2 Kings 23 (BOKSSV)

1 ئینجا پاشا ناردی و هەموو پیرانی یەهودا و ئۆرشەلیمی کۆکردەوە. 2 لەگەڵ هەموو گەلی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، کاهین و پێغەمبەرەکان و هەموو گەل لە گەورەوە هەتا بچووک چوونە پەرستگای یەزدان. لەبەردەمیان تەواوی وشەکانی پەڕتووکی پەیمانی خوێندەوە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدان دۆزرایەوە. 3 پاشا لەلای کۆڵەکەکە ڕاوەستا و لەبەردەم یەزدان پەیمانی دا کە دوای یەزدان بکەوێت و بە هەموو دڵ و گیانییەوە فەرمان و یاسا و فەرزەکانی بەجێبهێنێت، بۆ ئەوەی وشەکانی ئەم پەیمانەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە پەیڕەو بکرێت، هەموو گەلیش پابەندی پەیمانەکە بوون. 4 ئینجا پاشا فەرمانی دا بە حیلقیای سەرۆک کاهین و کاهینەکانی کۆمەڵی دووەم و دەرگاوانەکان کە هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی بۆ بەعل و ئەشێرا و هەموو هێزەکانی ئاسمان دروستکراون، لە پەرستگای یەزدان ببەنە دەرەوە و لە دەرەوەی ئۆرشەلیم لە کێڵگەکانی دۆڵی قدرۆن بیانسووتێنن و خۆڵەمێشەکەشی ببەنە بێت‌ئێل. 5 کاهینە بتپەرستەکانیشی نەهێشت کە پاشاکانی یەهودا دایاننابوون تاکو لە نزرگەکانی سەر بەرزایی و لە شارۆچکەکانی یەهودا و دەوروبەری ئۆرشەلیم بخوور بسووتێنن، ئەوانەی بۆ بەعل و خۆر و مانگ و کەلووەکان و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان بخووریان دەسووتاند. 6 ئەو ستوونە ئەشێرایەشی لە پەرستگای یەزدانەوە بردە دۆڵی قدرۆن لە دەرەوەی ئۆرشەلیم و لەوێ سووتاندی، کوتای هەتا بووە خۆڵ، خۆڵەکەشی بەسەر گۆڕی مردووانی خەڵکەکە بە با کرد. 7 ماڵی پیاوە لەشفرۆشەکانیشی ڕووخاند کە لەناو پەرستگای یەزدان بوون، ئەوەی کە ژنان لەوێ پەردەیان بۆ بتە ئەشێراکە دەچنی. 8 یۆشیا هەموو کاهینەکانی لە شارۆچکەکانی یەهوداوە هێنا و ئەو نزرگانەی سەر بەرزایی گڵاوکرد کە کاهینەکان لەوێ بخووریان دەسووتاند، لە گەڤەعەوە هەتا بیری شابەع. نزرگەکانی دەروازەکانیشی ڕووخاند، ئەوەی لە بەردەم دەروازەی یەشوعی فەرمانڕەوای شارەکە بوو کە دەکەوتە لای چەپی دەروازەی شارەکە. 9 هەرچەندە کاهینی نزرگەکانی سەر بەرزایی بۆیان نەبوو بچنە قوربانگای یەزدان لە ئۆرشەلیم، بەڵام لەگەڵ براکانیان نانی فەتیرەیان خوارد. 10 ئینجا تۆفەتی دۆڵی بەن‌هینۆمی گڵاوکرد بۆ ئەوەی کەس کوڕەکەی یان کچەکەی بۆ مۆلەخ وەک قوربانی نەسووتێنێت. 11 ئەو پەیکەری ئەسپانەش کە پاشاکانی پێشووی یەهودا بۆ خۆر تەرخانیان کردبوو، لە دەروازەی پەرستگای یەزدان ڕایماڵین. لە حەوشەکەی نزیک ژوورەکەی ناتان‌مەلەخی کاربەدەست بوون. پاشان یۆشیا گالیسکە تەرخانکراوەکانیشی بە ئاگر سووتاند، کە بۆ پەرستنی خۆر بەکاردەهێنران. 12 ئەو قوربانگایانەشی تێکدا کە پاشاکانی یەهودا لە سەربانی ژووری سەرەوەی ئاحاز دروستیان کردبوو، هەروەها ئەو قوربانگایانەی کە مەنەشە لە هەردوو حەوشەکەی پەرستگای یەزدان بنیادی نابوون. پاشا لەوێش دووری خستنەوە، وردوخاشی کردن و دار و بەردەکەیان لە دۆڵی قدرۆن بە با کرد. 13 ئەو نزرگانەی سەر بەرزاییش کە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیمن لەلای باشووری گردی گەندەڵین، ئەوانەی کە سلێمانی پاشای ئیسرائیل بنیادی نان بۆ عەشتۆرەتی خواژنە قێزەونی سەیدائییەکان و کەمۆشی خوداوەندی قێزەونی مۆئابییەکان و مۆلەخی خوداوەندی قێزەونی عەمۆنییەکان، پاشا هەموویانی گڵاوکرد. 14 یۆشیا بەردە تەرخانکراوەکانی شکاند و ستوونە ئەشێراکانی بڕییەوە، شوێنەکانی بە ئێسکی خەڵک پڕکردەوە. 15 هەروەها ئەو قوربانگایەی لە بێت‌ئێلە، ئەو نزرگەیەی سەر بەرزایی کە یارۆڤعامی کوڕی نەڤات دروستی کرد، ئەوەی بەهۆیەوە ئیسرائیلی تووشی گوناه کرد، یۆشیا ئەو قوربانگایە و ئەو نزرگەیەی سەر بەرزاییشی ڕووخاند، نزرگەکەی سووتاند و کوتای هەتا بووە خۆڵ، ستوونە ئەشێراکەشی سووتاند. 16 ئینجا یۆشیا ئاوڕی دایەوە و ئەو گۆڕانەی بینی کە لەوێ لە چیاکە بوون، ناردی و ئێسکەکانی لە گۆڕەکانەوە برد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندنی و گڵاوی کرد، بەپێی ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە پیاوەکەی خودا بانگەوازی پێی کرد، ئەوەی بانگەوازی بەم فەرمایشتە کرد. 17 ئینجا پاشا پرسیاری کرد: «ئەو کێلی گۆڕە چییە لەوێ دەیبینم؟»پیاوانی شارەکەش گوتیان: «ئەوە گۆڕی ئەو پیاوەی خودایە کە لە یەهوداوە هات و هەموو ئەو شتانەی ڕاگەیاند کە تۆ لە دژی قوربانگاکەی بێت‌ئێل کردت.» 18 پاشا گوتی: «لێیگەڕێن، کەس ئێسکەکانی نەجوڵێنێت.» جا وازیان لە ئێسکەکانی ئەو هێنا لەگەڵ ئێسکەکانی ئەو پێغەمبەرەی کە لە سامیرەوە هاتبوو. 19 هەروەها یۆشیا هەموو نزرگەکانی سەر بەرزایی کە شارۆچکەکانی سامیرە بوون، ئەوانەی پاشاکانی ئیسرائیل بۆ پەستکردنی یەزدان دروستیان کردبوو، تێکی دان و هەموو ئەوەی پێکردن کە لە بێت‌ئێل کردبووی. 20 هەموو کاهینەکانی نزرگەکانی سەر بەرزاییش کە لەوێ بوون لەسەر قوربانگاکان سەری بڕین، ئێسکی مرۆڤی لەسەر قوربانگاکان سووتاند و پاشان گەڕایەوە ئۆرشەلیم. 21 پاشا فەرمانی بە هەموو گەل دا و گوتی: «جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن، وەک ئەوەی لەم پەڕتووکی پەیمانەدا نووسراوە.» 22 جەژنی پەسخەی ئاوا نەکراوە، نە لە سەردەمی ڕابەران کە دادوەریێتی ئیسرائیلیان کردووە و نە لە هەموو سەردەمەکانی پاشاکانی ئیسرائیل و پاشاکانی یەهودا. 23 بەڵام لە ساڵی هەژدەیەمینی یۆشیای پاشا ئەم جەژنەی پەسخە لە ئۆرشەلیم بۆ یەزدان گێڕدرا. 24 هەروەها یۆشیا هەموو نێوانگر و ڕۆح ئامادەکار و پەیکەر و بت و هەموو پەیکەرە قێزەونەکان کە لە خاکی یەهودا و لە ئۆرشەلیم دەبینران لەناوی بردن، بۆ ئەوەی دەقی ئەو فێرکردنانە پەیڕەو بکات کە لەناو ئەو پەڕتووکە نووسراون کە حیلقیای کاهین لە پەرستگای یەزدان دۆزییەوە. 25 هیچ پاشایەک لەپێش خۆی وەکو یۆشیا نەبوو، کە بە هەموو دڵ و گیان و هێزییەوە بگەڕێتەوە لای یەزدان، بەپێی هەموو تەوراتی موسا، لەپاش ئەویش کەسی وەک خۆی نەبوو. 26 بەڵام گڕی تووڕەییە مەزنەکەی یەزدان دانەمرکایەوە، چونکە تووڕەییەکەی بەسەر یەهوداوە گڕی گرتبوو بەهۆی هەموو ئەو کارانەی کە مەنەشە یەزدانی پێ پەست کردبوو. 27 ئیتر یەزدان فەرمووی: «هەروەها یەهوداش لەبەردەمم لادەبەم، هەروەک چۆن ئیسرائیلم لابرد، ئەم شارەش کە هەڵمبژارد، ئۆرشەلیم، لەگەڵ ئەو پەرستگایە ڕەت دەکەمەوە کە گوتم: ”ناوی من لەوێ دەبێت“.» 28 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆشیا و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 29 لە ماوەی پاشایەتی یۆشیا، نێخۆی فیرعەونی میسر چوو لەلای ڕووباری فورات یارمەتی پاشای ئاشور بدات. یۆشیا پاشا چوو بەرەنگاری بێتەوە، بەڵام نێخۆ لە مەگیدۆ ڕووبەڕووی بووەوە و کوشتی. 30 خزمەتکارەکانی بە مردوویی لە مەگیدۆوە خستیانە ناو گالیسکەوە و هێنایانە ئۆرشەلیم، لە گۆڕەکەی خۆیدا ناشتیان. ئینجا گەلی خاکەکە یەهۆئاحازی کوڕی یۆشیایان برد و دەستنیشانیان کرد، لە جێی باوکی کردیانە پاشا. 31 یەهۆئاحاز گەنجێکی بیست و سێ ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی حەموتەلی کچی یەرمیا بوو، خەڵکی لیڤنا بوو. 32 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، هەروەک ئەوەی باوباپیرانی کردیان. 33 جا نێخۆی فیرعەون لە ڕیڤلە لە خاکی حەمات بەندی کرد، تاکو لە ئۆرشەلیم پاشایەتی نەکات. هەروەها سەرانەی بەسەر یەهودا سەپاند، سەد تالنت زیو و تالنتێک زێڕ. 34 هەروەها نێخۆی فیرعەون ئەلیاقیمی کوڕی یۆشیای لە جێی یۆشیای باوکی کردە پاشا و ناوەکەی گۆڕی بۆ یەهۆیاقیم، یەهۆئاحازیشی بردە میسر و لەوێ مرد. 35 یەهۆیاقیم بۆ ئەوەی زێڕ و زیوەکە بداتە فیرعەون کە داوای لێی کردبوو باجی خستە سەر خاکەکە بۆ کۆکردنەوەی زێڕ و زیو لە خەڵکەکە بەگوێرەی توانایان، ئەو زێڕ و زیوە بدەنە نێخۆی فیرعەون. 36 یەهۆیاقیم گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی زەڤیدای کچی پەدایا بوو، خەڵکی ڕومە بوو. 37 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، هەروەک ئەوەی باوباپیرانی کردیان.

In Other Versions

2 Kings 23 in the ANGEFD

2 Kings 23 in the ANTPNG2D

2 Kings 23 in the AS21

2 Kings 23 in the BAGH

2 Kings 23 in the BBPNG

2 Kings 23 in the BBT1E

2 Kings 23 in the BDS

2 Kings 23 in the BEV

2 Kings 23 in the BHAD

2 Kings 23 in the BIB

2 Kings 23 in the BLPT

2 Kings 23 in the BNT

2 Kings 23 in the BNTABOOT

2 Kings 23 in the BNTLV

2 Kings 23 in the BOATCB

2 Kings 23 in the BOATCB2

2 Kings 23 in the BOBCV

2 Kings 23 in the BOCNT

2 Kings 23 in the BOECS

2 Kings 23 in the BOGWICC

2 Kings 23 in the BOHCB

2 Kings 23 in the BOHCV

2 Kings 23 in the BOHLNT

2 Kings 23 in the BOHNTLTAL

2 Kings 23 in the BOICB

2 Kings 23 in the BOILNTAP

2 Kings 23 in the BOITCV

2 Kings 23 in the BOKCV

2 Kings 23 in the BOKCV2

2 Kings 23 in the BOKHWOG

2 Kings 23 in the BOLCB

2 Kings 23 in the BOLCB2

2 Kings 23 in the BOMCV

2 Kings 23 in the BONAV

2 Kings 23 in the BONCB

2 Kings 23 in the BONLT

2 Kings 23 in the BONUT2

2 Kings 23 in the BOPLNT

2 Kings 23 in the BOSCB

2 Kings 23 in the BOSNC

2 Kings 23 in the BOTLNT

2 Kings 23 in the BOVCB

2 Kings 23 in the BOYCB

2 Kings 23 in the BPBB

2 Kings 23 in the BPH

2 Kings 23 in the BSB

2 Kings 23 in the CCB

2 Kings 23 in the CUV

2 Kings 23 in the CUVS

2 Kings 23 in the DBT

2 Kings 23 in the DGDNT

2 Kings 23 in the DHNT

2 Kings 23 in the DNT

2 Kings 23 in the ELBE

2 Kings 23 in the EMTV

2 Kings 23 in the ESV

2 Kings 23 in the FBV

2 Kings 23 in the FEB

2 Kings 23 in the GGMNT

2 Kings 23 in the GNT

2 Kings 23 in the HARY

2 Kings 23 in the HNT

2 Kings 23 in the IRVA

2 Kings 23 in the IRVB

2 Kings 23 in the IRVG

2 Kings 23 in the IRVH

2 Kings 23 in the IRVK

2 Kings 23 in the IRVM

2 Kings 23 in the IRVM2

2 Kings 23 in the IRVO

2 Kings 23 in the IRVP

2 Kings 23 in the IRVT

2 Kings 23 in the IRVT2

2 Kings 23 in the IRVU

2 Kings 23 in the ISVN

2 Kings 23 in the JSNT

2 Kings 23 in the KAPI

2 Kings 23 in the KBT1ETNIK

2 Kings 23 in the KBV

2 Kings 23 in the KJV

2 Kings 23 in the KNFD

2 Kings 23 in the LBA

2 Kings 23 in the LBLA

2 Kings 23 in the LNT

2 Kings 23 in the LSV

2 Kings 23 in the MAAL

2 Kings 23 in the MBV

2 Kings 23 in the MBV2

2 Kings 23 in the MHNT

2 Kings 23 in the MKNFD

2 Kings 23 in the MNG

2 Kings 23 in the MNT

2 Kings 23 in the MNT2

2 Kings 23 in the MRS1T

2 Kings 23 in the NAA

2 Kings 23 in the NASB

2 Kings 23 in the NBLA

2 Kings 23 in the NBS

2 Kings 23 in the NBVTP

2 Kings 23 in the NET2

2 Kings 23 in the NIV11

2 Kings 23 in the NNT

2 Kings 23 in the NNT2

2 Kings 23 in the NNT3

2 Kings 23 in the PDDPT

2 Kings 23 in the PFNT

2 Kings 23 in the RMNT

2 Kings 23 in the SBIAS

2 Kings 23 in the SBIBS

2 Kings 23 in the SBIBS2

2 Kings 23 in the SBICS

2 Kings 23 in the SBIDS

2 Kings 23 in the SBIGS

2 Kings 23 in the SBIHS

2 Kings 23 in the SBIIS

2 Kings 23 in the SBIIS2

2 Kings 23 in the SBIIS3

2 Kings 23 in the SBIKS

2 Kings 23 in the SBIKS2

2 Kings 23 in the SBIMS

2 Kings 23 in the SBIOS

2 Kings 23 in the SBIPS

2 Kings 23 in the SBISS

2 Kings 23 in the SBITS

2 Kings 23 in the SBITS2

2 Kings 23 in the SBITS3

2 Kings 23 in the SBITS4

2 Kings 23 in the SBIUS

2 Kings 23 in the SBIVS

2 Kings 23 in the SBT

2 Kings 23 in the SBT1E

2 Kings 23 in the SCHL

2 Kings 23 in the SNT

2 Kings 23 in the SUSU

2 Kings 23 in the SUSU2

2 Kings 23 in the SYNO

2 Kings 23 in the TBIAOTANT

2 Kings 23 in the TBT1E

2 Kings 23 in the TBT1E2

2 Kings 23 in the TFTIP

2 Kings 23 in the TFTU

2 Kings 23 in the TGNTATF3T

2 Kings 23 in the THAI

2 Kings 23 in the TNFD

2 Kings 23 in the TNT

2 Kings 23 in the TNTIK

2 Kings 23 in the TNTIL

2 Kings 23 in the TNTIN

2 Kings 23 in the TNTIP

2 Kings 23 in the TNTIZ

2 Kings 23 in the TOMA

2 Kings 23 in the TTENT

2 Kings 23 in the UBG

2 Kings 23 in the UGV

2 Kings 23 in the UGV2

2 Kings 23 in the UGV3

2 Kings 23 in the VBL

2 Kings 23 in the VDCC

2 Kings 23 in the YALU

2 Kings 23 in the YAPE

2 Kings 23 in the YBVTP

2 Kings 23 in the ZBP