2 Kings 8 (BOKSSV)

1 ئەلیشەع بەو ژنەی گوتبوو کە کوڕەکەی بۆ زیندوو کردبووەوە: «لەگەڵ خێزانەکەتان بڕۆن و لە هەرکوێیەک دەتوانن ماوەیەک بمێننەوە، چونکە یەزدان بڕیاری داوە قاتوقڕی بێتە سەر ئەم خاکە، حەوت ساڵ درێژە دەکێشێت.» 2 ژنەکەش گوێڕایەڵی قسەی پیاوەکەی خودا بوو. خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتن و حەوت ساڵ لە خاکی فەلەستییەکان مانەوە. 3 لە کۆتایی حەوت ساڵەکە ژنەکە لە خاکی فەلەستییەکان گەڕایەوە، هانای بۆ پاشا برد بۆ بەدەستهێنانەوەی ماڵ و کێڵگەکەی. 4 پاشاش قسەی لەگەڵ گێحەزی خزمەتکاری پیاوەکەی خودا دەکرد، پێی دەگوت: «باسی هەموو ئەو کارە گەورانەم بۆ بکە کە ئەلیشەع ئەنجامی دا.» 5 لەو کاتەی گێحەزی باسی ئەوەی بۆ پاشا دەکرد کە چۆن ئەلیشەع مردووی زیندوو کردووەتەوە، ئەو ژنەی کە ئەلیشەع کوڕەکەی بۆ زیندوو کردبووەوە لەبەر ماڵەکەی و کێڵگەکەی هاواری بۆ پاشا هێنا.گێحەزیش گوتی: «پاشای گەورەم، ئەوە ژنەکەیە، ئەوەش کوڕەکەیەتی کە ئەلیشەع زیندووی کردەوە.» 6 پاشاش دەربارەی ئەوە لە ژنەکەی پرسی، ئەویش ئەوەی بۆ گێڕایەوە.ئینجا پاشا کاربەدەستێکی لەگەڵ نارد و گوتی: «هەموو ئەوەی هی ئەوە بۆی بگەڕێنەوە، لەگەڵ داهاتی کێڵگەکەی لەو ڕۆژەوەی کە زەوییەکەی بەجێهێشتووە هەتا ئێستا.» 7 ئەلیشەع هاتە دیمەشق و بەن‌هەدەدی پاشای ئارامیش نەخۆش بوو. کاتێک پێی ڕاگەیەنرا «پیاوەکەی خودا هاتووەتە ئێرە،» 8 پاشا بە حەزائێلی گوت: «دیارییەک لەگەڵ دەستت ببە و بەرەوپیری پیاوەکەی خودا بڕۆ، لە ڕێگەی ئەوەوە پرسیار لە یەزدان بکە، بزانە ئایا لەم نەخۆشییەم چاک دەبمەوە؟» 9 حەزائێلیش لەگەڵ خۆی باری چل وشتری لە هەموو بەروبوومە باشەکانی دیمەشق بە دیاری برد و چووە پێشوازی ئەلیشەع. چوو لەبەردەمی ڕاوەستا و گوتی: «کوڕەکەت، بەن‌هەدەدی پاشای ئارام، منی بۆ لای تۆ ناردووە و دەڵێت: ”ئایا لەم نەخۆشییەم چاک دەبمەوە؟“» 10 ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «بڕۆ و پێی بڵێ: ”بە دڵنیاییەوە چاک دەبیتەوە.“ بەڵام یەزدان پیشانی داوم کە دەمرێت!» 11 چاوی تێبڕی هەتا حەزائێل شەرم دایگرت، ئینجا پیاوەکەی خودا دەستی بە گریان کرد. 12 حەزائێل پرسیاری کرد: «گەورەم بۆچی دەگریێت؟»ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «چونکە زانیم چ خراپەیەک بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا دەهێنیت. ئاگر لە قەڵاکانیان بەردەدەیت، گەنجەکانیان بە شمشێر دەکوژیت، منداڵەکانیان وردوخاش دەکەیت، ورگی سکپڕەکانشیان دەدڕێنیت.» 13 حەزائێلیش گوتی: «گەورەم، سەگێکی وەک من چۆن دەتوانێ کاری وا گەورە بکات؟»ئەلیشەعیش وەڵامی دایەوە: «یەزدان پیشانی دام کە تۆ دەبیتە پاشای ئارام.» 14 پاشان حەزائێل لەلای ئەلیشەع ڕۆیشت و گەڕایەوە لای گەورەکەی. کاتێک بەن‌هەدەد لێی پرسی: «ئەلیشەع چی پێ گوتی؟» حەزائێل وەڵامی دایەوە: «پێی گوتم، بە دڵنیاییەوە چاک دەبیتەوە.» 15 بەڵام ڕۆژی پاشتر، جاجمەکەی برد و لە ئاوی هەڵکێشا و دای بەسەر دەموچاوی پاشادا و هەناسەی لێ بڕی، هەر بۆیە پاشا مرد. ئیتر حەزائێل لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 16 لە ساڵی پێنجەمی یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافات بوو بە پاشای یەهودا. 17 تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 18 هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیل و بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، چونکە کچەکەی ئەحاڤ ژنی بوو. لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. 19 لەگەڵ ئەوەش، یەزدان نەیدەویست یەهودا لەناوببات، لەبەر داودی بەندەی خۆی. لەبەر ئەوەی بەڵێنی بە داود دابوو کە بۆ هەتاهەتایە چرایەک دەداتە خۆی و نەوەکانی. 20 لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆرام، ئەدۆم لە یەهودا یاخی بوو، پاشایەکیان بۆ خۆیان دانا. 21 ئیتر یەهۆرام بە هەموو گالیسکەکانییەوە پەڕییەوە چاعیر. لەوێ ئەدۆمییەکان ئابڵوقەیان دان، بەڵام شەو خۆی و سەرکردەی گالیسکەکانی هەستان و ئابڵوقەکەیان شکاند و دەرباز بوون، لەشکرەکەش هەڵاتن و گەڕانەوە چادرەکانیان. 22 هەتا ئێستاش ئەدۆم لە یەهودا یاخییە. هەر لەو کاتەدا لیڤناش یاخی بوو. 23 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆرام و هەموو کارەکانی کە کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 24 یەهۆرام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لە شاری داود لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. ئیتر ئەحەزیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 25 لە ساڵی دوازدەیەمینی یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، ئەحەزیای کوڕی یەهۆرام بوو بە پاشای یەهودا. 26 ئەحەزیا گەنجێکی بیست و دوو ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی عەتەلیای کچەزای عۆمری پاشای ئیسرائیل بوو. 27 هەمان ڕێچکەی بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، هەروەک بنەماڵەی ئەحاڤ لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، چونکە زاوای ماڵی ئەحاڤ بوو. 28 ئەحەزیا لەگەڵ یۆرامی کوڕی ئەحاڤ چووە جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام لە ڕامۆتی گلعاد، ئارامییەکان یۆرامیان پێکا. 29 ئیتر یۆرام پاشا گەڕایەوە هەتا لە یەزرەعیل لەو برینانەی چاک بێتەوە کە ئارامییەکان لە ڕامۆت لە کاتی شەڕکردنی لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام پێکابوویان.لەدوای ئەوە ئەحەزیای کوڕی یەهۆرامی پاشای یەهوداش چوو بۆ یەزرەعیل هەتا چاوی بە یۆرامی کوڕی ئەحاڤ بکەوێت، چونکە نەخۆش بوو.

In Other Versions

2 Kings 8 in the ANGEFD

2 Kings 8 in the ANTPNG2D

2 Kings 8 in the AS21

2 Kings 8 in the BAGH

2 Kings 8 in the BBPNG

2 Kings 8 in the BBT1E

2 Kings 8 in the BDS

2 Kings 8 in the BEV

2 Kings 8 in the BHAD

2 Kings 8 in the BIB

2 Kings 8 in the BLPT

2 Kings 8 in the BNT

2 Kings 8 in the BNTABOOT

2 Kings 8 in the BNTLV

2 Kings 8 in the BOATCB

2 Kings 8 in the BOATCB2

2 Kings 8 in the BOBCV

2 Kings 8 in the BOCNT

2 Kings 8 in the BOECS

2 Kings 8 in the BOGWICC

2 Kings 8 in the BOHCB

2 Kings 8 in the BOHCV

2 Kings 8 in the BOHLNT

2 Kings 8 in the BOHNTLTAL

2 Kings 8 in the BOICB

2 Kings 8 in the BOILNTAP

2 Kings 8 in the BOITCV

2 Kings 8 in the BOKCV

2 Kings 8 in the BOKCV2

2 Kings 8 in the BOKHWOG

2 Kings 8 in the BOLCB

2 Kings 8 in the BOLCB2

2 Kings 8 in the BOMCV

2 Kings 8 in the BONAV

2 Kings 8 in the BONCB

2 Kings 8 in the BONLT

2 Kings 8 in the BONUT2

2 Kings 8 in the BOPLNT

2 Kings 8 in the BOSCB

2 Kings 8 in the BOSNC

2 Kings 8 in the BOTLNT

2 Kings 8 in the BOVCB

2 Kings 8 in the BOYCB

2 Kings 8 in the BPBB

2 Kings 8 in the BPH

2 Kings 8 in the BSB

2 Kings 8 in the CCB

2 Kings 8 in the CUV

2 Kings 8 in the CUVS

2 Kings 8 in the DBT

2 Kings 8 in the DGDNT

2 Kings 8 in the DHNT

2 Kings 8 in the DNT

2 Kings 8 in the ELBE

2 Kings 8 in the EMTV

2 Kings 8 in the ESV

2 Kings 8 in the FBV

2 Kings 8 in the FEB

2 Kings 8 in the GGMNT

2 Kings 8 in the GNT

2 Kings 8 in the HARY

2 Kings 8 in the HNT

2 Kings 8 in the IRVA

2 Kings 8 in the IRVB

2 Kings 8 in the IRVG

2 Kings 8 in the IRVH

2 Kings 8 in the IRVK

2 Kings 8 in the IRVM

2 Kings 8 in the IRVM2

2 Kings 8 in the IRVO

2 Kings 8 in the IRVP

2 Kings 8 in the IRVT

2 Kings 8 in the IRVT2

2 Kings 8 in the IRVU

2 Kings 8 in the ISVN

2 Kings 8 in the JSNT

2 Kings 8 in the KAPI

2 Kings 8 in the KBT1ETNIK

2 Kings 8 in the KBV

2 Kings 8 in the KJV

2 Kings 8 in the KNFD

2 Kings 8 in the LBA

2 Kings 8 in the LBLA

2 Kings 8 in the LNT

2 Kings 8 in the LSV

2 Kings 8 in the MAAL

2 Kings 8 in the MBV

2 Kings 8 in the MBV2

2 Kings 8 in the MHNT

2 Kings 8 in the MKNFD

2 Kings 8 in the MNG

2 Kings 8 in the MNT

2 Kings 8 in the MNT2

2 Kings 8 in the MRS1T

2 Kings 8 in the NAA

2 Kings 8 in the NASB

2 Kings 8 in the NBLA

2 Kings 8 in the NBS

2 Kings 8 in the NBVTP

2 Kings 8 in the NET2

2 Kings 8 in the NIV11

2 Kings 8 in the NNT

2 Kings 8 in the NNT2

2 Kings 8 in the NNT3

2 Kings 8 in the PDDPT

2 Kings 8 in the PFNT

2 Kings 8 in the RMNT

2 Kings 8 in the SBIAS

2 Kings 8 in the SBIBS

2 Kings 8 in the SBIBS2

2 Kings 8 in the SBICS

2 Kings 8 in the SBIDS

2 Kings 8 in the SBIGS

2 Kings 8 in the SBIHS

2 Kings 8 in the SBIIS

2 Kings 8 in the SBIIS2

2 Kings 8 in the SBIIS3

2 Kings 8 in the SBIKS

2 Kings 8 in the SBIKS2

2 Kings 8 in the SBIMS

2 Kings 8 in the SBIOS

2 Kings 8 in the SBIPS

2 Kings 8 in the SBISS

2 Kings 8 in the SBITS

2 Kings 8 in the SBITS2

2 Kings 8 in the SBITS3

2 Kings 8 in the SBITS4

2 Kings 8 in the SBIUS

2 Kings 8 in the SBIVS

2 Kings 8 in the SBT

2 Kings 8 in the SBT1E

2 Kings 8 in the SCHL

2 Kings 8 in the SNT

2 Kings 8 in the SUSU

2 Kings 8 in the SUSU2

2 Kings 8 in the SYNO

2 Kings 8 in the TBIAOTANT

2 Kings 8 in the TBT1E

2 Kings 8 in the TBT1E2

2 Kings 8 in the TFTIP

2 Kings 8 in the TFTU

2 Kings 8 in the TGNTATF3T

2 Kings 8 in the THAI

2 Kings 8 in the TNFD

2 Kings 8 in the TNT

2 Kings 8 in the TNTIK

2 Kings 8 in the TNTIL

2 Kings 8 in the TNTIN

2 Kings 8 in the TNTIP

2 Kings 8 in the TNTIZ

2 Kings 8 in the TOMA

2 Kings 8 in the TTENT

2 Kings 8 in the UBG

2 Kings 8 in the UGV

2 Kings 8 in the UGV2

2 Kings 8 in the UGV3

2 Kings 8 in the VBL

2 Kings 8 in the VDCC

2 Kings 8 in the YALU

2 Kings 8 in the YAPE

2 Kings 8 in the YBVTP

2 Kings 8 in the ZBP