2 Kings 21 (BOKSSV)

1 مەنەشە کوڕێکی دوازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکیشی حەفچیڤا بوو. 2 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەی کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردبوون. 3 جا گەڕایەوە و ئەو نزرگانەی سەر بەرزایی بنیاد ناوە کە حەزقیای باوکی وێرانی کردبوون، هەروەها چەند قوربانگایەکی بەعلی دانا و ستوونە ئەشێرایەکی دروستکرد، وەک ئەوەی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل دروستی کردبوو، کڕنۆشی بۆ هەموو هێزەکانی ئاسمان برد و ئەوانی پەرست. 4 چەند قوربانگایەکیشی لە پەرستگای یەزدان بنیاد نا، ئەوەی یەزدان فەرمووی، «ناوی خۆم لە ئۆرشەلیم دادەنێم.» 5 لە هەردوو حەوشەکەی پەرستگای یەزدان قوربانگای بۆ هەموو هێزەکانی ئاسمان بنیاد نا. 6 کوڕەکەشی وەک قوربانی سووتاند، بەختی خوێندەوە و فاڵی گرتەوە، نێوانگر و ڕۆح ئامادەکاری بەکارهێنا، لەبەرچاوی یەزدان خراپەی زیاتریشی کرد بۆ پەستکردنی. 7 ئەو ستوونە ئەشێرایەش کە دروستی کرد و نەخشی لەسەر هەڵکەند، لەناو ئەو پەرستگایە داینا کە یەزدان لەبارەیەوە بە داود و سلێمانی کوڕی فەرمووبوو: «لەم پەرستگایە و لە ئۆرشەلیم ئەوەی لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵمبژاردووە بۆ هەتاهەتایە ناوی خۆمی تێدا دادەنێم. 8 جارێکی دیکە وا ناکەم ئیسرائیل ئەو خاکە بەجێبهێڵێت کە بۆ باوباپیرانیان دیاریم کرد، تەنها ئەگەر ئاگاداربن لە جێبەجێکردنی هەموو ئەوەی فەرمانم پێ کردوون، لەگەڵ هەموو ئەو تەوراتەی کە موسای بەندەم فەرمانی پێ کردوون.» 9 بەڵام ئەوان گوێیان نەگرت. مەنەشە گومڕای کردن، تاکو لەو گەلانە خراپتر بکەن کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا قڕی کردن. 10 یەزدان لە ڕێگەی بەندە پێغەمبەرەکانییەوە فەرمووی: 11 «مەنەشەی پاشای یەهودا ئەم کردەوە قێزەونانەی کردووە، خراپتریشی کرد لە هەموو ئەوەی ئەمۆرییەکانی پێش خۆی کردیان، بەهۆی بتەکانییەوە یەهوداشی تووشی گوناه کرد. 12 لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وای فەرموو: ”ئەوەتا من بەڵایەک بەسەر ئۆرشەلیم و یەهودا دەهێنم کە هەرکەس بیبیستێتەوە گوێی بزرنگێتەوە. 13 هەمان گوریس کە بۆ پێوانەی سامیرە و هەمان شاووڵ کە بۆ پێوانی ماڵی ئەحاڤ بەکارمهێنا بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕایدەکێشمەوە. هەروەک چۆن یەکێک قاپێک دەسڕێتەوە و سەرەونخوونی دەکات ئاوا ئۆرشەلیم دەسڕمەوە. 14 پاشماوەی میراتەکەم ڕەت دەکەمەوە و دەیاندەمە دەست دوژمنەکانیان، دەبنە دەستکەوت و تاڵانی بۆ هەموو دوژمنانیان، 15 چونکە لەو ڕۆژەوەی کە باوباپیرانیان لە میسرەوە هاتوونەتە دەرەوە لەبەرچاوی من خراپەیان کرد، هەتا ئەمڕۆش پەستم دەکەن.“» 16 هەروەها مەنەشە خوێنێکی بێتاوانی زۆر زۆری ڕشت، تاکو ئۆرشەلیمی پڕکرد، لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر، بێجگە لەو گوناهەی کە وای لە یەهودا کرد لەبەرچاوی یەزدان خراپە بکەن. 17 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی مەنەشە و هەموو ئەوەی کردی و گوناهەکانی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 18 مەنەشە لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە باخچەی کۆشکەکەی، لە باخچەی عوزە نێژرا. ئیتر ئامۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 19 ئامۆن گەنجێکی بیست و دوو ساڵان بوو کاتێک بوو بە پاشا، دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی مەشولەمەتی کچی حاروچی خەڵکی یۆتڤا بوو. 20 ئەمیش وەک مەنەشەی باوکی لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. 21 هەموو ئەو ڕێگایانەی گرتەبەر کە باوکی پەیڕەوی کردبوون، ئەو بتانەی پەرست کە باوکی دەیپەرستن، کڕنۆشی بۆ بردن. 22 وازی لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی هێنا و ڕێبازی یەزدانی پەیڕەو نەکرد. 23 پاشان خزمەتکارەکانی ئامۆن پیلانیان لە دژی گێڕا و پاشایان لە کۆشکەکەی خۆی کوشت. 24 ئینجا گەلی خاکەکە هەموو پیلانگێڕەکانی ئامۆن پاشایان کوشت، هەروەها یۆشیای کوڕییان لە جێی ئەو کردە پاشا. 25 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئامۆن و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 26 ئامۆن لە گۆڕەکەی خۆی لە باخچەی عوزە نێژرا. ئیتر یۆشیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

In Other Versions

2 Kings 21 in the ANGEFD

2 Kings 21 in the ANTPNG2D

2 Kings 21 in the AS21

2 Kings 21 in the BAGH

2 Kings 21 in the BBPNG

2 Kings 21 in the BBT1E

2 Kings 21 in the BDS

2 Kings 21 in the BEV

2 Kings 21 in the BHAD

2 Kings 21 in the BIB

2 Kings 21 in the BLPT

2 Kings 21 in the BNT

2 Kings 21 in the BNTABOOT

2 Kings 21 in the BNTLV

2 Kings 21 in the BOATCB

2 Kings 21 in the BOATCB2

2 Kings 21 in the BOBCV

2 Kings 21 in the BOCNT

2 Kings 21 in the BOECS

2 Kings 21 in the BOGWICC

2 Kings 21 in the BOHCB

2 Kings 21 in the BOHCV

2 Kings 21 in the BOHLNT

2 Kings 21 in the BOHNTLTAL

2 Kings 21 in the BOICB

2 Kings 21 in the BOILNTAP

2 Kings 21 in the BOITCV

2 Kings 21 in the BOKCV

2 Kings 21 in the BOKCV2

2 Kings 21 in the BOKHWOG

2 Kings 21 in the BOLCB

2 Kings 21 in the BOLCB2

2 Kings 21 in the BOMCV

2 Kings 21 in the BONAV

2 Kings 21 in the BONCB

2 Kings 21 in the BONLT

2 Kings 21 in the BONUT2

2 Kings 21 in the BOPLNT

2 Kings 21 in the BOSCB

2 Kings 21 in the BOSNC

2 Kings 21 in the BOTLNT

2 Kings 21 in the BOVCB

2 Kings 21 in the BOYCB

2 Kings 21 in the BPBB

2 Kings 21 in the BPH

2 Kings 21 in the BSB

2 Kings 21 in the CCB

2 Kings 21 in the CUV

2 Kings 21 in the CUVS

2 Kings 21 in the DBT

2 Kings 21 in the DGDNT

2 Kings 21 in the DHNT

2 Kings 21 in the DNT

2 Kings 21 in the ELBE

2 Kings 21 in the EMTV

2 Kings 21 in the ESV

2 Kings 21 in the FBV

2 Kings 21 in the FEB

2 Kings 21 in the GGMNT

2 Kings 21 in the GNT

2 Kings 21 in the HARY

2 Kings 21 in the HNT

2 Kings 21 in the IRVA

2 Kings 21 in the IRVB

2 Kings 21 in the IRVG

2 Kings 21 in the IRVH

2 Kings 21 in the IRVK

2 Kings 21 in the IRVM

2 Kings 21 in the IRVM2

2 Kings 21 in the IRVO

2 Kings 21 in the IRVP

2 Kings 21 in the IRVT

2 Kings 21 in the IRVT2

2 Kings 21 in the IRVU

2 Kings 21 in the ISVN

2 Kings 21 in the JSNT

2 Kings 21 in the KAPI

2 Kings 21 in the KBT1ETNIK

2 Kings 21 in the KBV

2 Kings 21 in the KJV

2 Kings 21 in the KNFD

2 Kings 21 in the LBA

2 Kings 21 in the LBLA

2 Kings 21 in the LNT

2 Kings 21 in the LSV

2 Kings 21 in the MAAL

2 Kings 21 in the MBV

2 Kings 21 in the MBV2

2 Kings 21 in the MHNT

2 Kings 21 in the MKNFD

2 Kings 21 in the MNG

2 Kings 21 in the MNT

2 Kings 21 in the MNT2

2 Kings 21 in the MRS1T

2 Kings 21 in the NAA

2 Kings 21 in the NASB

2 Kings 21 in the NBLA

2 Kings 21 in the NBS

2 Kings 21 in the NBVTP

2 Kings 21 in the NET2

2 Kings 21 in the NIV11

2 Kings 21 in the NNT

2 Kings 21 in the NNT2

2 Kings 21 in the NNT3

2 Kings 21 in the PDDPT

2 Kings 21 in the PFNT

2 Kings 21 in the RMNT

2 Kings 21 in the SBIAS

2 Kings 21 in the SBIBS

2 Kings 21 in the SBIBS2

2 Kings 21 in the SBICS

2 Kings 21 in the SBIDS

2 Kings 21 in the SBIGS

2 Kings 21 in the SBIHS

2 Kings 21 in the SBIIS

2 Kings 21 in the SBIIS2

2 Kings 21 in the SBIIS3

2 Kings 21 in the SBIKS

2 Kings 21 in the SBIKS2

2 Kings 21 in the SBIMS

2 Kings 21 in the SBIOS

2 Kings 21 in the SBIPS

2 Kings 21 in the SBISS

2 Kings 21 in the SBITS

2 Kings 21 in the SBITS2

2 Kings 21 in the SBITS3

2 Kings 21 in the SBITS4

2 Kings 21 in the SBIUS

2 Kings 21 in the SBIVS

2 Kings 21 in the SBT

2 Kings 21 in the SBT1E

2 Kings 21 in the SCHL

2 Kings 21 in the SNT

2 Kings 21 in the SUSU

2 Kings 21 in the SUSU2

2 Kings 21 in the SYNO

2 Kings 21 in the TBIAOTANT

2 Kings 21 in the TBT1E

2 Kings 21 in the TBT1E2

2 Kings 21 in the TFTIP

2 Kings 21 in the TFTU

2 Kings 21 in the TGNTATF3T

2 Kings 21 in the THAI

2 Kings 21 in the TNFD

2 Kings 21 in the TNT

2 Kings 21 in the TNTIK

2 Kings 21 in the TNTIL

2 Kings 21 in the TNTIN

2 Kings 21 in the TNTIP

2 Kings 21 in the TNTIZ

2 Kings 21 in the TOMA

2 Kings 21 in the TTENT

2 Kings 21 in the UBG

2 Kings 21 in the UGV

2 Kings 21 in the UGV2

2 Kings 21 in the UGV3

2 Kings 21 in the VBL

2 Kings 21 in the VDCC

2 Kings 21 in the YALU

2 Kings 21 in the YAPE

2 Kings 21 in the YBVTP

2 Kings 21 in the ZBP