2 Kings 10 (BOKSSV)

1 ئەحاڤ حەفتا کوڕی لە سامیرە هەبوو. جا یێهو چەند نامەیەکی نووسی و ناردی بۆ کاربەدەستانی یەزرەعیل لە سامیرە، بۆ پیران و پەروەردەکارانی شازادەکانی ئەحاڤ و گوتی: 2 «ئێوە کوڕەکانی گەورەکەتان و گالیسکە و ئەسپتان لەلایە، شاری قەڵابەند و چەکتان هەیە. بە گەیشتنی ئەم نامەیە 3 لە کوڕانی گەورەکەتان چاکترین و شایستەترینیان هەڵبژێرن، لەسەر تەختی باوکی دایبنێن. ئینجا بۆ ماڵی گەورەکەتان بجەنگن.» 4 بەڵام ئەوان زۆر زۆر ترسان و گوتیان: «دوو پاشا لەبەردەمی نەوەستان، ئێمە چۆن لەبەردەمی بوەستین؟» 5 ئیتر سەرپەرشتیاری کۆشک و فەرمانڕەوای شارەکە و پیران و پەروەردەکارانی شازادەکانی ئەحاڤ پەیامێکیان بۆ یێهو نارد و گوتیان: «ئێمە خزمەتکاری تۆین و هەموو ئەوەی پێمانی بڵێی دەیکەین. ئێمە کەس ناکەینە پاشا، ئەوەی پێت باشە بیکە.» 6 ئینجا یێهو نامەی دووەمی بۆ ناردن و گوتی: «ئەگەر ئێوە لەگەڵ مندان و گوێڕایەڵی من دەبن، کەللەسەری کوڕەکانی گەورەکەتان بهێنن و سبەینێ لەم کاتەدا وەرنە لام لە یەزرەعیل.»لەو کاتەدا حەفتا شازادە لەگەڵ گەورە پیاوانی شارەکە بوون، ئەوانەی کە پەروەردەیان دەکردن. 7 کاتێک نامەکەیان پێگەیشت، کوڕەکانی پاشایان برد و هەر حەفتایان سەربڕین، کەللەسەرەکانیان لەناو چەند سەبەتەیەکدا دانا و ناردیان بۆ لای یێهو لە یەزرەعیل. 8 کاتێک نێردراوەکە هات بە یێهوی ڕاگەیاند: «کەللەسەری کوڕەکانی پاشایان هێناوە.»ئەویش گوتی: «بە دوو کۆمەڵ کەڵەکەیان بکەن و هەتا بەیانی لە دەروازەی شارەکە دایانبنێن.» 9 بەیانی یێهو چووە دەرەوە. لەبەردەم هەموو گەل ڕاوەستا و گوتی: «ئێوە بێتاوانن. ئەوە من لە گەورەکەم یاخی بووم و کوشتم، ئەی کێ هەموو ئەمانەی کوشت؟ 10 لەبەر ئەوە بزانن کە هیچ وشەیەک لە فەرمایشتی یەزدان ناشکێت، کە لەسەر ماڵی ئەحاڤ فەرموویەتی. یەزدانیش ئەوەی کرد کە لە ڕێگەی ئەلیاسی بەندەیەوە فەرمووی.» 11 ئینجا یێهو لە یەزرەعیل هەموو پاشماوەی ماڵی ئەحاڤی کوشت، هەروەها هەموو گەورە پیاو و دۆستی نزیک و کاهینەکانی لەناوبرد و کەسی بە زیندوویی نەهێشتەوە. 12 پاشان یێهو هەستا و بەرەو سامیرە چوو. لە ڕێگادا، لە بێت‌عێقەدی شوانەکان، 13 تووشی چەند خزمێکی ئەحەزیای پاشای یەهودا بوو، جا گوتی: «ئێوە کێن؟»ئەوانیش گوتیان: «ئێمە خزمەکانی ئەحەزیاین و هاتووینەتە خوارەوە هەتا سڵاو لە بنەماڵەی پاشا و شاژنی دایک بکەین.» 14 ئەویش گوتی: «بە زیندوویی بیانگرن!» ئەوانیش بە زیندوویی گرتیانن و لەلای بیرەکەی بێت‌عێقەد سەریان بڕین کە چل و دوو کەس بوون. کەسیان بە زیندوویی نەهێشتەوە. 15 دوای ئەوەی لەوێ ڕۆیشت، تووشی یەهۆنادابی کوڕی ڕێکاب بوو کە هاتبوو پێشوازی لێبکات. یێهو سڵاوی لێکرد و پێی گوت: «ئایا تۆش دڵسۆزی منیت، هەروەک من دڵسۆزی تۆم؟»یەهۆنادابیش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ.»یێهو گوتی: «کەواتە، دەستتم بدەرێ.» ئینجا دەستی دایێ و یێهو سەری خستە ناو گالیسکەکە. 16 یێهو گوتی: «لەگەڵم وەرە و دڵگەرمیم بۆ یەزدان ببینە.» ئینجا لەگەڵ خۆی سواری گالیسکەکەی کرد. 17 کاتێک یێهو هاتە سامیرە، هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئەحاڤی لە سامیرە کوشت، لەناوی بردن، بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە بە ئەلیاسی فەرموو. 18 ئینجا یێهو هەموو گەلی کۆکردەوە و پێی گوتن: «ئەحاڤ کەمێک خزمەتی بەعلی کرد، بەڵام یێهو خزمەتی زیاتری دەکات. 19 ئێستاش هەموو پێغەمبەرەکانی بەعل و هەموو ئەوانەی دەیپەرستن و هەموو کاهینەکانیم بۆ بانگ بکەن. کەس بزر نەبێت، چونکە قوربانییەکی گەورە بۆ بەعل دەکەم. ئەوەی خۆی بدزێتەوە دەکوژرێت.» بەڵام یێهو ئەم فێڵەی بۆ بەعل‌پەرستەکان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لەناویان ببات. 20 ئینجا یێهو گوتی: «بانگەوازی کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بکەن بۆ بەعل.» ئەوانیش بانگەوازیان کرد. 21 یێهو بەناو هەموو ئیسرائیلدا بانگەوازی کرد، هەموو بەعل‌پەرستەکان هاتن، کەس نەما نەیەت. هاتنە پەرستگای بەعل و پەرستگای بەعلیان پڕکرد، لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر. 22 ئینجا یێهو بە لێپرسراوی جلوبەرگەکانی گوت: «جلوبەرگ بۆ هەموو بەعل پەرستەکان بهێنە دەرەوە.» ئەویش جلوبەرگی بۆ هێنانە دەرەوە. 23 پاشان یێهو و یەهۆنادابی کوڕی ڕێکاب هاتنە ناو پەرستگای بەعل و بە بەعل‌پەرستەکانی گوت: «بگەڕێن و ببینن نەوەک یەکێک لە بەندەکانی یەزدان لێرە لەگەڵتان بێت، تەنها بەعل پەرستان لێرە بمێننەوە.» 24 ئیتر کە چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندن بکەن، هەشتا پیاو لە دەرەوە دانرابوون کە یێهو ئاگاداری کردبوونەوە: «ئەگەر یەک پیاو لەو پیاوانەی کە بە دەستی ئێوەم داوە دەرباز بێت، ئەوا گیانی ئێوە لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت.» 25 کاتێک یێهو لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن بووەوە، بە پاسەوانە تایبەتەکان و ئەفسەرەکانی گوت: «بڕۆنە ژوورەوە و بیانکوژن، مەهێڵن کەس دەرباز بێت.» ئەوانیش بە شمشێر هەموویان کوشت. ئینجا پاسەوانە تایبەتەکان و ئەفسەرەکان فڕێیان دانە دەرەوە و بەرەو نزرگەی ناوەوەی پەرستگای بەعل ڕۆیشتن. 26 کۆڵەکەکانی پەرستگای بەعلیان هێنایە دەرەوە. دوای ئەوەی سووتاندیانن، 27 تێکیان شکاندن و پەرستگای بەعلیان ڕووخاند و کردیانە زبڵدان، هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە. 28 ئیتر یێهو پەرستنی بەعلی لە ئیسرائیل نەهێشت، 29 هەرچەندە لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، پەرستنی دوو گوێرەکە زێڕینەکە لە بێت‌ئێل و لە دان. 30 پاشان یەزدان بە یێهوی فەرموو: «چونکە ئەوەی من پێم ڕاست بوو تۆ کردت، هەموو ئەوەی کە لە دڵم بوو دەرهەق بە ماڵی ئەحاڤ کردت، هەتا چوارەمین نەوەت لەسەر تەختی ئیسرائیل دادەنیشێت.» 31 بەڵام یێهو ڕەچاوی ئەوەی نەکرد کە بە هەموو دڵییەوە بەپێی فێرکردنەکانی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بڕوات، لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 32 لەو سەردەمەدا یەزدان دەستی بە بچووک کردنەوەی خاکی ئیسرائیل کرد، جا حەزائێل لەو سنوورانەی ئیسرائیلەوە لێی دان 33 کە لە ڕۆژهەڵاتی بەری ئەوبەری ڕووباری ئوردون بوو (هەرێمی گاد و ڕەئوبێن و مەنەشە،) لە عەرۆعێر ئەوەی لەسەر دەربەندی ئەرنۆنە و لە گلعاد و باشان. 34 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یێهو و هەموو کارەکانی و پاڵەوانیەتییەکەی کە کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 35 یێهو لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە سامیرە ناشتیان. ئیتر یەهۆئاحازی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 36 ئەو ماوەیەی کە یێهو لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد، بیست و هەشت ساڵ بوو.

In Other Versions

2 Kings 10 in the ANGEFD

2 Kings 10 in the ANTPNG2D

2 Kings 10 in the AS21

2 Kings 10 in the BAGH

2 Kings 10 in the BBPNG

2 Kings 10 in the BBT1E

2 Kings 10 in the BDS

2 Kings 10 in the BEV

2 Kings 10 in the BHAD

2 Kings 10 in the BIB

2 Kings 10 in the BLPT

2 Kings 10 in the BNT

2 Kings 10 in the BNTABOOT

2 Kings 10 in the BNTLV

2 Kings 10 in the BOATCB

2 Kings 10 in the BOATCB2

2 Kings 10 in the BOBCV

2 Kings 10 in the BOCNT

2 Kings 10 in the BOECS

2 Kings 10 in the BOGWICC

2 Kings 10 in the BOHCB

2 Kings 10 in the BOHCV

2 Kings 10 in the BOHLNT

2 Kings 10 in the BOHNTLTAL

2 Kings 10 in the BOICB

2 Kings 10 in the BOILNTAP

2 Kings 10 in the BOITCV

2 Kings 10 in the BOKCV

2 Kings 10 in the BOKCV2

2 Kings 10 in the BOKHWOG

2 Kings 10 in the BOLCB

2 Kings 10 in the BOLCB2

2 Kings 10 in the BOMCV

2 Kings 10 in the BONAV

2 Kings 10 in the BONCB

2 Kings 10 in the BONLT

2 Kings 10 in the BONUT2

2 Kings 10 in the BOPLNT

2 Kings 10 in the BOSCB

2 Kings 10 in the BOSNC

2 Kings 10 in the BOTLNT

2 Kings 10 in the BOVCB

2 Kings 10 in the BOYCB

2 Kings 10 in the BPBB

2 Kings 10 in the BPH

2 Kings 10 in the BSB

2 Kings 10 in the CCB

2 Kings 10 in the CUV

2 Kings 10 in the CUVS

2 Kings 10 in the DBT

2 Kings 10 in the DGDNT

2 Kings 10 in the DHNT

2 Kings 10 in the DNT

2 Kings 10 in the ELBE

2 Kings 10 in the EMTV

2 Kings 10 in the ESV

2 Kings 10 in the FBV

2 Kings 10 in the FEB

2 Kings 10 in the GGMNT

2 Kings 10 in the GNT

2 Kings 10 in the HARY

2 Kings 10 in the HNT

2 Kings 10 in the IRVA

2 Kings 10 in the IRVB

2 Kings 10 in the IRVG

2 Kings 10 in the IRVH

2 Kings 10 in the IRVK

2 Kings 10 in the IRVM

2 Kings 10 in the IRVM2

2 Kings 10 in the IRVO

2 Kings 10 in the IRVP

2 Kings 10 in the IRVT

2 Kings 10 in the IRVT2

2 Kings 10 in the IRVU

2 Kings 10 in the ISVN

2 Kings 10 in the JSNT

2 Kings 10 in the KAPI

2 Kings 10 in the KBT1ETNIK

2 Kings 10 in the KBV

2 Kings 10 in the KJV

2 Kings 10 in the KNFD

2 Kings 10 in the LBA

2 Kings 10 in the LBLA

2 Kings 10 in the LNT

2 Kings 10 in the LSV

2 Kings 10 in the MAAL

2 Kings 10 in the MBV

2 Kings 10 in the MBV2

2 Kings 10 in the MHNT

2 Kings 10 in the MKNFD

2 Kings 10 in the MNG

2 Kings 10 in the MNT

2 Kings 10 in the MNT2

2 Kings 10 in the MRS1T

2 Kings 10 in the NAA

2 Kings 10 in the NASB

2 Kings 10 in the NBLA

2 Kings 10 in the NBS

2 Kings 10 in the NBVTP

2 Kings 10 in the NET2

2 Kings 10 in the NIV11

2 Kings 10 in the NNT

2 Kings 10 in the NNT2

2 Kings 10 in the NNT3

2 Kings 10 in the PDDPT

2 Kings 10 in the PFNT

2 Kings 10 in the RMNT

2 Kings 10 in the SBIAS

2 Kings 10 in the SBIBS

2 Kings 10 in the SBIBS2

2 Kings 10 in the SBICS

2 Kings 10 in the SBIDS

2 Kings 10 in the SBIGS

2 Kings 10 in the SBIHS

2 Kings 10 in the SBIIS

2 Kings 10 in the SBIIS2

2 Kings 10 in the SBIIS3

2 Kings 10 in the SBIKS

2 Kings 10 in the SBIKS2

2 Kings 10 in the SBIMS

2 Kings 10 in the SBIOS

2 Kings 10 in the SBIPS

2 Kings 10 in the SBISS

2 Kings 10 in the SBITS

2 Kings 10 in the SBITS2

2 Kings 10 in the SBITS3

2 Kings 10 in the SBITS4

2 Kings 10 in the SBIUS

2 Kings 10 in the SBIVS

2 Kings 10 in the SBT

2 Kings 10 in the SBT1E

2 Kings 10 in the SCHL

2 Kings 10 in the SNT

2 Kings 10 in the SUSU

2 Kings 10 in the SUSU2

2 Kings 10 in the SYNO

2 Kings 10 in the TBIAOTANT

2 Kings 10 in the TBT1E

2 Kings 10 in the TBT1E2

2 Kings 10 in the TFTIP

2 Kings 10 in the TFTU

2 Kings 10 in the TGNTATF3T

2 Kings 10 in the THAI

2 Kings 10 in the TNFD

2 Kings 10 in the TNT

2 Kings 10 in the TNTIK

2 Kings 10 in the TNTIL

2 Kings 10 in the TNTIN

2 Kings 10 in the TNTIP

2 Kings 10 in the TNTIZ

2 Kings 10 in the TOMA

2 Kings 10 in the TTENT

2 Kings 10 in the UBG

2 Kings 10 in the UGV

2 Kings 10 in the UGV2

2 Kings 10 in the UGV3

2 Kings 10 in the VBL

2 Kings 10 in the VDCC

2 Kings 10 in the YALU

2 Kings 10 in the YAPE

2 Kings 10 in the YBVTP

2 Kings 10 in the ZBP