the IRVH

1 Chronicles 15 in the IRVK

1 Chronicles 15 in the IRVM

1 Chronicles 15 in the IRVM2

1 Chronicles 15 in the IRVO

1 Chronicles 15 in the IRVP

1 Chronicles 15 in the IRVT

1 Chronicles 15 in the IRVT2

1 Chronicles 15 in the IRVU

1 Chronicles 15 in the ISVN

1 Chronicles 15 in the JSNT

1 Chronicles 15 in the KAPI

1 Chronicles 15 in the KBT1ETNIK

1 Chronicles 15 in the KBV

1 Chronicles 15 in the KJV

1 Chronicles 15 in the KNFD

1 Chronicles 15 in the LBA

1 Chronicles 15 in the LBLA

1 Chronicles 15 in the LNT

1 Chronicles 15 in the LSV

1 Chronicles 15 in the MAAL

1 Chronicles 15 in the MBV

1 Chronicles 15 in the MBV2

1 Chronicles 15 in the MHNT

1 Chronicles 15 in the MKNFD

1 Chronicles 15 in the MNG

1 Chronicles 15 in the MNT

1 Chronicles 15 in the MNT2

1 Chronicles 15 in the MRS1T

1 Chronicles 15 in the NAA

1 Chronicles 15 in the NASB

1 Chronicles 15 in the NBLA

1 Chronicles 15 in the NBS

1 Chronicles 15 in the NBVTP

1 Chronicles 15 in the NET2

1 Chronicles 15 in the NIV11

1 Chronicles 15 in the NNT

1 Chronicles 15 in the NNT2

1 Chronicles 15 in the NNT3

1 Chronicles 15 in the PDDPT

1 Chronicles 15 in the PFNT

1 Chronicles 15 in the RMNT

1 Chronicles 15 in the SBIAS

1 Chronicles 15 in the SBIBS

1 Chronicles 15 in the SBIBS2

1 Chronicles 15 in the SBICS

1 Chronicles 15 in the SBIDS

1 Chronicles 15 in the SBIGS

1 Chronicles 15 in the SBIHS

1 Chronicles 15 in the SBIIS

1 Chronicles 15 in the SBIIS2

1 Chronicles 15 in the SBIIS3

1 Chronicles 15 in the SBIKS

1 Chronicles 15 in the SBIKS2

1 Chronicles 15 in the SBIMS

1 Chronicles 15 in the SBIOS

1 Chronicles 15 in the SBIPS

1 Chronicles 15 in the SBISS

1 Chronicles 15 in the SBITS

1 Chronicles 15 in the SBITS2

1 Chronicles 15 in the SBITS3

1 Chronicles 15 in the SBITS4

1 Chronicles 15 in the SBIUS

1 Chronicles 15 in the SBIVS

1 Chronicles 15 in the SBT

1 Chronicles 15 in the SBT1E

1 Chronicles 15 in the SCHL

1 Chronicles 15 in the SNT

1 Chronicles 15 in the SUSU

1 Chronicles 15 in the SUSU2

1 Chronicles 15 in the SYNO

1 Chronicles 15 in the TBIAOTANT

1 Chronicles 15 in the TBT1E

1 Chronicles 15 in the TBT1E2

1 Chronicles 15 in the TFTIP

1 Chronicles 15 in the TFTU

1 Chronicles 15 in the TGNTATF3T

1 Chronicles 15 in the THAI

1 Chronicles 15 in the TNFD

1 Chronicles 15 in the TNT

1 Chronicles 15 in the TNTIK

1 Chronicles 15 in the TNTIL

1 Chronicles 15 in the TNTIN

1 Chronicles 15 in the TNTIP

1 Chronicles 15 in the TNTIZ

1 Chronicles 15 in the TOMA

1 Chronicles 15 in the TTENT

1 Chronicles 15 in the UBG

1 Chronicles 15 in the UGV

1 Chronicles 15 in the UGV2

1 Chronicles 15 in the UGV3

1 Chronicles 15 in the VBL

1 Chronicles 15 in the VDCC

1 Chronicles 15 in the YALU

1 Chronicles 15 in the YAPE

1 Chronicles 15 in the YBVTP

1 Chronicles 15 in the ZBP