2 Kings 7 (BOKSSV)
1 ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: سبەینێ لەم کاتە، لە دەروازەی سامیرە پێوانەیەک لە باشترین ئارد بە شاقلێک و دوو پێوانە جۆ بە شاقلێک دەبێت.» 2 ئەفسەرێک کە گەورە یاوەری پاشا بوو، بە پیاوەکەی خودای گوت: «هەتا ئەگەر یەزدان دەرگاکانی ئاسمانیش بکاتەوە، ئایا شتی وا ڕوودەدات؟»ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «تۆ بە چاوی خۆت دەیبینیت، بەڵام لێی ناخۆیت.» 3 چوار پیاوی گەڕوگول لە دەروازەی شارەکە بوون، بە یەکتریان گوت: «بۆ لێرە بمێنینەوە هەتا دەمرین؟ 4 ئەگەر بڵێین: ”با بچینە ناو شارەکەوە،“ لە شارەکە قاتوقڕی هەیە و لەوێ دەمرین. ئەگەر لێرەش دانیشین، هەر دەمرین. ئێستا با بچینە ئۆردوگای ئارامییەکان و خۆمان ڕادەست بکەین، ئەگەر لێمان خۆشبوون ئەوا دەژین، ئەگەر بشمانکوژن ئەوا هەر دەمرین.» 5 لە زەردەپەڕی ئێوارە هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆردوگای ئارامییەکان. هاتن هەتا گەیشتنە قەراغی ئۆردوگای ئارامییەکان، کەسی لێ نەبوو، 6 چونکە پەروەردگار وای کرد کە ئۆردوگای ئارامییەکان دەنگی گالیسکە و ئەسپ و سوپایەکی گەورە ببیستن، ئیتر بە یەکتریان گوتبوو: «ئەوەتا پاشای ئیسرائیل پاشاکانی حیتی و میسرییەکانی لە دژی ئێمە بەکرێ گرتووە هەتا لەگەڵمان بجەنگن!» 7 لەبەر ئەوە هەستان و لە زەردەپەڕی ئێوارە هەڵاتن، وازیان لە چادر و ئەسپ و گوێدرێژەکانیان هێنا. ئۆردوگاکەیان وەک خۆی بەجێهێشت و بۆ دەربازکردنی ژیانی خۆیان هەڵاتن. 8 ئەو گەڕوگولانه هەتا قەراغی ئۆردوگاکە هاتن، چوونە ناو چادرێک و خواردیان و خواردیانەوە. زێڕ و زیو و جلوبەرگیان برد و چوون شاردییانەوە. پاشان گەڕانەوە و چوونە ناو چادرێکی دیکە، لەوێش بردیان و چوون و شاردییانەوە. 9 ئینجا بە یەکترییان گوت: «ئەوەی ئێمە دەیکەین ڕاست نییە. ئەمڕۆ ڕۆژی مژدەیە و ئێمەش لێی بێدەنگین. ئەگەر هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ بکەین تووشی سزا دەبین. وەرن با ئێستا بچین و بە کۆشکی پاشای ڕابگەیەنین.» 10 ئیتر هاتن و دەرگاوانی شارەکەیان بانگکرد و پێیان گوت: «ئێمە چووینە ناو ئۆردوگای ئارامییەکان، کەس لەوێ نەبوو، دەنگی کەسیش نەدەبیسترا، تەنها ئەسپ و گوێدرێژ بەستراونەتەوە، چادرەکانیش هەروەک خۆیان لەوێن.» 11 دەرگاوانەکان جاڕیان دا، هەواڵەکەشیان بە کۆشکی پاشا ڕاگەیاند. 12 پاشا شەو هەستا و بە ئەفسەرەکانی گوت: «من پێتان دەڵێم ئارامییەکان چییان لێکردووین. دەزانن ئێمە برسیمانە، لە ئۆردوگاکە چوونەتە دەرەوە و لە دەشتاییەکان خۆیان مەڵاس داوە، وا بیریان کردووەتەوە: ”بێگومان لە شارەکە دێنە دەرەوە، بە زیندوویی دەیانگرین و دەچینە ناو شارەکە.“» 13 یەکێک لە ئەفسەرەکانی وەڵامی دایەوە: «کەواتە، با هەندێک پیاو پێنج ئەسپ ببەن لەوانەی کە لە شارەکە ماوەتەوە. چارەنووسیان لە نەوەی ئیسرائیل خراپتر نابێت کە خەریکە لەناو شار دەمرن. با بیاننێرین تاکو بزانین چی ڕوویداوە.» 14 ئیتر دوو گالیسکەیان بە ئەسپەوە دەستنیشان کرد و پاشا ئەوانی نارد بۆ ئەوەی شوێنی سوپای ئارام بکەون. پاشا فەرمانی کرد و گوتی: «بڕۆن و بزانن چی ڕوویداوە.» 15 ئەوانیش بەدوایاندا بەرەو ڕووباری ئوردون چوون، بینییان هەموو ڕێگاکە پڕە لە جلوبەرگ و قاپوقاچاغ، ئەوەی ئارامییەکان لە پەلەپەلیان فڕێیان داوە. نێردراوەکان گەڕانەوە و بە پاشایان ڕاگەیاند. 16 پاشان گەل چوونە دەرەوە و ئۆردوگای ئارامییەکانیان تاڵان کرد، پێوانەیەک لە باشترین ئارد بووە شاقلێک و دوو پێوانە جۆ بووە شاقلێک، هەروەک یەزدان فەرمووی. 17 ئەو ئەفسەرەی کە گەورە یاوەری پاشا بوو، پاشا لەسەر دەروازەکەی دانا، گەلیش لە دەروازەکە پێشێلیان کرد و مرد، هەروەک پیاوەکەی خودا پێی گوت کاتێک پاشا چووە ماڵی. 18 ئەوە ڕوویدا کە پیاوەکەی خودا بە پاشای گوت: «سبەینێ ئەم کاتە لە دەروازەی سامیرە دوو پێوانە جۆ بە شاقلێک و پێوانەیەک باشترین ئاردیش بە شاقلێک دەبێت.» 19 ئەفسەرەکەش بە پیاوەکەی خودای گوت: «هەتا ئەگەر یەزدان دەرگاکانی ئاسمانیش بکاتەوە، ئایا شتی وا ڕوودەدات؟» پیاوی خوداش گوتبووی: «تۆ بە چاوی خۆت دەیبینیت، بەڵام لێی ناخۆیت.» 20 ئیتر ڕێک وای بەسەرهات، گەل لە دەروازەکە پێشێلیان کرد و مرد.
In Other Versions
2 Kings 7 in the ANGEFD
2 Kings 7 in the ANTPNG2D
2 Kings 7 in the AS21
2 Kings 7 in the BAGH
2 Kings 7 in the BBPNG
2 Kings 7 in the BBT1E
2 Kings 7 in the BDS
2 Kings 7 in the BEV
2 Kings 7 in the BHAD
2 Kings 7 in the BIB
2 Kings 7 in the BLPT
2 Kings 7 in the BNT
2 Kings 7 in the BNTABOOT
2 Kings 7 in the BNTLV
2 Kings 7 in the BOATCB
2 Kings 7 in the BOATCB2
2 Kings 7 in the BOBCV
2 Kings 7 in the BOCNT
2 Kings 7 in the BOECS
2 Kings 7 in the BOGWICC
2 Kings 7 in the BOHCB
2 Kings 7 in the BOHCV
2 Kings 7 in the BOHLNT
2 Kings 7 in the BOHNTLTAL
2 Kings 7 in the BOICB
2 Kings 7 in the BOILNTAP
2 Kings 7 in the BOITCV
2 Kings 7 in the BOKCV
2 Kings 7 in the BOKCV2
2 Kings 7 in the BOKHWOG
2 Kings 7 in the BOLCB
2 Kings 7 in the BOLCB2
2 Kings 7 in the BOMCV
2 Kings 7 in the BONAV
2 Kings 7 in the BONCB
2 Kings 7 in the BONLT
2 Kings 7 in the BONUT2
2 Kings 7 in the BOPLNT
2 Kings 7 in the BOSCB
2 Kings 7 in the BOSNC
2 Kings 7 in the BOTLNT
2 Kings 7 in the BOVCB
2 Kings 7 in the BOYCB
2 Kings 7 in the BPBB
2 Kings 7 in the BPH
2 Kings 7 in the BSB
2 Kings 7 in the CCB
2 Kings 7 in the CUV
2 Kings 7 in the CUVS
2 Kings 7 in the DBT
2 Kings 7 in the DGDNT
2 Kings 7 in the DHNT
2 Kings 7 in the DNT
2 Kings 7 in the ELBE
2 Kings 7 in the EMTV
2 Kings 7 in the ESV
2 Kings 7 in the FBV
2 Kings 7 in the FEB
2 Kings 7 in the GGMNT
2 Kings 7 in the GNT
2 Kings 7 in the HARY
2 Kings 7 in the HNT
2 Kings 7 in the IRVA
2 Kings 7 in the IRVB
2 Kings 7 in the IRVG
2 Kings 7 in the IRVH
2 Kings 7 in the IRVK
2 Kings 7 in the IRVM
2 Kings 7 in the IRVM2
2 Kings 7 in the IRVO
2 Kings 7 in the IRVP
2 Kings 7 in the IRVT
2 Kings 7 in the IRVT2
2 Kings 7 in the IRVU
2 Kings 7 in the ISVN
2 Kings 7 in the JSNT
2 Kings 7 in the KAPI
2 Kings 7 in the KBT1ETNIK
2 Kings 7 in the KBV
2 Kings 7 in the KJV
2 Kings 7 in the KNFD
2 Kings 7 in the LBA
2 Kings 7 in the LBLA
2 Kings 7 in the LNT
2 Kings 7 in the LSV
2 Kings 7 in the MAAL
2 Kings 7 in the MBV
2 Kings 7 in the MBV2
2 Kings 7 in the MHNT
2 Kings 7 in the MKNFD
2 Kings 7 in the MNG
2 Kings 7 in the MNT
2 Kings 7 in the MNT2
2 Kings 7 in the MRS1T
2 Kings 7 in the NAA
2 Kings 7 in the NASB
2 Kings 7 in the NBLA
2 Kings 7 in the NBS
2 Kings 7 in the NBVTP
2 Kings 7 in the NET2
2 Kings 7 in the NIV11
2 Kings 7 in the NNT
2 Kings 7 in the NNT2
2 Kings 7 in the NNT3
2 Kings 7 in the PDDPT
2 Kings 7 in the PFNT
2 Kings 7 in the RMNT
2 Kings 7 in the SBIAS
2 Kings 7 in the SBIBS
2 Kings 7 in the SBIBS2
2 Kings 7 in the SBICS
2 Kings 7 in the SBIDS
2 Kings 7 in the SBIGS
2 Kings 7 in the SBIHS
2 Kings 7 in the SBIIS
2 Kings 7 in the SBIIS2
2 Kings 7 in the SBIIS3
2 Kings 7 in the SBIKS
2 Kings 7 in the SBIKS2
2 Kings 7 in the SBIMS
2 Kings 7 in the SBIOS
2 Kings 7 in the SBIPS
2 Kings 7 in the SBISS
2 Kings 7 in the SBITS
2 Kings 7 in the SBITS2
2 Kings 7 in the SBITS3
2 Kings 7 in the SBITS4
2 Kings 7 in the SBIUS
2 Kings 7 in the SBIVS
2 Kings 7 in the SBT
2 Kings 7 in the SBT1E
2 Kings 7 in the SCHL
2 Kings 7 in the SNT
2 Kings 7 in the SUSU
2 Kings 7 in the SUSU2
2 Kings 7 in the SYNO
2 Kings 7 in the TBIAOTANT
2 Kings 7 in the TBT1E
2 Kings 7 in the TBT1E2
2 Kings 7 in the TFTIP
2 Kings 7 in the TFTU
2 Kings 7 in the TGNTATF3T
2 Kings 7 in the THAI
2 Kings 7 in the TNFD
2 Kings 7 in the TNT
2 Kings 7 in the TNTIK
2 Kings 7 in the TNTIL
2 Kings 7 in the TNTIN
2 Kings 7 in the TNTIP
2 Kings 7 in the TNTIZ
2 Kings 7 in the TOMA
2 Kings 7 in the TTENT
2 Kings 7 in the UBG
2 Kings 7 in the UGV
2 Kings 7 in the UGV2
2 Kings 7 in the UGV3
2 Kings 7 in the VBL
2 Kings 7 in the VDCC
2 Kings 7 in the YALU
2 Kings 7 in the YAPE
2 Kings 7 in the YBVTP
2 Kings 7 in the ZBP