1 Kings 22 (BOKSSV)

1 سێ ساڵ تێپەڕی و جەنگ لەنێوان ئارام و ئیسرائیل ڕووی نەدا. 2 بەڵام لە ساڵی سێیەم، یەهۆشافاتی پاشای یەهودا چوو بۆ لای پاشای ئیسرائیل. 3 پاشای ئیسرائیل بە کاربەدەستەکانی گوتبوو: «ئایا نازانن ڕامۆتی گلعاد هی ئێمەیە و ئێمەش بێدەنگین لەوەی لە دەست پاشای ئارامی وەربگرینەوە؟» 4 لەبەر ئەوە پرسیاری لە یەهۆشافات کرد: «لەگەڵم دێیتە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ؟»یەهۆشافاتیش وەڵامی پاشای ئیسرائیلی دایەوە: «خۆم وەک خۆت و گەلەکەم وەک گەلەکەت و ئەسپەکانیشم وەک ئەسپەکانت.» 5 بەڵام یەهۆشافات بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «سەرەتا داوای ڕاوێژ لە یەزدان بکە.» 6 ئیتر پاشای ئیسرائیل پێغەمبەرەکانی کۆکردەوە، نزیکەی چوار سەد پیاو بوون، لێی پرسین: «ئایا بچمە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ یان نا؟»ئەوانیش گوتیان: «بڕۆ، پەروەردگار دەیداتە دەستی پاشا.» 7 بەڵام یەهۆشافات پرسیاری کرد: «هیچ پێغەمبەرێکی یەزدان لێرە نەماوە لێی بپرسین؟» 8 پاشای ئیسرائیلیش بە یەهۆشافاتی گوت: «پێغەمبەرێکی دیکە ماوە پرسی یەزدانی پێ بکەین، بەڵام من ڕقم لێیەتی، چونکە ئەو سەبارەت بە من پێشبینی چاک ناکات، بەڵکو خراپ، ئەویش میخایوی کوڕی یەملایە.»یەهۆشافاتیش گوتی: «با پاشا ئاوا نەڵێت.» 9 لەبەر ئەوە پاشای ئیسرائیل کاربەدەستێکی بانگکرد و گوتی: «بە پەلە میخایوی کوڕی یەملام بۆ بهێنە!» 10 لەو کاتەدا پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا جلی شاهانەیان لەبەرکردبوو، هەریەکە و لەسەر تەختەکەی خۆی دانیشتبوو، لەسەر جۆخینەکەی لای دەروازەی سامیرە، هەموو پێغەمبەرەکانیش لەبەردەمیان پێشبینییان دەکرد. 11 سدقیای کوڕی کەنعەنا کە دوو قۆچی ئاسنی بۆ خۆی دروستکردبوو، گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بەمە ورگی ئارامییەکان دەدڕیت هەتا لەناو دەچن.“» 12 هەموو پێغەمبەرەکانیش بەم جۆرە پێشبینییان کرد و گوتیان: «پەلاماری ڕامۆتی گلعاد بدە و سەرکەوتوو دەبیت، یەزدان دەیداتە دەستی پاشا.» 13 ئەو نێردراوەی چوو میخایو بانگ بکات قسەی لەگەڵ کرد و گوتی: «ئەوەتا قسەی هەموو پێغەمبەرەکان بە یەک دەنگ لە بەرژەوەندی پاشایە، تکایە با قسەی تۆش وەک قسەی یەکێک لەوان بێت و بە باشە قسە بکە.» 14 بەڵام میخایو گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی یەزدان پێم بفەرموێت ئەوە دەڵێم.» 15 کاتێک هاتە لای پاشا، پاشا لێی پرسی: «میخایو، بچینە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ یان نا؟»ئەویش پێی گوت: «هێرش بکەن و سەرکەوتوو بن، یەزدان دەیداتە دەستی پاشا.» 16 پاشاش پێی گوت: «چەند جار من سوێندم داویت، کە جگە لە ڕاستی بە ناوی یەزدانەوە هیچی دیکەم پێ نەڵێیت؟» 17 ئینجا میخایو وەڵامی دایەوە: «هەموو ئیسرائیلم بینی لەسەر چیاکان وەک مەڕی بێ شوان پەرتەوازە ببوون، یەزدانیش فەرمووی: ”ئەوانە خاوەنیان نییە، با هەریەکە و بە سەلامەتی بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.“» 18 پاشای ئیسرائیل بە یەهۆشافاتی گوت: «پێم نەگوتی ئەو پێشبینی چاک سەبارەت بە من ناکات، بەڵکو خراپ؟» 19 میخایو گوتی: «لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانم بینی لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو، هەموو هێزەکانی ئاسمانیش لە دەوروبەری بوون و لەلای ڕاست و چەپیەوە ڕاوەستابوون. 20 یەزدان فەرمووی: ”کێ ئەحاڤ فریودەدات هەتا هێرش بکاتە سەر ڕامۆتی گلعاد و لەوێ بمرێت؟“«یەکێک پێشنیاری ئەمەی کرد و یەکێکی دیکە ئەوە. 21 ئینجا ڕۆحێک هاتە پێشەوە و لەبەردەم یەزدان ڕاوەستا و گوتی: ”من فریوی دەدەم.“ 22 «یەزدانیش لێی پرسی: ”بە چی؟“«ئەویش گوتی: ”دەچمە دەرەوە و لە دەمی هەموو پێغەمبەرەکانی دەبمە ڕۆحی درۆ.“«یەزدانیش پێی فەرموو: ”تۆ فریوی دەدەیت و دەتوانیت، بڕۆ دەرەوە و ئەوە بکە.“ 23 «ئێستاش وا یەزدان ڕۆحی درۆی خستووەتە ناو دەمی هەموو پێغەمبەرەکانتەوە. یەزدان بڕیاری دا بەڵاتان بەسەر بهێنێت.» 24 ئینجا سدقیای کوڕی کەنعەنا هاتە پێشەوە و زللەیەکی لە ڕوومەتی میخایو دا و گوتی: «لەکوێوە ڕۆحی یەزدان لە منەوە پەڕییەوە هەتا قسەت لەگەڵدا بکات؟» 25 میخایو وەڵامی دایەوە: «دەبینیت کە ئەو ڕۆژە دەچیتە ژووری دواوەی خانوو بۆ ئەوەی خۆت بشاریتەوە.» 26 ئینجا پاشای ئیسرائیل فەرمانی دا: «میخایو ببە و بیگەڕێنەوە لای ئامۆنی فەرمانڕەوای شارەکە و یۆئاشی کوڕی پاشا، 27 بڵێ: ”ئەمە فەرمانی پاشایە: ئەمە بخەنە زیندانەوە و جگە لە کەمێک نان و ئاو هیچی دیکەی پێ مەدەن، هەتا هاتنەوەم بە سەلامەتی.“» 28 میخایو گوتی: «ئەگەر تۆ بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە، یەزدان لە ڕێگەی منەوە هیچی نەفەرمووە!» ئینجا گوتی: «ئەی هەموو گەل، گوێ بگرن!» 29 ئیتر پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا سەرکەوتن بۆ ڕامۆتی گلعاد. 30 پاشای ئیسرائیل بە یەهۆشافاتی گوت: «من خۆم دەگۆڕم و دەچمە ناو جەنگەکە، بەڵام تۆ جلوبەرگە شاهانەکەی خۆت لەبەر بکە.» ئینجا پاشای ئیسرائیل خۆی گۆڕی و چووە ناو جەنگەکە. 31 پاشای ئارام فەرمانی بە سی و دوو فەرماندەی گالیسکەکانی دا و گوتی: «شەڕ لەگەڵ هیچ گەورە و بچووکێک مەکەن، جگە لە پاشای ئیسرائیل.» 32 کاتێک کە سەرکردەکانی گالیسکەکان یەهۆشافاتیان بینی، گوتیان: «بە دڵنیاییەوە ئەوە پاشای ئیسرائیلە.» لەبەر ئەوە گەڕانەوە تاکو شەڕی لەگەڵ بکەن، بەڵام کاتێک یەهۆشافات هاواری کرد، 33 سەرکردەکانی گالیسکەکان بینییان ئەوە پاشای ئیسرائیل نەبوو، وازیان لە ڕاونانی هێنا. 34 پیاوێکیش بە هەڕەمەکی تیروکەوانەکەی ڕاکێشا و لە درزی نێو بەشەکانی زرێیەکەیەوە پاشای ئیسرائیلی پێکا، ئەویش بە گالیسکەوانەکەی گوت: «دەستت بکێشەوە لەناو سوپاکە بمبە دەرەوە، چونکە بریندار بووم.» 35 لەو ڕۆژەدا شەڕەکە زۆر سەخت بوو، پاشا لەناو گالیسکەکەی بەرامبەر بە ئارام ڕاگیرا، ئێوارە مرد و خوێنی برینەکەی بۆ ناو بنی گالیسکەکە چۆڕایەوە. 36 کاتێک خۆر لە ئاوابوون بوو، هاوارێک بەناو سوپاکەدا بڵاو بووەوە و گوتی: «هەر پیاوە و بۆ خاکەکەی و شارۆچکەکەی خۆی بگەڕێتەوە!» 37 بەم شێوەیە پاشا مرد، هێنایانەوە سامیرە و لەوێ ناشتیان. 38 گالیسکەکە لە گۆمەکەی سامیرە شوشترا، لەو شوێنەی لەشفرۆشان خۆیان لێ دەشوشت، سەگ خوێنەکەیان لێستەوە، هەروەک یەزدان فەرمووبووی. 39 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحاڤ و هەموو ئەوەی کردی و کۆشکە عاجەکەی کە بنیادی نا و هەموو ئەو شارانەی پتەوی کردن لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 40 ئەحاڤ لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر ئەحەزیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 41 لە چوارەمین ساڵی پاشایەتی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، یەهۆشافاتی کوڕی ئاسا بوو بە پاشای یەهودا. 42 یەهۆشافات لە تەمەنی سی و پێنج ساڵی بوو بە پاشا، بیست و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی عەزوڤای کچی شیلحی بوو. 43 لە هەموو شتێک ڕێچکەی ئاسای باوکی گرتەبەر و لێی لانەدا، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاستە کردی. بەڵام هێشتا نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل لە بەرزاییەکاندا قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. 44 هەروەها یەهۆشافات لەگەڵ پاشای ئیسرائیل پەیمانی ئاشتی بەست. 45 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆشافات و دەستکەوتەکانی کە هەبوو، کارە جەنگییەکانی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 46 پاشماوەی ئەو پیاوە لەشفرۆشانەش کە لە سەردەمی ئاسای باوکی مابوونەوە، لە خاکەکە ڕایماڵین. 47 لەو کاتەدا لە ئەدۆم پاشا نەبوو، بەڵکو بریکارێکی پاشای یەهودا هەبوو. 48 یەهۆشافات کەشتیی بازرگانی دروستکرد تاوەکو بچنە ئۆفیر بۆ هاوردەکردنی زێڕ، بەڵام کەشتییەکان نەچوون، چونکە لە عەچیۆن گەڤەر تێکشکان. 49 لەو کاتەدا ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ بە یەهۆشافاتی گوت: «با خزمەتکارەکانیشم لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە کەشتییەکانی تۆ بڕۆن.» بەڵام یەهۆشافات ڕازی نەبوو. 50 ئیتر یەهۆشافات لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. لە شاری داودی باپیرە گەورەی لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. یەهۆرامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 51 لە حەڤدەیەمین ساڵی پاشایەتی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ لە سامیرە بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 52 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، ڕێچکەی دایک و باوکی گرتەبەر، هەروەها ڕێگاکەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 53 بەعلی پەرست و کڕنۆشی بۆ برد، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلی پەست کرد، هەروەک ئەوەی باوکی کردبووی.

In Other Versions

1 Kings 22 in the ANGEFD

1 Kings 22 in the ANTPNG2D

1 Kings 22 in the AS21

1 Kings 22 in the BAGH

1 Kings 22 in the BBPNG

1 Kings 22 in the BBT1E

1 Kings 22 in the BDS

1 Kings 22 in the BEV

1 Kings 22 in the BHAD

1 Kings 22 in the BIB

1 Kings 22 in the BLPT

1 Kings 22 in the BNT

1 Kings 22 in the BNTABOOT

1 Kings 22 in the BNTLV

1 Kings 22 in the BOATCB

1 Kings 22 in the BOATCB2

1 Kings 22 in the BOBCV

1 Kings 22 in the BOCNT

1 Kings 22 in the BOECS

1 Kings 22 in the BOGWICC

1 Kings 22 in the BOHCB

1 Kings 22 in the BOHCV

1 Kings 22 in the BOHLNT

1 Kings 22 in the BOHNTLTAL

1 Kings 22 in the BOICB

1 Kings 22 in the BOILNTAP

1 Kings 22 in the BOITCV

1 Kings 22 in the BOKCV

1 Kings 22 in the BOKCV2

1 Kings 22 in the BOKHWOG

1 Kings 22 in the BOLCB

1 Kings 22 in the BOLCB2

1 Kings 22 in the BOMCV

1 Kings 22 in the BONAV

1 Kings 22 in the BONCB

1 Kings 22 in the BONLT

1 Kings 22 in the BONUT2

1 Kings 22 in the BOPLNT

1 Kings 22 in the BOSCB

1 Kings 22 in the BOSNC

1 Kings 22 in the BOTLNT

1 Kings 22 in the BOVCB

1 Kings 22 in the BOYCB

1 Kings 22 in the BPBB

1 Kings 22 in the BPH

1 Kings 22 in the BSB

1 Kings 22 in the CCB

1 Kings 22 in the CUV

1 Kings 22 in the CUVS

1 Kings 22 in the DBT

1 Kings 22 in the DGDNT

1 Kings 22 in the DHNT

1 Kings 22 in the DNT

1 Kings 22 in the ELBE

1 Kings 22 in the EMTV

1 Kings 22 in the ESV

1 Kings 22 in the FBV

1 Kings 22 in the FEB

1 Kings 22 in the GGMNT

1 Kings 22 in the GNT

1 Kings 22 in the HARY

1 Kings 22 in the HNT

1 Kings 22 in the IRVA

1 Kings 22 in the IRVB

1 Kings 22 in the IRVG

1 Kings 22 in the IRVH

1 Kings 22 in the IRVK

1 Kings 22 in the IRVM

1 Kings 22 in the IRVM2

1 Kings 22 in the IRVO

1 Kings 22 in the IRVP

1 Kings 22 in the IRVT

1 Kings 22 in the IRVT2

1 Kings 22 in the IRVU

1 Kings 22 in the ISVN

1 Kings 22 in the JSNT

1 Kings 22 in the KAPI

1 Kings 22 in the KBT1ETNIK

1 Kings 22 in the KBV

1 Kings 22 in the KJV

1 Kings 22 in the KNFD

1 Kings 22 in the LBA

1 Kings 22 in the LBLA

1 Kings 22 in the LNT

1 Kings 22 in the LSV

1 Kings 22 in the MAAL

1 Kings 22 in the MBV

1 Kings 22 in the MBV2

1 Kings 22 in the MHNT

1 Kings 22 in the MKNFD

1 Kings 22 in the MNG

1 Kings 22 in the MNT

1 Kings 22 in the MNT2

1 Kings 22 in the MRS1T

1 Kings 22 in the NAA

1 Kings 22 in the NASB

1 Kings 22 in the NBLA

1 Kings 22 in the NBS

1 Kings 22 in the NBVTP

1 Kings 22 in the NET2

1 Kings 22 in the NIV11

1 Kings 22 in the NNT

1 Kings 22 in the NNT2

1 Kings 22 in the NNT3

1 Kings 22 in the PDDPT

1 Kings 22 in the PFNT

1 Kings 22 in the RMNT

1 Kings 22 in the SBIAS

1 Kings 22 in the SBIBS

1 Kings 22 in the SBIBS2

1 Kings 22 in the SBICS

1 Kings 22 in the SBIDS

1 Kings 22 in the SBIGS

1 Kings 22 in the SBIHS

1 Kings 22 in the SBIIS

1 Kings 22 in the SBIIS2

1 Kings 22 in the SBIIS3

1 Kings 22 in the SBIKS

1 Kings 22 in the SBIKS2

1 Kings 22 in the SBIMS

1 Kings 22 in the SBIOS

1 Kings 22 in the SBIPS

1 Kings 22 in the SBISS

1 Kings 22 in the SBITS

1 Kings 22 in the SBITS2

1 Kings 22 in the SBITS3

1 Kings 22 in the SBITS4

1 Kings 22 in the SBIUS

1 Kings 22 in the SBIVS

1 Kings 22 in the SBT

1 Kings 22 in the SBT1E

1 Kings 22 in the SCHL

1 Kings 22 in the SNT

1 Kings 22 in the SUSU

1 Kings 22 in the SUSU2

1 Kings 22 in the SYNO

1 Kings 22 in the TBIAOTANT

1 Kings 22 in the TBT1E

1 Kings 22 in the TBT1E2

1 Kings 22 in the TFTIP

1 Kings 22 in the TFTU

1 Kings 22 in the TGNTATF3T

1 Kings 22 in the THAI

1 Kings 22 in the TNFD

1 Kings 22 in the TNT

1 Kings 22 in the TNTIK

1 Kings 22 in the TNTIL

1 Kings 22 in the TNTIN

1 Kings 22 in the TNTIP

1 Kings 22 in the TNTIZ

1 Kings 22 in the TOMA

1 Kings 22 in the TTENT

1 Kings 22 in the UBG

1 Kings 22 in the UGV

1 Kings 22 in the UGV2

1 Kings 22 in the UGV3

1 Kings 22 in the VBL

1 Kings 22 in the VDCC

1 Kings 22 in the YALU

1 Kings 22 in the YAPE

1 Kings 22 in the YBVTP

1 Kings 22 in the ZBP