1 Kings 21 (BOKSSV)

1 دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر ڕووداوەکاندا، شتێک ڕوویدا کە پەیوەندی هەبوو بە ڕەزەمێوی ناڤۆتی یەزرەعیلی. ئەم ڕەزەمێوە لە یەزرەعیل بوو، لەتەنیشت کۆشکەکەی ئەحاڤی پاشای سامیرە. 2 ئەحاڤ بە ناڤۆتی گوت: «ڕەزەمێوەکەی خۆتم بدەرێ، بۆ ئەوەی بیکەمە باخی سەوزەوات، چونکە نزیکە و لەتەنیشتی کۆشکەکەمەوەیە، منیش لە جیاتی ئەوە ڕەزەمێوێکی باشترت دەدەمێ، یان ئەگەر بۆ تۆ باشترە بەپێی نرخەکەی زیوت دەدەمێ.» 3 ناڤۆتیش بە ئەحاڤی گوت: «لەلایەن یەزدانەوە لە من بەدوور بێت کە میراتی باوباپیرانی خۆمت بدەمێ!» 4 جا ئەحاڤ بە دڵتەنگی و پەستییەوە گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی، لەبەر ئەو قسەیەی کە ناڤۆتی یەزرەعیلی پێی گوت، کە گوتی، «میراتی باوباپیرانمت نادەمێ،» ئیتر لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت، ڕووی خۆی وەرگێڕا و نانی نەخوارد. 5 جا ئیزابێلی ژنی هاتە ژوورەوە بۆ لای و پێی گوت: «ئەوە چییە، بۆچی دڵتەنگیت و نان ناخۆیت؟» 6 ئەویش وەڵامی دایەوە: «لەبەر ئەوەی قسەم لەگەڵ ناڤۆتی یەزرەعیلی کرد و پێم گوت: ”ڕەزەمێوەکەتم بدەرێ، بە زیو یان ئەگەر حەز دەکەیت ڕەزەمێوێکت لە جیاتی دەدەمێ،“ بەڵام گوتی: ”ڕەزەمێوەکەمت نادەمێ.“» 7 ئیزابێلی ژنیشی پێی گوت: «ئایا ئێستا تۆ پاشایەتی ئیسرائیل ناکەیت؟ هەستە نان بخۆ و دڵخۆش بە، من ڕەزەمێوەکەی ناڤۆتی یەزرەعیلیت دەدەمێ.» 8 چەند نامەیەکی بە ناوی ئەحاڤەوە نووسی و بە مۆرەکەی ئەو مۆری کردن، نامەکانیشی بۆ ئەو پیر و خانەدانانە نارد کە لە هەمان ئەو شارەی ناڤۆت لەگەڵ ئەو نیشتەجێ بوون. 9 لەو نامانەشدا نووسیبووی:«بانگەوازی ڕۆژووگرتن بکەن و کۆببنەوە، ناڤۆت لە سەرووی گەلەوە دابنیشێنن. 10 دوو پیاوی سووکوچروکیش لە بەرامبەری دابنێن، بۆ ئەوەی شایەتی بدەن کە نەفرەتی لە خودا و لە پاشا کردووە. پاشان بیهێننە دەرەوە و بەردبارانی بکەن هەتا دەمرێت.» 11 ئیتر پیاوانی شارەکەی ناڤۆت، پیر و خانەدانەکانی دانیشتووانی شارەکەی ئەوەیان کرد، وەک ئەوەی ئیزابێل بۆی ناردن، وەک ئەوەی لە نامەکاندا نووسرابوو کە بۆیان نێردرابوون. 12 بانگەوازیان کرد بۆ ڕۆژووگرتن و کۆبوونەوە، ناڤۆتیان لە سەرووی گەلەوە دانیشاند. 13 دوو پیاوی سووکوچروکیش هاتن و لە بەرامبەری دانیشتن، پیاوە سووکوچروکەکانیش لەبەردەم گەلدا شایەتییان لەسەر ناڤۆت دا و گوتیان: «ناڤۆت نەفرەتی لە خودا و لە پاشا کردووە.» جا بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد و مرد. 14 ئینجا هەواڵیان بۆ ئیزابێل نارد و گوتیان: «ناڤۆت بەردباران کراوە و مردووە.» 15 هەرکە ئیزابێل بیستییەوە ناڤۆت بەردباران کراوە و مردووە، بە ئەحاڤی گوت: «هەستە و ڕەزەمێوەکەی ناڤۆتی یەزرەعیلی کە ڕازی نەبوو بە زیو بتداتێ، دەستی بەسەردا بگرە، چونکە ناڤۆت مردووە و زیندوو نییە.» 16 کاتێک ئەحاڤ بیستییەوە ناڤۆت مردووە، هەستا و چوو بەرەو خوار بۆ ئەوەی دەست بەسەر ڕەزەمێوەکەی ناڤۆتی یەزرەعیلیدا بگرێت. 17 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەلیاسی تیشبی هات: 18 «هەستە بەرەو خوارەوە بڕۆ بۆ بینینی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، ئەوەی لە سامیرەیە. ئەو ئێستا لە ڕەزەمێوەکەی ناڤۆتدایە، کە چووە بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرێت. 19 قسەی لەگەڵ بکە و بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا پیاوت کوشت و هەروەها دەست بەسەر میراتەکەشیدا دەگریت؟“ پێشی دەڵێیت، بەم جۆرەی فەرمووە: ”لەو شوێنەدا کە سەگ خوێنەکەی ناڤۆتیان لێسایەوە، لە هەمان شوێندا خوێنەکەی تۆش دەلێسنەوە. بەڵێ، هی خۆت!“» 20 ئەحاڤ بە ئەلیاسی گوت: «دوژمنەکەم، منت دۆزییەوە!»ئەویش گوتی: «تۆم دۆزییەوە، لەبەر ئەوەی خۆتت فرۆشتووە تاکو ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان خراپە ئەنجامی بدەیت. 21 ”من وا بەڵات بەسەردا دەهێنم و ڕیشەکێشت دەکەم، هەموو نێرینەیەکی بنەماڵەی ئەحاڤ لە ئیسرائیل بنبڕ دەکەم، جا کۆیلە بێت یان ئازاد. 22 ماڵەکەشت وەک ماڵی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات و بەعشای کوڕی ئاحییای لێ دەکەم، لەبەر ئەوەی پەستت کردم و ئیسرائیلت تووشی گوناه کرد.“ 23 «هەروەها یەزدان لەبارەی ئیزابێلیشەوە فەرمووی: ”سەگ لە نزیک شووراکەی یەزرەعیلەوە ئیزابێل دەخۆن.“ 24 «ئەوەی لە بنەماڵەی ئەحاڤ بێت و لە شاردا بمرێت سەگ دەیخوات، ئەوەشی لە کێڵگەدا بمرێت باڵندەکانی ئاسمان دەیخۆن.» 25 (کەس نەبوو وەک ئەحاڤ خۆی بفرۆشێت تاکو لەبەرچاوی یەزدان کاری خراپ بکات، چونکە ئیزابێلی ژنی هانی دا. 26 ئەحاڤ کارێکی قێزەونی کرد کە وەکو ئەمۆرییەکان پەیڕەوی لە بتەکان کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا دەریکردن.) 27 کاتێک ئەحاڤ گوێی لەم قسانە بوو، جلەکانی دادڕی و جلوبەرگی گوشی پۆشی و بەڕۆژوو بوو، بە بەرگی گوشەوە پاڵکەوت و بە بێدەنگی ڕۆیشت. 28 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەلیاسی تیشبی هات: 29 «بینیت ئەحاڤ چۆن لەبەردەممدا خۆی نزم کردەوە؟ لەبەر ئەوەی لەبەردەمم خۆی نزم کردووەتەوە، هەتا ئەو لە ژیاندا بێت ئەم بەڵایە ناهێنم، بەڵکو لەدوای ئەو لە سەردەمی کوڕەکەی بەڵاکە بەسەر ماڵەکەیدا دەهێنم.»

In Other Versions

1 Kings 21 in the ANGEFD

1 Kings 21 in the ANTPNG2D

1 Kings 21 in the AS21

1 Kings 21 in the BAGH

1 Kings 21 in the BBPNG

1 Kings 21 in the BBT1E

1 Kings 21 in the BDS

1 Kings 21 in the BEV

1 Kings 21 in the BHAD

1 Kings 21 in the BIB

1 Kings 21 in the BLPT

1 Kings 21 in the BNT

1 Kings 21 in the BNTABOOT

1 Kings 21 in the BNTLV

1 Kings 21 in the BOATCB

1 Kings 21 in the BOATCB2

1 Kings 21 in the BOBCV

1 Kings 21 in the BOCNT

1 Kings 21 in the BOECS

1 Kings 21 in the BOGWICC

1 Kings 21 in the BOHCB

1 Kings 21 in the BOHCV

1 Kings 21 in the BOHLNT

1 Kings 21 in the BOHNTLTAL

1 Kings 21 in the BOICB

1 Kings 21 in the BOILNTAP

1 Kings 21 in the BOITCV

1 Kings 21 in the BOKCV

1 Kings 21 in the BOKCV2

1 Kings 21 in the BOKHWOG

1 Kings 21 in the BOLCB

1 Kings 21 in the BOLCB2

1 Kings 21 in the BOMCV

1 Kings 21 in the BONAV

1 Kings 21 in the BONCB

1 Kings 21 in the BONLT

1 Kings 21 in the BONUT2

1 Kings 21 in the BOPLNT

1 Kings 21 in the BOSCB

1 Kings 21 in the BOSNC

1 Kings 21 in the BOTLNT

1 Kings 21 in the BOVCB

1 Kings 21 in the BOYCB

1 Kings 21 in the BPBB

1 Kings 21 in the BPH

1 Kings 21 in the BSB

1 Kings 21 in the CCB

1 Kings 21 in the CUV

1 Kings 21 in the CUVS

1 Kings 21 in the DBT

1 Kings 21 in the DGDNT

1 Kings 21 in the DHNT

1 Kings 21 in the DNT

1 Kings 21 in the ELBE

1 Kings 21 in the EMTV

1 Kings 21 in the ESV

1 Kings 21 in the FBV

1 Kings 21 in the FEB

1 Kings 21 in the GGMNT

1 Kings 21 in the GNT

1 Kings 21 in the HARY

1 Kings 21 in the HNT

1 Kings 21 in the IRVA

1 Kings 21 in the IRVB

1 Kings 21 in the IRVG

1 Kings 21 in the IRVH

1 Kings 21 in the IRVK

1 Kings 21 in the IRVM

1 Kings 21 in the IRVM2

1 Kings 21 in the IRVO

1 Kings 21 in the IRVP

1 Kings 21 in the IRVT

1 Kings 21 in the IRVT2

1 Kings 21 in the IRVU

1 Kings 21 in the ISVN

1 Kings 21 in the JSNT

1 Kings 21 in the KAPI

1 Kings 21 in the KBT1ETNIK

1 Kings 21 in the KBV

1 Kings 21 in the KJV

1 Kings 21 in the KNFD

1 Kings 21 in the LBA

1 Kings 21 in the LBLA

1 Kings 21 in the LNT

1 Kings 21 in the LSV

1 Kings 21 in the MAAL

1 Kings 21 in the MBV

1 Kings 21 in the MBV2

1 Kings 21 in the MHNT

1 Kings 21 in the MKNFD

1 Kings 21 in the MNG

1 Kings 21 in the MNT

1 Kings 21 in the MNT2

1 Kings 21 in the MRS1T

1 Kings 21 in the NAA

1 Kings 21 in the NASB

1 Kings 21 in the NBLA

1 Kings 21 in the NBS

1 Kings 21 in the NBVTP

1 Kings 21 in the NET2

1 Kings 21 in the NIV11

1 Kings 21 in the NNT

1 Kings 21 in the NNT2

1 Kings 21 in the NNT3

1 Kings 21 in the PDDPT

1 Kings 21 in the PFNT

1 Kings 21 in the RMNT

1 Kings 21 in the SBIAS

1 Kings 21 in the SBIBS

1 Kings 21 in the SBIBS2

1 Kings 21 in the SBICS

1 Kings 21 in the SBIDS

1 Kings 21 in the SBIGS

1 Kings 21 in the SBIHS

1 Kings 21 in the SBIIS

1 Kings 21 in the SBIIS2

1 Kings 21 in the SBIIS3

1 Kings 21 in the SBIKS

1 Kings 21 in the SBIKS2

1 Kings 21 in the SBIMS

1 Kings 21 in the SBIOS

1 Kings 21 in the SBIPS

1 Kings 21 in the SBISS

1 Kings 21 in the SBITS

1 Kings 21 in the SBITS2

1 Kings 21 in the SBITS3

1 Kings 21 in the SBITS4

1 Kings 21 in the SBIUS

1 Kings 21 in the SBIVS

1 Kings 21 in the SBT

1 Kings 21 in the SBT1E

1 Kings 21 in the SCHL

1 Kings 21 in the SNT

1 Kings 21 in the SUSU

1 Kings 21 in the SUSU2

1 Kings 21 in the SYNO

1 Kings 21 in the TBIAOTANT

1 Kings 21 in the TBT1E

1 Kings 21 in the TBT1E2

1 Kings 21 in the TFTIP

1 Kings 21 in the TFTU

1 Kings 21 in the TGNTATF3T

1 Kings 21 in the THAI

1 Kings 21 in the TNFD

1 Kings 21 in the TNT

1 Kings 21 in the TNTIK

1 Kings 21 in the TNTIL

1 Kings 21 in the TNTIN

1 Kings 21 in the TNTIP

1 Kings 21 in the TNTIZ

1 Kings 21 in the TOMA

1 Kings 21 in the TTENT

1 Kings 21 in the UBG

1 Kings 21 in the UGV

1 Kings 21 in the UGV2

1 Kings 21 in the UGV3

1 Kings 21 in the VBL

1 Kings 21 in the VDCC

1 Kings 21 in the YALU

1 Kings 21 in the YAPE

1 Kings 21 in the YBVTP

1 Kings 21 in the ZBP