2 Chronicles 32 (BOKSSV)

1 پاش ئەوەی حەزقیا بە دەستپاکییەوە هەموو ئەم شتانەی جێبەجێ کرد، سەنحێریبی پاشای ئاشور هات و هێرشی کردە سەر یەهودا، شارە قەڵابەندەکانی گەمارۆ دا، بە نیازی ئەوەی بۆ خۆی دایانببڕێت. 2 کاتێک حەزقیا بینی کە سەنحێریب هاتووە بە نیازە شەڕ لەگەڵ ئۆرشەلیم بکات، 3 ڕاوێژی لەگەڵ کاربەدەستان و ئەفسەرە باڵاکانی کرد بۆ پڕکردنەوەی ئاوی ئەو کانییانەی کە لە دەرەوەی شارەکەن، ئەوانیش یارمەتییان دا. 4 خەڵکێکی زۆریان کۆکردەوە و هەموو کانیاوەکان و ئەو ڕووبارەی بە ناوەڕاستی زەوییەکەدا تێپەڕ دەبوو، پڕ کردەوە و گوتیان: «بۆچی پاشاکانی ئاشور بێن و ئاوێکی زۆر بدۆزنەوە؟» 5 پاشان ورەی دایە بەرخۆی و هەموو شوورا ڕووخاوەکەی بنیاد نایەوە و بەرزی کردەوە هەتا قوللەکان. شوورایەکی دیکەشی لە دەرەوە بنیاد نا و تەلانی شاری داودی تۆکمە کرد، هەروەها چەک و قەڵغانێکی زۆری دروستکرد. 6 سەرکردەکانی سوپای بەسەر گەلەوە دانا و بۆ گۆڕەپانی دەروازەی شارەکە کۆی کردنەوە و ورەی بەرز کردنەوە و گوتی: 7 «بەهێزبن و ئازابن و مەترسن و لەبەردەم پاشای ئاشور و هەموو ئەو کۆمەڵەی لەگەڵیدایە، ورە بەرمەدەن، چونکە ئەوەی لەگەڵ ئێمەیە بەهێزترە لەوەی لەگەڵ ئەوە. 8 ئەو تەنها هێز و بازووی مرۆڤی لەگەڵدایە، بەڵام ئێمە یەزدانی پەروەردگارمان لەگەڵدایە هەتا یارمەتیمان بدات و لە جەنگەکان بۆمان بجەنگێت.» بەم قسەیە حەزقیای پاشای یەهودا گەلەکەی هاندا. 9 پاشان سەنحێریبی پاشای ئاشور کە خۆی و هەموو هێزەکانی گەمارۆی لاخیشیان دابوو، ئەفسەرەکانی ناردە ئۆرشەلیم بۆ لای حەزقیای پاشای یەهودا و بۆ لای هەموو گەلی یەهودا کە لە ئۆرشەلیمدا بوون و گوتیان: 10 «سەنحێریبی پاشای ئاشور دەڵێت: پشتتان بە چی دەبەستن و لە ئۆرشەلیم لەژێر گەمارۆدا دەمێننەوە؟ 11 کە حەزقیا دەڵێت: ”یەزدانی پەروەردگارمان لە دەست پاشای ئاشور دەربازمان دەکات،“ ئایا فریوتان نادات بۆ ئەوەی بە برسیێتی و بە تینوێتی بتانداتە دەست مردن؟ 12 ئایا حەزقیا نەبوو کە نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا کە هی ئەم خوداوەندە بوو، بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت: ”لەبەردەم یەک قوربانگادا کڕنۆش دەبەن و قوربانی لەسەر دەسووتێنن“؟ 13 «ئایا نازانن من و باوباپیرانم چیمان بەسەر هەموو گەلانی خاکەکانی دیکەدا هێناوە؟ ئایا خوداوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو خاکانە توانییان خاکەکانیان لە دەست من دەرباز بکەن؟ 14 کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانەی کە باوباپیرانم قڕیان کردن، توانی گەلەکەی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ چۆن خوداکەتان دەتوانێت لە دەستی من دەربازتان بکات؟ 15 ئێستا با حەزقیا هەڵتاننەخەڵەتێنێت و بەم شێوەیە فریوتان نەدات. بڕوای پێ مەکەن، چونکە خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک و هیچ پاشایەتییەک نەیتوانیوە گەلەکەی لە دەستی من و لە دەستی باوباپیرانم دەرباز بکات. ئیتر چۆن خوداوەندەکەتان دەتوانێت لە دەستم ڕزگارتان بکات؟» 16 ئەفسەرەکانی سەنحێریب قسەی زیاتریان لە دژی یەزدانی پەروەردگار و لە دژی حەزقیای خزمەتکاری کرد. 17 هەروەها چەند نامەیەکی نووسی بۆ سووکایەتیکردن بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل و لە دژی خودا گوتی: «هەروەک چۆن خوداوەندی نەتەوەکان لە خاکەکانی خۆیان گەلەکانیان لە دەستی من ڕزگار نەکرد، ئاواش خوداکەی حەزقیا گەلەکەی لە دەستی من ڕزگار ناکات.» 18 ئینجا بە دەنگی بەرز بە زمانی عیبری هاواریان لە دانیشتووانی ئۆرشەلیم کرد کە لەسەر شووراکە بوون، بۆ ئەوەی بیانترسێنن و ورەیان بەر بدەن هەتا شارەکە بگرن. 19 قسەیان بە خودای ئۆرشەلیمیش گوت، هەروەک چۆن قسەیان بە خوداوەندەکانی خاکەکانی دیکە گوت، کە دروستکراوی دەستی مرۆڤ بوون. 20 حەزقیای پاشا و ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ بۆ ئەوە نوێژیان کرد و هاواریان بۆ ئاسمان کرد. 21 یەزدانیش فریشتەیەکی نارد و هەموو پاڵەوانێکی بەهێز و سەرکردە و فەرماندەیەکی لەناو ئۆردوگاکەی پاشای ئاشور لەناوبرد. ئەویش بە سەرشۆڕییەوە گەڕایەوە بۆ خاکەکەی خۆی، کە چووە ناو پەرستگای خوداوەندەکەی، لەوێ وەچەکانی خۆی بە شمشێر کوشتیان. 22 بەو شێوەیە یەزدان حەزقیا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمی لە سەنحێریبی پاشای ئاشور و لە دەست هەموو دوژمنەکانی دیکەیان ڕزگار کرد و لە هەموو لایەکەوە پاراستنی. 23 ئینجا خەڵکانێکی زۆر پێشکەشکراویان دەهێنایە ئۆرشەلیم بۆ یەزدان، دیاری گرانبەهاش بۆ حەزقیای پاشای یەهودا. پاش ئەمە هەموو نەتەوەکان بە چاوی ڕێزەوە سەیریان دەکرد. 24 لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، نوێژی بۆ یەزدان کرد و ئەویش وەڵامی دایەوە و پەرجووێکی وەکو نیشانە پێدا. 25 بەڵام حەزقیا بەو شێوەیەی چاکەی لەگەڵ کرابوو کاردانەوەی نەبوو، چونکە لەخۆبایی ببوو، لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدانی هێنایە سەر خۆی و یەهودا و ئۆرشەلیم. 26 ئینجا حەزقیا تۆبەی لە لەخۆباییبوونەکەی کرد، خۆی و دانیشتووانی ئۆرشەلیمیش، لەبەر ئەوە لە ماوەی پاشایەتی حەزقیا تووڕەییەکەی یەزدان بەسەریاندا نەهات. 27 حەزقیا دەوڵەمەندی و ڕێزێکی زۆری هەبوو، گەنجینەی بۆ زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و بۆنوبەرام و قەڵغان و هەموو شتێکی بەهاداری بۆ خۆی دروستکرد. 28 کۆگا بۆ بەروبوومەکانی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، پشتیریش بۆ هەموو جۆرە ئاژەڵێک و بۆ مێگەلەکانیش. 29 هەروەها چەند گوندێکی بنیاد نا و بووە خاوەنی مەڕوماڵات و مانگایەکی زۆر، چونکە خودا سامانێکی زۆری پێدابوو. 30 حەزقیا بوو کە ڕێڕەوی سەرووی ئاوی گیحۆنی گرتەوە، بە جۆگایەک لەژێر زەوی بۆ بەری ڕۆژئاوای شاری داود بردی، هەروەها لە هەموو کارەکانی سەرکەوتوو بوو. 31 بەڵام کاتێک سەرکردەکانی بابل باڵوێزیان نارد بۆ ئەوەی سەبارەت بەو نیشانەیە لێی بپرسن کە لە خاکەکەدا ڕوویدابوو، خودا وازی لێ هێنا بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە هەتا هەموو ئەوەی لە دڵیدایە بیزانێت. 32 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی حەزقیا و کارە چاکەکانی، لە بینینەکەی ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، لە پەڕتووکی پاشاکانی یەهودا و ئیسرائیلدا تۆمار کراون. 33 حەزقیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە بەشی سەرەوەی گۆڕستانی نەوەی داود ناشتیان، لە ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی هەموو یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم ڕێزیان لێ گرت. ئیتر مەنەشەی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

In Other Versions

2 Chronicles 32 in the ANGEFD

2 Chronicles 32 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 32 in the AS21

2 Chronicles 32 in the BAGH

2 Chronicles 32 in the BBPNG

2 Chronicles 32 in the BBT1E

2 Chronicles 32 in the BDS

2 Chronicles 32 in the BEV

2 Chronicles 32 in the BHAD

2 Chronicles 32 in the BIB

2 Chronicles 32 in the BLPT

2 Chronicles 32 in the BNT

2 Chronicles 32 in the BNTABOOT

2 Chronicles 32 in the BNTLV

2 Chronicles 32 in the BOATCB

2 Chronicles 32 in the BOATCB2

2 Chronicles 32 in the BOBCV

2 Chronicles 32 in the BOCNT

2 Chronicles 32 in the BOECS

2 Chronicles 32 in the BOGWICC

2 Chronicles 32 in the BOHCB

2 Chronicles 32 in the BOHCV

2 Chronicles 32 in the BOHLNT

2 Chronicles 32 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 32 in the BOICB

2 Chronicles 32 in the BOILNTAP

2 Chronicles 32 in the BOITCV

2 Chronicles 32 in the BOKCV

2 Chronicles 32 in the BOKCV2

2 Chronicles 32 in the BOKHWOG

2 Chronicles 32 in the BOLCB

2 Chronicles 32 in the BOLCB2

2 Chronicles 32 in the BOMCV

2 Chronicles 32 in the BONAV

2 Chronicles 32 in the BONCB

2 Chronicles 32 in the BONLT

2 Chronicles 32 in the BONUT2

2 Chronicles 32 in the BOPLNT

2 Chronicles 32 in the BOSCB

2 Chronicles 32 in the BOSNC

2 Chronicles 32 in the BOTLNT

2 Chronicles 32 in the BOVCB

2 Chronicles 32 in the BOYCB

2 Chronicles 32 in the BPBB

2 Chronicles 32 in the BPH

2 Chronicles 32 in the BSB

2 Chronicles 32 in the CCB

2 Chronicles 32 in the CUV

2 Chronicles 32 in the CUVS

2 Chronicles 32 in the DBT

2 Chronicles 32 in the DGDNT

2 Chronicles 32 in the DHNT

2 Chronicles 32 in the DNT

2 Chronicles 32 in the ELBE

2 Chronicles 32 in the EMTV

2 Chronicles 32 in the ESV

2 Chronicles 32 in the FBV

2 Chronicles 32 in the FEB

2 Chronicles 32 in the GGMNT

2 Chronicles 32 in the GNT

2 Chronicles 32 in the HARY

2 Chronicles 32 in the HNT

2 Chronicles 32 in the IRVA

2 Chronicles 32 in the IRVB

2 Chronicles 32 in the IRVG

2 Chronicles 32 in the IRVH

2 Chronicles 32 in the IRVK

2 Chronicles 32 in the IRVM

2 Chronicles 32 in the IRVM2

2 Chronicles 32 in the IRVO

2 Chronicles 32 in the IRVP

2 Chronicles 32 in the IRVT

2 Chronicles 32 in the IRVT2

2 Chronicles 32 in the IRVU

2 Chronicles 32 in the ISVN

2 Chronicles 32 in the JSNT

2 Chronicles 32 in the KAPI

2 Chronicles 32 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 32 in the KBV

2 Chronicles 32 in the KJV

2 Chronicles 32 in the KNFD

2 Chronicles 32 in the LBA

2 Chronicles 32 in the LBLA

2 Chronicles 32 in the LNT

2 Chronicles 32 in the LSV

2 Chronicles 32 in the MAAL

2 Chronicles 32 in the MBV

2 Chronicles 32 in the MBV2

2 Chronicles 32 in the MHNT

2 Chronicles 32 in the MKNFD

2 Chronicles 32 in the MNG

2 Chronicles 32 in the MNT

2 Chronicles 32 in the MNT2

2 Chronicles 32 in the MRS1T

2 Chronicles 32 in the NAA

2 Chronicles 32 in the NASB

2 Chronicles 32 in the NBLA

2 Chronicles 32 in the NBS

2 Chronicles 32 in the NBVTP

2 Chronicles 32 in the NET2

2 Chronicles 32 in the NIV11

2 Chronicles 32 in the NNT

2 Chronicles 32 in the NNT2

2 Chronicles 32 in the NNT3

2 Chronicles 32 in the PDDPT

2 Chronicles 32 in the PFNT

2 Chronicles 32 in the RMNT

2 Chronicles 32 in the SBIAS

2 Chronicles 32 in the SBIBS

2 Chronicles 32 in the SBIBS2

2 Chronicles 32 in the SBICS

2 Chronicles 32 in the SBIDS

2 Chronicles 32 in the SBIGS

2 Chronicles 32 in the SBIHS

2 Chronicles 32 in the SBIIS

2 Chronicles 32 in the SBIIS2

2 Chronicles 32 in the SBIIS3

2 Chronicles 32 in the SBIKS

2 Chronicles 32 in the SBIKS2

2 Chronicles 32 in the SBIMS

2 Chronicles 32 in the SBIOS

2 Chronicles 32 in the SBIPS

2 Chronicles 32 in the SBISS

2 Chronicles 32 in the SBITS

2 Chronicles 32 in the SBITS2

2 Chronicles 32 in the SBITS3

2 Chronicles 32 in the SBITS4

2 Chronicles 32 in the SBIUS

2 Chronicles 32 in the SBIVS

2 Chronicles 32 in the SBT

2 Chronicles 32 in the SBT1E

2 Chronicles 32 in the SCHL

2 Chronicles 32 in the SNT

2 Chronicles 32 in the SUSU

2 Chronicles 32 in the SUSU2

2 Chronicles 32 in the SYNO

2 Chronicles 32 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 32 in the TBT1E

2 Chronicles 32 in the TBT1E2

2 Chronicles 32 in the TFTIP

2 Chronicles 32 in the TFTU

2 Chronicles 32 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 32 in the THAI

2 Chronicles 32 in the TNFD

2 Chronicles 32 in the TNT

2 Chronicles 32 in the TNTIK

2 Chronicles 32 in the TNTIL

2 Chronicles 32 in the TNTIN

2 Chronicles 32 in the TNTIP

2 Chronicles 32 in the TNTIZ

2 Chronicles 32 in the TOMA

2 Chronicles 32 in the TTENT

2 Chronicles 32 in the UBG

2 Chronicles 32 in the UGV

2 Chronicles 32 in the UGV2

2 Chronicles 32 in the UGV3

2 Chronicles 32 in the VBL

2 Chronicles 32 in the VDCC

2 Chronicles 32 in the YALU

2 Chronicles 32 in the YAPE

2 Chronicles 32 in the YBVTP

2 Chronicles 32 in the ZBP