Acts 19 (BOKSSV)

1 لە کاتێکدا کە ئەپۆلۆس لە کۆرنسۆس بوو، پۆڵس بە ڕێگاکانی ناوەوە تێپەڕی و هاتە ئەفەسۆس. لەوێ چاوی بە هەندێک قوتابی کەوت، 2 لێی پرسین: «کاتێک باوەڕتان هێنا، ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت؟»کەچی وەڵامیان دایەوە: «نەخێر! تەنانەت نەمانبیستووە کە ڕۆحی پیرۆز هەیە!» 3 گوتی: «کەواتە چ جۆرە لە ئاو هەڵکێشانێکتان وەرگرتووە؟»گوتیان: «لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیا.» 4 پۆڵس گوتی: «لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردن بوو، بە خەڵکی دەگوت باوەڕ بهێنن بەوەی لەدوای دێت، واتە بە عیسا.» 5 کاتێک ئەمەیان بیست بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشران. 6 جا پۆڵس دەستی لەسەر دانان، ڕۆحی پیرۆز هاتە سەریان، بە زمانی ڕۆحی دوان و پێشبینییان کرد. 7 بە هەموویان نزیکەی دوازدە پیاو دەبوون. 8 ئینجا پۆڵس چووە کەنیشت و بۆ زیاتر لە سێ مانگ ئازایانە دەدوا، گفتوگۆی دەکرد و سەبارەت بە کاروباری شانشینی خودا قەناعەتی بە خەڵک دەهێنا. 9 بەڵام هەندێک کەللەڕەقییان کرد و باوەڕیان نەهێنا، لەبەردەم خەڵکەکە جنێویان بە ڕێگاکە دا. جا پۆڵس لێیان کشایەوە و قوتابییەکانی برد، ڕۆژانە لە قوتابخانەی تیرانۆس گفتوگۆی دەکرد. 10 بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر ئەمە بەردەوام بوو، هەتا وای لێهات هەموو ئەوانەی لە ئاسیادا دانیشتبوون، جولەکە و یۆنانی، پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بیست. 11 خوداش پەرجووی سەرسوڕهێنەری بە دەستی پۆڵس ئەنجام دەدا، 12 تەنانەت ئەو دەستەسڕ و بەروانکانەش کە بەر لەشی پۆڵس کەوتبوون، دەهێنران و دەخرانە سەر نەخۆش و نەخۆشییەکەیان نەدەما و ڕۆحە پیسەکان لە لەشیان دەردەچوون. 13 هەندێک لەو جولەکە گەڕۆکانەی ڕۆحی پیسیان دەردەکرد، هەوڵیان دا ناوی عیسای خاوەن شکۆ بۆ ئەوانە بەکاربهێنن کە ڕۆحی پیسیان تێدایە، دەیانگوت: «بە ناوی عیسا، ئەوەی پۆڵس ڕایدەگەێنێت، فەرمانت پێ دەکەم، دەربچیت.» 14 سکاوا کە کاهینێکی باڵای جولەکە بوو، حەوت کوڕی ئەم کارەیان دەکرد. 15 ڕۆحە پیسەکەش وەڵامی دانەوە: «عیسا دەناسم و دەربارەی پۆڵسیش دەزانم، بەڵام ئێوە کێن؟» 16 ئینجا ئەو پیاوەی کە ڕۆحە پیسەکەی تێدابوو پەلاماری دان و بەسەر هەموویاندا زاڵبوو، بە جۆرێک لێیدان کە بە ڕووتی و بریندارییەوە لەو ماڵەی کە لێی بوون ڕایانکرد. 17 کاتێک ئەو جولەکە و یۆنانییانەی کە لە ئەفەسۆس دەژیان بەمەیان زانی، هەموو ترس دایگرتن و ناوی عیسای خاوەن شکۆ بەرزبووەوە. 18 هەروەها زۆر لەوانەی باوەڕیان هێنا، دەهاتن و بە ئاشکرا دانیان بە کردەوەکانیاندا دەنا. 19 ژمارەیەک لەوانەی خەریکی جادووگەریێتی بوون، پەڕتووکەکانیان کۆدەکردەوە و لەبەردەم هەموواندا دەیانسووتاندن. نرخەکانیان هەژمارد کرد، بینییان پەنجا هەزار پارچە زیوە. 20 بەم شێوەیە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بە تواناوە گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو. 21 لەدوای ئەوەی ئەم شتانە ڕوویاندا، پۆڵس بڕیاری دا بە مەکدۆنیا و ئەخایادا تێبپەڕێت و بچێتە ئۆرشەلیم، گوتی: «پاش ئەوەی لەوێ دەبم، دەبێت ڕۆماش ببینم.» 22 جا پۆڵس دووان لە یاریدەدەرەکانی نارد بۆ مەکدۆنیا کە تیمۆساوس‏ و ئەراستۆس بوون، خۆشی ماوەیەک لە‏ هەرێمی ئاسیا مایەوە. 23 لەو کاتەدا لەبەر ڕێگاکە ئاژاوەیەکی گەورە سەریهەڵدا. 24 لەوێ زیوگەرێک بە ناوی دیمیتریۆس هەبوو کە پەرستگای بچووکی زیوینی ئەرتەمیسی دروستدەکرد و قازانجێکی باشی هەبوو بۆ پیشەوەران. 25 ئیتر کرێکارەکانی خۆی و هاوپیشەکانی کۆکردەوە و گوتی: «کوڕینە، هەروەک دەزانن لەم پیشەیەوە داهاتێکی باشمان دەستدەکەوێت، 26 بینیوتانە و بیستووتانە کە نەک تەنها لە ئەفەسۆس، بگرە لە هەموو ئاسیا، ئەم پۆڵسە قەناعەتی بە خەڵکێکی زۆر هێناوە و لەڕێ لایداون، دەڵێت ئەوانەی دەستکردن خودا نین. 27 نەک تەنها ئیشەکەمان دەکەوێتە مەترسییەوە بەڵکو پەرستگاکەی ئەرتەمیسی خواژنی گەورەش هیچ بەهایەکی نامێنێت، ئەوەی هەموو ئاسیا و جیهان دەیپەرستن پایەبەرزییەکەی لەدەست دەدات.» 28 کاتێک گوێیان لێبوو تووڕە بوون و هاواریان دەکرد: «پایە بەرزە ئەرتەمیسی ئەفەسۆسییەکان!» 29 ئەم شڵەژانە هەموو شارەکەی گرتەوە، خەڵکەکە گایۆس و ئەریستارخۆسی مەکدۆنییان ڕاکێشایە ناو گۆڕەپانی شانۆی شار، کە هاوڕێی پۆڵس بوون لە گەشتەکەیدا. 30 پۆڵس ویستی بچێتە ناو خەڵکەکە، بەڵام قوتابییەکان نەیانهێشت. 31 هەروەها هەندێک گەورە پیاوی ئاسیا کە دۆستی بوون، پەیامیان بۆ نارد و لێی پاڕانەوە کە نەچێتە شانۆکە. 32 ئیتر هەندێک هاواری شتێکیان دەکرد و هەندێک شتێکی دیکە، چونکە کۆڕەکە شێوا بوو، زۆربەشیان نەیاندەزانی بۆچی کۆبوونەتەوە. 33 ئینجا جولەکەکان بۆ پێشەوە پاڵیان بە ئەسکەندەرەوە دەنا، هەندێک لەو خەڵکە هۆکاری ئەو ئاژاوەیان بۆ ئەو دەگەڕاندەوە. ئەویش دەستی بەرزکردەوە و دەیویست لەبەردەم خەڵکەکە بەرگری لە خۆی بکات. 34 بەڵام کە زانییان جولەکەیە، نزیکەی دوو کاتژمێر هەموویان بەیەکەوە هاواریان دەکرد: «پایە بەرزە ئەرتەمیسی ئەفەسۆسییەکان!» 35 ئینجا فەرمانڕەوای شارەکە خەڵکەکەی هێمن کردەوە و گوتی: «پیاوانی ئەفەسۆس، کێ هەیە نەزانێت کە شاری ئەفەسۆسییەکان پاسەوانی پەرستگای ئەرتەمیسی گەورە و ئەو پەیکەرەیە کە لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە؟ 36 بۆیە کە ئەمانە نکۆڵییان لێ ناکرێت، پێویستە هێمن بنەوە و هیچ شتێک بە سەرەڕۆیی نەکەن. 37 ئێوە ئەم دوو پیاوەتان هێناوە، کە نە پەرستگایان بڕیوە نە کفریان سەبارەت بە خواژنەکەمان کردووە. 38 بەڵام ئەگەر دیمیتریۆس و ئەو پیشەوەرانەی کە لەگەڵ ئەون سکاڵایان لە کەسێک هەیە، ئەوا دادگاکان کراونەتەوە و دادوەر هەیە، با سکاڵا لە یەکتری بکەن. 39 ئەگەر داوای شتێکی دیکەش دەکەن، ئەوا لە کۆڕی یاساییدا سەیر دەکرێت. 40 لە ڕاستیدا لە مەترسیداین بەوەی کە تاوانبار بکرێن بە ئاژاوەنانەوە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ، هیچ پاساوێکمان نییە بۆ پاکانەی ئەم کۆبوونەوەیە.» 41 کە ئەم شتانەی گوت، کۆمەڵەکەی بڵاوە پێکرد.

In Other Versions

Acts 19 in the ANGEFD

Acts 19 in the ANTPNG2D

Acts 19 in the AS21

Acts 19 in the BAGH

Acts 19 in the BBPNG

Acts 19 in the BBT1E

Acts 19 in the BDS

Acts 19 in the BEV

Acts 19 in the BHAD

Acts 19 in the BIB

Acts 19 in the BLPT

Acts 19 in the BNT

Acts 19 in the BNTABOOT

Acts 19 in the BNTLV

Acts 19 in the BOATCB

Acts 19 in the BOATCB2

Acts 19 in the BOBCV

Acts 19 in the BOCNT

Acts 19 in the BOECS

Acts 19 in the BOGWICC

Acts 19 in the BOHCB

Acts 19 in the BOHCV

Acts 19 in the BOHLNT

Acts 19 in the BOHNTLTAL

Acts 19 in the BOICB

Acts 19 in the BOILNTAP

Acts 19 in the BOITCV

Acts 19 in the BOKCV

Acts 19 in the BOKCV2

Acts 19 in the BOKHWOG

Acts 19 in the BOLCB

Acts 19 in the BOLCB2

Acts 19 in the BOMCV

Acts 19 in the BONAV

Acts 19 in the BONCB

Acts 19 in the BONLT

Acts 19 in the BONUT2

Acts 19 in the BOPLNT

Acts 19 in the BOSCB

Acts 19 in the BOSNC

Acts 19 in the BOTLNT

Acts 19 in the BOVCB

Acts 19 in the BOYCB

Acts 19 in the BPBB

Acts 19 in the BPH

Acts 19 in the BSB

Acts 19 in the CCB

Acts 19 in the CUV

Acts 19 in the CUVS

Acts 19 in the DBT

Acts 19 in the DGDNT

Acts 19 in the DHNT

Acts 19 in the DNT

Acts 19 in the ELBE

Acts 19 in the EMTV

Acts 19 in the ESV

Acts 19 in the FBV

Acts 19 in the FEB

Acts 19 in the GGMNT

Acts 19 in the GNT

Acts 19 in the HARY

Acts 19 in the HNT

Acts 19 in the IRVA

Acts 19 in the IRVB

Acts 19 in the IRVG

Acts 19 in the IRVH

Acts 19 in the IRVK

Acts 19 in the IRVM

Acts 19 in the IRVM2

Acts 19 in the IRVO

Acts 19 in the IRVP

Acts 19 in the IRVT

Acts 19 in the IRVT2

Acts 19 in the IRVU

Acts 19 in the ISVN

Acts 19 in the JSNT

Acts 19 in the KAPI

Acts 19 in the KBT1ETNIK

Acts 19 in the KBV

Acts 19 in the KJV

Acts 19 in the KNFD

Acts 19 in the LBA

Acts 19 in the LBLA

Acts 19 in the LNT

Acts 19 in the LSV

Acts 19 in the MAAL

Acts 19 in the MBV

Acts 19 in the MBV2

Acts 19 in the MHNT

Acts 19 in the MKNFD

Acts 19 in the MNG

Acts 19 in the MNT

Acts 19 in the MNT2

Acts 19 in the MRS1T

Acts 19 in the NAA

Acts 19 in the NASB

Acts 19 in the NBLA

Acts 19 in the NBS

Acts 19 in the NBVTP

Acts 19 in the NET2

Acts 19 in the NIV11

Acts 19 in the NNT

Acts 19 in the NNT2

Acts 19 in the NNT3

Acts 19 in the PDDPT

Acts 19 in the PFNT

Acts 19 in the RMNT

Acts 19 in the SBIAS

Acts 19 in the SBIBS

Acts 19 in the SBIBS2

Acts 19 in the SBICS

Acts 19 in the SBIDS

Acts 19 in the SBIGS

Acts 19 in the SBIHS

Acts 19 in the SBIIS

Acts 19 in the SBIIS2

Acts 19 in the SBIIS3

Acts 19 in the SBIKS

Acts 19 in the SBIKS2

Acts 19 in the SBIMS

Acts 19 in the SBIOS

Acts 19 in the SBIPS

Acts 19 in the SBISS

Acts 19 in the SBITS

Acts 19 in the SBITS2

Acts 19 in the SBITS3

Acts 19 in the SBITS4

Acts 19 in the SBIUS

Acts 19 in the SBIVS

Acts 19 in the SBT

Acts 19 in the SBT1E

Acts 19 in the SCHL

Acts 19 in the SNT

Acts 19 in the SUSU

Acts 19 in the SUSU2

Acts 19 in the SYNO

Acts 19 in the TBIAOTANT

Acts 19 in the TBT1E

Acts 19 in the TBT1E2

Acts 19 in the TFTIP

Acts 19 in the TFTU

Acts 19 in the TGNTATF3T

Acts 19 in the THAI

Acts 19 in the TNFD

Acts 19 in the TNT

Acts 19 in the TNTIK

Acts 19 in the TNTIL

Acts 19 in the TNTIN

Acts 19 in the TNTIP

Acts 19 in the TNTIZ

Acts 19 in the TOMA

Acts 19 in the TTENT

Acts 19 in the UBG

Acts 19 in the UGV

Acts 19 in the UGV2

Acts 19 in the UGV3

Acts 19 in the VBL

Acts 19 in the VDCC

Acts 19 in the YALU

Acts 19 in the YAPE

Acts 19 in the YBVTP

Acts 19 in the ZBP