1 Thessalonians 2 (BOKSSV)
1 ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو، 2 بەڵکو وەک دەزانن پێشتر لە فیلیپی ئازارمان چێژت و سووکایەتیمان پێ کرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆر، ئازایانە باسی مزگێنیی خودامان بۆ کردن. 3 مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە، 4 بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە. 5 خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن، 6 چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش.وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان، 7 بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی. 8 بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون. 9 خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن. 10 ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە. 11 هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات، 12 هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات. 13 لەبەر ئەمە بێ بڕانەوە سوپاسی خودا دەکەین، چونکە پەیامی خوداتان وەک پەیامی مرۆڤ لە ئێمە وەرنەگرت، بەڵکو وەک بەڕاستی وشەی خودا بێت، لە ڕاستیشدا هەر بەو جۆرەیە، ئەوەی لەناو ئێوەی باوەڕداریشدا کار دەکات. 14 ئەی خوشکان و برایان، ئێوە بوون بە لاساییکەرەوەی کڵێساکانی خودا لە یەهودیا، واتە ئەوانەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونەتە یەک، چونکە ئێوە بە دەستی هاوڵاتییەکانی خۆتان هەمان ئەو ئازارانەتان کێشا کە باوەڕدارانی یەهودیا بە دەستی جولەکەکان کێشایان، 15 ئەوانەی عیسای خاوەن شکۆ و پێغەمبەرانیان کوشت و ئێمەیان چەوساندەوە. خودا ڕازی ناکەن و لە دژی هەموو خەڵکن، 16 ڕێگامان لێ دەگرن لەوەی بۆ نەتەوەکان بدوێین تاکو ڕزگاربن، بەمەش کاسەی گوناهەکانیان سەرڕێژ دەکەن. بەڵام لە کۆتاییدا تووڕەیی خودا هاتووەتە سەریان. 17 بەڵام ئەی خوشکان و برایان، ئێمە کە بۆ ماوەیەکی کورت لێتان دوور کەوتینەوە، بە چاو نەک بە دڵ، زۆر شەیدا و پەرۆشی بینینتان بووین. 18 ویستمان بێینە لاتان، لە ڕاستیدا خۆم وەک پۆڵس چەند جارێک هەوڵم دا، بەڵام شەیتان ڕێی لێگرتین. 19 هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان لەبەردەم عیسای خاوەن شکۆمان چییە لە کاتی هاتنیدا؟ ئایا ئێوە نین؟ 20 ئێوە شکۆ و خۆشیمانن.
In Other Versions
1 Thessalonians 2 in the ANGEFD
1 Thessalonians 2 in the ANTPNG2D
1 Thessalonians 2 in the BBPNG
1 Thessalonians 2 in the BBT1E
1 Thessalonians 2 in the BNTABOOT
1 Thessalonians 2 in the BNTLV
1 Thessalonians 2 in the BOATCB
1 Thessalonians 2 in the BOATCB2
1 Thessalonians 2 in the BOBCV
1 Thessalonians 2 in the BOCNT
1 Thessalonians 2 in the BOECS
1 Thessalonians 2 in the BOGWICC
1 Thessalonians 2 in the BOHCB
1 Thessalonians 2 in the BOHCV
1 Thessalonians 2 in the BOHLNT
1 Thessalonians 2 in the BOHNTLTAL
1 Thessalonians 2 in the BOICB
1 Thessalonians 2 in the BOILNTAP
1 Thessalonians 2 in the BOITCV
1 Thessalonians 2 in the BOKCV
1 Thessalonians 2 in the BOKCV2
1 Thessalonians 2 in the BOKHWOG
1 Thessalonians 2 in the BOLCB
1 Thessalonians 2 in the BOLCB2
1 Thessalonians 2 in the BOMCV
1 Thessalonians 2 in the BONAV
1 Thessalonians 2 in the BONCB
1 Thessalonians 2 in the BONLT
1 Thessalonians 2 in the BONUT2
1 Thessalonians 2 in the BOPLNT
1 Thessalonians 2 in the BOSCB
1 Thessalonians 2 in the BOSNC
1 Thessalonians 2 in the BOTLNT
1 Thessalonians 2 in the BOVCB
1 Thessalonians 2 in the BOYCB
1 Thessalonians 2 in the DGDNT
1 Thessalonians 2 in the GGMNT
1 Thessalonians 2 in the IRVM2
1 Thessalonians 2 in the IRVT2
1 Thessalonians 2 in the KBT1ETNIK
1 Thessalonians 2 in the MKNFD
1 Thessalonians 2 in the MRS1T
1 Thessalonians 2 in the NBVTP
1 Thessalonians 2 in the NIV11
1 Thessalonians 2 in the PDDPT
1 Thessalonians 2 in the SBIAS
1 Thessalonians 2 in the SBIBS
1 Thessalonians 2 in the SBIBS2
1 Thessalonians 2 in the SBICS
1 Thessalonians 2 in the SBIDS
1 Thessalonians 2 in the SBIGS
1 Thessalonians 2 in the SBIHS
1 Thessalonians 2 in the SBIIS
1 Thessalonians 2 in the SBIIS2
1 Thessalonians 2 in the SBIIS3
1 Thessalonians 2 in the SBIKS
1 Thessalonians 2 in the SBIKS2
1 Thessalonians 2 in the SBIMS
1 Thessalonians 2 in the SBIOS
1 Thessalonians 2 in the SBIPS
1 Thessalonians 2 in the SBISS
1 Thessalonians 2 in the SBITS
1 Thessalonians 2 in the SBITS2
1 Thessalonians 2 in the SBITS3
1 Thessalonians 2 in the SBITS4
1 Thessalonians 2 in the SBIUS
1 Thessalonians 2 in the SBIVS
1 Thessalonians 2 in the SBT1E
1 Thessalonians 2 in the SUSU2
1 Thessalonians 2 in the TBIAOTANT
1 Thessalonians 2 in the TBT1E
1 Thessalonians 2 in the TBT1E2
1 Thessalonians 2 in the TFTIP
1 Thessalonians 2 in the TGNTATF3T
1 Thessalonians 2 in the TNTIK
1 Thessalonians 2 in the TNTIL
1 Thessalonians 2 in the TNTIN
1 Thessalonians 2 in the TNTIP
1 Thessalonians 2 in the TNTIZ
1 Thessalonians 2 in the TTENT